18/04/2022
هونەرمەندی دەنگخۆش، ژەنیار و ئاوازدانەری کورد مامۆستا قادر سیاحی خەڵکی شاری "مەهاباد" دڵە گەورەکەی لە لێدان کەوت.
شەوی ڕابردوو ڕێکەوتی ٢٨ی خاکەلێوە، مامۆستا قادر سیاحی، هونەرمەندی دەنگبێژ، ژەنیار و ئاوازدانەری کوردی خەڵکی مەهاباد دوای تەمەنێک خزمەت بە کلتوری کوردی، بە داخێکی گرانەوە لە تەمەنی ٧٩ساڵیدا بە هۆکاری جەڵتەی دڵ لە شاری "خۆی" سەر بە پارێزگای ورمێ، دڵە گەورەکەی لە لێدان کەوت و چووە ڕیزی نەمرانەوە.
ڕووحی بەرزە فڕی شاد و یادی هەرمان