ئەنجومەنی بزووتنەوەی گۆرانە لە هۆڵندا Anjumani bzutnawai gorran la holanda

  • Startpagina
  • Nederland
  • Delft
  • ئەنجومەنی بزووتنەوەی گۆرانە لە هۆڵندا Anjumani bzutnawai gorran la holanda

ئەنجومەنی بزووتنەوەی گۆرانە لە هۆڵندا  Anjumani bzutnawai gorran la holanda The Movement for Change (Kurdish: Bzutinewey‌ Gorran, Kurdish: بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕ? Who we are?

ئێمه‌ کێین؟








پێناس:
بزوتنەوەی گۆڕان رێکخراوێکی سیاسیی خاوەن کەسێتیی مەعنەوییە، لە گردبونەوەی ئارەزومەندانەی ئەو هاوڵاتیانە پێکدێ کە لە دەوری بەرنامەی سیاسی و پەیڕەوی ناوخۆی بزوتنەوەی گۆڕان کۆبونەتەوە. شوێنی چالاکیی بزوتنەوەی گۆڕان هەرێمی کوردستان و عێراق و هەر جێیەکی ترە کە هاوڵاتیانی کوردستانی لێ بێ.

مێژو:
بزوتنەوەی گۆڕان، وەک قەوارەیەکی سیاسی و لیستێک بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، م

ێژوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ مانگی چواری ساڵی ٢٠٠٩، بەدیاریکراوی رۆژی ١١/٤/٢٠٠٩ کاتێ نەوشیروان مستەفا لە دیدارێکدا لەگەڵ رۆژنامەی "الشرق الاوسط"ی لەندەنی ژمارە ١١٠٩٢ ئاشکرای کرد کە رێبەرایەتی لیستێکی تایبەت دەکات، جیاواز لە لیستی حیزبەکانی تری کوردستان، بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان.

قەوارەی سیاسی:
رۆژی ٢٨/٤/٢٠٠٩ کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە نوسراوی ژمارە ١٥٩ لیستی گۆڕانی وەک قەوارەیەکی سیاسی فەرمی لە هەرێمی کوردستان ناساند. بۆ بەشداریکردنیش لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رۆژی ٢٧/٨/٢٠٠٩ بە نوسراوی ژمارە ٣٢ لیستی گۆڕانی وەک قەوارەیەکی سیاسی فەرمی لە سەر ئاستی عێراق ناساند.

بزوتنەوەی سیاسی:
مێژوی راگەیاندنی بزوتنەوەی گۆڕان وەک رێکخراوێکی سیاسی دەگەڕێتەوە بۆ ٣١/٥/٢٠١٠ کاتێ لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە نوسراوی ژمارە ١٣٣٨٢ مۆڵەتی فەرمی وەرگرت.

سەنگ:
لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ساڵی ٢٠٠٩ لیستی گۆڕان ٢٥ کورسی پەرلەمانی لە کۆی ١١١ کورسی بەدەستهێنا، وەک دووەم فراکسیۆنی پەرلەمان بووە گەورەترین هێزی ئۆپۆزیسیۆن لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان. لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ساڵی ٢٠١٠ لیستی گۆڕان وەک دووەم گەورەترین هێزی سیاسی هەرێم دەرکەوت، لەسەر ئاستی عێراقیش ٤٨٧,١٨١ دەنگی بەدەستهێنا، لەو هەڵبژاردنەدا هەشت کورسی ئەنجومەنی نوێنەرانی بەدەستهێناو بووە پێنجەم فراکسیۆنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق. Definition:

The Change Movement (Gorran) is a political organisation with ideological supporters,made up of citizens who believe in its political agenda and internal structure. The Change Movement is activities are conducted in Kurdistan, Iraq and other places where Kurdish citizens reside. History:

The Change Movement, as a political entity and a list atthe Kurdistan parliament election, its history goes back to April 2009. On 16 April 2009 - in an exclusive interview withAsharq Al-Awsat newspaper (London Edition 11092), Newshirwan Mustafa revealed that he will be leading a separate list for parliamentary election that differs from other parties‌ lists in Kurdistan. The Change as a political entity:
On 28 April 2009,The Independent High Electoral Commission of Iraq has formally acknowledged (Ref: 159)The Change Movement as a political entity in the Kurdistan region. On 27 August 2009, The Independent High Electoral Commission of Iraq has formally acknowledged (Ref: 32) The Change Movement as a political entity to participate in the Iraqi Council of Representatives‌ elections. The Change as a political movement:
The Change Movement has been formally announced as a political organisation on 31 May 2010 when receiving permission from the Interior Ministry of the Kurdistan region (Ref: 777).

ڕاگەیەندراوێک لە بزوتنەوەی گۆڕانەوە ..هاونیشتمانیانی کوردستان ..هەرێمی کوردستان، لەناو قەیرانێکی قوڵی سیاسیی، دامەزراوەی...
15/07/2025

ڕاگەیەندراوێک لە بزوتنەوەی گۆڕانەوە ..

هاونیشتمانیانی کوردستان ..

هەرێمی کوردستان، لەناو قەیرانێکی قوڵی سیاسیی، دامەزراوەیی، ئابوری و دارایدایە، کێشە و گرفت و نەبونی خزمەتگوزاری و بێ موچەیی؛ تەنگی بە ژیان و بژێوی خەڵک هەڵچنیوە.

لەو چوارچێوەیەدا، بۆ دۆزینەوەی چارەسەری کێشەکان و لابردنی بارگرانی ژیانی هاوڵاتیان؛ بانگەوازی کاری پێکەوەیی و هەماهەنگی هەمو پارت و ڕیکخراوە سیاسیەکان لەناوخۆدا دەکەین، بەشێوەیەک ڕێککەوتن لەگەڵ حکومەتی ئیتحادی بکرێتە بنەما و، هەڕەشە و مەترسیەکان لەسەر هەرێمی کوردستان دوربخرێتەوە.

بۆ ئەو مەبەستە و بۆ دەرچون لە گێژاوی بێنە و بەرەی بێئەنجام، دوپاتی چەند هەنگاوێکی کرداری دەکەین:

1. هەرچی زووە پەرلەمان کارابکرێتەوە، کابینەی نوێی حكومەت پێکبهێدرێت و دامەزراوە شەرعیەکان چالاک بکرێن.
2. خۆمان بە دور بگرین لە هەر ململانێیەکی سیاسی لەناوچەکە و عێراق، کە زیان بە بەرژەوەندییەکانی هەرێمی کوردستان بگەیەنێ.
3. لەسەر بنچینەی نیشتمانی و دامەزراوەیی پەیوەندەی نێوان هەرێم و بەغدا ڕێکبخرێتەوە و دەستور بکرێتە بنەمای چارەسەری کێشەی بودجە و پرسی نەوت و گاز.
4. هەرچی زووە هەوڵی ڕێککەوتن لەگەڵ حکومەتی ئیتحادی بدرێت، بۆ دابینکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم، لە ئەگەری ڕێکنەکەوتنی حکومەتی هەرێم و حکومەتی ئیتحادی، حکومەتی هەرێم هەمو توانا داراییەکانی خۆی بخاتەگەڕ بۆ دابەشکردنی موچەیەک لە نزیکترین کاتدا.
5. خەڵکی کوردستان مافی خۆیانە بۆ داواکردنی مافە ڕەواکانیان فشار و خۆپیشاندان بکەن، بەکارهێنانی توندوتیژی و ڕشتنی خوێنی خۆپیشاندەر و خەڵکی سڤیل هێڵی سورە، پێویستە بەشێوەیەکی مەدەنی مامەڵە لەگەڵ ناڕەزایەتیەکان بکرێت و بکەری شەهیدکردنی ئەو هاوڵاتیەی ناحیەی وەرتێ بدرێتە دادگا.

لە کۆتایدا، پەرەسەندنی ڕوداوەکان باشمان پێ ناڵێن، ئەرکی لایەنە سیاسیەکانی دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆنە؛ بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ رووداوەکان بکەین. یەكڕیزیی بۆ داواکردنی ماف و قوتی خەڵکی کوردستان بپارێزین، نەخشەڕێگای چارەسەر بۆ مافە دەستورییەکان بەهەماهەنگی و یەکگرتووی یەکتر دابڕێژین، بۆ هەر ئەگەر و مەترسیەک؛ بڕیاری سیاسیی یەکلاکەرەوە و چارەنوسساز پێکەوە بدەین. ئێمە لە بزوتنەوەی گۆڕان ئامادەیی هەر هەنگاو و کارێکی پێکەوەیین ، کە ببێتەهۆی دەرچونی میللەتەکەمان لەو قەیرانەی بەرۆکی گرتوین.

١٥ی تەموزی ٢٠٢٥

لەمەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕان  لە گەڕەگی كوردسات  سبەینێ  ڕۆژی پێنج شەممە لەخزمەتداین كات ٤  چواری  پاشنیوەڕۆ .
02/10/2024

لەمەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕان لە گەڕەگی كوردسات

سبەینێ ڕۆژی پێنج شەممە لەخزمەتداین
كات ٤ چواری پاشنیوەڕۆ .

01/10/2024
01/10/2024
‎‎بزووتنەوەی گۆڕان، دوای دەست بەکاربوونی دانا ئەحمەد مەجید وەک ڕێکخەری گشتی گۆڕان بارەگای مەکۆی سەرەکی حیزبەکەی لە گەڕەک...
30/09/2024


‎بزووتنەوەی گۆڕان، دوای دەست بەکاربوونی دانا ئەحمەد مەجید وەک ڕێکخەری گشتی گۆڕان بارەگای مەکۆی سەرەکی حیزبەکەی لە گەڕەکی کوردساتی سلێمانی کردەوە.

‎دوای داخستنی گردی زەرگەتە لەلایەن کوڕانی نەوشیروان مستەفا لە دژی دانانی دانا ئەحمەد مەجید وەک رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان، گۆڕان بەسەرۆکایەتی دانا ئەحمەد مەجید مەکۆی سەرەکی نوێی بزووتنەوەکەی لە دەرەوەی گردی زەرگەتە کردووەتەوە.

Adres

Delft

Meldingen

Wees de eerste die het weet en laat ons u een e-mail sturen wanneer ئەنجومەنی بزووتنەوەی گۆرانە لە هۆڵندا Anjumani bzutnawai gorran la holanda nieuws en promoties plaatst. Uw e-mailadres wordt niet voor andere doeleinden gebruikt en u kunt zich op elk gewenst moment afmelden.

Contact De Organisatie

Stuur een bericht naar ئەنجومەنی بزووتنەوەی گۆرانە لە هۆڵندا Anjumani bzutnawai gorran la holanda:

Delen