01/06/2026
لەسەر ڕێبازی نوێی (ی.ن.ک) بەردەوام دەبین
وەک ڕێز و وەفایەک بۆ تەمەنی ( ٥١ ) ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەڕێز ( شایی ئاوات _ بەڕێوبەری فەرمانگەی ژینگەی پارێزگای سلێمانی ) و ژمارەیەک لە کارمەندان و فەرمانبەرانی فەرمانگەی ژینگە بەچەپکە گوڵ پەیامی ڕێز و وەفایان بۆ خەباتی پڕسەروەری سەرۆکی هەمیشەزیندوو سەرۆکی کارێزما (مام جەلال ) دووپاتکردووە.
(٥١) ساڵ لەمەوبەر لە ڕۆژێکی مێژوویی پڕشنگداردا لە وەها ڕۆژگارێکی نائومێددا بە خەباتی سیاسی و چەکداریدا هیوا و ئومێدی گەڕاندەوە و مەشخەڵی شۆڕشی نوێی گەلی کوردستانی داگیرساند لە ئێستای سەرکردایەتیدا لە ڕێگای سەرۆکایەتییەکی پڕ تاقە و توانا و بیری ئازادی و تیژڕەوی گەنجانەوە بەردەوامە بۆ جۆشدانەوەی هزر و ورەی پۆڵاینی ئەو ڕۆژانەی (٥١) ساڵ پێش ئێستا لەدایکبوو
پیرۆزبێت ئەم یادە مەزنە لە سەرجەم هەڤاڵان.
#ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی فەرمانگەی ژینگەی پارێزگای سلێمانی.