مشیر فارس Musheer Fars

مشیر فارس Musheer Fars مشیر فارس حمدامین

بە دروشمی پەیداکردنی نان بۆ هەژاران جەنگمان هەڵگیرساند، تا جەنگەکە تەواوبوو هەژارێک نەما نانمان لە گەڵ بخوات..مارک تواین
24/08/2024

بە دروشمی پەیداکردنی نان بۆ هەژاران جەنگمان هەڵگیرساند، تا جەنگەکە تەواوبوو هەژارێک نەما نانمان لە گەڵ بخوات..
مارک تواین

01/04/2024

جگە لە ئیستیحقاقی دەنگ و مێژووی تێکۆشان، پارتی خاوەنی فاکتەرەکانی هێز و جوگرافیا و زۆن و قەڵەمڕەوی فەرمانڕەوایی ڕەهایە لەو جیۆ پۆلەتیکەی، کە وێڕای نفوز و قوڵاییەکی جەماوەری باوەڕمەند بە پرەنسیپ و بنەماکانی ڕێبازی بارزانی، سەپاندنی ئەمری واقیعیش بۆتە حەتمیەتی نەگۆڕ و هیچ هاوکێشەیەکی فشارەکانی یۆنامی و دەسبادانێکی سیاسی، کە زادەی پیلانی جۆراوجۆرن، لە پێناو پچوککردنەوەی ناتوانن هیچ ئەجیندایەکی بە سەردا بسەپێنن. چونکە پارتی خاوەنی دۆزە و لە پێناو پاراستنی دۆزەکەشیدا ڕوانگای ڕۆشنە و دەزانێت چ دەکات.

شەڕ لەوێیە و تۆز لە دەرکێمەلە زانست و تیۆری سیاسیدا هاوسێیەتی باش بایەخدارە و هەموان لێیتێدەگەین، بەڵام ئەوەی ئێرانی هاو...
16/01/2024

شەڕ لەوێیە و تۆز لە دەرکێمە

لە زانست و تیۆری سیاسیدا هاوسێیەتی باش بایەخدارە و هەموان لێیتێدەگەین، بەڵام ئەوەی ئێرانی هاوسێ لە شەڕفرۆشی و بەهانەی نا بەجێ لە سێ ساڵی ڕابردوودا، لە بەرامبەر هەرێمی کوردستاندا ئەنجامی ئەدات تەشقەڵە و پاساوی دوژمنکارانەن.
خەونی ڕاماڵینی بەربەستەکانی هیلالی شیعی، کە بە دیارکراوی پارتی و بارزانی لە بازنە و چوارچێوەی هۆکار ئەژمار دەکەن، کۆتایی هێڵی ستراتیژی بە ناو دابینکردنی ئاسایشی ئێران نیە، بەو ئەندازەیەی بۆیان بچێتە سەر لەوێشەوە ناوستن و سەرزەمینی هەولێریش بە کردنەوەی دەیان “حسێن”یە قانگ ئەدەن و دەزگا هەواڵگریەکانیشیان نەخشی بچوککردنەوەی ستاتۆی کوردستان، تا دوا مەتافی بە چۆکداهێنان غلۆر ئەکەتەوە.
لەو نێوەندەدا ناڕەزایی نامەکەی سەرۆک بارزانی و نەبرەی پڕ لە ئیرادە خوڵقێنێی لە پێخەمەت ئەو دەستدرێژیە تاوانکاریەی ئێراندا، پەیامی خۆڕاگری و زیندوویەتی گەلێکی لە دوو توێی دێڕەکانیدا بەرجەستە کرد، کە تەسلیمنەبوون دوا بژاردەیە یان بە سەر بەرزی دەژین، یان مردن ڕێگا چارەیە…

ليرە لە پردی بنکێلاندا، لە سەر تاشەبەردێکی ڕەق، کۆشکێک بە کەرەسەیەکی سادە ئەمما بە زەخرەفەیەکی شکۆمەندانە، کە هەر لە ئەی...
08/01/2024

ليرە لە پردی بنکێلاندا، لە سەر تاشەبەردێکی ڕەق، کۆشکێک بە کەرەسەیەکی سادە ئەمما بە زەخرەفەیەکی شکۆمەندانە، کە هەر لە ئەیلول دەوەشێتەوە، دروستکراوە.
کۆمەڵێک گەنج بە هەناسەیەکی نوێوە، ورد ورد دێڕەکانی مێژووی تێکۆشانی گەلێکی بەشمەینەت دەنوسنەوە. خەونیان هەیە و کاری ئێستاشیان بێ پێشینەیە.
لێبڕاوانە کار بۆ زیندوو کردنەوەی توراسی شۆڕشێک دەکەن و لە چاوانیاندا پەرۆشی بۆ گيڕانەوەی حیکایەتە تاڵ و شیرینەکانی ئەوێ ڕۆژێ بەدیدەکەیت.
هەر بۆیەشە شایان و شایستەی دەستخۆشین.

26/12/2023

کارکردن لە پێناو دروستکرنی ژێرخانی بنەماکانی خۆ بژێویی، لە کوردستاندا، لە ئەولەویەتەکانی کابینەی مەسڕور بارزانیدا بووە..

21/12/2023

غروور نەتانگرێت ئەمە هەموو دیمەنەکە نیە، دە ساڵ قەزوان کۆکەنەوە، پارتی بە ڕۆژێک گوێز کڕین لێتان ئەباتەوە.
خۆ لە مێژووی سەت ساڵی ڕابردوودا هەروابوە و هەر واش دەبێت.

شانی شارێکلە ژێر قوڕسایی ئازارێکیبە سوێ.
09/12/2023

شانی شارێک
لە ژێر قوڕسایی ئازارێکی
بە سوێ.

بە داخەوە مام حاجی عالی ئاشی بێکۆرەیی، کەسایەتی و ڕيشسپی و خانەدان و پیاوی چاکەکاری دۆڵی ڕوستێ و خۆشەویستی هەموان، گەیشت...
05/12/2023

بە داخەوە مام حاجی عالی ئاشی بێکۆرەیی، کەسایەتی و ڕيشسپی و خانەدان و پیاوی چاکەکاری دۆڵی ڕوستێ و خۆشەویستی هەموان، گەیشتە بەردەم دلۆڤانی یەزدانی متعال..
إِنَّاللهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ

29/11/2023

زایەڵە

کە تۆ هاتی
لێی نەدابوو گزنگی شاخ
زایەڵەی ئازادی
لە نێو لەپی دەستی دێوەزمەیەک
هەڵی کێشا هەزاران
داخ
کاروان سەرای ڕێی ئازادی
بەردەبازی نەعرەتەی
تۆ بوو…
ئەی نەیانگوت بۆ لە دایکبونی
نەتەوەیەک
فرمێسک و زام
ژان و ئازار
دەبنە هاوار
ئەی نەیانگوت ڕۆژێ دادێ
لە سەردەستی
سەرۆک
هەزاران مەدالیای شانازی دەدرێن
لە بەرۆک
ئەمیستاکەش
هیوا ئەوە كڵاوڕۆژنە ئەوە
خەونی سپێدەی شەهیدان و
مۆمی موژدە بەخشی
نێو کوانوی
هەزاران تاریکە
شەوە

گەڵا ڕێزان وەرزی جوانی.
18/11/2023

گەڵا ڕێزان وەرزی جوانی.

بۆ کۆچی دوای گەورە پیاوی بە هەڵوێست و خانەدان، خاوەن قسەی راشکاو،  ڕاستگۆو سەر ڕاست، بێباک لە دەربڕینی ڕایەکانی، خزم دۆس...
07/11/2023

بۆ کۆچی دوای گەورە پیاوی بە هەڵوێست و خانەدان، خاوەن قسەی راشکاو، ڕاستگۆو سەر ڕاست، بێباک لە دەربڕینی ڕایەکانی، خزم دۆست و میری هەموان، رەمزی جوانی پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکانی دۆڵی روستێ، خاڵ سەعید ئاغا داخ و کەسەرێکی گەورە.
انا للە وانا الیە راجعون

05/11/2023

مایەی اصل و نسب در گردش دوران زر است
هر کسی صاحب زر است او از همە بالاتر است
“صائب”

Address

Soran Jundian 1
Soran

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when مشیر فارس Musheer Fars posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share