Karim Shkur-ملاکریم

Karim Shkur-ملاکریم لێپرسراوی مەڵبەندی حەمرینی ی.ن.ک لە خورماتوو

مسؤول مركز تنظيمات حمرين للاتحاد الوطني الكردستاني في طوزخورماتو

کریم شکور محمد ناسراو بە (مەلاکەریم) ساڵی ١٩٦٦ لە ناحیەی نەوجولی سەر بە شارۆچکەی خورماتوو لەدایکبووە.
کاتێ خوێندکاری شەشی ئامادەیی دەبێ شانە رێکخستنەکەیان ئاشکرادەبێ و ناچار دەس لە خوێندن ھەڵدەگرێت و دەچێتە دەرەوە بۆشاخ دەبێت بە پێشمەرگە.
لە پرۆسەی ئەنفالدا خێزان و دوو منداڵ لەگەڵ پێنج خوشک و پێنج برا بێسەروشوێن و جینۆساید دەکرێن.
لە ساڵانی نەوەدەکان دووبارە دەگەرێتەوە بۆ خوێندن و شەشی ئامادەیی

تەواودەکات، دواتر لەدوای روخانی رژێمی پێشووی بەعس کۆلێژی یاسا تەواو دەکات، دواتر لەساڵی ٢٠١٩ بروانامەی ماستەر بەدەسدەھێنێت و ئێستاش خوێندکاری دکتۆرایە لە یاسا.
لە ژیانی سیاسیدا زۆربەی پلەکانی رێکخستنی بریوە لە ئەندام کەرت و ئەندام پۆلەوە دەستی پێکردووە تا ساڵی ٢٠١٠ دەبێتە لێپرسراوی مەڵبەندی حەمرین، لە ساڵی ٢٠١٩ دەبێتە ئەندامی سەرکردایەتی(ی ن ک) و دووبارە وەک لێپرسراوی ھەمان مەڵبەند متمانە بەدەسدەھێنێتەوە. لە ھەڵبژاردنی ئۆکتۆبەری ٢٠٢١ متمانەی خەڵکی خورماتوو بەدەسدەھێنێت و دەبێتە ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

02/06/2026

لەبارەگای مەڵبەندی حەمرین پێشوازیمانکرد لە بەڕێز فەرمان عەبدوڵا لێپرسراوی لقی خورماتووی یەکگرتوویی ئیسلامی کوردستان و وەفدی یاوەری، کە بەمەبەستی گەیاندنی پیرۆزبایی ٥١مین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانیانکردبووین.

01/06/2026

بەڕێوەچوونی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەگای مەڵبەندی حەمرین لە شاری خورماتوو…

بە شانازییەوە پێشوازی لە ٥١ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و هەڵگیرساندنی مەشخەڵی شۆڕشی نوێی گەلەکەمان دەک...
31/05/2026

بە شانازییەوە پێشوازی لە ٥١ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و هەڵگیرساندنی مەشخەڵی شۆڕشی نوێی گەلەکەمان دەکەین.

٥١ ساڵ بەسەر دامەزراندنی حیزبی شەهیدان، حیزبی تێکۆشەران و ڕووناکبیران، حیزبی نوێبوونەوە، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان-دا تێدەپەڕێت.
یەکێتی قوتابخانەی کوردایەتی و هێمای هەستانەوە بوو لە کاتی بێئوومێدیدا. لەم یادە مێژووییەدا، سڵاو دەنێرین بۆ گیانی پاکی سەرۆک مام جەلال و سەرجەم ئەو تێکۆشەرانەی تەمەنی خۆیان بەخشی لەپێناو ڕزگاریی ئەم خاکەدا.

ڕێبازی یەکێتی، ڕێبازی ئاشتی، تەبایی و داکۆکیکردنە لە مافەکانی گەلەکەمان.
یەکێتی وەک هەمیشە سەرباری هەموو ئاستەنگ و ئاڵنگارییەک، لەگەڵ هەر قۆناغێکی نوێدا شێوازی خەباتی خۆی نوێکردۆتەوە.
بە ڕۆحیەتی نوێ و گەنجانەوە لەگەڵ شێوازە جیاوازەکانی خەبات و لە هەموو سەردەمە جیاوازەکاندا درێژەی بەم ڕێگا بەردەوامە داوە.

وەک هەمیشە بەڵێن دووپاتدەکەینەوە درێژە پێدەری ڕێبازی سەرۆک مام جەلال دەبین.

29/05/2026

سەردان و بەسەرکرنەوە کۆمەڵایەتییەکان لە رۆژانی جەژن لە خورماتوو..

27/05/2026

جەژنکردن لەگەڵ هاوڵاتیانی خۆشەویستی خورماتوو..

27/05/2026

ئامادەبووین لە بەڕێوەچوونی مەراسیمی نوێژی جەژن لە خورماتوو..

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربان، گەرمترین پیرۆزباییتان لێ دەکەین.بەهیواین ئەم جەژنە بۆ هاوڵاتیانمان ببێتە مایەی زیاتر قوڵب...
26/05/2026

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربان، گەرمترین پیرۆزباییتان لێ دەکەین.
بەهیواین ئەم جەژنە بۆ هاوڵاتیانمان ببێتە مایەی زیاتر قوڵبوونەوەی پەیوەندییە کۆمەڵاتییەکان و مایەی خۆشگوزەرانی و ئارامی و سەقامگیری بۆ هەموولایەک.

19/05/2026

ئەمڕۆ لە کۆیە..

پیرۆزباییکردن لە خوشکی بەڕێزمان، کوردەخان لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی کۆیە، دواتر بەسەرکردنەوەی برای بەڕێزمان کاک ئەبوزید.

17/05/2026

سەردانیکردنی بەڕێز عمید ڕوکن تەها محمد ڕاگری کۆلێژی سەربازی قەڵاچوالان و گەیاندنی پیرۆزبایی دەستبەکاربوونیان لە پۆستە نوێیەکەیاندا.

Address

Tuz

Telephone

+9647701448747

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Karim Shkur-ملاکریم posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Organization

Send a message to Karim Shkur-ملاکریم:

Share