20/10/2015
جوو جوو : تاقە دارێک جێژوانمان بوو تۆ بڵى ئەو دارە مابێ
شوشو : کام دار ئەڵێت
جوو جوو : دار زەردەکەى قەرەداخ
شو شو : ئەویش خۆمان خۆش
جوو جوو : بۆ؟
شو شو : ڕەشە بایەکى بە هێز شکاندى لە ناو قەوەوە
جوو جوو : ئەمەش دەستى حکومەتى تییایە
شو شو : بۆ ئەتەوێت حکومەت بەر بە باش بگرێت
جوو جوو : نا جە ناب خەڵاتم ووت مە بە ستم بوو بڵێم .....
شو شو : نا ....نا ......تۆو هاوشێوەکانت کارە کانى حکومەت نا بینن
جوو جوو: کام کار........
شو شو : هەر ئەبێت هەمیشە بیرت بخەمەوە بیەمەوە بە دەموو چاووتا پێت بڵێم
جوو جوو : من تێناگەم کام کار ئە ڵێییت
شو شو : زۆر باشە من بۆت باس ئەکەم و تۆ بیژمێرە
سیستەمى شۆسیال کە بریتىیە لە بڕینەوەى مووچە بۆ کابانى ماڵ و دابینکردنى شوێنى نیشتەجێو پێدانی کرێ نشینى و دابینکردنى پارەى مانگانە بۆ هە مووخێزانێک و دابین کردنى سەیارەى پێویست بۆ کەم ئەندامان و دابین کردنى سەنتەرێکى زۆر پڕۆفێشناڵ لە هەموو پێداویستییە کانى کەم ئەندامان و بۆ هەر کەم ئەندامێک دوو کەسى بۆ دابین کراوە بۆ خزمەت کردنی و مووچەى تایبەتى باڵایان بۆ بڕاوەتەوە و سالانە دەبرێنە گەشت و زوو زوو ئاهەنگى زۆر تایبە تییان بۆ ئەکەن و , وە خاتوونێک کاتێک مناڵێکى ئە بێت تا سێ ساڵ شۆسیال پارى تایبە ت بۆ ئەو دایکە ئە بڕێتەوەو زەختى کارى لێ ناکرێ وە پارەش بۆ منداڵەکە ئە بڕێتەوە و وە هەر لە کاتى لە دایک بوونى منداڵە کەدا لە لایەن شارەوانى شارەوە بە بڕی 2000 دۆلار بۆ ئەو خێزانە دابین دەکات وەک خەڵات پێیان ئە بە خشێت ,کەرتى خوێندن با خچەى ساوایان بە ئەندازەیەک ڕێکخراوە کەهەموو گۆشەکانى پەروەردەیى خێزانى بە شێوەیەکى تەندروست و وە خێزانى دووەمى جگەر گۆشەکانن پاشان لە باخچەى ساوایان فێرى مەلە کردن و وانە سەرەتاییەکانى میوزیک و وێنەکێشان و سەماى مناڵاو وەرزشى تایبەت و تەندروست ئەمە ڕۆژانە بۆ ٦ تا ٨ کات ژمێرە ئەوە باسى خوێندنى بنەرەتى و ناوەندى ئامادەى و زانکۆ و پە یمانگاکان هەر مەکە بە شێوەیەکە خۆ ت دەیبینى ساڵانە چەند خوێند کارى ئەڵمانى ئیتاڵى سویدى نەرویجى ئەمەریکى بەریتانى روسى کە پەیوەندى ئە کەن بە خوێندگاکانى وڵاتى ئێمەوە ئەوە هەر زۆر لە وولاتى دراوسێمان ئە پاڕێنەوە تا خوێنکارێکییان وەرگرین ,
بیرم چوو باسی ڕێژەى بێکاریت بۆ بکەم ئەزانى %00,01 بیکارمان هەیە ئەوەش لە چاو وولاتانى ئەرووپا سەرکەووتو ترین هەرێمین کە ڕێژەى بێکاریمان هەر وەکوو نە بوو وایە دایرەى کار هەمیشە پڕۆژەى نوێو و کاری نوێ دەخاتە بەر دەم خەڵک , خۆ دەبینیت ئەڵمانی و ئیتاڵى و بەریتانى و فەرەنسە و ئەمەریکى لێرەن بۆکار دەگەڕێن و هەلی کارییان پێدراوە ئەوە باسى وولاتە داماوەکان مەکە کە هەر بە 1000 ران دێنەئێرەوەک بەنگلادیش و سۆدان و سۆماڵو وولاتانى چواردەورى هەرێم ,خۆت باش دەزانى ئەو کوردانەى سالانى ٧٠ ١٩و ٨٠ ١٩کان و ١٩٩٠ رۆیشتبوون بۆ خوێندن و کارکردن ئێستا هەموویان بە پۆل ڕۆژانە دەگەرێنەوە هەموویان گەڕاونەتەوە سەر ژیانى خۆیان بە زمانی خۆیان ئەڵین ئەو سیستەمو خزمەت گوزارییەو ئەم ژیانە هیچ جیاوازییەکى نییە لە گەڵ ئەوروپادا بگرە لاى خۆمان باشترو پێش کەوتووترو خزمەتو داراییەکى بە هێزو هەلی کارو مافى مرۆڤو ز تر لاى خۆمان پرەى پێدراوە .جووجوو ئەوە بوو بە چەند کار تا چەندت ژمارد هى ئەوکارەناى حکومەت کە باسم کرد نەوا بە خاتریشەوە باسى کەرتەکان ترم نەکرد چونکە کوێریش ئەیبینێت .
جوو جوو / ڕاستىکەیت نەزبیحێکى 101 دەنیکم ژمارد و دیسانەوە دەستم پێکردەوە ئەوە نە زۆر بوو هەندێک جار هەڵام ئەکرد بۆ دوو کارت یەک دەنک تەزبیحم ئەخستە ئەولاوە.
شوو شوو : خەتاى شۆسیالە هەمووتانى تەمەڵ کردووە هەر ئەخۆن و ئەخەون و ئەگەڕێن و قسەى زل ئەکەن پارە ى زۆر بوو ئاوە دەر ئەنجامەکەیەتى خواى ئەم حکومەتە بتان گرێ لەمە زیاتر چى ترت ئەوێ ئاخ حکومەتە نمەک سوێرە بێ شانسەکەم ..
جوو جوو / بەراستى بیر خستنەوەیەککى باش بوو پێویستە ئەم جارە نەوەک بەدەست بە قاچیش مۆریان بۆ بکەین .
شوو شوو : پەنجەمۆرى چى ؟
جوو جوو / باسى هەأبژاردن و حزبی کابرا ئەکەم ئەم ژیانە خۆشە هەوڵى بەربوومى ڕەنجوو تێکۆشانى ئەوانە بۆیە بە پێویستى ئەزانم دەنگ بدەین بە کابرا
شوو شوو / ئێستا کاتى ئەڵقە تورکییەکەیە ئە بێت برۆم
جوو جوو / ئۆکەى گیان منیش سەیرى ئەڵقە کۆرییەکە ئەکەم کات ژمێر ٨ ئێوارە بەڵام ئۆ بە داخەوە چەند بێشانسم ئیمرۆ سەرەى ئێمەیە کارە بامان نەبێت
شوو شوو / زۆر عەیبە هەموو ساڵێک ٣ دەقە کارەبا ئەبڕێت ئەوە ش وەک ڕێزێک بۆ ئەدیسۆن , کردوتە بە هاوار
جوو جوو / بم بوورە شووشوو گیان تۆ راستت کرد