Rezhna Dehaty

Rezhna Dehaty کچە دێهاتییەکی کوردستانم، لێرەوە ژیانی ڕۆژانەی خۆم و گوندەکەم
بڵاودەکەمەوە لەگەڵ نوسینەکانمدا..

خاوەنی براندی کیژی دێهات بۆ بەرهەمی خۆماڵی Kizhy Dehat
(2)

30/05/2026

تامی ڕەسەنی بەهاری کوردستان! 😍🏔️
لە دڵی چیاکانەوە لوشە و کاردوومان هێناوە و لەسەر بانیژە بەتامترین دوو خواردنی کوردەواریمان لێنا (لوشەبەترش و شلەی کاردوو بە گۆشت).
ڤیدیۆکە پڕە لە دیمەنی جوان و فێرکاری، ڕۆژی شەممە لە چەناڵی یوتیوب بڵاو دەبێتەوە. سەبسکرایبمان بکەن بۆ ئەوەی لەدەستتان نەچێت! (لینک لە بایۆیە)
#بەهار #خواردن

جەژنی قوربانتان پیرۆز بێت! 💐ها لە مەکتەبی کە نیوەی نمرەکەمان دەهێنا دۆخەکە لێژ بوو، دەمانگوت «لەسەر پەتەکەین»؛ ئێستا جەژ...
29/05/2026

جەژنی قوربانتان پیرۆز بێت! 💐
ها لە مەکتەبی کە نیوەی نمرەکەمان دەهێنا دۆخەکە لێژ بوو، دەمانگوت «لەسەر پەتەکەین»؛ ئێستا جەژنە پیرۆزەکەی منیش ڕێک ئاوا لەسەر پەتەکەیە و کەمێک درەنگ گەیشت!
چیرۆکی جەژنی من بە کورتی:
خەڵک پێش جەژن دەچنە بازاڕ بۆ کڕینی کەلوپەلی ناوماڵ، جلی تازە، چەرەس، نوقڵ و شەربەت... منیش لەو قەرەباڵغییەی بازاڕدا، بەدوای دەمە کۆستەرە، تەلی لەحیم، پاتەی لاستیک، تۆوی کەوەر و کەرەوز، جوچکە و کەلوپەلی سندووقی هەنگدا دەگەڕام! شەش عەلاگەی گەورەم بە کۆڵدادابوو، بە زەحمەت هەڵدەگیران.
وەلحاڵ، گەڕامەوە بۆ ئاوایی...
ڕێک کاتی پوورە (شەلخەی) هەنگ بوو؛ هەر فریای ڕاکەڕاکی سندووق و ئامادەکردنی چوارچێوەکان دەکەوتم. لەولاشەوە خەریکی کۆکردنەوەی ئەو شتە پەرش و بڵاوانە بووم کە بەهۆی بارانەکەی ئەم دواییانەوە ئیشم لەسەر نەکردبوون.
خۆشحاڵانە جەژنی ئێمەش بە زیادەوە ئاوا بەڕێکرا:
(گەڕان، میوانداری، ئیشوکار، بەراو و هەنگداری) 🐝
وەنەبێ وێنە و ڤیدیۆی ئەو ڕۆژانەم بۆ تۆمار نەکردبن، بەڵام هێندە سەرقاڵ بووم فریای پۆستکردنیان نەکەوتم. هەموو ڕۆژێک دەمگوت «ئێجاچییە، ئەمشەو پۆستی دەکەم»، کەچی هەر نەکرا!
ڕەحمەت لە پێشینان، لەزاری داکمەوە هەمیشە دەڵێت: «ئیشی ئەمڕۆ مەخە سبەینێ.»

بۆخۆشی لەماڵێ دەڵێین یاسایەک هەیە : ئەوەی نەکا،ناخوا. هەڵبەت یاساکە وەک زۆربەی یاساکانی ئەم وڵاتەی وەک خۆی جێبەجێ ناکرێ ...
24/05/2026

بۆخۆشی لەماڵێ دەڵێین یاسایەک هەیە : ئەوەی نەکا،ناخوا. هەڵبەت یاساکە وەک زۆربەی یاساکانی ئەم وڵاتەی وەک خۆی جێبەجێ ناکرێ . بەڵام گرنگە بەلامەوە بڵێم،بەڕاستی هەقە لەخۆمان بپرسین : ئەرکی من چییە ؟ چی دەبێ بکەم ؟،بەرامبەر بە چی بەرپرسیارم ؟ .

23/05/2026

بەهار و کوردەواری و گوند و ئاژەڵ ….

#کوردستان

22/05/2026

کە لە شاخبووین چۆن خۆمان و ژینگەکەمان بپارێزین ؟!! وردە وردە دنیا بەرەوزەردبوونیش دەچێ ئاگاتان لەوە بێ کە ئاگرتان کردەوە بەباشی بیکوژێننەوە پێش ئەوەی بەجێیبێڵن
#. #کوردستان ژینگە

20/05/2026

چی وەک گەڕان بەدوای گیای بەهاری لەناو دڵ و لێژیی چیاکاندا ئارامی بە دڵ دەبەخشێت؟ ⛰️
لە ڤڵۆگی گژوگیای بەهاری پێکەوە دەچینە ناو قووڵایی سروشت بۆ دۆزینەوە و ناسینەوەی چەند جۆرێکی جیاواز و دەگمەنی گیای بەهاری کە تەنیا لەم وەرزەدا دەڕوێن و تامیان بێوێنەیە. هەر گیایەک چیرۆکێک و سوودێکی تایبەتی هەیە بۆ تەندروستیمان.
ئێوە چەند جۆریان دەناسنەوە؟ لە کۆمێنت پێم بڵێن کام گیای بەهاری لای ئێوە خۆشترینە؟ 👇
#سروشت #کوردستان #ڤڵۆگ ژیانی_لادێ سروشتی_کوردستان

جاران کە دیمەنێکی جوانم دەبینی بەچاو و دەمی کراوەوە زەق زەق لێمدەڕوانی و سەرسامانە بۆی هەبوو هەموو ڕۆژێک بەدیار وردەکاری...
18/05/2026

جاران کە دیمەنێکی جوانم دەبینی بەچاو و دەمی کراوەوە زەق زەق لێمدەڕوانی و سەرسامانە بۆی هەبوو هەموو ڕۆژێک بەدیار وردەکاریەکی جیاوازتری یەک دیمەنەوە دانیشم ، ئێستا جگە لە خۆم خەمی ئەوەشمە پیشانی ئێوەشی بدەم.ئەوەتا خوای گەورە بە جوانیەکانی کوردستانی شیرینمان خەڵاتمان دەکا سوپاسگوزارم کە دەتوانم جێدەستی ئەوتان پیشان بدەم ..

16/05/2026

ڤڵۆگی نوێ لە یوتوب:
تەنیا گوێ لە دەنگی سروشت و چزەی سەر ساج بگرە...
کەلانەیەک بە گیای بەهاریی شاخەکان و جگەرێکی بەتام بە ڕووبەهەنار.
تێکەڵەیەک لە تام و ئارامی. ✨

15/05/2026

بەپێی وەرزەکان کاتێک کە لە دێوە دەچمەوە شاری هەگبەم پڕە لە گیای کوردەواری ، ئێمە تەنانەت ئاو و هەوای دێهاتیش لەگەڵ خۆمان دەگێڕین .. ئێوەش وادەکەن ؟!!

Address

GALALA RD
As Sulaymaniyah
46010

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Rezhna Dehaty posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share