Group pdk

Group pdk ھــــەمیشە خێرا لە گەیــاندنی ھەوال و زانیاریەکانی ناوخۆی
٧/٧/٢٠١٧ کوردەواری ئەی ووڵاتە جوانەکەم

12/06/2026

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە محەمەد حاجی مەحمود دەکات

ڕۆژی هەینی 12ی حوزەیرانی 2026 سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز محەمەد حاجی مەحمود سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان کرد.

لە دیدارەکە باس لە دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە کرا و ڕۆشنایی خرایە سەر بارودۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان.

11/06/2026

‎ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە شاری هەولێر، بەڕێز مەلامستەفا بارزانی بەشداریی کرد لە ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی جەژنی نیشتمانیی کۆماری فیدڕاڵی ڕووسیا (ڕۆژی ڕووسیا)، کە لەلایەن کونسوڵخانەی گشتیی ڕووسیا لە ھەولێر ڕێکخرابوو

له‌ میانەی بەشداریکردنەکەیدا، بەڕێز مەلامستەفا بارزانی گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێز ماکسیم ڕوبین، کونسوڵی گشتیی ڕووسیا و دیپلۆماتکاران و هاووڵاتییانی ڕووسی نیشتەجێی هەرێمی کوردستان کرد، و هیوای بەردەوامی و گەشەسەندنی زیاتری بۆ پەیوەندییە مێژوویی و دۆستانەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری فیدراڵی ڕووسیا خواست.

لەلایەن خۆشییەوە، کونسوڵی گشتیی ڕووسیا سوپاس و پێزانینی خۆی و ووڵاتەکەی بۆ ئەم ئامادەبوون و بەشداریکردنە دەربڕی، کە گوزارشت لە پەرۆشیی هەردوولا دەکات بۆ بەهێزکردنی زیاتری پەیوەندییە مێژووییەکانیان.

ڕاگەیاندنی نووسینگەی مەلامستەفا بارزانی
١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٦

11/06/2026

سەرۆك و مەرجەعی کوردان

10/06/2026

سەرۆک بارزانی بەشداری لە چوارەمین فێستیڤاڵی شەل و شەپک لە زاخۆ دەکات

ڕۆژی چوارشەممە 10ی حوزەیرانی 2026، لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ سەرۆک مەسعود بارزانی بەشداری لە چوارەمین فێستیڤاڵی شەڵ و شەپک کرد.

لە فێستیڤاڵەکەدا کە ژمارەیەکی بەرچاو لە خەڵکی هەموو ناوچەکانی کوردستان ئامادەی بوون تیایدا کلتوری چل و بەرگی ناوچە جیاوازەکانی کوردستان نمایش کران و سەرۆک بارزانی هەموو بەشەکانی فێستیڤاڵەکەی بەسەرکردەوە، دواتر لەلایەن هونەرمەندانی ناوچە جیاوازەکانی کوردستان چەندین چاڵاکی و نمایشی هونەری ئەنجامدران.

10/06/2026

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە زالمای خەلیلزاد دەکات

ڕۆژی چوارشەممە 10ی حوزەیرانی 2026 سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە دیپلۆماتکاری ئەمەریکی و باڵیۆزی پێشووتری ئەمەریکا لە عێراق زالمای خەلیلزاد کرد.

لە دیدارەکەدا هەردوولا بیروڕایان لەبارەی گۆڕانکاری و بارودۆخی ناوچەکە و ئەگەر و هەڕەشەکانی بەردەم عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرد.

09/06/2026

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆک وەزیرانی پێشووتری تورکیا دەکات

ڕۆژی سێشەممە 9ی حوزەیرانی 2026، لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ئەحمەد داودئۆغڵو سەرۆکی پارتی ئاییندە و سەرۆک وەزیرانی پێشووتری تورکیا کرد.

لە دیدارەکەدا بیروڕا لە بارەی بارودۆخی سیاسی و دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و مەترسی و ئالنگارییەکانی بەردەم داهاتووی ناوچەکە ئاڵوگۆڕکرا، هەردوولا جەختیان لە گرنگی دەستەبەرکردنی ئاشتی و پاراستنی ئارامیی ناوچەکە کردەوە.

09/06/2026

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی فەڕەنسا دەکات

ڕۆژی سێشەممە 9ی حوزەیرانی 2026، لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز یان برێم کونسوڵی فەڕەنسا لە هەولێر کرد.

لەدیدارەکەدا، کونسوڵی فەڕەنسا خۆشحاڵی خۆی بە دیداری سەرۆک بارزانی نیشاندا و جەختی لە بەردەوامیی ئەو پەیوەندییە گرنگ مێژووییە کردەوە لە نێوان هەرێمی کوردستان و فەڕەنسا، سوپاسی ڕۆلی بەرچاوی سەرۆک بارزانییان کرد لەو پاڵپشتیانەی کە هەیانبووە لە بنیادنان و گرنگیدان بە پێشڤەچوون و بەردەوامیی ئەو پەیوەندییەی نێوان هەردوولا.

لای خۆیەوە سەرۆک بارزانی بەخێرهاتنی کونسوڵی فەڕەنسای کرد و ئاماژەی بەوەدا کە فەڕەنسا ڕۆڵێکی بەرچاوی لە مێژووی بزاڤی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستاندا هەبووە و ڕۆڵی فەڕەنسای لە گشت قۆناغە مێژووییەکانی گەلی کوردستان بە گرنگ وەسفکرد و ڕایگەیاند کە شانازی بەو پەیوەندییانەوە دەکەین.

بارودۆخی سیاسیی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە بە گشتی و پڕۆسەی سیاسیی لە عێراق و ناوخۆی هەرێمی کوردستان تەوەرێکی دیکەی ئەو دیدارەبوون.

04/06/2026

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی توركیا لە عێراق دەكات

ڕۆژی پێنجشەممە 4ی حوزەیرانی 2026 سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ئانڵ بۆرا ئینان باڵیۆزی توركیا لە عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا كە بەڕێز ئەرمان تۆپچو كونسوڵی توركیا لە هەولێریش ئامادەی بوو، بیروڕا لەبارەی دوایین گۆڕانكاری و شەڕ و گرژییەكان لەسەر ئاستی ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كرا و باڵیۆزی توركیا پێزانینی وڵاتەكەی بۆ دانبەخۆداگرتن و سیاسەتی حەكیمانەی هەرێمی كوردستان نیشان دا كە وێڕای بوونی هەوڵ بۆ تێوەگڵاندنی هەرێم و بوونی دەستدرێژی و بوردومانی بەردەوام بۆسەر هەرێم بەڵام هەرێم بە هەموو شێوەیەك هەوڵی دا نەبێتە بەشێك لەو شەڕ و گرژییانەی لە ناوچەكەدا ڕووی دا.

لە بەشێكی ئەو دیدارە باس لە بارودۆخی دوای پێكهێنانی حكوومەتی عێراقی و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و هەروەها پەیوەندیی نێوان پارتی و لایەنە سیاسییەكانی عێراق كرا. هەردوولا هیوای ئەوەیان خواست كە هەوڵەكان بە ئاقاری چارەسەركردنی كێشەكان و هەماهەنگیی تەواو لەبوارە جیاجیاكان و نەهێشتنی گرفتەكاندا بچن.

هەر لەو دیدارەدا ڕۆشنایی خرایە سەر پەیوەندییەكانی نێوان عێراقی فیدڕاڵ و هەرێمی كوردستان و توركیا و گفتوگۆ لەبارەی دەرئەنجامەكانی دوایین سەردانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ توركیا كرا و جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندی و دۆستایەتیی نێوان هەردوولا كرایەوە.

بارودۆخی ناوخۆی هەرێمی

04/06/2026

بەرێز مەسرور بارزانی لەبارەی دەستپێشخەرییەکەی سەرۆک بارزانی بۆ کۆتاییهێنان بە چەقبەستوویی سیاسی: دەبێت لایەنەکان عاقڵانتر بیر بکەنەوە و بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان لەبەرچاو بگرن

Address

Soran

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Group pdk posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share