Kurdco

Kurdco Hi all , I will proud to be in contact with you all, and I will be upgrade our page and activities.

03/06/2026

بانگەواز بۆ بەشداری لە هەڵمەتی ئەلیکترۆنیی پشتیوانی لە یەکینەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە - YPJ)

بەدروشمی، "یەپەژە (YPJ) هەبوونی ئێمەیە"، نوێنەری کۆنگرەی ستار بانگهێشتتان دەکات بۆ بەشدارییەکی فراوان لە هەڵمەتی ئەلیکترۆنیی پشتیوانی لە یەکینەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە)، کە ئەمشەو کاتژمێر ٠٩:٠٠ی ئێوارە لە ڕێگەی سەرجەم پلاتفۆرمەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە دەستپێدەکات.

ئامانجی هەڵمەتەکە ڕووناکی خستنە سەر ڕۆڵی شەڕڤانانی یەپەژەیە لە بەرگریکردن لە ئازادی و کەرامەتی ژندا، و دەرخستنی قوربانیدان و تێکۆشانیانە لە پێناوی ئاسایش و سەقامگیری و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا.

کات: ئەمڕۆ – کاتژمێر ٠٩:٠٠ی شەو ( بەکاتی باشووری کوردستان)
شوێن: هەموو پلاتفۆرمەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

03/06/2026
03/06/2026

زمانی نەتەوەی کوردیش خودای گەورە بەخشیویەتی، جەنابی سەرۆکی دیانەت لەتورکیا.

سەرۆکایەتی کاروباری ئایینی تورکیا .دیانەت. وتارەکانی ڕۆژی هەینی بە هەشت زمان بڵاودەکاتەوە: (تورکی، عەرەبی، ئینگلیزی، ڕووسی، ئەڵمانی، ئیسپانی، فەرەنسی و ئیتاڵی).
لە کاتێکدا زمانەکانی زۆربەی نەتەوەو وڵاتانی تر ئامادەییان هەیە، زمانی کوردی کە زمانی ملیۆنان هاوڵاتی ڕەسەنی ناو تورکیایە، بە تەواوی بێبەشکراوە.

ئەم پەراوێزخستنە لە کاتێکدایە کە ئیسلام نەک هەر زمانی نەتەوەکان نەفی ناکات، بەڵکو بەپێی دەقە قورئانییەکان، جیاوازی زمانەکان بە نیشانەی خودایی و مایەی ناسینی یەکتر دادەنێت.
پێشخستنی زمانە بیانییەکان بەسەر زمانی کوردیدا، بەداخەوە ئەمەپێچەوانەی هەڵگرتنی دروشمی برایەتی موسڵمانانەیەو وەنیەتی خراپ بۆ پڕۆسەی ئاشتی دروست دەکات.
ترسم هەیە سەلمێنەری ئەوە بێ کە لای ئەوان زمانی بیانی لە زمانی برا موسڵمانەکانیان گرنگترە.

تێبینی؛ جنێودان و قسەی ناڕێک پێچەوانەی بنەمای شەریعەت و کلتوری جوانی کوردەواریە. بەڵکو هەنگاو بۆ چارەسەر بنێین، بۆچی کورد وای بەسەر هاتوە؟.

د. ادریس كاريتانی . ١-٦-٢٠٢٦.

Hutbeler https://dinhizmetleri.diyanet.gov.tr/kategoriler/yayinlarimiz/hutbeler

Adress

Havsornsgatan
Jönköping
55611

Webbplats

Aviseringar

Var den första att veta och låt oss skicka ett mail när Kurdco postar nyheter och kampanjer. Din e-postadress kommer inte att användas för något annat ändamål, och du kan när som helst avbryta prenumerationen.

Dela