Soran Water Directorate بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سۆران

  • Home
  • Iraq
  • Soran
  • Soran Water Directorate بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سۆران

Soran Water Directorate بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سۆران بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سۆران لە ساڵی 2017 دامەزراوە,

🔹چاککردن و نۆژەنکردنەوەی بۆڕی سەرەکی ئاوی کانی قوتاف لە چۆمان…لە پێناو خزمەتکردنی زیاتری هاوڵاتیان و باشترکردنی ڕەوشی ئا...
16/09/2026

🔹چاککردن و نۆژەنکردنەوەی بۆڕی سەرەکی ئاوی کانی قوتاف لە چۆمان…
لە پێناو خزمەتکردنی زیاتری هاوڵاتیان و باشترکردنی ڕەوشی ئاوی خواردنەوە، تیمە فەنییەکانمان لە فەرمانگەی ئاوی چومان هەستان بە چاککردن و نۆژەنکردنەوەی بۆڕی سەرەکی ئاوی کانی قوتاف.

بەردەوامین لە هەنگاونان بۆ باشترکردنی خزمەتگوزارییەکانی ئاو و خزمەتکردنی شایستەی هاوڵاتیانی خۆشەویست.

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سۆران

🔹چاککردنەوەی بۆڕی سەرەکی بیری ئاوی ئەنفالان لە دەڤەری بارزان…تیمەکانمان لە فەرمانگەی ئاوی بارزان هەستان بە چاککردنەوەی ب...
16/09/2026

🔹چاککردنەوەی بۆڕی سەرەکی بیری ئاوی ئەنفالان لە دەڤەری بارزان…

تیمەکانمان لە فەرمانگەی ئاوی بارزان هەستان بە چاککردنەوەی بوڕی سەرەکی بیری ئاوی ئەنفالان، بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی پچڕانی ئاو و دابینکردنەوەی بڕی پێویستی ئاوی خواردنەوە بۆ هاووڵاتییانی خۆشەویست.

تیمەکانمان بەردەوام لە ئامادەباشیدا دەبن بۆ ئەنجامدانی نۆژەنکردنەوەی پێویست و خزمەتکردنی زیاتری ناوچەکە.

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سۆران

🔹لابردنی بەستەری نایاسایی و چاککردنەوەی بۆڕی سەرەکی ئاوی پرژە لە قەزای چۆمان…تیمەکانمان لە فەرمانگەی ئاوی چۆمان هەستان ب...
15/09/2026

🔹لابردنی بەستەری نایاسایی و چاککردنەوەی بۆڕی سەرەکی ئاوی پرژە لە قەزای چۆمان…

تیمەکانمان لە فەرمانگەی ئاوی چۆمان هەستان بە لابردنی بەستەری نایاسایی لەسەر بۆڕی سەرەکی ئاوی پرژە لە دوای دۆزینەوەی کونکردنی بۆری سەرەکی و ڕاکێشانی بۆری یەک ئینج بۆ شوێنی گەشتیاری بۆرییەکە بڕ درا و کونەکە بە شێوەیەکی فەنی چاککرایەوە.

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سۆران

بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ﴿کُلُّ نَفْسٍ ذَآئِقَةُ الْمَوْتِ وإنَّما تُوَفَونَ أجورَكُمْ يَوْمَ القيامَة .....
13/09/2026

بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ
﴿کُلُّ نَفْسٍ ذَآئِقَةُ الْمَوْتِ وإنَّما تُوَفَونَ أجورَكُمْ يَوْمَ القيامَة ...﴾

بابەت/ پرسەنامە

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کارمەندی ماندوونەناس و تێکۆشەر، بەڕێز (عوسمان شەهید حسین) کارمەند لە هۆبەی چاککردنەوە لە فەرمانگەی ئاوی رواندزمان پێگەیشت.

بە ناوی بەڕێوەبەر و سەرجەم کارمەندان و فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سۆرانەوە، پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری سەربەرزی کۆچکردوو دەکەین، و هاوبەشی خەم و پەژارەی هەموو لایەکتانین.

لە خودای مەزن داواکارین گیانی پاکی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات، و ئارامی و دڵنەوایی بە ئەندامانی خێزان و بنەماڵە بەڕێزەکەتان ببەخشێت.
إنا لله وإنا إليه راجعون

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سۆران

🔹هەنگاوێکی خزمەتگوزاریی مەیدانی بۆ ڕێگریکردن لە پچڕانی ئاو لە گوندی دەربەند…لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکان بۆ خزمەتکردن...
13/09/2026

🔹هەنگاوێکی خزمەتگوزاریی مەیدانی بۆ ڕێگریکردن لە پچڕانی ئاو لە گوندی دەربەند…

لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکان بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتییان، تیمە مەیدانییەکانمان لە فەرمانگەی ئاوی چومان لە گوندی دەربەند هەستان بە گۆڕینی (٢) قفڵی ٣ ئینجی ئاو. ئەم هەنگاوە تەکنیکییە بە مەبەستی ڕێگریکردن لە پچڕانی ئاو، کەمکردنەوەی بەهەدەردان و مسۆگەرکردنی دابەشکردنێکی دادپەروەرانە و بەردەوامی ئاوی پاک بۆ دانیشتووانی گوندەکە ئەنجام دراوە.

سوپاس و پێزانین ئاراستەی سەرجەم تیمەکانمان دەکەین بۆ هەوڵە بەردەوامەکانیان.

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سۆران

🔹چارەسەرکردنی گرفتی ئاو و درێژکردنەوەی هێڵی بۆڕی لە گەڕەکی جۆلەمێرگی خواروو…تیمەکانمان لە فەرمانگەی ئاوی خەلیفان لە درێژ...
12/09/2026

🔹چارەسەرکردنی گرفتی ئاو و درێژکردنەوەی هێڵی بۆڕی لە گەڕەکی جۆلەمێرگی خواروو…
تیمەکانمان لە فەرمانگەی ئاوی خەلیفان لە درێژەی کار و چالاکییە مەیدانییەکانیاندا هەستان بە ئەنجامدانی بەدواداچوون و چارەسەرکردنی گرفتی ئاو لە گەڕەکی جۆلەمێرگی خواروو، هاوکات بۆ دابینکردنی پێداویستیی دانیشتووان و کۆتاییهێنان بە کێشەکەیان، هەستان بە دانان ، بەستن و درێژکردنەوەی هێڵی بۆڕی ئاو بۆ هاووڵاتییان لە هەمان گەڕەکدا.
سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی سەرجەم تیمەکانمان دەکەین بۆ ماندووبوون و هەوڵە بەردەوامەکانیان.

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سۆران

🔹چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاوی لە بانەشوان بە کارپێکردنەوەی مۆلیدەی مشکۆرە… دوای ئەوەی ماوەیەکی زۆر بوو مۆلیدەی مشکۆرە لە ک...
09/09/2026

🔹چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاوی لە بانەشوان بە کارپێکردنەوەی مۆلیدەی مشکۆرە…

دوای ئەوەی ماوەیەکی زۆر بوو مۆلیدەی مشکۆرە لە کار کەوتبوو و بەو هۆیەوە نەدەتوانرا ئاوی پێویست خەزن بکرێت و نەقڵ بکرێت بۆ حەوزی گەورەی بانەشوان، خۆشبەختانە دوای هەوڵ و ماندووبوونێکی زۆر لەلایەن تیمەکانمانەوە توانرا مۆلیدەکە بە کار بخرێتەوە و لە ئێستاوە کێشەی کەمئاوی لە ناوچەکە چارەسەر دەبێت و کۆتایی پێ دێت.

سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی سەرجەم تیمەکانمان دەکەین بۆ ماندووبوون و هەوڵە بەردەوامەکانیان.

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سۆران

بەسەرکردنەوەی پڕۆژەکانی ئاوی دۆڵی ئاکۆیان و گوندی بادلیان لە سنووری سۆرانئەمڕۆ پێنجشەممە ۳ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، بەڕێز هەڵگۆر...
03/09/2026

بەسەرکردنەوەی پڕۆژەکانی ئاوی دۆڵی ئاکۆیان و گوندی بادلیان لە سنووری سۆران

ئەمڕۆ پێنجشەممە ۳ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، بەڕێز هەڵگۆرد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە بەشداریی بەڕێوەبەری ئاوی سۆران و قایمقامی قەزای ڕواندز، قۆناغی دووەمی پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەی دۆڵی ئاکۆیان لە قەزای ڕواندز بەسەرکردەوە و لە نزیکەوە لە دەستپێکردنی کارەکانی کۆڵییەوە.
لە درێژەی سەردانە مەیدانییەکاندا، بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری ناحیەی دیانا، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران سەردانی پڕۆژەی تۆڕی ئاوی خواردنەوەی گوندی بادلیانی لە سنووری ناحیەی دیانا کرد و لە نزیکەوە ڕەوش و چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کارەکانی بەسەرکردەوە، ئەمەش لەپێناو دڵنیابوونەوە لە پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بە هاووڵاتییانی خۆشەوییسی ناوچەکە.

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سۆران

🔹دەستپێشخەرییەکی نوێ بۆ باشترکردنی دابەشکردنی ئاو لە گوندی شانەدەر…تیمەکانمان لە فەرمانگەی ئاوی بارزان لە گوندی شانەدەر ...
03/09/2026

🔹دەستپێشخەرییەکی نوێ بۆ باشترکردنی دابەشکردنی ئاو لە گوندی شانەدەر…

تیمەکانمان لە فەرمانگەی ئاوی بارزان لە گوندی شانەدەر هەستان بە بەستنی بۆری بیری ئاو بۆ خەزانی کۆنی گوند و بەستنی بۆری پڕۆژەی ئاوی بالندا بە تۆڕی کۆنی گونددا، ئەمەش لەپێناو باشترکردن و دابینکردنی بەردەوامی ئاوی خواردنەوە بۆ دانیشتووانی ناوچەکە.

دەستخۆشی لە تیمەکانمان دەکەین کە بە شەو و ڕۆژ لە هەوڵداین بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتییان و دابینکردنی پێداویستییە ئاوییەکان.

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سۆران

🔹دەستپێکردنی هەڵمەتی خاوێنکردنەوەی حەوز و بیرەکان لە ناحیەی دیانا…بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سۆران هەڵمەتێکی فراوانی بۆ خاوێنک...
01/09/2026

🔹دەستپێکردنی هەڵمەتی خاوێنکردنەوەی حەوز و بیرەکان لە ناحیەی دیانا…

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سۆران هەڵمەتێکی فراوانی بۆ خاوێنکردنەوەی حەوز و بیرەکان لە ناحیەی دیانا دەستپێکرد، بەتایبەت لە گوندی شیوە زیارەت گوندی بێلینگر، گوندی بێلینگر سەروو و گوندی بێلینگر خواروو.
ئەم هەڵمەتە بە مەبەستی پاراستنی پاکوخاوێنی، دابینکردنی ئاوی خواردنەوەی پاک و تەندروست بۆ هاووڵاتییان، و باشترکردنی ڕەوشی ئاو لە سنوورەکەدا ئەنجام دەدرێت.

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سۆران

Address

Erbil-Soran
Soran
44001

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Soran Water Directorate بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سۆران posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share