پەیجی مامۆستا زانا قەرەداغی

پەیجی مامۆستا زانا قەرەداغی پەیجی فەرمی مامۆستا زانا قەرەداخی
سەرۆکی ڕێکخراوی دۆستانی نما

وەرگێڕانی.هەژارموکریانی.وەختێ کەخۆرتۆپەڵ کرا(ڕەش هەڵگەڕا)،۲.ویجاهەمووهەسارەکان پەژمەران ووەرێندران،۳.کەژانیش لەشوێنی خۆی...
03/06/2026

وەرگێڕانی.هەژارموکریانی.
وەختێ کەخۆرتۆپەڵ کرا(ڕەش هەڵگەڕا)،۲.ویجاهەمووهەسارەکان پەژمەران ووەرێندران،۳.کەژانیش لەشوێنی خۆیان خزێندران.٤.لەوکاتەشاوشترانی لەسەرزانێ بێ خۆکران.٥.هەرگاش لاروجانەورلەئاڤارێکاکۆکران٦،هەلێ هەموودەریاکانیش هەڵچوون وتێکەڵ بەیەک بوون۷کاتێ هەمووگیانەکانیش ولفی یەک بوون٨لەدۆنی زیندەبەگۆڕیش پرسیارکرا۹بەکیژان گونەهگۆژاوە۱۰هەرگاش نامەی کردەوەکان کرانەوە۱۱کەئاسمانیش وەلابرا۱۲هەردەمێکیش کڵی دۆژەهێ نێڵ درا۱۳بەهەشتیش وەنزیک خرا ،۱٤،هەمووکەسێ دەزانێ کەچی لەگەڵ خۆیاهێناوە،۱٥،ساسوێندئەخۆم بەوهەسارەگەڕۆکانەی ۱٦خول دەخۆن ودەگەڕێنەوەناولانە۱۷بەم شەوەکەتاریک دادێ۱٨بەسپێدە کاتێ هەناسەی پێدادێ۱۹ئەم قورعانە...بێ گومانە..قسەی ڕاسپێراوێکی زۆربەڕێزە۲۰زۆربەهێزە لای خودێ تەختەجێدارە۲۱قسەی دەڕوالەوێ جێگەی متمانەیە۲۲هاوڕێکەشتان لێوەنییە۲۳بێ سۆیەکەلەئاسۆیەبەڕۆشنی دینوویەتی۲٤لەدرکاندنی نهێنیش چکووس نییە۲٥ئەوی ئێژێ،هیچی قسەی شەیتانی دەرکراونییە۲٦سائێوەبەرەوکوێ دەچن۲۷ئەم قورعانەهەرپەسەندەبۆخەڵکی دنیا۲٨بۆهەرکامتان کەبیەوێ شوێنی ڕێگەی سەرڕاس کەوێ۲۹بەویستی خۆشتان نییەمەگین خودای پەروەرندەی گش جیهانێ،خۆی حەزبکا.

29/05/2026
22/05/2026

🔴 #ڕاستەوخۆ
وتاری هەینی:

مزگەوتی گوندی جافەران
٥- ذوالحجة -١٤٤٧ | ٢٢-٥-٢٠٢٦

21/05/2026

یەکێک لە سەلەف فەرموویەتی:-

إن الله جعل قوة المؤمن في قلبه ولم يجعلها في أعضائه ؛ ألا ترون أن الشيخ يكون ضعيفًا يصوم الهواجر ويقوم الليل، والشاب يعجز عن ذلك؟!.

پەروەردگار هێز و توانای ئیمانداری کردۆتە دڵی، نەوەک لە جەستەیدا، ئایە نابینن کە کەسێکی بەتەمەنی جەستە لاواز بەرۆژوو دەبێت لە رۆژی گەرمدا و بەشەویش شەو نوێژ ئەکات، وە گەنج بێ توانایە لەمەدا؟!.

‏[ حلية الأولياء ٣ / ١٣٠ ].

21/05/2026

ئافرەتێک هات بۆ لای ئیمام ئەحمەد وتی ئەی باوکی عبدالله من ئافرەتێکم جل دەدورم لەبەر ڕوناکی چرادا،بەشەودا پۆلیس بە لاماندا دەڕۆن مەشخەڵی سوڵتانیان هەڵگرتووە هەندێک لە ڕووناکیەکەیمان بەردەکەوێت ئایا دروستە بۆم کە لەبەر ڕوناکیەکەیان جل بدوورم.

ئیمام ئەحمەد گریا پێی فەرموو تۆ کێیت؟
وتی خوشکی بیشری حافیم ئیمام ئەحمەد پێی فەرموو :- لە ماڵی ئێوەوە وەرعێکی ڕاستگۆیانە دەردەچێت ، جل مەدورە لەبەر ڕوناکی مەشخەڵەکانیان.

📚 صفة الصفوة لابن الجوزي

🫀🌸

21/05/2026

پێغەمبەری خوا (ﷺ) فەرمویەتی:

لەهۆکارەکانی لێخۆشبوونی خوا بریتییە لە:
1- ســەلام کـــــردن
2- گــوفــتار شیـــرینی

[ صحيح الترغيب//2699 ]

🟥لەبارەی مەرحووم مەلاعوسمانەوەخانەدانێكی بەویقار لەبەردەم شاشەدا.محمدنوری🖍️لەم چەند رۆژەدا یادی وەفاتی یەكێك بوو لە عەلا...
19/05/2026

🟥لەبارەی مەرحووم مەلاعوسمانەوە
خانەدانێكی بەویقار لەبەردەم شاشەدا.
محمدنوری
🖍️لەم چەند رۆژەدا یادی وەفاتی یەكێك بوو لە عەلامەكانی فیكری ئیسلامی وتەفسیر ،یەكێك لەو كەسایەتییەگەورانەی كە رۆڵی گەورەی بینیوە لە دروستكردنی روبەرووبەڕبوونەوەیەكی كوردانە لەگەڵ ئەو دەسەڵاتانەی لەدوای شۆڕشی بەدناوی ١٩٥٨دژی كوردستان وەستاونەتەوە.
مامۆستا عوسمان(یان بە زمانە گشتییەكە،مەلا عوسمان)زیاد لەنیو سەدەناوێكی دیار وگەورەی بزوتنەوەی سیاسیی ئیسلامیی وكوردیی بوو.
رەشید خەیون لە تاریفەیەكی كورتی بزوتنەوە ئیسلامییەكان ،مەلا عوسمانی كوچكردوو بە كارئاكتەرێكی كاریگەر ناوی دەبات ،كە رۆڵ وپێگەی هەبوە.
ئەم پیاوە بەرزەی دونیای كوردان،لەبواری تەفسیری قورئانی پیرۆزیش قەڵەمێكی شیكەرەوە وپڕ وردەكاریی بوە،جیاواز لەهەموو تەفسیرەكان ،تەفسیرەكەی مەلاعوسمان زۆر كوردانە وژیرانە نوسیووێتی.

🖍️شەڕی بەدناوی ناوخۆیی بوو ،ئێوارەیەك مەلاعوسمان وەك دەسكەوتی شەڕ وبردنەوە و سەركەوتن هێنرایە سەر شاشەی تیڤی گەلی كوردستان، (ئەوەی باسی دەكەم،ناوەڕاستی نەوەدەكان بوو،شەڕی ناوخۆی یەكێتی وبزوتنەوەبوو)ئێستاش دیمەنەكە لەبەرچاومە،پیاوێكی ریش سپی و بەویقار ،پیاوێكی پڕ خزمەت (لەگەڵ هەموو جیاوازییەك)بەزمانێكی پڕ شەرم و بێ تاقەتی قسەی كرد.دیاربوو پێ وترابوو كە باسی یەكێك لەبەرپرسەكانی ئەوكاتەی یەكێتی بكات(جەبارفەرمان)بەس باسكردنەكەی لەسیاقی قسەكاندا نەبو،دیاربوو كە وتراوە وابڵێت(ئەویش بەدیل گرتووبوی)،بەڵام ئەو بەزمانی پڕ ئەدەبی خۆی باسی كرد.ئەو وەك دیلێك نیشاندرا بەڵام وەك پیاوێكی بەویقاروپڕ مێژوو ونەترس قسەی كرد،رستەكانی پڕ بوو لەحوزن، چونكە بەجۆرێك لەشكاندن تەماشادەكرا،بەڵام لای بەرامبەرەكەی شكاندن ودەسكەوت بوو،لای خۆی وەك ئیماندارێك قەدەرێك بوو كە دەبوو روبدات.
بەڵام هەر نەدەبوو ئەو پیاوە گەورەیە بخرێتە سەر شاشە.
دواتر بیستمەوە كە تاڵەبانی لەدەرەوە بوو ،ئەو كردارەی پێ ناخۆشبووە كە بەرامبەر مەلاعوسمان كرابوو،بەڵام دیاربوو ژەنەڕاڵێكی شەڕی ناوخۆیی ئەوەی بەدەسكەوت و فەخر زانیوە، لەكاتێكدا شورەییەكی مێژوویی زۆر گەورەبوو.

🖍️دوای ئەو لێدانە ناخۆشە لە كەسایەتییەكی گەورە ، بەهەڵەدا نەچووبم تۆرا و كوردستانی بەجێهێشیت.
ئێستا هەمیشە دەپرسم:ئاخر هیچ پاساوێك ئەوە ناهێنێت،قامەیەكی سیاسی وشەرعزانێك و خەباتگێڕێك بخرێتە سەر شاشەكان، وەك دیلێك وێنا بكرێت.نەخێر هەڵەیەكی گەورەی مێژووی بوو.
ناوی مەلا عوسمان هەمیشە گەش و گەورەدەمێنێتەوە.خودا لێی خۆشبێت.
ئەوەشی بەرامبەری كرا شەرمەزاری بوو.

لە هەمو ژیانمدا ئەوە یەکەم جارم بوو کە بۆ کەسێک بنووسم: «دەستە پیرۆزەکانت ماچ ئەکەم». # تەفسیری قورئانمن کە مناڵ بووم، ب...
18/05/2026

لە هەمو ژیانمدا ئەوە یەکەم جارم بوو کە بۆ کەسێک بنووسم:

«دەستە پیرۆزەکانت ماچ ئەکەم».

# تەفسیری قورئان

من کە مناڵ بووم، بۆ ئەوەی بەرەڵا نەبم، باوکم لە پشوی هاوینەدا ئەیبردم بۆ حوجرە و بە زۆر قورئانی پێ ئەخوێندم، بێ ئەوەی تێیبگەم. دوایی، خۆم لە بەغدا کە بووم بە قوتابی زانستی سیاسی، هەندێک لە بابەتەکانی خوێندنەکەمان پەیوەندی بە ئیسلامەوە هەبوو، وەکو: بیرکردنەوەی سیاسی عەربی ـ ئیسلامی، مێژووی سیاسی ئیسلام، و قانونە گشتیەکانی ناودەوڵەتان. ناچار بووم بە دوای هەندێک کتێبی تەفسیر و فیقهی ئیسلام دا بگەڕێم. بە کوردی هیچ سەرچاوەیەکم بەردەست نەکەوت، بەڵام بە عەربی ئەوەندە زۆر بوو کە لە ژماردن نەئەهات. لە ناو تەفسیرەکاندا دوانم هەڵبژارد بۆ خوێندنەوە و پێداچوونەوە: یەکێکی کۆن، «تەفسیری جەلالەین»، و یەکێکی نوێ، «فی ظلال القرآن» لە نووسینی سەید قوتب.

کورد یەکێکە لەو میللەتانەی کە زۆر لە زوەوە موسڵمان بووە و لە پێناوی ئیسلامدا شەڕی زۆری کردووە. زانای گەورەی لە بواری نووسینی فیقهـ، تەفسیر، کەلام، و زمان تێدا هەڵکەوتوون، و کەم دێ هەیە مزگەوتێکی تێدانەبێت. کەچی مەلاکانی کورد بە زمانی کوردی، جگە لە چەند «عەقیدەنامە»یەکی کورت و چەند «مەولودنامە»یەک، شوێنەوارێکی ئەوتۆیان بە جێ نەهێشتووە. تەفسیری قورئان و لێکدانەوەی حەدیسەکانی پێغەمبەر، و دانانی کتێب لەسەر فیقهی ئیسلام بە کوردی نەنووسراوە. تەنانەت دوعایەکیان بە کوردی نەهۆنیوەتەوە، لە کاتێکدا لە ئیسلامدا شتێک نیە کە ڕێگەی لەمە گرتبێ.

قورئان بە فارسی زۆر زوو، و بە تورکی لە سەردەمی دەسەڵاتی عوسمانیدا تەفسیر و تەرجومە کراوە. بە کوردی، ئەوەی من بیستومە و دیومە، تەنیا سێ تەفسیرە: تەفسیری مەلا محەمەدی جەلی زادە، کە لە چلەکاندا نووسیویەتی و تەفسیری «نامی» و تەفسیری "خاڵ" کە هەردووکیان لە حەفتاکاندا نووسیویانە.

هاوڕێکانی شارم هەمو ئەو کتێبانەیان بۆ ئەناردم کە لە بەغدا بە کوردی و عەربی دەرئەچون، هەروەها حەفتەنامەی «هاوکاری» و مانگنامەی «بەیان» و وەرزنامەی «ڕۆشنبیری نوێ». هەندێ لە نووسەرەکان خۆیان کتێبەکانیان بە دیاری بۆ ئەناردم. ڕۆژێک لەگەڵ بەریدی شاردا، جزمی دووەمی تەفسیری «خاڵ» و چاپی دووەمی «پەندی پێشینان»م پێگەشت. مامۆستا شێخ محەممەدی خاڵ بە خەتی خۆی هەردووکیانی پێشکەشم کردبوو.

شێخی خاڵ و من لە دو تەمەنی جیاواز، لە دو شوێنی سیاسی جیاواز، و لەسەر دو بیروباوەڕی جیاواز بووین. لە ژیانمدا زۆرجار دیاری جۆراوجۆرم لە بۆنەی جیاجیادا بۆم هاتبوو، بەڵام هیچیان ئەوەندەی ئەم دیارییە خۆشحاڵی نەکردم.

لەگەڵ شێخی خاڵ هەرگیز ڕووبەڕو دانەنیشتبووم، بەڵام دوو ناسیاوی قوڵم لەگەڵی هەبوو. یەکەمیان وتارەکانی بوون کە لە گۆڤارەکانی «گەلاوێژ» و «ڕۆژی نوێ» دەرئەچوون، و کتێبەکانی: «فەرهەنگی خاڵ»، و ژیاننامەکانی مەلا عەبدوڵای بێتوشی، موفتی زەهاوی، شێخ مارفی نۆدێ، مەولودنامەی «نەوئەثەر»، و تەفسیری جزمی عەمما

دووەمیان ئەختەری کچی و خەسرەوی برازای بوون، کە لەگەڵ هەریەکەیان لە قۆناغێکی خوێندندا و لە کۆڕێکی خەباتی سیاسیدا ئاشنا و ناسیاو بووین. هەر بە هۆی د. خەسرەوی شێخ مستەفای برازای و زاوایەوە، لەو هەلومەرجە سەخت و نالەبارەدا منی خوێندبووەوە و کتێبەکانی بۆم ناردبوون.

ئەم پیاوە گەورەیە چەندین بەرهەمی بەنرخ و گرنگی پێشکەشی گەلەکەی کردبوو. لە ناو بەرهەمەکانیدا دوانیان جێگەی تایبەتی هەیە: فەرهەنگی زمانی کوردی و تەفسیری قورئان.

نامەیەکی کورتی پێزانینم بۆ نووسی، سپاسم کرد بۆ دیارییە بەنرخەکانی، و لە خوای گەورە لەشساخی و تەمەنی درێژم بۆ بە ئاوات خواست. من زۆرجار لە ناو جافدا «دەس مۆچێنم» کردبوو، دەستی زۆر ژنی لە خۆم گەورەتر و بچوکترم ماچ کردبوو، بەڵام لە هەمو ژیانمدا ئەوە یەکەم جارم بوو کە بۆ کەسێک بنووسم: «دەستە پیرۆزەکانت ماچ ئەکەم».

---
نەوشیروان مصطفی ئەمین
*سەرچاوە: پەنجەکان یەکتری ئەشکێنن، ل. 276 ـ 277.*

خوای گەورە بتپارێزێ مامۆستای خۆشەویستبزانن مامۆستا سۆران عبدالکریم چیەتی ؟دەقی ڕونەکردنەوەکەی نە خۆشێکەی من چییە ، بۆ چی...
16/05/2026

خوای گەورە بتپارێزێ مامۆستای خۆشەویست
بزانن مامۆستا سۆران عبدالکریم چیەتی ؟
دەقی ڕونەکردنەوەکەی

نە خۆشێکەی من چییە ، بۆ چی ناتوانم قسە بکەم ؟

بسم الله الرحمن الرحيم

ئەم برایەتان لە ئێوارەی ڕۆژی جەژنەوە لە پڕ قوڕگم توشی ئازارێکی زۆر قورس بوو ، ئازارەکەم بە شێوەیەک بوو ، وەک بڵێی پارچەیە ئاگرە قوڕگم ئەسوتێنێ ، زۆر گوێم نەداپێی تەنها حەپی ئلتیهاب و ئازارم بە کار ئەهێنا ، ئەوە بوو بۆ هەر شەوی جەژن بەسەیارەی خۆمان سەفەری عومرەم کرد ، ئەو ١٠ ڕۆژەی لە عومرە بووم وە هەتا هاتمەوە ، ئازارم بە هیچ ئازار شکێنێ ناشکا..

کە هاتمەوە کوردوستان سەردارنی چەندین دکتۆری باشم کرد ، سەرەتا دکتۆر ( ئەیوب باقر ) خوا بیپارێزێت دوو جار نازووری بۆکردم هیچ دەرنەکەوت ، پاشان تیشکی CT SCAN یان بۆ کردم ، لێرەدا دکتۆرەکان هەستیان بە گرفتێ کرد لە لای ڕاستی قوڕگم دروست بووبێ ، پاشان تیشکی سۆنەر Neck Doppler ultrasound بۆ کردم ، زياتر ئەم پشکنینە بۆ دەماری مل ئەکرێت ، ئاخر پشکنین MRl یان بۆ کردم ، لەم پشکنینە دەرکەوت توشی هەوکردنی کڕکڕاگە (Chondritis) و ئەستووربوون (Edema) لە لای ڕاستی ئەو کڕکڕاگەیەدا هەیە کە پێی دەوترێت "کڕکڕاگەی دەرەقی ، ئەوەی تا ئێستا هەیە الحمد للە نیشانەی خراپی وەک ژێرپەجەم نییە .

دوای ئەوەی هەموو شت لە پشکنینەکان بەم جۆرە ڕوون بۆوە ، کردمیانە سەر جارەسەر و علاج …
وە پیان ڕاگەیاندم کە نابێت قسە بکەیت تا ئەوکاتەی باش ئەبیت ، من هەموو ڕێنمایەکانم جوان جێ بە جێ کرد ، لە ئێستادا الحمد للە ئازارم کەمترە ، بەڵام ناتوانم قسە بکەم دەنگم بە حاڵ دەردێت ، ئەمڕۆش لەسەر راسپاردەی کاک دکتۆر عبدالواحد و ستافەکەی پشکنینێکی ترم بۆ ئەکەن ، چاوەرێی رەحمی خوای گەورەم ، ئەگەریش لێرە چارە نەکرێم پێشنیاری چەند دکتۆرێکیان بۆ کردووم لە ( ئوردن ) و ( تورکیا ) بەلام من گومانی باشم بە اللە هەیە کە ئەم ئازار و ناڕەحەتی قسە نەکردنەم نەهێلێت و شیفام بدات ..

🫆سوپاس و دەست خۆشی :
خوشکان و برایانم : بە خوا ئێستا کە ئەنوسم بە چاوی فرمێسک و گریانەوە ئەنوسم :
سوپاسی گەورە و بچوکتان ئەکەم ، کە لە خمی مندا بوونە ، بە خوا من چاکەی ئێوەم پێ نادرێتەوە … سوپاس بۆ ئەوەی بە پۆستێک یان کۆمێنتێک بەژدار بووە لەم خەمەی مندا .. دەستی ئەو پیر و بە تەمەنانە ماچ ئەکەم کە بە فرمێسکەوە ئەهاتن دوعایان بۆ ئەکردم ..
سوپاس بۆ ئەو هەموو دکتۆر و خەستەخانانەی دەرگایان بۆ کردمەوە .. بە خوا ناو و کەسایەتیێکان هێندە زۆرن ناتوانم ناوی هەموویان بهێنم .. سوپاسی گەورە و بچوکتان ئەکەم قوربانی هەمووتان بم
تخوا گەردنم ئازاد بکەن ،ئەگەر بچوکترین خەم و خەفەتتان بۆم خواردووە ، ئێوە منتان قەرزباری خۆتان کرد ، هەتا ئەو ڕۆژەی ئەمرم خەمخۆریی ئێوەم لە چاودا ئەبێت .

براتان : سۆران عبدالكريم
16/5/2026 سلێمانی
====
===
م.ئامانج فایەق کانی بەیتەشی

Address

Chwar Bax
Sulaymaniyah
46001

Telephone

+9647701486263

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when پەیجی مامۆستا زانا قەرەداغی posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Organization

Send a message to پەیجی مامۆستا زانا قەرەداغی:

Share