قائمقاميەتى قەزای ناوەندی سۆران

  • Home
  • Iraq
  • Soran
  • قائمقاميەتى قەزای ناوەندی سۆران

قائمقاميەتى قەزای ناوەندی سۆران پەرەی فەرمی قائمقامیەتی قەزای ناوەندی سۆران

پەیامی پیرۆزبایی قایمقامی قەزای ناوەندیی سۆرانبەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆز، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گشت موسڵ...
26/05/2026

پەیامی پیرۆزبایی قایمقامی قەزای ناوەندیی سۆران

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆز، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گشت موسڵمانانی کوردستان و جیهان، بەتایبەتی هاوڵاتییانی خۆشەویستی سنووری قەزاکەمان دەکەین.

هیوادارین ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ گەلەکەمان و سەقامگیری و تەبایی زیاتر لەگەڵ خۆیدا بهێنێت.

جەژنتان پیرۆز و هەمیشە لە شادی و بەختەوەریدا بن.

رجب زبیر حارس
قایمقامی قەزای ناوەندی سۆران

بە ئامادە بوونی رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆژەیەکی ستراتیژیی دیکە کەوتە خزمەت هاوڵاتییانئەمڕ...
14/05/2026

بە ئامادە بوونی رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆژەیەکی ستراتیژیی دیکە کەوتە خزمەت هاوڵاتییان

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٦/٥/١٤، بە ئامادەبوونی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بە یاوەری بەڕێزان (مەلا مستەفا بارزانی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و قایمقامی قەزای ناوەندیی سۆران و جێگری سەرپەرشتیار )، پڕۆژەی بەرزەپرد و شەقامی دووسایدی ٤٠ مەتریی سۆران بە ڕووی هاوڵاتییاندا کرایەوە.

گرنگترین خاڵەکانی پڕۆژەکە:
ئاسانکاری هاتووچۆ ئەویش بەیەکەوەبەستنی گەڕەکەکان و کەمکردنەوەی جەنجاڵی ناو شار.
کە ئەمە قۆناغی یەکەمە و قۆناغەکانی دیکەش بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکە بەڕێوەن.

لە وتارەکەیدا رێزدار سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەدا ؛ "پڕۆژەی گەورەتر لەبەردەستن بۆ خزمەتکردنی زیاتری خەڵکی دەڤەری سۆران."
ئەم پڕۆژەیە هەنگاوێکی گرنگە بۆ جوانترکردنی سیمای شار و خێراکردنی جووڵەی بازرگانی و گەشتیاری لە ناوچەکەدا.
پیرۆزە لە هاوڵاتیانی خۆشەویستی سۆران

راگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای ناوەندی سۆران

قایمقامی قەزای ناوەندی سۆران لەگەڵ خاوەن نووسینگەکانی زەوی و زار کۆبووەوەئەمڕۆ، یەکشەممە ١٠ـی ئایاری ٢٠٢٦، ڕەجەب زوبێر ح...
10/05/2026

قایمقامی قەزای ناوەندی سۆران لەگەڵ خاوەن نووسینگەکانی زەوی و زار کۆبووەوە

ئەمڕۆ، یەکشەممە ١٠ـی ئایاری ٢٠٢٦، ڕەجەب زوبێر حارس، قایمقامی قەزای ناوەندی سۆران، بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری ئاسایشی ناوشار، لەگەڵ خاوەن نووسینگەکانی کڕین و فرۆشتنی زەوی و زار لە سنووری قەزاکە کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆی ورد کرا سەبارەت بەم خاڵانەی خوارەوە:
ڕێکخستنی کاروباری نووسینگەکان: جەختکرایەوە سەر پێویستی پابەندبوونی نووسینگەکان بە ڕێکارە یاساییەکان بۆ ڕێکخستنی زیاتری ئەم کەرتە.
پاراستنی موڵکی گشتی: ڕێگری کردن لە هەر جۆرە کڕین و فرۆشتنێکی زەوی و زاری میری (دەوڵەت) و ڕێگەگرتن لە زیادەڕەوی.

⁠لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، بە مەبەستی دروستکردنی پردێکی پەیوەندی بەردەوام و چاودێریکردنی وردی کارەکان، بڕیار درا :بە هەڵبژاردنی ئەنجومەنێک بۆ خاوەن نووسینگەکانی کڕین و فرۆشتنی زەوی و زار، کە ئەرکی سەرەکییان بریتی دەبێت لە هەماهەنگیی ڕاستەوخۆ لەگەڵ لایەنە حکومییەکان و نوێنەرایەتیکردنی خاوەن نووسینگەکان بۆ جێبەجێکردنی ڕێنماییە نوێیەکان.

راگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای ناوەندی سۆران

ڕێزلێنان لە مامۆستایانی ئایینیی هەڵگری بڕوانامەی باڵا لە قەزای ناوەندی سۆرانئەمڕۆ سێشەممە، ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٦، بە ئامادەبوو...
28/04/2026

ڕێزلێنان لە مامۆستایانی ئایینیی هەڵگری بڕوانامەی باڵا لە قەزای ناوەندی سۆران
ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٦، بە ئامادەبوونی قایمقامی قەزای ناوەندی سۆران و جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بلند اسماعیل بەرپرسی لقی ١٠ و بەرپرسانی حیزبی و حکومی و مامۆستایانی ئاینی بەرێز ، بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی ئیدارەی سۆران مەراسیمێکی تایبەتی بۆ ڕێزلێنان لەو مامۆستا ئایینییانە ڕێکخست کە هەڵگری بڕوانامەی باڵا (ماستەر و دکتۆرا)ن.
لە مەراسیمەکەدا:
بەڕێوەبەری ئەوقافی سۆران وێڕای پیرۆزبایی، ئاماژەی بە ڕۆڵی گرنگی زانایانی ئایینی کرد و ڕایگەیاند: «دڵنیاین زانست و تواناکانتان دەخەنە خزمەت موسڵمانان، پەرەپێدانی پێکەوەژیان و خزمەتکردنی زیاتری کورد و کوردستان.»
جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بەناوی ئیدارەوە دەستخۆشی لەو مامۆستایانە کرد و ڕایگەیاند: «شانازی بەو مامۆستا ئایینییانە دەکەین کە سەرەڕای سەختییەکانی ژیان، کۆڵیان نەداوە و توانیویانە بگەنە ئەم ئاستە زانستییە بەرزە.»
لە کۆتایی مەراسیمەکەدا لۆگۆی رێزلێنان بەخشرایە مامۆستایانی ئائینی .

راگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای ناوەندی سۆران

کۆبوونەوەی قایمقامیەتی قەزای ناوەندی سۆران بۆ جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی پاراستنی ژینگەئەمڕۆ پێنجشەممە (٢٣ی نیسانی ٢٠٢٦)، لە...
23/04/2026

کۆبوونەوەی قایمقامیەتی قەزای ناوەندی سۆران بۆ جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی پاراستنی ژینگە

ئەمڕۆ پێنجشەممە (٢٣ی نیسانی ٢٠٢٦)، لە دیوانی قایمقامیەتی قەزای ناوەندی سۆران، کۆبوونەوەیەکی فراوان بە مەبەستی جێبەجێکردنی گشتاندنەکەی وەزارەتی ناوخۆ بەڕێوەچوو.
ئامادەبووانی کۆبوونەوە:
قایمقامی قەزای ناوەندی سۆران، بەڕێوەبەری ناحیەی دیانا، سەرۆکی شارەوانی سۆران، و بەڕێوەبەرانی هەریەک لە (پۆلیسی دارستان و ژینگە، پۆلیسی ناوشار، پۆلیسی هاتووچۆ) و بەرپرسی بنکەی ژینگە و دارستانی سۆران.

• لە کۆبوونەوەکە بڕیاردرا بە دەستپێکردنی هەڵمەتێکی چڕ و کاریگەر بۆ پاراستنی ژینگە و سروشتی دەڤەرەکە وەک سامانێکی نیشتمانی.
• جەخت لەسەر جێبەجێکردنی یاسای پاراستنی ژینگە کرایەوە؛ هەر کەسێک ببێتە هۆی پیسکردنی ژینگە (بە تایبەت بەجێهێشتنی پاشماوە لە شوێنە گەشتیارییەکان)، ڕووبەڕووی سزای دارایی دەبێتەوە.
• دامەزراوە ئەمنییەکان و شارەوانی ڕاسپێردران بە هەماهەنگییەکی تەواو کار بکەن بۆ چاودێریکردنی شاخ، دۆڵ، پۆند و شوێنە گەشتیارییەکان.

داوا لە هاووڵاتییان دەکرێت وەک ئەرکێکی نیشتمانی، بە ڤیدیۆ
تۆماری هەر سەرپێچییەکی ژینگەیی بکەن و بۆ لایەنی پەیوەندیداری بنێرن، بۆ ئەوەی ڕێکاری یاسایی لە بەرانبەریان بگیرێتە بەر.

راگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای ناوەندی سۆران

ڕاگەیاندراوێک لە وەزارەتی ناوخۆوەسەرەڕای ئەوەی هەڵوێستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سەرەتاوە پاڵپشتیکردن لە ئاشتی و سەقام...
10/04/2026

ڕاگەیاندراوێک لە وەزارەتی ناوخۆوە

سەرەڕای ئەوەی هەڵوێستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سەرەتاوە پاڵپشتیکردن لە ئاشتی و سەقامگیری بووە و بەشێک نەبووە و نابێت لە شەڕ و گرژی، سەرباری راگەیاندنی ئاگربەست لە ناوچەکە، شەوی پێنجشەممە ٩ی نیسانی ٢٠٢٦ و لە چەند کاتی جیاوازدا چەند هێرشێکی درۆنی کراونەتە سەر شوێنی جیاواز لە هەرێمی کوردستان و لە ئەنجامدا تێکشکێندراون و کەوتوون.
هەرێمی کوردستان و هاووڵاتیان چاوەڕێی ئاساییبوونەوەی دۆخەکەیان دەکرد، بەڵام بەداخەوە تیرۆیست و خراپەکاران کە چاویان بە ئارامی و پێشکەوتنی وڵاتەکەمان هەڵنایە، لە نانەوەی پشێوی بەردەوامن.

جەخت لە پشتگیریی ئاشتی و ئۆقرەیی دەکەینەوە و داوا لەهەموو لایەک دەکەین کە ئەو هێرشانە رابگرن و چیتر سەقامگیری و ئۆقرەیی کوردستان و بەرژەوەندییەکانی هاووڵاتیان نەکەنە ئامانج.

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان
هەینی، ١٠ی نیسانی ٢٠٢٦

ئاگادارییەکی بەپەلە بۆ سەرجەم خاوەن موەلیدە ئەهلییەکانپێویستە بەپەلە کارەبا بدەنە هاوڵاتیان. هەر موەلیدەیەک بەپاساوی بڕی...
26/03/2026

ئاگادارییەکی بەپەلە بۆ سەرجەم خاوەن موەلیدە ئەهلییەکان

پێویستە بەپەلە کارەبا بدەنە هاوڵاتیان. هەر موەلیدەیەک بەپاساوی بڕیارەکەی دوێنێ (ڕاگرتنی وەرگرتنی پارە) کارەبا ببڕێت، ڕووبەڕووی ئەم ڕێکارە یاساییانە دەبێتەوە:

گەڕاندنەوەی پارە: دەبێت سبەینێ ئەو بڕە پارەیەی وەریگرتووە بۆ هاوڵاتیانی بگەڕێنێتەوە.

بڕینی کارەبا و دەستبەسەرداگرتن: لیژنەی موەلیدات بە یاوەری پۆلیسی شارەوانی، سبەینێ تەواوی کێبڵ و سندوقەکانی ئەو موەلیدەیە هەڵدەگرن و مۆڵەتی کارکردنی لێ وەردەگیرێتەوە.

قایمقامیەتی قەزای ناوەندی سۆران
٢٦/٣/٢٠٢٦

نەورۆزتان پیرۆز بێتبەبۆنەی جەژنی نەتەوەیی نەورۆز و سەری ساڵی کوردی، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدا...
20/03/2026

نەورۆزتان پیرۆز بێت

بەبۆنەی جەژنی نەتەوەیی نەورۆز و سەری ساڵی کوردی، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان، پێشمەرگە قارەمانەکان و تەواوی گەلی کوردستان دەکەین.
نەورۆز لای ئێمە سیمبوڵی ناسنامە و نوێبوونەوەی ئیرادەیە. ئومێدەوارین ئەم یادە ببێتە هەوێنی تەبایی، ئارامی و ئاوەدانیی زیاتر بۆ نیشتمانەکەمان.
سەری ڕێز بۆ شەهیدان دادەنەوێنین و نەورۆزتان پیرۆز بێت.

رجب زبیر حارس
قایمقامی قەزای ناوەندی سۆران
٢٠ـی ئاداری ٢٠٢٦

"جەژنی ڕەمەزانتان پیرۆز بێت..بە بۆنەی جەژنی پیرۆزی رەمەزان بە گەرمترین  شێوە پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و ج...
19/03/2026

"جەژنی ڕەمەزانتان پیرۆز بێت..

بە بۆنەی جەژنی پیرۆزی رەمەزان بە گەرمترین شێوە پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و جیهان، بەتایبەت دانیشتووانی خۆشەویستی سنووری قەزای ناوەندی سۆران و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەکەین.

خوای گەورە پاداشتی ڕۆژوو و عیبادەتی هەمووان بداتەوە و ئەم جەژنە بکاتە سەرەتای خێر و خۆشییەکی بەردەوام بۆ گەلەکەمان.

هەمیشە لە جەژن و شادییدا بن."

رجب زبیر حارس
قایمقامی قەزای ناوەندی سۆران

لە سۆران بە پێنج خولەک بێدەنگی یادی کارەساتی هەڵەبجە بەرز ڕاگیرائەمڕۆ ١٦ی_٣، کاتژمێر (١١) پێش نیوەرۆ بە ئامادەبوونی هەڵگ...
16/03/2026

لە سۆران بە پێنج خولەک بێدەنگی یادی کارەساتی هەڵەبجە بەرز ڕاگیرا

ئەمڕۆ ١٦ی_٣، کاتژمێر (١١) پێش نیوەرۆ بە ئامادەبوونی هەڵگورد شێخ نەجیب، و رجب زبیر حارس قایمقامی قەزای ناوەندی سۆران و حەکیم تێلی جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتووچۆی سۆران، وەک ڕێزگرتنێک لە قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە لە ناو سەنتەری قەزای ناوەندی سۆران بۆ ماوەی (٥ خولەک) تەواوی جووڵەی هاووڵاتییان و ئۆتۆمبێل ڕاگیرا.

راگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای ناوەندی سۆران

Address

Soran
30802

Telephone

+9647506621802

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when قائمقاميەتى قەزای ناوەندی سۆران posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Organization

Send a message to قائمقاميەتى قەزای ناوەندی سۆران:

Share