کۆمیتەی 2ی خەبات

کۆمیتەی 2ی خەبات ئۆرگانی ڕاگەیاندنی بازنەی 2ی خەبات مەڵبەندی سلێمانی

جەژنتان پیرۆز و تاعەتی هەمولایەک قبوڵ بێتبەناوی لێپرسراوی کۆمیتەو ئەنجومەنی کۆمیتەوە پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزتان ئ...
19/03/2026

جەژنتان پیرۆز و تاعەتی هەمولایەک قبوڵ بێت
بەناوی لێپرسراوی کۆمیتەو ئەنجومەنی کۆمیتەوە پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزتان ئاراستەدەکەین ،هیوادارین ئەم جەژنەببێتە مایەی خێر و خۆشی و ئاشتی بۆ کوردستان .

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی لەگەڵ فەرماندە و بەرپرسانی هێزەکانی 70ـی پێشمەرگەی کور...
17/03/2026

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی لەگەڵ فەرماندە و بەرپرسانی هێزەکانی 70ـی پێشمەرگەی کوردستان و دەزگا ئەمنییەکان کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجوومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتی، شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ، جەلال شێخ ناجی، سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری، هیوا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێم ، لیوا روکن عومەر ساڵح، فەرماندەی هێزەکانی 70ـی پێشمەرگە، ئامادەی بوون، دوایین پێشهاتە سەربازی و ئەمنییەکان لە ناوچەکە و کاریگەرییەکانی لەسەر هەرێمی کوردستان و عێراق خرایەبەر باس.

سەرۆک بافڵ رایگەیاند، هەرێمی کوردستان بەشێک نییە لەم جەنگەی ناوچەکەی گرتووەتەوە و ناشبێتە هەڕەشە بۆ سەر هیچ وڵاتێکی دراوسێ، جەخت لە دۆستایەتیمان لەگەڵ هەموو لایەک دەکەینەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی داوای لە تەواوی هێزە ئەمنییەکان کرد وەک هەمیشە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان لەپێشینەی کارەکانیان بێت و رێگەنەدەن لەلایەن هیچ گرووپ و لایەنێکی لادەر لە یاساوە مەترسی بۆ ژیانی خەڵکەکەمان دروست بکرێت.

کۆمیتەی(۸)ی ڕێکخستن
۲٠۲٦/۳/۱۷

کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان، کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان، پێشمەرگە قارەمانەکان،جەماوەری هەمیشە ڕاپەڕیوی سلێمانی.ئەمڕۆ، یادی ڕۆ...
06/03/2026

کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان، کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان، پێشمەرگە قارەمانەکان،جەماوەری هەمیشە ڕاپەڕیوی سلێمانی.

ئەمڕۆ، یادی ڕۆژێکی پڕ لە شکۆ و وەرچەرخانێکی مێژوویی دەکەینەوە؛ (٣٥) ساڵ لەمەوبەر و لە ڕۆژی ٧ی ٣ی ١٩٩١دا، شاری سلێمانی، شاری هەڵمەت و قوربانی، بە دەنگی (لە زمناکۆ وە بۆ ئازاد١٧٦٠، برادەران ئاگادار بکەرەوە حەوتی مانگ زەماوەند بکەن)، بە ورەی بەرزی جەماوەر و ڕێکخستن و پێشمەرگە. کۆتاییان بە مۆتەکەی داگیرکەر هێنا، قەڵای ستەمی بەعسیان لەسلێمانی هەڵتەکاند و مژدەی ئازادییان بەخشی بە هەمووان.
ڕاپەڕین، کەیەکێتی نیشتمانی کوردستان، ئەندازیار و هەوێنی سەرخستنی بوو. دەستپێکی قۆناغێکی نوێ بوو بۆ ئازادی و دیموکراسی، بۆ خۆشگوزەرانی و ئاوەدانکردنەوە. ئەمڕۆ کە یادی ئەو ڕۆژە دەکەینەوە، جەخت لەسەر خزمەتکردنی زیاتری هاوڵاتیان و پاراستنی یەکڕیزیی نیشتمانی و گەشەپێدانی پێگەی سیاسی و فەرهەنگیی سلێمانی دەکەینەوە.سلێمانی ڕەمزی خەباتی نەپساوەو ئازادی و پێشکەوتن و دادپەروەرییە و ئێمەش ئەرکمانە ڕۆحی ڕاپەڕین بۆ بەردەوامی و سەرکەوتنیان بە زیندویی بهێڵینەوە.
بەم بۆنە شکۆدارەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی تەواوی خەڵکی کوردستان، بەتایبەت هاوڵاتیانی شاری سلێمانی و دەوروبەری دەکەین.
جەماوەری سلێمانی و ڕێکخستن و پێشمەرگە قارەمانەکان:
ئێوە بوون کە لەو ڕۆژە سەختانەدا، بە گیان فیدایی خۆتان، بڵێسەی ڕاپەڕینتان گەیاندە هەموو کۆڵانێکی ئەم شارە. ئێوە پارێزەری ئەو شکۆیە بوون کە سلێمانیتان وەک شاری هەڵمەت و قوربانی ناساند، دەست لەسەر سنگ بۆ مێژووی پڕ لە سەروەریتان دەوەستین.
هاوڵاتیانی خۆشەویست:
ئێمە لە کاتێکدا یادی ئەم ڕاپەڕینە مەزنە دەکەینەوە، ناوچەکەمان بە دۆخێکی یەکجار هەستیار و ئاڵۆزدا تێپەڕ دەبێت. گرژی و ململانێی سەربازی، سێبەری نادڵنیایی باڵی بەسەر تەواوی ناوچەکەدا کێشاوە. بە ڕەچاوکردنی لایەنی ئەمنی و سەلامەتی گشتی و دوورکەوتنەوە لە هەر ئەگەرێکی نەخوازراو لەم دۆخە پڕ لە ئاڵۆزییەدا، ڕایدەگەیەنین کە ئەمساڵ هیچ جۆرە مەراسیم و گردبوونەوەیەکی جەماوەری ئەنجام نادەین، یادکردنەوەکە تەنها بە چالاکی ڕەمزی و میدیایی دەبێت.
لە کۆتاییدا، سەری ڕێز و نەوازش بۆ شەهیدانی ڕاپەڕین و سەرجەم شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاری کوردستان دادەنەوێنین.
نەمری بۆ شەهیدان، ئێوەش هەمیشە سەربەرزو سەرکەوتوبن.


مەڵبەندی(١)ی سلێمانی ٧ی ئازاری ٢٠٢٦

باراک بۆ بافڵ تاڵەبانیتارە گەنج و زیندووەکانی نوێبوونەوە و هاوکاری، کە لەناو تابلۆی دەوڵەمەندی شارستانیەتێکی بوێر و بوێر...
24/02/2026

باراک بۆ بافڵ تاڵەبانی
تارە گەنج و زیندووەکانی نوێبوونەوە و هاوکاری، کە لەناو تابلۆی دەوڵەمەندی شارستانیەتێکی بوێر و بوێردا تواوەتەوە. سەرەتایەکی نوێی گەورە و هیوابەخش.

کۆڕی(  مام ناسی) ئەمڕۆ شەممە، ٢١ی شوباتی ٢٠٢٦،ـ لە هۆڵی شەهید ئارام لە سلێمانی، بە هاوکاری مەڵبەندی یەکی سلێمانی و بۆردی...
21/02/2026

کۆڕی( مام ناسی)
ئەمڕۆ شەممە، ٢١ی شوباتی ٢٠٢٦،ـ لە هۆڵی شەهید ئارام لە سلێمانی، بە هاوکاری مەڵبەندی یەکی سلێمانی و بۆردی هۆشیاری مەکتەبی ڕاگەیاندن، کۆڕێکی تایبەتی لەژێر ناونیشانی «ئەدەبیاتی مام – کلیلێک بۆ مام‌ناسی» بۆ هەڤاڵ ستران عبدللە، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەڕێوەچوو.

ئەم چالاکییە بە مەبەستی ناساندنی لایەنە ئەدەبی و فکرییەکانی مام و ڕوونکردنەوەی شوێن و کاریگەریی ئەدەبیات لە دروستکردنی کەسایەتی و بیرکردنەوەی نەتەوەیی ئەنجامدرا. لە ماوەی کۆڕەکەدا، وتار و خوێندنەوەی تایبەت پێشکەش کرا و ئامادەبووانیش بە گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕی ڕا و بۆچوون بەشدار بوون.

ئەم کۆڕە وەک هەنگاوێکی گرنگ بۆ پەرەپێدانی هۆشیاری ڕۆشنبیری و پاراستنی میراتی فکری و ئەدەبی مام هەژمار دەکرێت.

ئەمڕۆئامادە بوونی هەڤاڵ لێپرسراوی کۆمیتە  محمود ڕۆستەم لە چالاکی قوتابخانەی کوردی بنەڕەتی لە قوتابخانەی ناوبراو چالاکیەک...
11/02/2026

ئەمڕۆ
ئامادە بوونی هەڤاڵ لێپرسراوی کۆمیتە محمود ڕۆستەم لە چالاکی قوتابخانەی کوردی بنەڕەتی
لە قوتابخانەی ناوبراو چالاکیەکی ناوازەو مۆدێرن بەڕێوەچوو لە ژێر ناونیشانی (لەژێردروشمی تەنها کورددۆستی کوردە قوتابخانەی کوردی بنەرەتی سەرنجی ئامادەبوانی راکێشا لەپێشانگای شیوەکاری هۆبەی جالاکی هونەری پەروەردەی رۆژهەلات بەئاڵای کوردستان وسرودی کوردم دەستخۆشی تەواو لەمامۆستایانی هونەردەکەم وەسوپاسی ئەوقوتابیەچاوگەشانەمان دەکەین کەبەحەماسەت وخۆشەویستیەوە بەشداریان کرد بەدەنگ ورەنگ وپێنوس وقەڵەمە ڕەنگاورەنگەکانیان هەمیشە لەلوتکە بتانبینین
دەستەی کارگێڕی قوتابخانەی کوردی بنەرەتی )

10/02/2026

ڤیدۆیەکی نەبینراوی سەرۆک مام جەلال لە ڕۆژئاوای کوردستان

10/02/2026
لێپرسراوی کۆمیتە سەردانی ئاسایشی فڕۆکەخانەی سلێمانی کرد        ئەمڕۆ 8/2/2026 بەڕێز لێپرسراوی کۆمیتەو ستافێک لەهەڤاڵان س...
08/02/2026

لێپرسراوی کۆمیتە سەردانی ئاسایشی فڕۆکەخانەی سلێمانی کرد ئەمڕۆ 8/2/2026 بەڕێز لێپرسراوی کۆمیتەو ستافێک لەهەڤاڵان سەردانی بەڕێز (عەمید احمد عبدالله محمد امین)کرد بەمەبەستی پیرۆزبایی بەبۆنەی دەست بەکاربوونی وەک بەڕێوەبەری ئاسایشی فڕۆکخانە ،هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین...

هەڤاڵانی کۆمیتەی 2ی خەبات بەسەرپەرشتی هەڤاڵ محمود ڕۆستەم لێپرسراوی کۆمیتە سەردانی عمید تەها سعید تیماری بەبۆنەی دەست بەک...
04/02/2026

هەڤاڵانی کۆمیتەی 2ی خەبات بەسەرپەرشتی هەڤاڵ محمود ڕۆستەم لێپرسراوی کۆمیتە سەردانی عمید تەها سعید تیماری بەبۆنەی دەست بەکاربونی وە فەرماندەی لیوای 4

Address

Sulaimaniya
46002

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when کۆمیتەی 2ی خەبات posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share