بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی

  • Home
  • Iran
  • Rafsanjan
  • بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی

بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی, Government Official, bakhtyary, Sulaymaniyah, Rafsanjan.

ئەم بەڕێوەبەرایەتى یە گشتى سنورى کارەکانى قەزاو ناحیەکانى پارێزگاى سلێمانییە کە (٤٣ ) سەرۆکایەتى شارەوانى کارەکانیان پەیوەستە پێوەی .
بە پێی هەیکەلى ڕێکخستنى پەسەندکراوى وەزارەتى شارەوانى گەشت و گوزار ئەم بەڕێوەبەرایەتى یە گشتى یە (٤٣ ) سەرۆکایەتى شارەوانى کارەکانیان پەیوەستە پێوەی . بە پێی هەیکەلى ڕێکخستنى پەسەندکراوى وەزارەتى شارەوانى گەشت و گوزار ئەم بەڕێوەبەرایەتى یە گشتى یە لە (١٥) بەش پێک هاتووە لەگەڵ دوو جێگرى بەرێوەبەرى گشتى بۆ کاروبارى هونەرى و کاروبارى کارگێرى و دارایی .

شارەوانی بەردەقارەمان ژمارەیەک پڕۆژەی جێبەجێکردلە درێژەی کار و چالاکییەکانی خۆیدا، سەرۆکایەتی شارەوانی بەردەقارەمان هەڵس...
03/09/2026

شارەوانی بەردەقارەمان ژمارەیەک پڕۆژەی جێبەجێکرد

لە درێژەی کار و چالاکییەکانی خۆیدا، سەرۆکایەتی شارەوانی بەردەقارەمان هەڵسا بە دروستکردنی ڕێڕەوی باراناو لەسەر شەقامی سەرەکی کەرکوک ـ سلێمانی بە درێژی ٢٥٠ مەتر.

لەهەمانکاتدا تیمەکانی شارەوانی بەردەقارەمان ژمارەیەک بۆری بە تیرە ٧٥ سانتیمەتر بە دێژی ١٢ مەتر لەسەر ڕێگەی کەرکوک ـ سلێمانی دانا بە مەبەستی دروستکردنی ڕێڕەوی باراناو، پاشان هەستان بە پاککردنەوەی بەردەم پردی دەروازەی ناحیەکە و پاککردنەوەی قەنتەرەکانی شەقامی هەر دوو قوتابخانەی کەڵبەزە و باباگوڕگوڕ.

بە سەرپەرشتی شارەوانی سەیدسادق فیستڤاڵی حەسار دەستیپێکرد ئەمڕۆ ڕێکەوتی 2026/9/3، فیستڤاڵی حەسار بۆ بەرهەمە خۆماڵییەکان ل...
03/09/2026

بە سەرپەرشتی شارەوانی سەیدسادق فیستڤاڵی حەسار دەستیپێکرد

ئەمڕۆ ڕێکەوتی 2026/9/3، فیستڤاڵی حەسار بۆ بەرهەمە خۆماڵییەکان لە سنوری قەزای سەیدسادق دەستیپێکرد کە بۆ ماوی ٣ ڕۆژ بەردەوامی دەبێت.

فیستڤاڵەکە بە بەشداری بەڕێزان "د.ڕەزا محەمەد" قائیمقامی قەزای سەیدسادق و "کۆچەر حەمە حەسەن" سەرۆکی شارەوانی و ئامادەبوونی بەشێک لە بەرپرسانی حکومی و حزبی و مامۆستایانی ئاینی و هاوشاریان دەستیپێکرد، لەدەستپێکی ڤیستڤاڵەکەدا سەرۆکی شارەوانی سەیدسادق سوپاسنامەی بەخشییە هەردوو ئەندازیاری دروستکەری بەشی خێزانی سەرچاوەکە و بەشێک لە گەنجە خۆبەخش و دڵسۆزەکانی شار.

فیستڤاڵی حەسار بە چاودێری و سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی سەرۆکایەتی شارەوانی سەیدسادق بەڕێوەدەچێت، زەوی فیستڤاڵەکە لەلایەن شارەوانییەوە تەرخانکراوە کە ئامانج لێی گرنگیدان و پەرەپێدانی بەرهەمە خۆماڵییەکانە.

١٠٠ پارچە زەوی نوێ لە سەنگاو دابەشدەکرێت ڕۆژی چوارشەمە ڕێکەوتی (٩/٩/٢٠٢٦) کاتژمێر (٨:٣٠)ى سەرلەبەیانى، سەرۆکایەتی شارەوا...
03/09/2026

١٠٠ پارچە زەوی نوێ لە سەنگاو دابەشدەکرێت

ڕۆژی چوارشەمە ڕێکەوتی (٩/٩/٢٠٢٦) کاتژمێر (٨:٣٠)ى سەرلەبەیانى، سەرۆکایەتی شارەوانی سەنگاو دەست بە قۆناغى دووەمى دابەشکردنى زەوی دەکات کە ١٠٠ پارچە زەوییە و بەسەر فەرمانبەران و خانەنشینانی سنورەکە دابەشدەکرێت.

دابەشکردنەکە بەپێى خاڵبەندییە و لەم قۆناغەدا لەخاڵی ( ٣٥)ەوە بۆ خاڵی (١٧) زەوی وەردەگرن کە بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری ناحیە و نوێنەری یاسایی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەکانی سلێمانی بەڕێوەدەچێت.

شارەوانى سەنگاو ڕایدەگەیەێنێت؛ هەر فەرمانبەر و خانەنشینێک ڕەخنەی لەشێوازی خاڵبەندیەکە هەیە ئەوا دەتوانێت پێش دابەشکردنەکە سەردانی شارەوانی بکات بەمەستی وردبینیکردنی فەرمانی زەوییەکەی، ئەوە لەکاتێکدایە شارەوانی سەنگاو لەڕێگەی لیژنەیەکەوە بەشێوەیەکی زۆر شەفاف و دادپەروەرانە وردبینی تەواوی بۆ فەرمانەکان کردوە.

لەهەمانکاتدا لە ئاگاداریەکەى شارەوانى سەنگاو هاتووە؛ ئەو فەرمانبەر و خانەنشینانەی کە لە قۆناغی دووەم زەوییان پێنادرێت، ئەوا دڵنیایان دەکەینەوە کە لە قۆناغەکانی داهاتووتر سودمەند دەبن.

ڕوونکردنەوەى پێویست؛
1. ئەو فەرمانبەرانەی کە خاڵەکانیان لەنێوان ( ٣٥ بۆ ١٧) خاڵە لەم لیستەدا بەشێوەی تیروپشک زەوییان پێدەدرێت .
2. پێویستە فەرمانبەر یاخود خانەنشین (کارتی نیشتیمانی و کارتی زانیاری ) پێبێت و خۆی لەکاتی تیروپشکەکە ئامادەبێت.
3. ئەو فەرمانبەرو خانەنشینانەی کە دوای پڕکردنەوەی فۆڕمی زەوی وەفاتیان کردوە پێویستە وارسەکەی (شەهادە وەفات و کارتی زانیاری وکارتی نیشتمانی) پێبێت.
4. سەرجەم ڕاگەیاندنکاران بانگهێشت دەکەین بۆ کاتی دابەشکردنەکە کە بەشێوەیەکى شەفاف بەڕێوەدەچێت.
5. نوێنەری هەر وەزارەت و دەستە و بەڕێوەبەرایەتییەک بیەوێت لەکاتی تیروپشکەکە ئامادەبێت و چاودێری پڕۆسەکە بکات، ئەوا بەخۆشحاڵییەوە بانگهیشتیان دەکەین.
6.ئەو فەرمانبەر و خانەنشینانەی کە بە تیروپشک زەوییەکەیان بۆ دەردەچێت ناتوانن کڕین و فرۆشتنی پێوە بکەن تا ئەو کاتەی تۆماردەکرێت بەناویانەوە.

دوو پڕۆژی خزمەتگوزاریی لە پێنجوێن جێبەجێدەکرێت لەچوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی سەبارەت بە ئاوەدانکردنەوە و خزمەتکردنی شا...
03/09/2026

دوو پڕۆژی خزمەتگوزاریی لە پێنجوێن جێبەجێدەکرێت

لەچوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی سەبارەت بە ئاوەدانکردنەوە و خزمەتکردنی شارەکە، شارەوانی پێنجوێن دوو پڕۆژەی خزمەتگوزاری نوێ لەسەر بوجەی ئاسایی ڕادەگەیەنێت کە بریتین لە:

1.پڕۆژەی فراوانکردن و نۆژەنکردنەوەی شەقامی سەرەکی خانوە تازەکان لە سنوری شارەوانی پێنجوێن.

2. پڕۆژەی دروستکردنی ئاوەڕۆی لولەیی (پۆلی ئەسلین) لە گەڕەکی ئەلیاسەفڕە و قەسابخانەکە.

شۆردن و پاککردنەوەی قەزای قەرەداغ ژینگەپارێزانی کۆمپانیای ئۆرانۆس بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی سەرۆکایەتیی شارەوانی قەرەداغ، ه...
01/09/2026

شۆردن و پاککردنەوەی قەزای قەرەداغ

ژینگەپارێزانی کۆمپانیای ئۆرانۆس بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی سەرۆکایەتیی شارەوانی قەرەداغ، هەڵمەتێکی شۆردن و پاککردنەوەی ناوبازاڕ و شەقەکانی ناوەندی قەزای قەرەداغی ئەنجامدا.

هەڵمەتەکە لەژێر چاودێری لیژنەی سەرپەرشتیاری شارەوانی قەرەداغدا بو کە تیایدا ئامێری یاریکردنی باخچەی قەرەداغیش شۆردرا و پاککرانەوە.

شۆردن و پاککردنەوەی شارۆچکەی بازیان ژینگەپارێزانی کۆمپانیای ئانزۆ بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی سەرۆکایەتیی شارەوانی بازیان، هە...
01/09/2026

شۆردن و پاککردنەوەی شارۆچکەی بازیان

ژینگەپارێزانی کۆمپانیای ئانزۆ بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی سەرۆکایەتیی شارەوانی بازیان، هەڵمەتێکی شۆردن و پاککردنەوەی ناوبازاڕ و شەقەکانی شارۆچکەی بازیانی ئەنجامدا.

هەڵمەتەکە لەژێر چاودێری لیژنەی سەرپەرشتیاری شارەوانی بازیان بو، ئامانج لێی پاکڕاگرتن و بەخشینی سیمایەکی جوانترە بە ناوەندی شارۆچکەکە.

نۆژەنکردنەوەی بلاجکتۆرەکانی دەروازەی بەردەقارەمان بە چاودێری سەرۆکایەتی شارەوانی بەردەقارەمان سەرجەم بلاجکتۆرەکانی ناوبا...
01/09/2026

نۆژەنکردنەوەی بلاجکتۆرەکانی دەروازەی بەردەقارەمان

بە چاودێری سەرۆکایەتی شارەوانی بەردەقارەمان سەرجەم بلاجکتۆرەکانی ناوبازاڕ و دەروازەی شارۆچکەی بەردەقارەمان نۆژەندەکرێنەوە.

تێچووی دارایی نۆژەنکردنەوەکە لەلایەن پارێزەری ڕاوێژکار (هێرش ئەحمەد بازیانی) دابیندەکرێ و ئامانج لێی بەخشینی سیمایەکی جوانتر و شارستانییە بە شارۆچکەی بەردەقارەمان.

فراوانکردن و گواستنەوەی ڕێڕەوی لافاو لە پیرەمەگرون لە درێژەی کارو چالاکییەکانی خۆیدا، هۆبەی ئامێرەکانی شارەوانی پیرەمەگر...
01/09/2026

فراوانکردن و گواستنەوەی ڕێڕەوی لافاو لە پیرەمەگرون

لە درێژەی کارو چالاکییەکانی خۆیدا، هۆبەی ئامێرەکانی شارەوانی پیرەمەگرون هەستا بە فراوانکردن و گواستنەوەی یەکێک لە ڕێڕەوەکانی باراناو و لافاو لە سنوری شارۆچکەکە.

هەڵمەتەکە بەشێکە لە ئامادەکارییەکانی شارەوانی پیرەمەگرون بۆ وەرزی بارانبارین تاکو سنورەکە لە مەترسی دروستبوونی لافاو بەدووربێت.

31/08/2026

باخچەیەک لەنزیک سایلۆی پیرەمەگرون دروستدەکرێت

بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی سەرۆکی شارەوانی پیرەمەگرون، باخچەيەک بەڕووبەری (٥٠م ×١٥٠م) لە نزيک سايلۆی پيرەمەگرون دروستدەکرێت.

پڕۆژەکە لەلايەن کۆمپانيای بەکرەجۆ جێبەجێدەکرێت بە ئامانجی فراوانترکردنی ڕووبەری سەوزایی و بەخشینی سيمايەکی جوان و ڕەنگينتر بەشارۆچکەی پیرەمەگرون.

دروستکردنەوەی باڵەخانەی قوتابخانەیەک لە سەیدسادق ​(کۆچەر حەسەن) سەرۆکی شارەوانی سەیدسادق بە ئامادەبوونی مامۆستا (سۆران م...
31/08/2026

دروستکردنەوەی باڵەخانەی قوتابخانەیەک لە سەیدسادق

​(کۆچەر حەسەن) سەرۆکی شارەوانی سەیدسادق بە ئامادەبوونی مامۆستا (سۆران محەمەد) بەڕێوەبەری پەروەردەی سەیدسادق، پێشوازییان کرد لە بەڕێزان کاک (عومەر حمەڕەشید) نوێنەری نوسینگەی بەڕێز (قوباد تاڵەبانی) جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و خێرخواز کاک (سیروان حەمەحەوایی).

ئامانج لەم سەردانە دروستکردنی بینایەکی هاوچەرخی پێشکەوتووە بۆ قوتابخانەی (حەساری بنەڕەتی) کە لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێز مامۆستا (عەتا محەمەد) بەڕێوەبەری نوسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم جێبەجێدەکرێت.

لەچوارچێوەی کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی شارەوانی سەیدسادق ئامادەیی بۆ هەر ڕێکارێکی پەیوەست بە شارەوانی نیشاندا لە بواری نەخشە و تێکدانی بینا کۆنەکە تا دەگاتە سەر لەنوێ دەرخستە و دیزاینکردنەوەی.

Address

Bakhtyary, Sulaymaniyah
Rafsanjan
60046

Opening Hours

Monday 08:30 - 14:00
Tuesday 08:30 - 14:00
Wednesday 08:30 - 14:00
Thursday 08:30 - 14:00
Sunday 08:30 - 14:00

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Organization

Send a message to بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی:

Shortcuts

Share