04/05/2026
بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی سۆران ڕێزلێنانی پێبەخشرا
ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٠٢٦/٥/٤، لە مەراسیمێکدا لە دیوانی دەستەی وەبەرهێنان لە هەولێر، لەلایەن بەڕێز دکتۆر محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان، خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرا بە بەڕێز دڵڤان عومەر بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی سۆران.
بەخشینی ئەم خەڵاتە لەپای هەوڵە بەردەوامەکان و کار و چالاکییە بەرچاوەکانی بەڕێزیان دێت لە پەرەپێدانی کەرتی وەبەرهێنان و ئەو خزمەتە ماندوونەناسانەی لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران پێشکەشی کردوون.
ئەم دەستکەوتە ڕەنگدانەوەی پراکتیزەکردنی کارنامەی ڕێزدار جەنابی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کاک مەسڕور بارزانی یە و جەختکردنەوەیە لەسەر گرنگیی بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووری و ڕەخساندنی دەرفەتی کار لە دەڤەرەکەدا، کە هەمیشە لە پێشینەی کارەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی وەبەرهێنانی سۆران بووە.
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی سۆران