Rezhna Dehaty

Rezhna Dehaty Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from Rezhna Dehaty, GALALA RD, As Sulaymaniyah.
(2)

🏞️ کچە دێهاتییەکی کوردستانم
‎🎥 دروستکەری ناوەڕۆک و ڤڵۆگەر
✍🏻 لێرەوە ژیانی ڕۆژانەی خۆم و ئەرشیفکردنی نەریتەکانی کورد بڵاودەکەمەوە
🌾 خاوەنی براندی "کیژی دێهات" (Kizhy Dehat)
🔗 یوتیوبەکەم لێرەوە سەبسکرایب بکەن 👇

ئەم مانگە زۆر گەرم بوو و بەرەو کۆتایی گوڵی کوێستانێش دەچین بەس وەرزی گوڵانیش نەبێ من گوڵێکی دەدۆزمەوە هەنگەکان حەزیان لە...
21/08/2026

ئەم مانگە زۆر گەرم بوو و بەرەو کۆتایی گوڵی کوێستانێش دەچین بەس وەرزی گوڵانیش نەبێ من گوڵێکی دەدۆزمەوە هەنگەکان حەزیان لە گوڵە بۆیە هێ دێ هەوڵدەدەم زۆر کەم لێی بکەمەوە، لە دێش نەبێ لە شاری گوڵێک بۆ ئازیزێک دەکڕم و خۆشم دنیایەک پێی دڵخۆش دەبم هەر خۆی کڕینی گوڵ بەهانەیەکە تا بچم و سەیری دوکانی گوڵفرۆشەکان بکەم . کەسێک و بۆنەیەکیش نەبێ لە ترافیک یان گوڵ فرۆش گوڵێک بۆخۆم دەکڕم. ژیان کورتە و ناخۆشیەکان خۆیان دێن ،با جوانیەکان زیاتر ببینین. دڵنیام ئەگەر ڕێژنە دێهاتی نەبوومایە و لە شار بژیامایە دوکانێکی گوڵم دادەنا ..
کێ وەک من شەیدای گوڵە با گوڵێک لە کۆمێنت دانێ 💐🌺🌸🌼🌻🌷🥀🌹🪻🪷

ئەم ئەلبومەش کۆتایی مانگ و وێنە جیاوازەکان وابڕوا فریای مانگی ٨ ناکەوم ..

19/08/2026

وشەیەک کە زیاترە لە کارکردن... “هەرەوەز” 🌾🤲
لە کۆنەوە، کاتێک لە گوندەکاندا ئیشتێکی گەورە هەبوو؛ وەک خانوو دروستکردن، بڕینی گیا، ترش شکاندنەوە، یان دروستکردنی دۆشاو و ساوەر کوتان—کەس بە تەنیایی کاری نەدەکرد! مرۆڤەکان بەیەکەوە و بە گیانی هاوکاریی ڕاستەقینە شانیان دەدایە بەر کارەکان.
ئەمڕۆ دنیا گۆڕاوە، بەڵام ئەم روحە لە دێهات هێشتا زیندووە. کیژی دێهات خۆی بوارێکە بۆ زیندووکردنەوەی ئەم گیانی هەرەوەزییە—لە دەستی جوتیارانەوە تا مێزی ماڵەکانتان.
💬 تۆش لە کۆمێنت بۆمان بنووسە: تا چەند ئامادەیت هاوکاری و هەرەوەزی بە زیندوویی بێڵیتەوە؟

ئەم پۆستە و چالاکییە لە چوارچێوەی پڕۆژەی «گەنجان، ئاشتی و ئاسایش لە عێراق و ئیتالیا» بەڕێوەدەچێت.
پڕۆژەکە جێبەجێ دەکرێت لەلایەن سەنتەری مافەکانی مرۆڤ “Antonio Papisca” (لە زانکۆی بادۆڤا - UNIPD) بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی UPP و ڕێکخراوی دیالۆگ و کلتور (DCO)، بە پاڵپشتی وەزارەتی دەرەوە و هاوکاری نێودەوڵەتی ئیتالیا.

16/08/2026

کاسە دراوسێ؛
لە کۆنەوە ئاڵوگۆڕی بەرهەم شار و دێی ئێمەی بە یەکەوە بەستووەتەوە. کاسە دراوسێ تەنیا بردن و هێنانی خواردن نییە.بەڵکو گۆڕینەوەی خۆشەویستی و بەرەکەت و پێکەوەژیانە.
لە سەرچاوەی ئەم باوەڕەشەوە، زۆر دڵخۆشم کە بەشدارم لەم دەستپێشخەرییەدا کە کار لەسەر زیندوراگرتنی شێوازی پێکەوەژیان و ڕۆڵی گەنجان دەکات 🕊️✨

ئەم پۆستە و چالاکییە لە چوارچێوەی پڕۆژەی «گەنجان، ئاشتی و ئاسایش لە عێراق و ئیتالیا» بەڕێوەدەچێت.
پڕۆژەکە جێبەجێ دەکرێت لەلایەن سەنتەری مافەکانی مرۆڤ “Antonio Papisca” (لە زانکۆی بادۆڤا - UNIPD) بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی UPP و ڕێکخراوی دیالۆگ و کلتور (DCO)، بە پاڵپشتی وەزارەتی دەرەوە و هاوکاری نێودەوڵەتی ئیتالیا.

13/08/2026

نانی بەیانی و دروستکردنی بەرهەمەکانی شیر بەدەستی خۆمان چێژێکی لەبیرنەکراوی هەیە ، لە ڤیدیۆیەکی تازەدا لە یوتوبی ڕێژنە دێهاتییەوە بینەرمان بن ڕۆژی شەممە 15/8/2026

ئەمەش کۆمەڵە وێنەیەکی یەکێک لە سەردانیەکانم بۆ هەولێر، بەشداریکردنم لە پۆدکاستی ڕوانگە تا پیاسەکردن بە جلی کوردییەوە لە ...
11/08/2026

ئەمەش کۆمەڵە وێنەیەکی یەکێک لە سەردانیەکانم بۆ هەولێر، بەشداریکردنم لە پۆدکاستی ڕوانگە تا پیاسەکردن بە جلی کوردییەوە لە کەشوهەوای پڕ لە ڕەسەنایەتیی قەڵاتی هەولێر 🏰🌿
من هەمیشە شەیدای مێژووم؛ لای من هەولێر تەنها شارێک نییە، بەڵکو مێژوویەکی زیندووە کە لە بەرد بە بەرد و کۆڵان بە کۆڵانی قەڵاتەکەیدا هەستی پێ دەکەیت.
کە تەمەنم ١٨ ساڵ بوو بۆ یەکەمجار ڕێم کەوتە ئەم شارە، بەڵام بە داخەوە دەرفەت نەبوو بچمە سەر قەڵات. لەو ڕۆژەوە بڕیارم دا هەر کاتێک ڕێم بکەوێتەوە هەولێرێ، هەلەکە لەدەست نەدەم و سەرێکی قەڵاتێ بدەم، بوەستم و پڕ بەدڵ لێی بڕوانم...
حەز دەکەم لە ئێوەش بپرسم:
شوێنێک یان شارێک هەیە لە کوردستان کە هەر جارێک سەردانی دەکەیتەوە، هەمان خۆشەویستی و هەستی یەکەم جار ببەخشێتەوە؟ لە کۆمێنت بۆم بنووسن!👇💭

07/08/2026

بنێشتی کوردی بەرهەمە تایبەتەکەی خاکی کوردستانەکەمان لە ڤیدیۆیەکی یوتوب بە وردی باسی بەرهەمهێنانیمان کردووە و ئيستا لە کیژی دێهات هەمان بەرهەمی چیا سەرکەشەکان بەردەستە .

🌱بۆ داواکردنی بەرهەمەکانمان نامە بنێرن بۆ پەیجەکانی کیژی دێهات یاخود پەیوەندی بکەن بە:
☎️07702069797

🌱للطلب منتجاتنا يرجى التواصل بالخاص او اتصال على:
☎️07702069797

ئەو ڕۆژانەی دەڵێی: خوایە زوو ئێوارە بێ !!لەوانەیە بۆ ئێوەش ڕوویدابێت کە ڕۆژێک هەموو ڕووداوە سەیرەکان پێکەوە دێن !؟بەیانی...
03/08/2026

ئەو ڕۆژانەی دەڵێی: خوایە زوو ئێوارە بێ !!
لەوانەیە بۆ ئێوەش ڕوویدابێت کە ڕۆژێک هەموو ڕووداوە سەیرەکان پێکەوە دێن !؟

بەیانی دایکم بانگی کردم بۆ نانکردنێ، کاتژمێرێک دواتر بە بەئاگا هاتمەوە گلەیم لە داکم دەکرد بۆ هەڵی نەستاندووم کەچی داکم دەڵێ “خۆت گوتت هاتم”، بەس من ڕەنگە لە خەودا وەڵامم دابێتەوە! 😂چەند کاتژمێرێکی بەیانی لەگەڵ گرمە و گەرمی پەرەمێز ڕۆی.

دوانیوەڕۆ بابم کێشەی مۆبایلەکەی هەبوو، کاتێک نەمانتوانی چاکی بکەین، وەک گاڵتەی هەمیشەیی گوتی: “ئەگەر بەقەد ئێوەم بخوێندایە لە داران کۆمپیوتەرم دروست دەکرد!” 🤦🏻‍♀️

عەسر چووم بنێشتم لەسەر ئاگر دانا و گەڕامەوە تا کەمێک ڕۆن لە دەستە بنێشتاوییەکانم بدەم، تەلەفۆنێک هات و خەریکی قسە بووم... لەپڕ بیرم کەوتەوە! کاتێک گەیشتمە خوارێ بنێشتەکە وەک نەوت ئاگری گرتبوو (بەس خوا دەزانێ چۆن کوژاندمەوە)! 🔥

هێشتا نەفەسم وەنەگرتبوو، (بابم عەسر چوبوو بۆ شاخ )گوتیان ئاگر لە شاخەکەی نزیکمان کەوتۆتەوە؛ بابم لەسەر ڕێگا بە تەنیا دەستی کردبوو بە ئاگر کوژاندنەوێ، شتێک لە ناو ئاگرەکە تەقیبووەوە و خوا ڕەحمی کرد هیچی لێنەهات،داکیشم بەحیساب بەنزینی بۆ ئاگرکوژێنەوەکان دەکردە دەبەوە پەنجەی گیربووبوو تا دەرمان هێنایەوە یەک بەزمێکبوو نەماندەزانی خەممان بێ یان پێبکەنین .

سوپاس بۆ خوا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کرا و تا ئێستا بە گشتی سەلامەتین ..
ئێوەش ڕۆژی وا سەیرتان بەسەر هاتووە ؟!!
وێنەکان هی ڤڵۆگی بنێشتکردنەکەن . لە یوتوب دەتوانن بینەری بن .

02/08/2026

هاوین لە دێهات، تەنها وەرزێک نییە... بەڵکو وەرزی هەوڵ و پڕ لە بەرەکەت و ڕەنجی دەستەکانمانە! 🌾☀️
وەرزی گەرمای هاوین لە ٢١ی ٦ دەستپێدەکات و لە ٢٢ی ٩ کۆتایی دێت، ئەمەش ناوی مانگە ڕەسەنەکانییەتی:
1️⃣ پوشپەڕ 🌾
2️⃣ خەرمانان 🔥
3️⃣ گەلاوێژ ⭐️
تا کۆتایی سەیری ڤیدیۆکە بکە تا بزانی بەپێی گۆڕانی کەشوهەواو و کشتوکاڵ بۆچی ئەم ناوانە لە مانگە کوردیان نراون! ✨

⁨ چەقی هێزی ئەمساڵم ئەم مانگە بوو ، وتەیەکی بەناوبانگم هەیە ساڵی جارێک لە سفرەوە دەستپێدەکەمەوە .. سفری بڕیار ، سفری گۆڕ...
31/07/2026

⁨ چەقی هێزی ئەمساڵم ئەم مانگە بوو ، وتەیەکی بەناوبانگم هەیە ساڵی جارێک لە سفرەوە دەستپێدەکەمەوە .. سفری بڕیار ، سفری گۆڕان ، سفری کار ، سفری بیرۆکە ، سفری ژیان و دەستپێکردنەوە .. لە وێنەکانەوە دیارە چیم دی زیاتریش ماوە خۆر هەڵاتن و خۆرئاوابوون و مانگی سور و پڕ و ئەستێرە و تاریکی و ڕوناکی و دەشت و شاخ و زەردی و سەوزی و تامی خۆشی میوەی هاوین و خواردنی خێرا و قاوەی تاڵ و فێربوون و چاوەڕوانی و داواکردن و قبوڵ و ڕەتکردنەوە و هیوا و هەوڵ و …… ژیان زۆر شتی زیاتری هەڵگرتووە . وەک هەمیشە دڵخوازترین وێنەت وەسف بکە لە کۆمێنت بۆم .⁩

31/07/2026

شکاندنی بەربەستەکانی کارکردنی ئافرەتان و دانانی ئامانجێکی دروست لە پۆدکاستی روانگەوە.
بینەری تەواوی پۆدکاستی رێژنە دێهاتی بن لە یوتیوبی روانگە

Breaking Down Barriers to Women’s Employment and Setting Meaningful Goals, on Rwanga Podcast.
Watch the complete episode of Rezhna Dehati Podcast on Rwanga’s YouTube channel.

هل يمكن للمرأة أن تتجاوز التحديات في سوق العمل وتحقق أهدافها؟

لا تفوتوا هذه الحلقة المليئة بالإلهام والأفكار العملية مع ریژنە دیهاتي على قناة مؤسسة روانگه على يوتيوب.

Address

GALALA RD
As Sulaymaniyah
46010

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Rezhna Dehaty posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share