12/09/2020
سازمانی خەبات لە پێنجی خەرمانانی ١٣٥٩ بەرامبەر بە ٢٧ ئاگۆستی ١٩٨٠ لەلایەن مامۆستا شێخ جەلال بەھاوکار چەند مامۆستایەکی ئاینی دیکە لەسەر فکرەی ئیسلامی و نەتەوەی لە کوردستانی ڕۆژھەلات دامەزراندنی ڕاگەیەندرا. لە ئامانجە سەرەکییەکانی بەرەنگاربوونەوەی ھێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و بەدەست ھێنانی مافی خودموختاری بوو بۆ کوردستان. ئەمەش بووە ھۆی ئەوەی قۆناغێکی نوێ لەو بەشەی کوردستان دەست پێ بکات بەھۆی ئەوەی تا ئەو کاتە ھیچ ڕێکخراوێکی لەو شێوەیە بوونی نەبوو ھەروەھا حیزبەکانی دیکە لەسەر فکرەی چەپ کاری سیاسیان دەکرد ئەمەش بۆ ئەوکات بۆ بەشێک لە خەلکی کە خاوەن بیروباوەڕێکی ئیسلامی و مەزھەبی بوون ئاسان نەبوو ببنە ئەندامیان. لە ساڵی ١٩٨٠ یەکەم کۆنگرەی خۆی لە شاری بانە ئەنجامدا بە ناوی کۆنگرەی دامەزراندن لەو کۆنگرەدا ئەندامانی سەرکردایەتی و پەیڕەوپرۆگرام و ستراتیژی سازمانی خەبات و دروشمەکانی دیاریکران. مامۆستا شێخ جەلال حسێنی بە کەسی یەکەم و سکرتێر ھەڵبژێردرا .لە کۆنگرەی سێیەم لە ٢٠٠٣ دوای ٢٤ ساڵ لە دامەزراندی ناوی لە سازمانی خەباتی نەتەوایەتی و ئیسلامی کوردستانی ئێران گۆڕا بۆ سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران ئیسلام بوونی ڕێکخراوەکە ھەڵوەشایەوە و لەسەر بنەمای نەتەوەیی و نیشتمانی سیاسەت و بەرنامەی خۆی داڕشتەوە .