ستافی گاسن ::Stife Gasin Cement

ستافی گاسن ::Stife Gasin Cement کارگەی چیمەنتۆی گاسن ستافی کارگه‌ی چیمه‌نتۆی گاسن له‌ سلیمانی

ڕاهێنانی پراکتیکی کوژاندنەوەی ئاگر لەکارگەی چیمەنتۆی گاسن،دورة تدريبية عملية حول اطفاء الحريق فی معمل اسمنت كاسن،،practr...
08/04/2023

ڕاهێنانی پراکتیکی کوژاندنەوەی ئاگر لەکارگەی چیمەنتۆی گاسن،دورة تدريبية عملية حول اطفاء الحريق فی معمل اسمنت كاسن،،practrical fire feighting training

گۆڤارى فۆربیسى نێودەوڵەتى، فاروق مستەفا رەسوڵ، سەرۆکى ئەنجومەنى بەڕێوەبردنى شارى پزیشکى فاروقى، وەک یەکێک لە 100 کەسایەت...
19/03/2023

گۆڤارى فۆربیسى نێودەوڵەتى، فاروق مستەفا رەسوڵ، سەرۆکى ئەنجومەنى بەڕێوەبردنى شارى پزیشکى فاروقى، وەک یەکێک لە 100 کەسایەتیی سەرکردەى بوارى چاودێرى تەندروستى لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست بۆ ساڵى 2023 هەڵبژارد.

لە ڕێکەوتی ۳/۱۱/۲٠۲۲، بە ئامادەبوونی بەڕێز سەرۆکی شارەوانی سلێمانی و بەشێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن، سەرۆکی گرووپی فاروق ب...
03/11/2022

لە ڕێکەوتی ۳/۱۱/۲٠۲۲، بە ئامادەبوونی بەڕێز سەرۆکی شارەوانی سلێمانی و بەشێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن، سەرۆکی گرووپی فاروق بۆ وەبەرهێنان بەڕێز ( فاروق موستەفا ڕەسوڵ) لە سەر شەقامی مەلیک مەحمود، بەردی بناغەی ئەندەرپاسی فاروق مەلا موستەفای دانا کە ئامانج لێی کەمکردنەوەی قەڕەباڵغییە لەو شەقامەداو خزمەتێکیشە بەشاری سلێمانی خۆشەویست.

في التاريخ المصادف ليوم ٣/١١/٢٠٢٢ و بحضور السيد رئيس بلدية السليمانية المحترم و عدد من المجاميع الإعلامية، قام رئيس مجموعة فاروق الإستثمارية السيد ( فاروق مصطفى رسول) بوضع حجر الأساس لمشروع نفق فاروق ملا مصطفى في شارع الملك محمود، حيث ان الهدف من هذا المشروع هو التقليل من كثافة الزحمة في هذا الشارع ولخدمة مدينة السليمانية الحبيبة.

On November 3, 2022, in the presence of the Mayor of Sulaymaniyah city and a number of media outlets, the head of Faruk Investment Group, Mr. Faruk Mustafa Rasool, has laid the cornerstone of Faruk Mulla Mustafa Underpass on Malik Mahmoud Ring Street with the aim of reducing traffic jams in this street and to serve the beloved city of Sulaymaniyah.

26/10/2020

کارگەی چارەسەرکردنی خۆڵ و خاشاك لە سلیمانی

مصنع معالجة القمامة في السليمانية

Garbage treatment factory in Sulaymaniyah

ئەمڕۆ، بە ئامادەبوونی بەڕێزان سەرۆکی گروپی کۆمپانیاکانی فاروق و سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی و سەرۆکی ئەنجومەنی شارەوانیی سل...
17/06/2020

ئەمڕۆ، بە ئامادەبوونی بەڕێزان سەرۆکی گروپی کۆمپانیاکانی فاروق و سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی و سەرۆکی ئەنجومەنی شارەوانیی سلێمانی و تیمی جێبەجێکاری پڕۆژەکە، پڕۆژەی چارەسەرکردنی خۆڵ و خاشاکی ڕەق و بەرهەمهێنانی وزەی پاکمان لە تانجەرۆ بەسەرکردەوە، ئەم پڕۆژەیە وەک پڕۆژەیەکی ستراتیژیی ماوەی دوو ڕۆژە دەستی بە وەرگرتنی خۆڵ و خاشاک کردووەو وابڕیارە لە ڕۆژانی ئایندەدا بکەوێتە بەرهەمهێنان و بەفەرمیی بکرێتەوە.
کێشەی خۆڵ و خاشاک و ژینگەی سلێمانی تاڕادەیەکی زۆرباش چارەسەر دەکات و بۆ وزەی پاک و نوێیان دەگۆڕێت و ڕووبەرێکی فراوانی سەوزایی لێ دروست دەکرێت و دەرفەتی کار بۆ زیاتر لە دووسەد کەس دەڕەخسێنێت، پڕۆژەکە بە سەرمایەو دەستێکی خۆماڵیی و بەهەماهەنگیی لەگەڵ کۆمپانیا ئیسپانیی و ئەڵمانییە گەورەکان بە سەرمایەی شەست ملیۆن دۆلار لەلایەن کۆمپانیای ئیکۆسیم وەک یەکێک لە کۆمپانیاکانی گروپی کۆمپانیاکانی فاروقەوە وەک پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاریی و ژینگەیی دروستکراوە سوپاسی بەڕێز فاروق مەلا مستەفا سەرۆکی گروپی کۆمپانیاکانی فاروق و تیمی جێبەجێکارو سەرۆکایەتی شارەوانیی سلێمانی و پارێزگای سلێمانیمان کرد، کە بە پشتیوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستان و خەڵکی بەڕێزی ناوچەکە هەماهەنگ بوون لەم پڕۆژە خزمەتگوزارییە نیشتمانییە ستراتیژییەدا.

16/02/2020

پرۆژه‌ی نوێكردنه‌وه‌ و فراوانكردنی ڕێگه‌ی سه‌ره‌كی كارگه‌ی چیمه‌نتۆی تاسلوجه‌ ، پرۆژه‌كه‌ له‌لایه‌ن كۆمپانیای زه‌ریاوه‌ به‌ باشترین كواڵیتی و ڕه‌وشی ئه‌ندازیاری جێبه‌جێكراوه‌ ، درێژی ڕێگاكه‌ ١٣٠٠ مه‌تر و به‌ پانی ١٠ مه‌تر جێبه‌جێكراوه‌ ، به‌ به‌كارهێنانی كۆنكرێتی شیشدار ، ماوه‌ی جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كه‌ ٧٠ ڕۆژی كاركردن بووه‌.

01/09/2019

فاروقی مەلا مستەفا: دروستکردنی هێڵی شەمەندەفەر کارێکی زۆر ئاسانە و نەخشەسازیمان بۆ کردووە

فاروقی مەلا مستەفا، سەرمایەداری ناوداری کورد، لەم دیدارە تایبەتەدا لەگەڵ “زەمەن” کۆمەڵێ پرسی گرنگی ئابووریی دەخاتە روو، بەتایبەتی پرسی قەیرانی دارایی و چۆنییەتی تێپەڕاندنی ئەم قۆناغەی هەستیارەی هەرێمی کوردستان. سەبارەت بە پرسی دروستکردنی هێڵی شەمەندەفەر بۆ هەرێمی کوردستان، دەڵێت: (کارێکی زۆر ئاسانە و ئێمە نەخشەسازیمان بۆ کردووە. شەمەندەفەر، بەدەر لە کارئاسانیی و هەرزانیی بۆ هاوڵاتیان، کوردستانیش بە دنیای دەرەوە دەبەستێتەوە.) سەبارەت بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقیش، ئەم سەرمایەدارە، پێی وایە رێگە درووستەکە ئەوەیە، کە هەرێمی کوردستان و عێراق پەیوەندییان باش بێت، خراپی پەیوەندییان کوردستان تووشی قەیرانی دارایی و سیاسیی دەکات) هەر لەم چاوپێکەوتنەدا، پرسی چەند پڕۆژەیەکی ئابووری گرنگ و ستراتیژیی بۆ یەکەمجار لە زەمەنەوە ڕادەگەیەنێت.

*ئێستا کابینەی نوێ درووست بووە، کۆمەڵێ گرفت و کێشەی کەڵەکەبووی ئابووری و سیاسیی لە کوردستان هەیە، وەک کەسێ کە ئەزموونت لە بواری ئابووریدا هەیە، بۆچوونتان لەسەر کابینەکە چییە و پێتان وایە ئاسۆی چارەسەری کێشە ئابوورییەکانی هەرێمی کوردستان، ڕوونە؟
-چارەسەری کێشە بە هیوای و ئاوات نابێ. بۆ چارەسەر پێویستمان بە (کات و شوێن)ی گونجاوە. بەتایبەتی (زەمەن) بۆ کێشەی ئابووری زۆر گرنگە، رۆژنامەکەی ئێوەش ناوی (زەمەن)ە، دەبێ زۆر بە گرنگییەوە لەم (زەمەن)ە بگەین. کەواتە با چاوەڕوان بکەین، بزانین ئایا ئەم کابینەیە دەتوانن بە دەستی ئاسنین لە گەندەڵی بدەن؟! گەر بیانەوێ و مەبەستیان بێ لەسەدا سەد دەتوانن، گەر نیەتی باشکردنیان هەبێ، ئێستا ئاسۆیەک دەبینین کە پەیوەندی لەگەڵ عێراق باشتر بکەن. خراپکردنی پەیوەندی لەگەڵ عێراقدا، گەورەترین زیانی بە ئابوری هەرێمی کوردستان گەیاند.! بۆیە باشکردنی پەیوەندی لەگەڵ بەغدا و وڵاتانی دراوسێ سەقامگیریی ئابووری درووست دەکات.
*یەکێکی تر لە کێشەکانی هەرێمی کوردستان، قەرزارییە بەشێوەیەکی گشتی و قەرزی موچەی فەرمانبەران بە تایبەتیی. حکومەت چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەم پرسەدا بکات؟
- ئەوە بەشێکە لە گرفتێکی گەورەتری ئابووریی هەرێمی کوردستان، گەر نیەت هەبێ حکومەتی هەرێمی کوردستان دەتوانێ چاکسازیی بکات. دەبێ هەموو کێشەکان بخەنە سەر مێزی ئەنجوومەنی وەزیران و ڕیزبەندی کێشەکان بکەن، لە کوێوە دەستپێبکەن‌و چۆن چارەسەری کێشەکان بکەن و ئەولەویەت بدەن، بەکام کێشە و چۆن پلانی بۆ دادەرێژن. لایەنی تیۆری گرنگە، بەڵام جێبەجێکردن و چاودێریکردنی پلان لەوە گرنگترە.
* کەواتە دەبێت حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندی ئاسایی بکاتەوە لەگەڵ بەغدا؟
- رێگای ڕاست ئەوەیە هەرێمی کوردستان ڕووی لە بەغدا بێت. چونکە بودجەت لە بەغدایە، یاسات لە بەغدایە، پەیوەندیت لە بەغدایە، کە پشتی تێدەکەیت زیانێکی گەورە بەخۆت دەگەیەنیت.
* قسەیەکی باو لەناو دنیای ڕۆژنامەنووسی و خەڵکدا هەیە، پێی وایە خەڵکی سلێمانی بەش خوراون لە بودجە و خزمەتگوازریی، بۆچوونی بەڕێزتان لەو بارەیەوە چییە؟
- من ژمارەو داتام لانییە. بەڵام تا ئێستا نەمبینیوە. نەمبیستووە نوێنەرەکانی سلێمانی لە ئەنجومەنی وەزیران، یان لە پەرلەمان گلەیی لە بودجەی سلێمانی بکەن. بۆیە ئامارو داتام لا نەبێ ببورن ناتوانم هیچ لەوبارەیەوە بڵێم.!
*وێستگەیەک لە وێستگەکانی ژیان هەیە وەک بازرگانێکی گەورە بڵێێ ئیتر وازدێنم و دەوەستم. چۆن هەندێ سیاسەتمەدار و بەرپرسی باڵا ئەو هەنگاوە دەنێن؟
- من تا مردن واز لە پڕۆژە ناهێنم، نەک بازرگانیی. خۆت دەزانی بازرگانی فرە لایەنە، پیشەسازیی تێدایە، کشتوکاڵی تێدایە، ئەوەی من دەیکەم زیاتر خولیا و جۆرێ لە پیشەگەرایی و ئارەزووە. گەر نا من لەو هەموو پڕۆژەیە تەحەدا دەکەم یەک پڕۆژەم بە یەک دۆلار هەبێ لە دەرەوەی کوردستان، ئەوەی هەمە هەمووی لە کوردستانە. ئەمە ڕێک پێچەوانەی کەسانی ترە کە خۆیان بە بازرگان دەزانن، پارە و خێرو بێری وڵات دەبەن لە دەرەوە بازرگانی پێوە دەکەن. گەر نموونەش ئاسیا سێڵ وەرگرین، من پشکێکی گەورەی هی منە، خۆشم دروستم کرد. گەر ئێستا بوایە دەیان کەسیان بۆ دروست دەکردو لەناویان دەبرد. ئەمە پڕۆژە بوو لە دەرەوە بۆ یەکەمجار هێنامە کوردستان و سەرەتای کاری بزنسم بووە بەو فراوانییە.
* لەبارەی پشکەکانی ئاسیا سێڵ گەیشتووەتە چەند، وەک خۆت هێمات بۆ کرد سەرەتا و دەسپێکی کارە گرنگەکانت بوو لە بواری بزنسدا؟
- ئێستا ئاسیا زۆر سنووری بڕیوەو یەکەمە لە عێراقدا، تەنها لە بەغدا سەرووی ٤ ملیۆن بەشداربوومان هەیە. سەرووی دوو ملیۆنمان هەیە لە بەسڕە، سەرووی ٢ ملیۆنمان هەیە لە موسڵیش. بە هەمووی سەرووی ١٤ ملیۆن بەشداربوومان هەیە لە عێراقدا. مەبەستم چییە لەمەی گێڕامەوە، مەبەستمە بڵێم پارە لەو شوێنانەوە پەیدا دەکەم و دەیهێنم لە سلێمانی و کوردستان سەرفی دەکەم. بەڵام سەیری دەوڵەمەندەکانی تر بکەن، لێرە بەخاکی ئێرە، ئاوی ئێرە، خێر و بێری ئێرە لێرەوە پارە پەیدا دەکات دەچێت لە ئەمەریکا، لە کەنەدا، لە ئەوروپا سەرفی دەکات و لەوێ بازرگانی پێوە دەکات، بەداخەوە چەپڵەشیان بۆ لێدەدەن. جیاوازییەکان زۆر گەورەن.
*باسی وەبەرهێنان و بازرگانیتان کرد، هۆی چییە تا ئێستا خۆتان لە بواری کشتوکاڵ نەداوە؟
- من زۆر حەزم لێیەتی لە بواری کشتوکاڵیشدا کار بکەم، بەڵام ململانێکان زۆر قورسە. ئەوەتا من دەمەوێ پڕۆژەی ڕیسایکلین بکەم بۆ شاری سلێمانی، بەڵام خەڵک کەوتوونەتە ڕەخنە و توانج و دەڵێن سیاجی کردووەو سەیری دەکات. دوو هاوبەش و شەریکمان هەبوو (لاڤارج و ئای ئێف سی) هەردووکیان کشانەوە. بەڵام ئێمە کۆڵمان نەدا و وتمان هەر دەبێ ئەم پڕۆژەیە بکرێت، چونکە دەمێنێتەوە بۆ مێژووی ئەم شارە و کوردستان. هەم ژینگە دەپارێزێ، هەم سەوزایی و ئاو هەواش. جگە لەوەش شارێکی گەشتیاریی لە دووکان درووست دەکەین، ئەمەش بە جۆرێ لە جۆرەکان دەچێتە بواری گەشتوگوزار و کشتوکاڵەوە.
*باسی شاری گەشتیاریی دوکانت کرد، دەمێکە ناوی هەیە و نەچووەتە بواری جێبەجێکردنەوە. ئەو پڕۆژەیە بەچی گەیشت؟
- پڕۆژەکە بەردەوام کاری تێدا دەکرێت، بەڵام هەندێ شتی رۆتینیات ماوە، حکومەت کارەکان بە خاویی دەکات، گەر نا ئێمە ئامادەین، بەتایبەتیی لە بواری خاوەندارێتیدا (تەملیک) حکومەت بۆیان دەکات بۆ خاوەن موڵکەکان، بەس ئێمە پارەکەیان دەدەین. زەوییەکەی نزیکەی ٣ هەزار دۆنمە. نەخشەسازییمان بۆ کردووەو ئامادەیە بۆ جێبەجێکردن، زۆرێک لە زەوییەکانمان کڕیوە. کاتێ پڕۆژەکەم ڕاگەیاند، بە پڕۆژەیەکی بەرفراوان بە هێڵی شەمەندەفەریشەوە، کە لە سلێمانییەوە بۆ خواری کەرکوک. بۆیە بۆ کەرکوکیشی دەبەین، چونکە دەمەوێ بیبەستمەوە بە تۆڕی عێراق و جیهانەوە. لەمەشدا پشکی حکومەتی تێدایە، چونکە لە جیهاندا هەر وایە، شەمەندەفەر دەبێ پشکی حکومەتی تێدا بێت.
*پێت وایە کوردستان ببێت بە خاوەنی هێڵی ئاسنینی شەمەندەفەر؟
- بەڵێ سەدا سەد، هێندە کارێکی قورس نییە. دەکەوێتە سەر هەڵوێست و بەدەمەوەهاتنی حکومەتی هەرێم و عێراق. ئێستا حکومەتی عێراق خەریکی نۆژەنکردنەوەی هێڵی شەمەندەفەری ناوخۆیی خۆیەتی. بۆ ئێمە دیزاینەکەمان کۆمپانیایەکی مەجەری زۆر زیرەکانەو پێشکەوتووانە بۆیان کردووین. هەموو هیواو ئاواتێکم ئەوەیە کوردستان ڕێگاوبانەکەی گەشەی پێبدرێت. چونکە ئەوە بەشێکی گەورەیە لە ژێرخانی ئابووری و پێشکەوتنی وڵات. ئێستا چین موعجیزەی خولقاندووە لەو بوارەدا بە هێڵی ئاوریشم ناودەبرێت، بڕی ٦٥ ملیار دۆلار هێڵێکی ئاسنینی دروستکردووە، چین و پاکستان پێکەوە دەبەستێتەوە. دەیان دەریاو شاخی بەرزی بڕیوە بەجۆرێک چەند سەعاتێ ڕێگا بە یەک سەعات دەبڕێ، هێندە کورتکردنەوەی کردووە. بەمە وڵات پێشدەکەوێت. شەمەندەفەر زۆر تایبەتمەندییەتی هەیە بۆ وڵاتی ئێمە زۆر گونجاوە، هەرزانە ئەمینترە، زووتر دەگات، بازرگانی پێشدەخات.
* ئێستا پاش ئەو هەموو پڕۆژەیەی کردووتە، بە ئاسیا سێڵیشەوە، سەرپشکت بکەن، خۆت تەرخان دەکەیت بۆ چی پڕۆژەیەکی گرنگی بازرگانیی؟
- شاری گەشتیاریی دوکان. دەمەوێ ئەوە بزانن، ئەم شارە گەشتیارییە تەنها کردنەوەی پارک و چەند یارییەکی وەرزشی نییە. بەڵکو چەندین کارگە و شوێنی گرنگی تێدا دروست دەکەم. زانکۆی تێدا دروست دەکەین، قوتابخانە. ئاپارتمان شوێنی نیشتەجێبوون. چێشتخانەو مارکە بەناوبانگەکانی جیهان، یاری ئاوی، یەخت، زۆر شتی تر. ئەمە وادەکات گەشتیارێکی زۆر لە عێراق و وڵاتانی کەنداو و دراوسێکان و جیهانەوە ڕووبکەنە کوردستان، جوڵەیەکی گەورەی بازرگانیی لەم ناوچەیە دروست دەکات.
*بۆچی دوکانت هەڵبژاردووە بۆ ئەم شارە گەشتیارییە؟
- شوێنەکەی گونجاوە، نزیکە لە سێ پاریزگای گەورەی وەک سلێمانی و هەولێرو کەرکوکەوە. شاخی تێدایە، ئاوی تێدایە، سرووشتێکی جوانی هەیە. من پێشنیارم کرد بۆ کاک نێچیرڤان بارزانی وتم کە تەواو بوو پڕۆژەی شارە گەشتیارییەکە، ڕێگایەکی نوێ و پێشکەوتوو دروست بکەن لە دوکانەوە بەرەو هەولێری پایتەخت بە عەقڵییەتی چینییەکان. وتی عەقڵی چینییەکان چییە؟ وتم ئەوان لەساڵی ١٩٤٩ ڕزگاریان بوو، ئەوکات پەکین رەنگە ٢٠٠ ئۆتۆمبێلی تێدا نەبووبێت. شەقامی ٢٠٠ مەتریی پانیان تێدا دروستکردووە، هێندە دووربین بوون.
* لەباسی چیرۆکی “ئاسیا سێڵ”دا، دەڵێن لە بیرەوەرییەکانتا، بەشی دووەم بە وردی باسی ئاسیا سیڵ و چیرۆکەکانی گەیشتن بەم قۆناغە و گرفت و لەمپەرەکانت خستووەتە روو، باسی زۆر شتی نهێنیشت کردووە؟
-بەڵێ ڕاستە وایە، نزیکەی سەد لاپەڕە باسی ئاسیاسێڵم کردووە، چۆن لەسەر پشت و پەنای خۆم دروستم کردووە، هاندەرە بۆ ئەو گەنجانەی کە دەیانەوێ لەسەرەتای لاویدا کار بکەن و بگەنە ئامانج. پێچەوانەی ئەو ئەو دەوڵەمەندە تازە دەرکەوتووانەی کە ئەملاولا پڕۆژەیان دروستکردووەو داویانەتە دەستیان و وتوویانە فەرموو ئیدارەی بدەن.!
چیرۆکی درووستکردنی ئاسیاسێڵ زۆر شتی گرنگی تێدایە. من ئامێرەکانم هێنا لە سنووری نێوان ئیبراهیم خەلیل و تورکیا نزیکەی دوو مانگ ئامێرەکانیان گرت، بەداخەوە لەسەر ڕاپۆرتی دوو بازرگان ئەوکات نەیاندەزانی من خەریکی مۆبایلم و مۆبایلیش شتیکی نامۆ بوو، بەناوی ئامێری گەیاندن و پۆستەوە لەسەر شۆفێرێکی خۆمان کە ئێستاش ماوە بەناوی مەلا غەفوور. وا ئامێرەکانم هێناو وردە وردە دروستم کردو گەشەم پێدا، تا گەیشتە ئەمڕۆژەی ئەمڕۆ. هەموویم بە وردی باسکردووە لە بیرەوەرییەکاندا، بەشی دووەم.

18/03/2019
30/10/2018

ڕاهێنانی کارمەندانی ئاگر کوژێنەوەی کارگەی چیمەنتۆی گاسن

كوردى / عربيكارگەی چیمەنتۆی گاسن دوو جۆر چیمەنتۆ بەرهەمدەهێنی: (چیمەنتۆی بازیانی SRC) و ( چیمەنتۆی بازیانی OPC).معمل گاس...
31/08/2018

كوردى / عربي

كارگەی چیمەنتۆی گاسن دوو جۆر چیمەنتۆ بەرهەمدەهێنی: (چیمەنتۆی بازیانی SRC) و ( چیمەنتۆی بازیانی OPC).

معمل گاسن للإسمنت ينتج نوعين من أنواع من الإسمنت: (بازیاني SRC) و (بازیاني OPC).

Address

Bizeyan
Slemani

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when ستافی گاسن ::Stife Gasin Cement posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Category