ئاوات محمود نەقشبەندی : Awat M.naqshbandy

  • Home
  • Iraq
  • Zarayin
  • ئاوات محمود نەقشبەندی : Awat M.naqshbandy

ئاوات محمود نەقشبەندی : Awat M.naqshbandy پەیجی تایبەتی ئاوات محمود نەقشبەندی .

17/10/2025
11/10/2025
حەمدی (1876 - 1936)ئەی دیجلە لێڵ و وێڵی سرشکی ڕەوانی کێیوەک تیری دڵشکافی لە بەحری کەوانی کێیمەجنوونی زلفی خاوی چ لەیلایە...
11/10/2025

حەمدی (1876 - 1936)

ئەی دیجلە لێڵ و وێڵی سرشکی ڕەوانی کێی
وەک تیری دڵشکافی لە بەحری کەوانی کێی

مەجنوونی زلفی خاوی چ لەیلایەکی لە چۆڵ
بەم لێوی وشکەوە بە هەموو دەم دووانی کێی

گەر ئابڕووتکاوی فەرموو تکاوی چ ڕوویەکی
ئەم بێقەرارییە چییە ڕۆحی ڕەوانی کێی

خاڵی نییە لە ناڵە دەروون و دڵت دەمێ
وەک نەی نەوایی شۆرە مەقامت قەوانی کێی

یا پیری یا لە قەهری زەمان پێچوتاب ئەدەی
قامەتخەمی فیراقی نیهالی جوانی کێی

تورکانە توندخوویی بە نەرمی کە عاشقی
ڕووت وا لە ئێمە ئاخۆ لە ئێمەی لەوانی کێی

ئەم خەتتی ئیستیقامەتە وەکوو گرتووتە بیگری
«حەمدی» دەزانی ڕەهبەری ڕۆژ و شەوانی کێی

11/10/2025
11/10/2025
19/07/2025
19/07/2025
22/10/2024

پەرلەمانتار
ئاوات نەقشبەندی
ئەم چەند سەرە قەڵەمە دیدگای منن لەمەڕ پەرلەمانتار بەڵام بۆیە پێش هەڵبژاردنی 20ی ئۆكتۆبەر بڵاومنەكردەوە وتم نەكا بە تانەو لاقرتی و دژایەتی بۆ كەس و لایەنێك لێكبدرێتەوە.
پەرلەمان ئەگەر بە باشی كاری خۆی بكات گەورەترین دەزگەی وڵاتەو نیشتمان لێئەحەسێتەوە تا بەرەو ئاسۆی ڕوون هەنگاوبنێت. خۆ ئەگەر بە باشیش كاری خۆی نەكات هەڵنەستابێت بە كارەكانی یان ڕێگری لێبكرێت بەڵام خۆ تازە واقیعەو ناكرێت خۆمانی لێببوێرین.
كەواتە كاری پەرلەمانتار لە پەرلەمان بریتیە لە (یاسادانەرێكی ورد و چاودێرێكی چاوتێر). یاساكان كە دادەنێت زۆر بە وردی لەگەڵ دەستوری وڵات و یاسا بەركارەكان ئەیانگرێت بەیەكدا ئەوجا بڕیاری بۆ دەرئەكات و دەنگی پێویستی بۆ فەراهەم ئەكات و تەتڵەو بێژنی ئەكات تا دەنگەكانی سەرخستنی بۆ دروست ئەگەیەنێت وە پاشان دێت زۆر بە باشی چاودێری ئەكات بزانێت ئایا دەسەڵاتی جێبەجێكردن وەكو خۆی جێبەجێی كردووە؟ ئەگەر وا ئەوە ئەیكاتە پیتاكی دەركردنی یاسای بە بڕشتر وە ئەگەر نا ئەوە لێپرسینەوە لە دەسەڵاتی جێبەجێكردن ئەكات تا ئەو ڕادەی كە ئەگەر لە باری ناسەنگی گەورەدا بوو متمانەی لێوەردەگرێتەوە.
بۆیە وتم یاسادانەرێكی ورد ئەبێت ئەو كەسە كە یاسا دەردەكات خوێنەوار و بە ئەزمون و كارا بێت وە بۆیە موچەی بە شێوەیەكە خەڵك سنگەوبازیەتی بۆی تا چاوتێر بێت و بەرتیل و ڕەشوە وای لێنەكات كە لە بریتی پاروە نانێك چاوی لە ناسەنگی دەسەڵاتی جێبەجێكردن بنوقێنێت.
خوێنەری هێژا بەڵام لەوەتەی كە هەڵبژاردن لە عێراق هەیە هەڵوەداكانی هیچ كات باس لە یاسادانان و چاودێری ناكەن بۆ بانگەشە و كەمپینیان بەڵكو ئەمە وتار و گوتاریانە:
موچەكەم بۆ هەژارانە...
پاسەوانەكانم لە خەڵكی نەدارەبن
خانوی پەرلەمانم ناوێت
ژنتان بۆ ئەهێنم
بەنزین هەرزان ئەكەم
داتانئەمەزرێنم
زەریبە ناهێڵم
خوێنەری هێژا ئەمانە كاری پەرلەماتاری نین
ئەمانە كاری گروپەكانی خێرخوازین
بۆیە لێرەوە پێشنیار ئەكەم هەر پەرلەمانتارێك لە هەر سنورێك دەنگی زۆری هێناوە دیبەیتێكیان بۆ ڕێكبخەن بزانن ئاگاداری یاسا بەركارەكان و تەشریعەكانی پێشوون ؟
بزانن ئایا هێشتا ئەتوانن بە باشی بخوێننەوە؟
كارەسات نیە ئەندامی پەرلەمان هێشتا نازانێت بڵێ تەشریع ئەڵێ تەشریب
ئەصلەن ئەگەر بڵێ من هەموو موچەكەی خۆمم دابەشكردووە ئەوە خۆی بۆ خۆی تاوانە چونكە ئەی بە چی ژیاوە و سەفەری كردووە ئەگەر وەڵامتان ئەوەیە ئاخر كاسپی كردووە ئەوەش تاوانێكی ترە چونكە ئەندامی پەرلەمان نابێت كاسپی بكات
لێرەوە قسەیەك پەیدا ئەبێت ئەوترێت موچەكەیان زەبەلاحە بۆیە خەڵك زۆر هەوڵی بۆ ئەدا باشە ئەی بۆ خەڵك هەوڵنادا ببێت بە دادوەر خۆ ئەویش موچەكەی زۆر زیاترە بۆ هەوڵ نادا ببێت بە پرۆفیسۆر ئەویش موچەی باشە وەڵامەكەی ئەوەیە كە بون بە دادوەر و پرۆف ماندوبونی ئەوێت بەڵام پەرلەمانتاری (پارەو عەشیرەت و شەق)ی ئەوێت.
خوشكێك هات بۆ لام وتی كاندیدم بەشكوم دەنگم بدەیتێ؟ وتم بە چاوان ماڵەو ماڵت بۆ ئەكەم بەڵام بە مەرج؟ وتی: فەرموو. وتم: ئەسبابی موجیبەی تەشریعی قانونی ئەحزاب چیە؟
توڕە بوو لێم وتی من نەهاتووم بۆ لات (ئینتیحانم) بكەی خۆ تەلەبەی تۆ نیم.
بۆیە هەستام ڕاپرسیەكم كرد لە نێو زانكۆی سلێمانی ئەڵبەتە بە (عەشوائی) 450 فۆڕمم بڵاوكردەوە تەنها 433 فۆڕمم بۆ هاتەوە.
پرسیار یەكەم: كام لە ئەندام پەرلەمانەكانی خولی پێنجی پەرلەمانی كوردستانت بەلاوە سەركەوتوو بوو؟
پرسیاری دووەم: وە بۆچی؟
تەنها هەشت كەس لەو 433 نوسیبویان فڵان لەبەر پرۆژەو چاودێری و بە ئاگایی
لێتان ناشارمەوە دەیان ناو نوسرابوو لەبەر ئەوەی (جوانە شۆخە خۆشە بە هاوارە قەشمەرە كەرە...).
ئەزانن تێیدا بوو ئەندام پەرلەمانی خولی یەكەمی نوسیبوو وایزانی بوو لە خولی پێنجەم بووە.
بە هیوای سەركەوتنی كورد لە نیشتمانی ڕەنگینی كورددا.

تێبینی مەبەستم هەموو پەرلەمانتارەكانە بۆیە كەس نان و پیازی پێوە نەخوات.

خواهی كە مراد همە عالم شوی ای دلاز صدق مرید خلف الصدق ضیا باشپاك ار كنی آیینە ات از زنگ كدورتجویای غبار قدم نجم هدی باشب...
09/10/2024

خواهی كە مراد همە عالم شوی ای دل
از صدق مرید خلف الصدق ضیا باش
پاك ار كنی آیینە ات از زنگ كدورت
جویای غبار قدم نجم هدی باش

بابا رسول می فرماید

26/09/2024

ئەمڕۆی ناخۆشم
ئاوات نەقشبەندی
ئەمڕۆ مامۆستایەكی برادەرم، كە مەلایەكی ناسراوی بە قابیلیەتە. بۆی گێڕامەوە، فەرمووی: كوڕێكی زۆر باشی موسوڵمانی بە ئیدراك قوتابیم بوو. هەتا خوا حەزكا حەزی لە زانست و زانیاری بوو. ئەگەڕا حوجرە باشەكانی كوردستانی هەڵئەبژارد بۆ وەرگرتنی زانست تا بوویە مەلایەكی بە تەمكین لە علومی ئالەو مالەدا ئیتر لە شوێنێك بوویە مەلا قەدەرەن منیش چووم بۆ خوێندن ئاگام لێی نەما ڕۆژێ بەریدێكم هەبوو بینێرم بۆ وەزارەتی ئەوقاف بۆ هەولێر وتیان ئەم تەكسیە كوڕێكی باشەو ئەمانەت پارێزە وتم ژمارەكەیم بدەنێ كە تەلەفۆنم بۆكرد دەنگی غەریب نەبوو وتم تۆ فڵانی نیت؟
وتی: بەرەوەڵا ئوستازی گەورەم.
وتم: ئەی خێرە وازت لە مەلایەتی هێنا؟
وتی بەڵێ.
وتم: بۆ؟
وتی: لێی گەڕێ ئوستاز هەموو خەون و خەیاڵم ئاوەو ئاو چوو...
دوایی كە هەواڵیم زانی: ئەڵێ بوبویە مەلا لە جێگەیەك. ڕۆژێك لە وتاری هەینی، باسی ئەوە ئەكات هەر داهاتێ پەیدا ببێت لە حەرام وە خاوەنی ڕاستەخۆی نەناسیت ئەبێ لە موڵكی گشتی سەرفبكرێت. ئیتر كابرایەكی سمێڵ بالیفی گەڕەك، دیارە قسەی مامۆستای پێخۆش نەبووە. بۆیە لە بۆسەدا بووە بۆی، تا ڕۆژێ مامۆستا نەهاتووە بۆ نوێژی سبەینان. ئیتر ئەم سمێڵ بالیفە، لە نوێژی نیوەڕۆ و بەبەرچاوی خەڵكی مزگەوتەوە ئەڵێ: ئەوە مەلا بۆ نەهاتبووی بۆ نوێژ ئەم بەیانیە؟ ئەویش بە پێكەنینەوە، ئەڵێ: خەو زاڵمە خەبەرم نەبوبویەوە. كابرای سمێڵیش ئەڵێ: تۆ مەلای ئێمەی نانی خەڵك بە حەرام ئەزانی خۆیشت حەرامخۆری. بە خوا ئەمجارە لەخەوبمێنی (حەیاو شەرەفت ئەبەم) (ئەو دەمە هەراشەت بەم كڵاشانە ئەگرم).
مامۆستا فەرموی: ئەم سمێڵ بابڕە كە وایووت یەك نوێژ خوێن نەهاتنە جواب و بڵێن هەی كابرا ئەوە تۆ ساقی؟ قسەی وا چۆن جورئەت ئەكەیت.
بۆیە مامۆستای گەنج و تامەزرۆی ئیمان و ئەخلاق و زانست سوێندنی بە حەققی تاقانە خوارد و وازی لە مەلایەتی هێنا.
منیش پاش قار خواردن و شەرمێك لە خوا كە توانای تەنها وتنی: (حسبی الله ونعم الوكیل)ێك وتم ئەی ڕەحمەت لە مەلای گەورەی كۆیە كە فەرمووی: حەزەكەم لە منداڵە ئەشراف و خوا پێداو ببنە مەلا تا ڕسوای دەستی سمێڵ بالیفی وا نەبنەوە.

09/09/2024

كوڕەكەم گێلە
ئاوات نەقشبەندی
عەرەب وەكو كورد ئەوانیش ئیدیۆم و پەندیان هەیە. ئێمەومانان چونكە سەروساختەمان لەگەڵ كتاوی عەرەبیە ئیتر خۆشیمان بێت و ترشیمان بێت باسگەل و وردە گلەییەكانیشمان عەرەبی پێوە دیارە. ئیتر لكانی ئەم پارچەی نیشتیمانەش با بۆستێ كە باشور لكاوە بە عێراقی عەرەبیەوە. عەرەب ئەڵێن: (الكوز ینضح بما فیه) گۆزە ئەوەی تێیدایە ئەیبەخشێ. بۆیە ژینگەو هەلومەرجی سیاسی و ئایینی و زۆرشتی تر كارەكتەری سەركی بونیادی تاك و ئەویش بۆ كۆمەڵگە.
لە ناو میللەتێكی ڕۆشنبیر و بە زەوق و سەلیقە تاكێكی بە زەوق و سەلیقەو جوان دێتە كایەوە (إلا ما رحم ربی) ئەڵبەتە شاز و نادر لە یاسا یاساغ ئەبێت و قاعیدەی پێ هەڵناوەشێتەوە.
چونكە ئەیانووت:
عرفنا الشاذ نحن بین الناس
بما أتی مخالف القیاس
والنادر ما یوجد قلیلا
مخالف القیاس كان أم لا
بۆیە هەڵمەدێیەوە بڵێیت وانیە ئەوەتا ماڵە باوانی هەموویان فحولن و ئەمیش نازانێ گۆبكا دیارە شازە و قاعیدەكەمان لێتێكنادا.
بەڵام موسەللەمە كە ژینگەی ماڵ و گەڕەك و قوتابخانەو گازینۆ و مزگەوت و هەموو ئەوانە كاریگەریان لەسەر مرۆڤەكە هەیە.
بۆ نمونە:
ساڵی شەستەكانەو زەعیم صدیقی گۆڕبەگۆڕ هاتووە ئەیەوێت كورد قەڵاچۆ بكات گەنجێك پەلاماری دەبابە ئەدات و پاش بە كۆتا هاتنی فیشەكەكانی بە خەنجەر خودانی تانكەكە ئەكوژێتا ئەمیش گیانی بەخت ئەكات لەناو هاوڕێ و ناسیاو گەڕەكەكەیان بە شەهید ئەناسرێت چونكە ئەمە ژینگەكەی وای ڕاهێناوە.
بەڵام ماڵێكی تری كورد زمان كە ئەرزشیان بۆ نەتەوەو خەمی گەلیان لا باس نیە ئەگەر كوڕەكەیان لەپردەكەی زەڵم پەلاماری دەبابە بدات لای من گەنجەكەی پێشوو گەورەترە چونكە ئەم ژینگەكەشی هاوكار نەبووە و كەچی خودان ڕێبیرە.
(كاتێك كە دائەنیشیت باس لە عەقیدەو ڕێبیرێك ئەكەیت باس لە قەزیەیەك ئەكەیت كە چواردەورەكە ئەو بابەتەیان لا گرنگ نیە ڕاستەوخۆ جەنابتان بە گێل ئەدرێنە قەڵەم)
تۆ هەڵە نیت چونكە چاك ئەزانی كە ناخت چی تێدایەو بیر لە چی ئەكەیتەوەو بە نیازی چیت.
ئەوانیش هەڵە نین چونكە ژینگەكەیان هەر ئەوەی تێدایە گۆزە چی تێدا بێت ئەوەی لێئەچۆڕێت.
سەیرە تەنانەت تەمەنیش جاری وا هەیە كاریگەری لەسەر بیركردنەوەی مرۆڤەكان هەیە.

ئینجا گوێبگرە
باوكێك سێ كوڕ و حەوت كچی بوو بە هۆكاری شەڕو شۆڕ یەكێك لە كوڕەكانی پەڕیبویە ناوچەیەكی تری ئەم كوردستانە ئیتر لەوێ بوبویە ناسراوی ماڵێكی هەواداری زانست ئیتر ئەمیش كەڵكەڵەی زانست گرتبوی و دەستی كردبوو بە خوێندن بە جۆرێ خەریكی جوبرانی ژیانی خۆی بوو بۆ زانست بەردەوام ئەیخوێندەوە.
پاش ماوەیە بە هەڵەداوان دایكەكە هات بۆ لای باوكم....
دایكی كوڕە: قوروان گیان كوڕەكەم تەواو بوو...
باوكم: خوانەكا چیەتی ؟؟؟
دایكی كوڕە: بە خوا كوڕەكەم شێت بووە هەر خەریكی كتێوە
مەردی خوابە دۆعای بۆ بكە بەشكوم بیپەڕێنێت
تۆ بێژی دەردە گێلی لێی نەدابێ؟
ئاخر توخوا خاڵۆ شێخ گیان ئەوە ڕاسە پەنجا دیناری پێووە هەمووی داوە بە قاقەزە كۆنە
بەوخوا دۆعا نەكەیت بۆ ئەو كوڕمە خاس بێتۆو دەردە گێلیە بپەڕێنێ ئیتر مەرحەباییت ناكەم
باوكم وتی دایە گیان ئەوە گێلی نیە ئەوە كارێكی باشە وازی لێبێنە وەكو جاران نیە خوێندن سەرچاوەی باشییە ئەگەر زانست نەبێت خواش بە تەواوی ناناسین
نا نا بە قوربانت بم گێل بووە
دەی مەردی خوابە دۆعایەكی بۆ بكە
باوكیشم لاڵایەوە لە خوا بە ئایاتی (ن والقلم و إقرأ و إنما یخشی الله من عباده العلماء) تا خوا ئەو كوڕە ڕاوێساو بكا لەسەر كارەكەی و هیدایەتی دایكیشی بدات.
لە كتێبی: تیانچەی بەختم

نامەی حەزرەتی شێخ عوسمانی تەوێڵە
06/09/2024

نامەی حەزرەتی شێخ عوسمانی تەوێڵە

Address

Zarayin

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when ئاوات محمود نەقشبەندی : Awat M.naqshbandy posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Organization

Send a message to ئاوات محمود نەقشبەندی : Awat M.naqshbandy:

Share