بزاڤا گۆڕان ل زاخۆ

بزاڤا گۆڕان ل زاخۆ په‌یجێ فه‌رمى یێ بزاڤا گۆڕان ل زاخۆ

ئەڤرو رێکەفتی ٢٠٢٦/٢/٩ شاندەکێ بلند یێ مەکوێ زاخو یێ بزاڤا گۆڕان ب سەرپەرشتیا باژێرڤانێ مەکوی و ئەندامێ جڤاتا نشتیمانی ی...
09/02/2026

ئەڤرو رێکەفتی ٢٠٢٦/٢/٩ شاندەکێ بلند یێ مەکوێ زاخو یێ بزاڤا گۆڕان ب سەرپەرشتیا باژێرڤانێ مەکوی و ئەندامێ جڤاتا نشتیمانی یا بزاڤا گۆڕان بەرێز ( ئەحمەد یوسف سندی ) ب مەرەما پیروزباهیکرنا ( ٣٢ ) سیهو دوو سالیا راگەهاندنا یەکگرتویا ئیسلامیا کوردستانێ سەرەدانا مەلبەندێ ( ١٣ ) یێ یەکگرتویا ئیسلامی کوردستانێ ل زاخو کرن.
شاندێ مەکوێ گۆڕان ب گەرمی ژلایێ بەرپرسێ مەلبەندی بەرێز ( نصرالدین سعید سندی ) و کارگێر و ئەندامێن مەلبەندی ڤە هاتنە پێشوازی کرن.
هەر دوێ سەرەدانێ دا بەحس ل رەوشا عیراقێ ب گشتی و هەرێما کوردستانێ بتایبەتی هاتە کرن و هەروەسا بەحسا گیرو بون و نەپێکئینانا حکومەتا هەرێما کوردستانێ هاتە کرن کو کارڤەدانێن نەرینی دێ پەیدا بن ب پتر گیروبون و نە پێکئینا حکومەتا هەرێما کوردستانێ.

مەکوێ زاخو
٢٠٢٦/٢/٩

29/01/2026
‎ جڤاتی نیشتمانی گۆڕان رەخنە لە نێچیرڤان بارزانی دەگرێت کە تەداخول لە کێشە ناوخۆییەکانی گۆڕان دەکاتزەمەن - هەواڵجڤاتی نی...
25/12/2025

‎ جڤاتی نیشتمانی گۆڕان رەخنە لە نێچیرڤان بارزانی دەگرێت کە تەداخول لە کێشە ناوخۆییەکانی گۆڕان دەکات
زەمەن - هەواڵ
جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند: پێویستە سەرۆکی هەرێم رێز لە قانون بگرێت و دەستێوەردان لە کاروباری گۆڕاندا نەکات و نەبێت بە فاکتەری ناکۆکی و پەرتەوازەیی.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان، ڕوونکردنەوەیەکیان بۆڕای گشتی بڵاوکردووەتەوە و ڕەخنەی توند لە سەرۆکی هەرێم دەگرن و دەڵێن: دوێنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، وەک نەریتی ساڵانە بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێی زاینی پیرۆزبایی لەپارت و لایەنە سیاسیەکان کردوە. جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان بەپێویستی دەزانێت کە وێڕای پیرۆزبای ساڵی نوێ، ئەم رونکردنەوەیە بۆ رای گشتی بڵاو بکاتەوە…
دەقی رونکردنەوەکە؛
‎رونکردنەوەیەک بۆ رای گشتی
‎دەزگا و دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان
‎دوێنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، وەک نەریتی ساڵانە بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێی زاینی پیرۆزبایی لەپارت و لایەنە سیاسیەکان کردوە. جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان بەپێویستی دەزانێت کە وێڕای پیرۆزبای ساڵی نوێ، ئەم رونکردنەوەیە بۆ رای گشتی بڵاو بکاتەوە پەیوەست بەو مامەڵەیەی سەرۆکایەتی هەرێم لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان دوبارەیکردوەتەوە.
‎پێویست بوو بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاگادار بێت کە لە رێکەوتی ١٣ی ٤ی ٢٠٢٥ لەسەر بنەمای یاسا و بڕیاری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و و فەرمانگەی پارت و رێکخراوە سیاسیەکان ئەو کەسانە هیچ سیفەتێکی قانونی و رێکخراوەییان لە بزوتنەوەی گۆڕاندا نیە ونوێنەرایەتی گۆڕان ناکەن. تەنانەت خۆیان لە بەردەم هەموو کەناڵەکاندا بە ئاشکرا گووتیان تا ئەنجامدانی کۆنفرانسی نیشتیمانی رێکخەر نین.
‎ئەمکارە دەستێوەردانی راستەوخۆیە لە کاروباری ناوخۆیی گۆڕان و لایەنگرییە لە گروپێکی لادەر لەدەستوری ناوخۆی بزوتنەوەی گۆڕان. پێویستە سەرۆکی هەرێم رێز لە قانون بگرێت و دەستێوەردان لە کاروباری گۆڕاندا نەکات و نەبێت بە فاکتەری ناکۆکی و پەرتەوازەیی.
‎هەمووان دەزانن کە ساڵی رابردوو بەهۆی خواستی دەستبەسەرداگرتن و دوور لە بنەماکانی دیموکراسی و پێشێلکردنی زەقی دەستوری ناوخۆی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ شەش مانگ کەسێک بریکارنامەی بۆ کرایەوە. ئەو ماوەیە لە ١٣ی ٤ی ٢٠٢٥ بە قانون کۆتایهاتووە. .
‎داوا دەکەین دامەزراوە فەرمیەکانی هەرێمی کوردستان نەبنە بەشێک لەکێشەکان و وەک دامەزراوەی حزبی بەکارنەهێنرێن بۆ دەستێوەردان لە کاروباری پارتە سیاسیەکان.
جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان
٢٥ی ١٢ی ٢٠٢٥
https://www.zamenpress.com/Details.aspx?jimare=80611

22/12/2025
پیروزە ل هەمی گەلێ کورد ب تایبەت پشتەڤانێن یانا زاخو یا وەرزشیبناڤێ مەکوێ گۆڕان ل زاخو پیروزباهێن خوە دگەهینم هەمی گەلێ ...
16/12/2025

پیروزە ل هەمی گەلێ کورد ب تایبەت پشتەڤانێن یانا زاخو یا وەرزشی

بناڤێ مەکوێ گۆڕان ل زاخو پیروزباهێن خوە دگەهینم هەمی گەلێ کورد ل هەر چارپارچێن کوردستانێ ب تایبەت پشتەڤانێن یانا زاخو یاوەرزشی ب هەلکەفتا بوینە ئێکەم باشترین پشتەڤان ل سەر ئاستێ جیهانێ ژلایێ فیفایێ ڤە و داخازا سەرکەفتنێت بەردەوام و مەزنتر بو یانا زاخو یا وەرزشی و پشتەڤانێن وێ یێن خوەشتڤی دکەم.

احمد یوسف سندی
ئەندامێ جڤاتا نشتیمانی یا بزاڤا گۆڕان
باژێرڤانێ مەکوێ زاخو
2025/12/16

‎پرسەنامە‎بەناوی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕانەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان رادەگەیەنین بۆ کۆچی لە ناکاوی هاوڕێ و برای ئاز...
01/12/2025

‎پرسەنامە

‎بەناوی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕانەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان رادەگەیەنین بۆ کۆچی لە ناکاوی هاوڕێ و برای ئازیزمان کاکە (سیامەند یوسف) ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی و باژێڕوانی قەزای رانیەی بزوتنەوەی گۆڕان. کاک سیامەند بە کردار و گوفتار نموونەی باڵای دڵسۆزی و خۆنەویستی بوو.

‎مەرگی کاک سیامەند لە بەهاری تەمەنیدا کۆستێکی گەورەیە و لە دڵی ئێمە و هەموو کەسوکار و هاوڕێکانیدا برینێکی قوڵ بەجێدەهێڵێت. بە ئاسان ناتوانین بڕوا بکەین بەم رووداوە دڵتەزێنە و ناخ هەژێنە.

‎ داواکارین لە یەزدانی گەورە و بەخشندە رۆحی پاکی کاک سیامەند بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامی و بە ئێمە و خێزان و کەسوکار و هاوڕێکانی ببەخشێت.

‎انا لله وانا اليه راجعون

‎جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان
١ی ١٢ی ٢٠٢٥

ھێواش باژۆ کاك قوباد، ھێور بەرەوە قوربان!بەڕێزتان پێشتر فیتەر بوویت و چاك دەزانیت کە تیژڕەوی و زۆربڵێیی لە کاتی لێخوڕیند...
28/10/2025

ھێواش باژۆ کاك قوباد، ھێور بەرەوە قوربان!

بەڕێزتان پێشتر فیتەر بوویت و چاك دەزانیت کە تیژڕەوی و زۆربڵێیی لە کاتی لێخوڕیندا تووشی کارەساتی نەخوازراو و تەنانەت دڵتەزێنیشت دەکات.

ئەرێ بەڕاست، دێتە بیرت ئەو ڕۆژەی کە ئەم وێنەیەمان پێکەوە بۆ چرکێندرا لە ساڵی ١٩٩٩دا چلۆن لۆمەی ڕەحمەتی باوکت دەکرد و دەتگووت باوکم بە قسەی ھەندێك لە دەوروبەرەکانی و لە بەرژەوەندی پارتی دڵی ڕەوانشاد کاك نەوشیروانی چەند جارێك ڕەنجاندووە؟ ئەرێ تۆ نەبووی بە منت گوت: ئەنجنیری (ئەندازیاری) ڕاپەڕینەکەی ساڵی ١٩٩١ کاك نەوشیروان بوو؟ ئەرێ ھەر خۆت نەبوویت بە منت گوت: ئەگەر کاك نەوشیروان نەبوایە، ڕێککەوتنی واشنتۆنی ساڵی ١٩٩٨ نێوان پارتی و یەکێتی لە بەرژەوەندی خۆمان سەری نەدەگرت؟

ئای زەمانەی بێوەفا؟ چلۆن پۆست و پلە و پایە مرۆڤەکان دەگۆڕێت و ئەوی دوێنێ دەیانکرد و دەیانگوت، ئەوڕۆ بۆ فریودان و لەقاڵبدانی ھزری خەڵکی ھەژار ڕێك پێچەوانەکەی دەکەن و دەڵێن!

کاکی برا، تۆیەك کە لە ئامێزی باپیرەدا گەورە بوویت و ئەو ئێستا لە ژیاندا نەماوە بۆ ئەوەی ئامۆژگاریت بکات چۆن نەکەویتە داوی پارتی و بارزانیەکانەوە، وا جگە لە جانتاھەڵگری بنەماڵەی بارزانی، ھاتوویت و پەلاماری مێژووی پاکترین و جوامێرترین نیشتمانپەروەری گەلەکەت دەدەیت کە ھێندەی چیای قەندیل بەرز و پیرۆزە لەلای کوردپەروەراندا.

بۆیە، تکایە کاك قوباد ھێور باژۆ و لەو ھەڵە گەورەیەت پەشیمان ببەرەوە. ئەگینا وەك زۆرێك لە ناحەزانی ڕەوانشاد کاکە نەوە سەری خۆت و ھاوڕێکانت دەدەیت لە بەرد و پاشان لە نەبوونی کاك نەوشیروان و ھاوڕێ دڵسۆزەکانیدا، وەك باوكت لە سەرەتای ھەفتاکاندا، قەلەکانی ماڵی بارزانیت پێ بەخێو دەکەن!
سەعید کاکەیی

کۆبونەوەی ئەنجومەنی قەزای ناوەندی هەولێری  بزوتنەوەی گۆڕان ئەمڕۆ ٢٠٢٥/١٠/٧ چوارشەمە کۆبونەوەی ئەنجومەنی قەزای ناوەندی هە...
08/10/2025

کۆبونەوەی ئەنجومەنی قەزای ناوەندی هەولێری بزوتنەوەی گۆڕان

ئەمڕۆ ٢٠٢٥/١٠/٧ چوارشەمە کۆبونەوەی ئەنجومەنی قەزای ناوەندی هەولێری بزوتنەوەی گۆڕان ئەنجامدرا ، تەوەری کۆبونەوەکە بریتی بو لە چەند خاڵێك .

١-خۆئامادە کردن بۆ کۆنفرانسی نیشتمانی
٢-ڕەنگدانەوەی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عیراق لە نەبونی ئۆپۆزسیۆنێکی نیشتمانی وەکو بزوتنەوەی گۆڕان
٣-کاری هاوبەش لەگەڵ حیزب و لایەنە سیاسییەکانی دەرەوەی هەردوك حزبی دەسەڵات
٤-لەکۆتایدا بازنەو ڕایەڵەکان سەرنجو تێبینەیەکانیان خستە ڕوو سەبارەت بە دۆخی ناوخۆی بزوتنەوەی گۆڕان و هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق .

21/09/2025

نەوشیروان مستەفا ئەمین

من حەزەکەم لێرەوه هەموو ئەوانەی کە دڵیان بەم بزووتنەوە خوشە هەموو ئەوانەی تیا بەژدارن دڵنیایان بکەم لەوەی کە ئەگەر من بمێنم یا نەمێنم بەدەردی دڵ بمڕم بەحادیسەی سەیارە بمرم یاخود بەکوشتن بڕۆم یان تەنانەت هەریەکێک لەڕەفیقەکانی تر لەهاوڕێکانی ترم هەرچیەک لێی بەسەر بێت بەدڵنیاییەوە پێیان دەڵێم بناغەیەکی وامان دارشتووە رێگەو شوێنێکی وامان داناوە کە ئەم جۆڵانەوەیە هەتاسەر بەردەوام ئەبێت، یانی ئەوەی پێی خوشەو پێی ناخوشە با هەر لە ئێستاوە گۆێی ڵەوە بێت کە بە وازهێنان یان دەرچونی یەکێکمان لە شانووەکە ئەم جولانەوەیە تازە ناکوژێتەوە ، بەردەوام ئەبێت و ڕۆژ بە ڕۆژ پەرە ئەسێنێ

Address

جادا ئاشێ چەمی نێزیک دادگەها کەڤن
Zakho

Opening Hours

Monday 09:00 - 22:00
Tuesday 09:00 - 22:00
Wednesday 09:00 - 22:00
Thursday 09:00 - 22:00
Friday 09:00 - 22:00
Saturday 09:00 - 22:00
Sunday 09:00 - 22:00

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when بزاڤا گۆڕان ل زاخۆ posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share