حسن صاڵح محمد

حسن صاڵح  محمد په‌یجی ره‌سمی( حسن صاڵح) ئه‌ندامی په‌رله‌مانی کوردستان له‌سه‌ر لیستی گۆڕان په‌یجی ره‌سمی حسن صاڵح ئه‌ندامی په‌رله‌مانی کوردستان له‌سه‌ر لیستی گۆڕان

23/08/2021

سڵاو لە خۆشەویستانم ....

18/09/2015

ئایا گۆڕان، موچه‌ی كابانی ماڵی بیرچۆته‌وه‌؟!؟

كێشه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و خواستی بارزانی بۆمانه‌وه‌ی له‌پۆسته‌كه‌یدا وایكردووه‌ كه‌ ته‌واوی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و ڕێكخراوه‌ مه‌ده‌نییه‌كان و ده‌زگاكانی حكومه‌ت و په‌رله‌مان و ناوه‌نده‌كانی ڕاگه‌یاندن زیاتر چاو بخه‌نه‌ سه‌ر ئه‌م پرسه‌ و پڕۆسه‌ی چاكسازی و باشكردنی بژێوی كه‌مێك به‌لاوه‌بنرێت، ده‌كرێت له‌ ماوه‌ی نێوان كۆبوونه‌وه‌ی حزبه‌كان بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م پرسه‌ په‌راوێزێك جیابكه‌ینه‌وه‌ بۆ لاكردنه‌وه‌ له‌و به‌ڵێنانه‌ی كه‌ پێشوو و له‌كاتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن به‌خه‌ڵكی كوردستانماندان، ده‌مێكه‌ له‌ملا و له‌ولا نه‌یاره‌كانی گۆڕان هه‌ڵمه‌تێكی ناڕه‌وایان دژ به‌گۆڕان ده‌ستپێكردووه‌ كه‌ گوایه‌ گۆڕان پشتی كردۆته‌ به‌ڵێنه‌كانی خۆی!، گۆڕان به‌داهاتی ناوخۆ نه‌ك وڵاتی به‌ڕێوه‌نه‌برد به‌ڵكو موچه‌شی پێ دابین نه‌كرا!،ته‌نانه‌ت زۆرجار ده‌لێن گۆڕان نه‌ك موچه‌ی كابانی ماڵی دابین نه‌كرد به‌ڵكو موچه‌ی پیاوه‌كانی ماڵیشی بڕی!، ئه‌مانه‌ و چه‌ندان تۆمه‌تی تر، بێ ئاگا له‌وه‌ی گۆڕان بۆهه‌موو ئه‌مانه‌ ده‌مێكه‌ هه‌نگاوی گه‌وره‌ی ناوه‌ و له‌سه‌ره‌تای ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مانه‌وه‌ سه‌رباری كۆسپی گه‌وره‌ كاری بۆ جێبه‌جێكردنی به‌ڵێنه‌كانی داوه‌.

له‌ساڵی 2014 و هه‌ر به‌ماوه‌یه‌كی كه‌م دوایی سوێندخواردنمان له‌په‌رله‌مان پڕۆژه‌یاسای (بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ كابانی ماڵ له‌ هه‌رێمی كوردستان - عێراق)مان گه‌ڵاڵه‌ كرد و ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانمان كرد، به‌ڵام به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه‌ تائێستا له‌په‌رله‌مان خوێندنه‌وه‌ی بۆ نه‌كراوه‌.

حه‌سه‌ن صاڵح محه‌مه‌د/ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان - فراكسیۆنی گۆڕان

له‌م لینكه‌ی خواره‌وه‌ ده‌توانن پڕۆژه‌ یاساكه‌ ببینن و بیخوێننه‌وه‌:

http://www.perlemanikurdistan.com/files/articles/090614114622.pdf

جەژنتان پیرۆز، ئەزیزانبەهیوام ئەم جەژنە دوا جەژن بێت لەناو جەنگ و قەیراندا، چاوی پێشمەرگە نەبەردەکان ماچ دەکەم و سەری ڕێ...
16/07/2015

جەژنتان پیرۆز، ئەزیزان
بەهیوام ئەم جەژنە دوا جەژن بێت لەناو جەنگ و قەیراندا، چاوی پێشمەرگە نەبەردەکان ماچ دەکەم و سەری ڕێز بۆ خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان دا ئەنەوینم.
هەردەم لە شادیدابن

من ده‌نگ ده‌ده‌م به‌ بارزانی !!!ماوه‌یه‌که‌ پرسی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و به‌سه‌رچوونی ماوه‌ بۆ درێژکراوه‌که‌ی بۆته‌ جێگه‌ی...
14/07/2015

من ده‌نگ ده‌ده‌م به‌ بارزانی !!!

ماوه‌یه‌که‌ پرسی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و به‌سه‌رچوونی ماوه‌ بۆ درێژکراوه‌که‌ی بۆته‌ جێگه‌ی باس و خواسی ناوه‌ندی سیاسی و شه‌قام و میدیای کوردی و ته‌نانه‌ت ڕاگه‌یاندن و دونیای ده‌ره‌وه‌ش.

من پێموایه‌ جگه‌ له‌ سه‌رکرده‌کانی وڵاتا‌نی به‌هاری عه‌ره‌بی و هه‌ندێ ووڵاتی تر که‌ مۆدێلی مانه‌وه‌ له‌ده‌سه‌ڵات و یاسا داتاشین بۆی و ده‌ستگرتن به‌ کورسی حوکم باوه‌ ئه‌گه‌ر نا له‌ دونیای مۆدێرن و دیموکراسی و مه‌ده‌نیدا جێگایه‌ک بۆ ئه‌م مۆدێله‌ نابێته‌وه‌ که‌ براده‌رانی پارتی ئه‌یخوازن، له‌ ڕاستیدا بۆته‌ شه‌رمێکی گه‌وره‌ش، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا نمونه‌ی سه‌رۆکه‌کانی (ئه‌مریکا و به‌ڕازیل و ئه‌فریقیای باشور)یش نمونه‌ی قوڵی تێگه‌یشتنن له‌ دیموکراسی، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌دا من هه‌ر ده‌نگ به‌ مانه‌وه‌ی "بارزانی" ئه‌ده‌م له‌ پۆستی سه‌رۆکایتیدا نه‌ک ته‌نیا بۆ دوو ساڵ به‌ڵکو بۆ هه‌تا هه‌تایه‌ تا ته‌مه‌ن باقی بێت و به‌ڕێزیشیان حه‌زی له‌و پۆسته‌ بێ!
ئه‌م بڕیاره‌ی من بێ هۆ نییه‌ ئاخر، وه‌ سه‌رپێیش نییه‌، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا من چه‌ند مه‌رجێکی بچوکم هه‌یه‌ بۆ بارزانی که‌ من دڵنیام ئه‌گه‌ر مه‌یلی به‌ڕێزیان بخوازێت جێبه‌جێکردنیان زۆر ئاسانه‌، ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ ئه‌و مه‌رجانه‌ی منن که‌ چه‌ند مه‌رج و داواکارییه‌کی بچوکن له‌ناو هه‌زاران هه‌زار مه‌رج و داواکاری خه‌ڵکی کوردستان ، ئه‌گه‌ر بێت و بارزانی ئه‌و مه‌رجانه‌ به‌جێ بگه‌یه‌نێت، په‌یمان ئه‌ده‌م له‌ئه‌گه‌ری هه‌ڵبژاردندا ماڵ به‌ ماڵ سواڵی ده‌نگ بۆبارزانی بکه‌م.

1- ده‌نگ ده‌ده‌م به‌ بارزانی، ئه‌گه‌ر: له‌ناو سه‌دان که‌یسی ڕۆژنامه‌نوسان ته‌نها ئه‌وه‌نده‌م پێ بڵێ ، به‌نوێژی نیوه‌ڕۆ له‌ ناوجه‌رگه‌ی پایته‌خته‌که‌ی ئاشتی! و ده‌سه‌ڵاتی حکومڕانی حزبه‌که‌یدا که‌ چۆله‌که‌ش به‌م شێوه‌یه‌ ڕزگاری نابێت وه‌ک بکوژه‌کانی، کێ "سه‌رده‌شت عوسمان"ی تیرۆر کرد؟، کێ ده‌ستی هه‌بوو له‌ به‌لاڕێدابردنی که‌یسه‌که‌ی و ناساندنی سه‌رده‌شت وه‌ک تیرۆریست؟، خۆ ئه‌گه‌ر پیشمان بڵێ له‌ ناو گیراوه‌کاندا چاره‌نوسی "محه‌مه‌د سیاسی ئه‌شکه‌نه‌یی" (که‌ له‌ هه‌ولێر ده‌ستگیرکراوه‌) به‌کوێ گه‌یشتووه‌ ئه‌وا خراپ نابێت.

2- ده‌نگ ده‌ده‌م به‌ بارزانی، ئه‌گه‌ر: له‌ناو ده‌یان کۆمپانیای حزبی که‌ بازرگانی به‌ "خۆراک و نه‌وت و ده‌رمان و پاکه‌ت و ....هتد" ده‌که‌ن، ته‌نها "دوو" کۆمپانیا ڕاده‌ستی که‌رتی تایبه‌ت بکات و له‌ چنگی حزب ده‌ریان بکات.

3- ده‌نگ ده‌ده‌م به‌ بارزانی، ئه‌گه‌ر: له‌ ناو سه‌دان سیخوڕ و ده‌یان ده‌زگای سیخوڕی ووڵاتانی ده‌ورووبه‌ر ته‌نها "سێ" که‌تیبه‌ی تۆپی سوپای تورکیای دامه‌زراو به‌رامبه‌ر به‌ قه‌ندیل له‌ بامه‌ڕنێ و سنوره‌کانی تری کوردستان وه‌ده‌رنێ، که‌ هه‌موومان هه‌ڵوێستی دوژمنکارانه‌ی تورکیامان له‌ کۆبانێ هه‌ست پێ کرد، له‌ کاتێکدا فریادڕه‌سی هێزی په‌که‌که‌مان له‌ شه‌نگال بینی چۆن ئه‌بێت داوا له‌ و هێزه‌ بکرێت قه‌ندیل چۆڵبکات؟ ئایا بارزانی ئه‌توانێ به‌ڕوونی و ڕاشکاوی پێمان بڵێ، له‌نێوان گه‌ریلاکانی په‌که‌که‌ و ئارته‌شی تورکی کامیان دۆستی کوردانی باشورن؟ له‌نێوان تۆپخانه‌کانی سوپای تورکیا له‌ بامه‌ڕنێ و سه‌نگه‌ره‌کانی په‌که‌که‌ له‌ قه‌ندیل کامیان ڕه‌وایه‌تی مانه‌وه‌یان زیاتره‌؟ ئه‌مه‌ پرسیاره‌ گرنگه‌که‌یه‌.

4- ده‌نگ ده‌ده‌م به‌ بارزانی، ئه‌گه‌ر: له‌ناو ده‌یان به‌رپرسی حزبه‌که‌ی ته‌نها و ته‌نها لێپێچینه‌وه‌ له‌ "چوار" دانه‌یان بکات، که‌ سه‌دان دۆنم زه‌ویان داگیرکردووه‌ و ڤێلا و کۆشکی که‌س نه‌دیتوشیان به‌ پاره‌ی خه‌ڵکی ڕه‌ش و ڕوت و پیشمه‌رگه‌ی خێر له‌خۆ نه‌دیتو تێدا دروست کردووه‌، حیمایه‌ و ئۆتۆمبێل و موڵکی گشتیان خستۆته‌ خزمه‌تی خۆیان و ماڵ و منداڵیانه‌وه‌، خۆ ئه‌گه‌ر "ئه‌ندامێکی مه‌کته‌بی سیاسی"شیان له‌گه‌ڵ دابێت باشتره‌.

5- ده‌نگ ده‌ده‌م به‌ بارزانی، ئه‌گه‌ر: له‌ناو سه‌دان ئه‌نفالچی و ده‌مڕاست و پێشڕه‌وی سوپاکه‌ی سه‌دام حوسێندا ته‌نها "پێنج" دانه‌یان بداته‌ ئه‌و دادگایه‌ی که‌ داوای کردوون و ئێستا له‌ سایه‌ی حزبه‌که‌ی بارزانیدا معزز مکرم ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن و بگره‌ موچه‌که‌شیان زۆر له‌ موچه‌ی که‌سوکاری ئه‌و شه‌هیدانه‌ زیاتره‌ که‌ به‌ده‌ستی ئه‌وان شه‌هید بوون، ئه‌گه‌ر له‌ پاڵ ئه‌وه‌شدا بارزانی وه‌ڵامی ئه‌وه‌م بداته‌وه‌ که‌ چۆن بوو "شێروان حه‌یده‌ری" (که‌ ده‌ستی هه‌یه‌ له‌ ئه‌نفالی بارزانیه‌کاندا) له‌سه‌ر پشکی حزبه‌که‌ی کردی به‌ وه‌زیری دادی حکومه‌تی هه‌رێم له‌ کابینه‌ی پێشوو؟ ئه‌وا خراپ نابێت.

6- ده‌نگ ده‌ده‌م به‌ بارزانی، ئه‌گه‌ر: له‌ناو ده‌یان جه‌للاد و بکوژی خۆپێشاندانه‌کانی 17ی شوبات و ڕۆژانی دووایدا ته‌نها "شه‌ش" دانه‌یان ڕاده‌ستی دادگا بکات، ئه‌گه‌ر سێ دانه‌یان له‌ حزبه‌که‌ی خۆشی بێت هه‌ر ڕازیم.

7- ده‌نگ ده‌ده‌م به‌ بارزانی، ئه‌گه‌ر: له‌ناو ده‌یان بازرگانی شه‌ڕی داعش ته‌نیا "حه‌وت" دانه‌یان بداته‌ دادگا به‌مه‌ پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌کانی سه‌نگه‌ر و خه‌ڵکی کوردستانیش خۆشحاڵ بکات.

8- ده‌نگ ده‌ده‌م به‌ بارزانی، ئه‌گه‌ر: له‌ناو ده‌یان ملیار دۆلاری که‌ڵه‌که‌ بووی ناو ژێرزه‌مین و بانکه‌کانی دونیا ته‌نیا "هه‌شت ملیار دۆلار" بۆ خاوه‌نه‌ ئه‌صڵییه‌که‌ی بگێڕێته‌وه‌ که‌ خه‌ڵکی کوردستانه‌، بۆئه‌وه‌ی ئابوری وڵاتی پێ ببوژێته‌وه‌ و چیتر ئه‌م دۆخه‌ ته‌نگ به‌ خه‌ڵکی هه‌ڵنه‌چنێت و لاوان ناچار به‌ڕۆیشتن و جێهێشتنی وڵات نه‌کات، ئه‌وکاته‌ حکومه‌تیش ده‌ستهه‌ڵده‌گرێت له‌و قه‌رزه‌ی که‌ به‌نیازه‌ بیکات.

9- ده‌نگ ده‌ه‌م به‌ بارزانی، ئه‌گه‌ر: بۆ ته‌نیا جارێکیش بێت له‌گه‌ڵ ئه‌م خه‌ڵکه‌ به‌شداری چه‌شتنی ناخۆشی و قه‌یرانی وڵات بێت، چی تێدایه‌ ئه‌گه‌ر بارزانی له‌سه‌ره‌ی وه‌رگرتنی به‌نزین ببینرێت؟ خۆ دونیا کاول نابێت ئه‌گه‌ر شه‌وێک بێ کاره‌بایی خه‌و و ئیسراحه‌ت له‌ بارزانی تێک بدات؟، پێموانییه‌ هیچ زه‌حمه‌تی تێدابێت ئه‌گه‌ر بارزانی له‌ ئیسکانی هه‌ولێر یان سه‌هۆڵه‌که‌ی سلێمانی یان هه‌ر شوێنێکی تر دیژله‌مه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ هاونیشتیمانیاندا بخواته‌وه‌ و تاووتوێی دۆخی کوردستانیان له‌گه‌ڵدا بکات.

10- ده‌نگ دده‌م به‌ بارزانی ئه‌گه‌ر: له‌ناو ئه‌و هه‌موو فه‌وج و له‌شکر و فه‌رمانده‌یی و فه‌له‌ک و لیوا تایبه‌تییه‌کان و .... هتد ته‌نها بتوانێ ده‌ له‌وانه‌ یه‌ک بخاته‌وه‌ و بیانکاته‌وه‌ هێزی ده‌وڵه‌ت و هێزی لا حزبی، نه‌ک هێزی فڵان و له‌شکری فیسار.

پێش کۆتایی ئه‌مه‌وێ بڵێم، له‌و 3660 ڕۆژه‌ی سه‌رۆکایه‌تی بارزانیدا چی ئه‌بوو ئه‌گه‌ر ئه‌ویش وه‌ک هه‌ر هاوڵاتییه‌کی ساده‌ له‌ سه‌ری ڕه‌شه‌وه‌ هاتبایه‌ خواره‌وه‌ به‌ چاوی خۆی برسیه‌تی و بێ نه‌وایی خه‌ڵکی ڕه‌ش و ڕوتی ئه‌م مه‌مله‌که‌تی ببینیایه؟ چی ئه‌بوو هاوشێوه‌یه‌ خه‌ڵکی ئه‌م وڵاته‌ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌کانی له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌کی کوردستان بکردبایه‌؟، ئه‌وه‌نده‌ به‌س بوو که‌ لانی که‌م له‌ ئه‌رزی واقیع نیشانی داباین که‌ جیاوازی نییه‌ له‌نێوان منداڵی کاربه‌ده‌ستێک و منداڵی پێشمه‌رگه‌یه‌ک، ئێ خۆ بارزانی هه‌ر به‌ته‌نیا سه‌رۆکی "خوا پێداوه‌کان" نییه‌، خوا پێداو!!!، له‌ ڕاستیدا ئه‌وانه‌ خوا پێداو نین ئه‌وانه‌ دزن دز.

دواجار ده‌یڵێمه‌وه‌:
ئه‌گه‌ر بارزانی ئه‌م داواکاری و سه‌ر مه‌رجانه‌ جێبه‌جێ بکات، ئه‌وا پێویست به‌ سواڵی ئه‌م باره‌گا و ئه‌و باره‌گا ناکات، هه‌ر 5 ملیۆنه‌که‌ی خه‌ڵکی کوردستان به‌منداڵ و هه‌رزه‌کاریشه‌وه‌ تاجی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌خه‌نه‌ سه‌ری بارزانی و ته‌نانه‌ت ئه‌وکاته‌ پێمان ناخۆش نابێت ئه‌گه‌ر مردووه‌کان و فلیپین و سودانی و سوریش دووباره‌ ده‌نگ بده‌ن به‌ به‌رده‌وامی سه‌رۆکایه‌تی بارزانی، خۆ ئه‌گه‌رهه‌ر به‌ ئاوازی ڕابردووش له‌ سه‌ری ڕه‌شه‌وه بخوێنێت ئه‌وا 23ی حوزه‌یران پێمان ده‌ڵێت هیچ ئیراده‌یه‌ک له‌سه‌رووی ئیراده‌ی په‌رله‌مان و خواستی گه‌له‌وه‌ نییه‌، ئه‌گه‌ر له‌ده‌روه‌ی ئه‌و ئیراده‌ جه‌ماوه‌ریه‌ش بارزانی هه‌ر خواستێکی تری هه‌بێت ئیدی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی چی و ده‌نگی چی و متمانه‌ی چی بده‌ینه‌وه‌ به‌ سه‌رۆک!!؟

حه‌سه‌ن ساڵح محه‌مه‌د – ئه‌ندامی په‌رله‌مانی کوردستان "فراکسیۆنی گۆڕان"

ئه‌بێ ویژدانی هه‌مووان بهه‌ژێتدوێنێ ئاگادار کراین، که‌ گه‌نجێک له‌ شاری ڕانیه‌ له‌ ژوورێکی ته‌سک و بچووکدا زنجیرێکی له‌م...
13/07/2015

ئه‌بێ ویژدانی هه‌مووان بهه‌ژێت

دوێنێ ئاگادار کراین، که‌ گه‌نجێک له‌ شاری ڕانیه‌ له‌ ژوورێکی ته‌سک و بچووکدا زنجیرێکی له‌ملکراوه‌ و هه‌مووژیانی ئه‌و گه‌نجه‌ له‌ و شوێنه‌ بچووکه‌دایه‌ که‌ هیچ شیاوی ئه‌وه‌ نییه‌ مرۆڤ بۆچه‌ند سه‌عاتێکیش ژیانی تێدا بکات نه‌ک هه‌مووژیانی له‌م چوارچێوه‌یه‌دا بێت، ئێمه‌ وه‌ک چه‌ند په‌رله‌مانتارێک سه‌ردانی ئه‌م گه‌نجه‌مان کرد و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کانمان له‌ دۆخی ئه‌و گه‌نجه‌ ئاگادار کرده‌وه‌، باری ده‌روونی ئه‌و گه‌نجه‌ ته‌ندرووست نه‌بوو، ئه‌م گه‌نجه‌ برایه‌کی هه‌بوو که‌ ئه‌ویش له‌ سه‌ر ڕووبه‌ری 60 مه‌تر دووجا گوزه‌رانی ده‌کرد و نه‌ی ده‌توانی براکه‌ی له‌خۆی بگرێت، دیمه‌نه‌کانی دوێنێ بۆ ئێمه‌ جێگه‌ی نیگه‌رانی و تاسان بوو، ئه‌بێ ئه‌م دیمه‌نانه‌ هه‌موومان بهه‌ژێنێت، ئه‌بێ ویژدانی مه‌سئول و کاربه‌ده‌ستان بله‌رزێنێت، به‌داخه‌وه‌ !!!

حه‌سه‌ن ساڵح - ئه‌ندامی په‌رله‌مانی کوردستان

سڵاو هاوڕێیانی ئازیزله‌ڕێگه‌ی ئه‌م لینكه‌وه‌ ئه‌توانن بینه‌ری به‌رنامه‌ی (ئێوه‌ و ئه‌وان بن) كه‌ من و هاوكارانم كاك عه‌ل...
09/07/2015

سڵاو هاوڕێیانی ئازیز

له‌ڕێگه‌ی ئه‌م لینكه‌وه‌ ئه‌توانن بینه‌ری به‌رنامه‌ی (ئێوه‌ و ئه‌وان بن) كه‌ من و هاوكارانم كاك عه‌لی و دكتۆره‌ په‌ری به‌شداریمان كرد له‌ به‌رنامه‌كه‌دا

KNN هه‌واڵ, کوردستان, جیهان, عێراق, هه‌مه‌ڕه‌نگ, ڤیدیۆ, به‌رنامه‌كان, ته‌ندروستی, زانستی, ئابوری, وه‌رزش, کاریکاتێر, گه‌له‌ری, که‌ش و هه‌وا, په‌خشی راسته‌وخۆ KNN

06/07/2015

سه‌ركه‌وتن بۆ ئه‌و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانانه‌ی كه‌ ئێستا له‌ میحوه‌ری كه‌ركوك به‌ر به‌ پێشڕه‌وی داعش ده‌گرن،
سه‌ری ڕێز بۆ خوێنی ئه‌و شه‌هیدانه‌ دائه‌نه‌وێنم كه‌ ئه‌م شه‌و له‌كاتی گیان بازیدا خوێنی خۆیان به‌خشی.

بزانە گۆڕان چی بە عەلی عەونی دەڵێت وچۆن وەلآمی دەداتەوەhttp://speemedia.com/dreja.aspx?=hewal&jmare=22613&Jor=1
04/07/2015

بزانە گۆڕان چی بە عەلی عەونی دەڵێت وچۆن وەلآمی دەداتەوە
http://speemedia.com/dreja.aspx?=hewal&jmare=22613&Jor=1

پەرلەمانتارێکی گٶران دەڵێت: ئه‌گه‌ر كامڵ بوون بریتی بێت له‌به‌رگریكردن له‌ كورسی سه‌رۆكێكی ماوه‌ به‌سه‌رچوو، ئه‌و كامڵییه‌ پیرۆزی

ئه‌گه‌ر كامڵ بوون بریتی بێت له‌ به‌رگریكردن له‌ كورسی سه‌رۆكێكی ماوه‌ به‌سه‌رچوو ئه‌وا ئه‌و كامڵییه‌ پیرۆزی "عه‌لی عه‌ون...
04/07/2015

ئه‌گه‌ر كامڵ بوون بریتی بێت له‌ به‌رگریكردن له‌ كورسی سه‌رۆكێكی ماوه‌ به‌سه‌رچوو ئه‌وا ئه‌و كامڵییه‌ پیرۆزی "عه‌لی عه‌ونی" بێت.

له‌تیف هه‌ڵمه‌ت ده‌فه‌رموێ:

"كه‌ دڵ كوێر بوو خۆره‌ تاویش شه‌وی تاره‌
ئه‌گه‌ر پشیله‌ پۆلیس بێ هه‌موو مشكێ تاوانباره‌"

به‌شاهیدی خه‌ڵكی كوردستان، ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان تایبه‌تمه‌ندی جیاكه‌ره‌وه‌ی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ خوله‌كانی تری پێش خۆی، شه‌فافیه‌ت له‌كاری په‌رله‌مانی و هه‌وڵدان بۆ یه‌كخستنی ڕوئیای لایه‌نه‌كان و ده‌ست بردن بۆ ئه‌و پڕۆژه‌ یاسایانه‌ی كه‌ به‌لای خه‌ڵكه‌وه‌ گرنگن و ئه‌وله‌ویاتیان هه‌یه‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆكه‌ گه‌نجه‌كه‌ی په‌رله‌مانه‌وه‌ كه‌ به‌و په‌ڕی لێپرسراویه‌تی و جه‌رائه‌ته‌وه‌ هه‌نگاو ده‌نێت كه‌ ئه‌مانه‌ خاڵی جیاكه‌ره‌وه‌ و تایبه‌تمه‌ندی خوڵی چواره‌می په‌رله‌مانن.

له‌م خوله‌دا سه‌رۆكی په‌رله‌مان خه‌ڵكی كوردستانی زۆر له‌وه‌ پێ گه‌وره‌تره‌ كه‌ نوێنه‌ره‌كانیان له‌ په‌رله‌ماندا حه‌سیر مه‌یدان بكات، به‌ته‌نیا له‌یه‌ك ساڵدا 20 ملیۆن دۆلاری بۆ په‌رله‌مان گێڕاوه‌ته‌وه‌، له‌چاو خوله‌كانی پێشوو كه‌ هه‌ردوو ساڵ بۆ ڕه‌نگێك بوو، له‌م خوله‌دا بندیواره‌كانی په‌رله‌مان خرانه‌ سه‌ر دیوار و به‌جارێك نه‌ سه‌یاره‌ به‌خشینه‌وه‌ ما، نه‌ ئیفاد ما، ته‌خشان و په‌خشانكردنی ماڵی میلله‌تی له‌ په‌رله‌مان ڕاگرت، كه‌ چی "عه‌لی عه‌ونی" ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی به‌ سه‌رۆك په‌رله‌مانێكی ناكامڵ ناوی ده‌بات!!، ئه‌گه‌ر كامڵ بوون بریتی بێت له‌ هه‌ڵلوشینی ماڵی میلله‌ت و لێدان له‌ یاسا و به‌رگریكردن له‌ كورسی سه‌رۆكێك كه‌ ماوه‌كه‌ی به‌سه‌ر چووه‌ ئه‌وا ئه‌و كامڵییه‌ هه‌ر بۆ خۆتان و ئێمه‌ كامڵ نین!

خولی چواره‌می په‌رله‌مان خولی نه‌مانی ته‌قدیس كردنه‌ هه‌ر بۆیه‌ ئه‌و مرۆڤانه‌ی كه‌ له‌گاگۆڵكێی سیاسه‌تدان و نه‌ "ئه‌لیف" نه‌ "باء"ێك له‌ سیاسه‌ت نازانن كه‌وتونه‌ته‌ گیانی په‌رله‌مان و به‌ڕاست و به‌چه‌پ هه‌وڵی په‌لاماردانی په‌رله‌مان ده‌ده‌ن كه‌ گه‌وره‌ترین ده‌زگای یاسا دانان و جێبه‌جێكردنه‌.

عه‌لی عه‌ونی هه‌ر به‌ په‌لاماردانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه‌ نه‌وستا به‌ڵكو نوێنه‌رانی خه‌ڵكیشی له‌ په‌رله‌مان به‌ "زۆرینه‌یه‌كی سه‌خیف" ناوبرد.
لێره‌دا ئه‌وه‌نده‌ی من مه‌به‌ستم به‌رچاو ڕوونییه‌ ئه‌وه‌نده‌ مه‌به‌ستم وه‌ڵامدانه‌وه‌ی عه‌لی عه‌ونی نییه‌ چونكه‌ نامه‌وێت كاتی خۆم به‌وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پیاوێك به‌فیڕۆ بده‌م كه‌به‌م ئاوازه‌ زمان له‌ باڵاترین ده‌زگایه‌كی شه‌رعی ئه‌م وڵاته‌ بكوتێت له‌كاتێكی ئه‌وا گرنگدا كه‌ په‌رله‌مان خه‌ریكی چاره‌سه‌ركردنی پرسی سه‌رۆكی هه‌رێمه‌ كه‌ له‌ 20ی8دا كۆتایی به‌ ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی دێت به‌و دوو ساڵه‌شی كه‌ بۆی درێژ كرابۆوه‌.
ئه‌وه‌نده‌ ده‌ڵێم كه‌ عه‌لی عه‌ونی زۆر له‌وه‌ بچوكتره‌ بگاته‌ بنی پێڵاوه‌كانی په‌رله‌مانتاران و ده‌نگده‌ره‌كانیشیان، ده‌مێكیشه‌ گوتراوه‌ "له‌ دز وایه‌ هه‌موو كه‌س دزه‌" عه‌لی عه‌ونیش له‌ چاوی خۆیه‌وه‌ سه‌یری په‌رله‌مانتاران ده‌كات و به‌ سه‌خیف ناویان ده‌بات.
بۆ دواجار ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌ بۆ شیعره‌كه‌ی له‌تیف هه‌ڵمه‌ت و ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌ حاكمی ئه‌م وڵاته‌ بن ده‌بێت عه‌لی عه‌ونی و نموونه‌كانی ئه‌و چیتر به‌م میلله‌ته‌ بڵێن وه‌ك ئه‌وه‌ی "سةرؤك قادريش" وتبووی.

حه‌سه‌ن صاڵح محه‌مه‌د - ئه‌ندامی خولی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستان

وه‌ك به‌ڵێنمان دابوو، له‌گه‌ڵ سه‌روه‌ری یاسا و چه‌سپاندنی ئیراده‌ی گه‌لدا ده‌بینئه‌مڕۆ، له‌په‌رله‌مانی كوردستان به‌كرده‌...
23/06/2015

وه‌ك به‌ڵێنمان دابوو، له‌گه‌ڵ سه‌روه‌ری یاسا و چه‌سپاندنی ئیراده‌ی گه‌لدا ده‌بین

ئه‌مڕۆ، له‌په‌رله‌مانی كوردستان به‌كرده‌نی سه‌لماندمان كه‌ هیچ ئیراده‌یه‌ك له‌سه‌روی هه‌یبه‌ت و شكۆی په‌رله‌مانه‌وه‌ نییه‌، ئێمه‌ دژی هیچ كه‌س و لایه‌نێك نین به‌ڵكو ئه‌مانه‌وێت یاسا سه‌روه‌ربێت هیچ كه‌سێك له‌سه‌رووی یاساوه‌ حسابی بۆنه‌كرێت

Address

Sulaimania

Telephone

07701572879

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when حسن صاڵح محمد posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share