Rojhelat Style

Rojhelat Style Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from Rojhelat Style, Baneh.

نەتەوەپەرستی خۆرەی ئوممەتی ئیسلامیئوممەتی ئیسلامی بە چەند قۆناغێکی مێژووییدا تێپەڕیوە، هەر کات یەکگرتوو یەک ئامانج بوو ب...
14/08/2023

نەتەوەپەرستی خۆرەی ئوممەتی ئیسلامی

ئوممەتی ئیسلامی بە چەند قۆناغێکی مێژووییدا تێپەڕیوە، هەر کات یەکگرتوو یەک ئامانج بوو بێت، توانیویەتی فەتحی زۆرێک لە ناوچەکان بکات و چۆک بە ئیمپراتۆریەتە زلهێزەکان دابدات، و عەدالەت و دادپەروەری ئیسلام بگەیەنێت بە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا.

هەر کاتێکیش دووچاری ناکۆکی ناوخۆیی بووەتەوە لە هەنگاونان کەوتووە، بەڵکوو هەتاوەکوو بەشێک لە ناوچەکانی ژێردەستی لەدەستداوە، بەڵام ئەم حاڵەتە سنوورێکی هەبووە، و کاریگەرییەکی ئەوتۆی نەکردووەتەوە سەر برایەتی و یەکئامانجی و کۆبوونەوە لە نیشتمانی ئیسلامی بە چاوپۆشی لە ڕەنگ و زمان و نەتەوە، بەم شێوەیە مێژووی ئیسلامی درێژبووەتەوە لە سەردەمی پێغەمبەر (ﷺ)، پاشان خولەفای ڕاشدین، پاشان ئەمەوییەکان، پاشان عەبباسییەکان، پاشان ئەیووبییەکان و مەمالیکەکان، هەتاوەکوو دەگاتە خەلافەتی عوسمانی، دەسەڵاتدار و هاونیشتمانی یەک شوناس بوون، زمان، ڕەگەز، نەتەوە، ڕەنگ، ... هتد، جیاکاری نەدەکرد لەنێوانیان، هەمووان لە پێناو یەک ئامانج کاریان دەکرد، ئەویش: بڵاوکردنەوەی ئایینی ئیسلام، و جێبەجێکردنی عەدالەتی خودایی لەنێوان خەڵکیدا.

بەڵام دوای جەنگی جیهانی یەکەم ئوممەتی ئیسلامی بەرەو لاوازبوون هەنگاوی نا، ئەویش لەبەر هۆکارگەلێک دیارترینیان -کە دەمانەوێت لەبارەیەوە بدوێین- زاڵبوونی هەستی نەتەوایەتی و کاڵبوونەوەی هەستی ئایینی. بۆ پەرتەوازەکردنی موسڵمانان نەتەوایەتی (ناسیۆنالیزم) وەک بەدیلی ئایین هێنرایە گۆڕەپانی ململانێی سیاسی و فکری، ڕۆژئاوا ڕۆڵی سەرەکی بینی لەم شانۆگەرییەدا، وەک «لۆرانس براون» دەڵێت: "ئەگەر موسڵمانان پەرتەوازە و ناکۆک بن، ئەوە بەبێ هێز و دەسەڵات دەمێننەوە".¹

شاراوە نییە لە خوێنەر دەرکەوتنی نەتەوەپەرستی لە ڕۆژئاوا سەریهەڵدا لەگەڵ ڕوودانی شۆڕشی فەرەنسی و لەبەر چەند هۆیەکی تایبەت بە ڕۆژئاوا، وەک «هانس کۆن» لە پەڕتووکی (The idea of nationalism) دەڵێت: "بیری نەتەوایەتی نەوەی شۆڕشی فەرەنسییە".

سەرەتای دەرکەوتنی بیری نەتەوەیی لە نیشتمانی ئیسلامی لەسەر دەستی یەهوود و مەسیحییە عەرەب و تورکەکان بوو، ئەمان ویستیان موسڵمانانی عەرەب و تورک دوور بخەنەوە لە هەستی ئایینی و، لە بەرانبەردا کۆیان بکەنەوە لە دەوری بیری نەتەوەپەرستی! هەر لێرەوە کۆمەڵەی (الاتحاد والترقی) دەستی کرد بە کارکردن بۆ ڕووخانی خەلافەتی عوسمانی و دامەزراندنی وڵاتێکی عالەمانی تورکی، لە ڕێگەی بزواندنی نەتەوەپەرستی تورکی، مێژوونووسی ئەمریکی «واستن» دەڵێت: "هیچ یەکێک لە ئەندامانی (الاتحاد والترقی) -کە جووڵانەوەیەکی نەتەوەیی تورکییە- بە ڕەچەڵەک تورکی ڕاستەقینە نین، بەڵکوو یەهوودی و خەڵکانی دیکەن، یەک دانەیان بە ڕەچەڵەک تورکی ڕاستەقینە نییە"²

پاشان ئەم شەپۆلە لە ناو نەتەوە و گەلانی موسڵمان کەسانێکی گرتەوە کە لە زۆر شتێکدا لاسایی ڕۆژئاوایان دەکردەوە، و دەیان ویست وەک ئەورووپا خۆیان نمایش بکەن.

سەرەتای دەرکەوتنی ئەم نەخۆشییە لەناو گەلی کورددا دەگڕێتەوە بۆ ئەو سەردەمەی بەریتانیا ویستی کوردەکان دوور بخاتەوە لە خەلافەتی عوسمانی -هەرچەندە کورد خاوەن حوکمی زاتی و پلەی باڵا بوو لە خەلافەتدا، شێخولئیسلام «ئەحمەدی کوڕی ئیسماعیلی گۆرانی» نموونەی زیندووە-، وە سەرقاڵیان بکات بە خەونێکی دیکەوە، بۆ جێبەجێکردنی ئەم کارەی بەڵێنی دامەزراندنی وڵاتێکی سەربەخۆی بە کوردە نەتەوەپەرستەکان دا، لێرەدا چیرۆکی نەتەوەپەرستی کوردی قاڵتر بووەوە بەتایبەت دوای ئەوەی بزاوتی (الاتحاد والترقی) بەڵێنەکانی خۆی نەبردە سەر لە دەوڵەتە عەلمانییەکەی «کەمال ئەتاتورک»، بەریتانیا ئەم هەلەی قۆستەوە کوردە نەتەوەپەرستەکانی فریودا بە خەونی وڵاتی سەربەخۆ، بۆ بەدیهێنانی ئەم خەونە کوردانی نەتەوەپەرست دەستیانکرد بە هەوڵی دیپلۆماسی و گفتوگۆ لەگەڵ بەریتانیا -وەک هەوڵەکانی شەریف پاشا لە ساڵی ١٩١٤ زایینی- کەچی بەریتانیا ئامادەنەبوو وەڵامیان بداتەوە، هەتاوەکوو ساڵی ١٩١٨ زایینی، دوای ئەوەی عێراقی داگیرکرد داوای لە باڵیۆزی بەریتانیا کرد لە فەرەنسا لەگەڵ شەریف پاشا کۆببێتەوە لە مارسیلیا، بەڵام هەوڵەکان هیچ سەرەنجامێکیان نەبوو کورد بە دەستی خاڵی مایەوە!

لە یادمان نەچێت ئەو خاکەی بەریتانیا بەڵێنی دا بیکات بە دەوڵەتی کوردی نەک نەیکرد بە دەوڵەت بەڵکوو هەر بۆخۆی لەگەڵ فەرەنسا کردیان بە چوار پارچەوە و خەونی کوردیان لەگۆڕنا! لەو ساتەوەختەوە تاوەکوو ئێستا کورد بە دەستی نەتەوە پەرستییەوە گیرۆدە بووە نە بە مافەکانی گەشت، نە وڵاتێکی سەربەخۆی بۆ بونیاد نرا، نە بوو بە خاوەنی هیچ سەنگ و قورسایییەک لە ناوچەکەدا، بەڵکوو ئەوەی هەیە هەر ڕۆژەی گرفتێکی تووش دەکرێت، بەسەر شەڕێکی نوێدا دەبرێت، گەنج و لاوەکانی بەکوشت دەدرێت، خێروبێری وڵاتی دەدزرێت،... هتد.

دەگەڕێینەوە سەر نەتەوەپەرستی لە نیشتمانی ئیسلامی: زاڵبوونی ئەم هەستە وایکرد موسڵمانان پارچە پارچە ببن، و ببنە دوژمنی یەکدی لە چەند وڵاتێکی جیاوازدا، لە ئێستاشدا بەردەوام کار دەکرێت بۆ تۆخکردنەوە و خستنە بازاڕی ڤێرژنی نوێی نەتەوەپەرستی بۆئەوەی موسڵمانان هەرگیز یەکڕیز نەبن وەک (ئۆمیس گو) دەڵێت: "ئێمە شەڕکردن فێری کردووین کە یەکڕیزی موسڵمانان گەورەترین مەترسییە کە دەبێت ئاگاداری بین، نەک تەنیا ئێمەی بەریتانی، بەڵکوو دەبێت فەڕەنسا و تەواوی وڵاتانی دیکەی ڕۆژئاوایی ئاگاداری ئەم مەترسییە ڕاستەقینەیە بن. ئێمە ستراتیژ و سیاسەتمان ئەوەیە کە ڕێگە نەدەین موسڵمانان یەکڕیز بن، پێویستە ئەم سیاسەتەی ئێمە بۆ هەمیشە وەک خۆی بمێنێتەوە".³

حەقیقەتی تاڵ ئەوەیە موسڵمانان لەم ساتەدا لە دۆخێکی بێئاگایی دان کە وێنەی نەبووە لە مێژووی ئیسلامیدا، هەربۆیە مێژوونووسی بەریتانی (ئاڕنۆڵد توینی) دەڵێت: "لەڕاستیدا یەکڕیزی و یەکبوونی موسڵمانان نووستووە، بەڵام دەبێت ئێمە ئاگاداربین هیچ کات بە ئاگا نەیەتەوە"⁴، تێڕوانینەکانی ئەوان بۆ بێئاگایی موسڵمانان دروستە و لە شوێنی خۆیدایە! بەڵام دەبێت کاتی ئەوە نەهاتبێت موسڵمانان بەخەبەر بێنەوە؟! دەبێت تاوەکوو کەی پاشکۆیەتی قبووڵ بکەن؟!

ئاستانە

بە هیۆای سلامتی بۆ هەۆلایک IssuesCoronavirus Disease 2019 (COVID-19
07/03/2020

بە هیۆای سلامتی بۆ هەۆلایک Issues
Coronavirus Disease 2019 (COVID-19

Address

Baneh

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Rojhelat Style posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share