قوتابخانەی زڕگوێزەڵە

قوتابخانەی زڕگوێزەڵە قوتابخانه‌ی زڕگوێزه‌ڵه‌

02/06/2026
"ئەگەرچی نائارامی و بۆردومانی ناوچەکەمان ناچاری کردین بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان  ڕوو لە گوندی ڕەمەزان بکەین ، بەڵام ئ...
25/05/2026

"ئەگەرچی نائارامی و بۆردومانی ناوچەکەمان ناچاری کردین بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان ڕوو لە گوندی ڕەمەزان بکەین ، بەڵام ئیرادەی ئەم منداڵانە لە هەموو سنوور و مەترسییەکان بەهێزتر بوو. ئەمڕۆ، بە دابەشکردنی ئەنجامەکانی کۆتایی ساڵ، بەری ڕەنج و ماندووبوونی ئەو ڕێگا سەختەمان چنییەوە. جێی خۆیەتی دوبارە زۆر سوپاسی بەڕێوەبەر و مامۆستایانی قوتابخانەی ڕەمەزان بکەین بۆ ئەو میوانداریە

23/05/2026

لە دوای كۆتایهاتنی ساڵی خوێندنی (٢٠٢٥-٢٠٢٦) بە پێویستمان زانی بەناوی بەڕێوبەر و سەرجەم مامۆستایانی قوتابخانەی زڕگوێزەڵە ڕێز و خۆشەویستی خۆمان. ڕابگەیەنین بۆ بەڕێوبەری قوتابخانەی ڕەمەزانی بنەڕەتی ( م . مەهدی ڕەزا) و سەرجەم مامۆستایانی قوتابخانەكە ، كە لە ماوەی پێشودا بەهۆی ناسەقامگیری و بوونی مەترسی لەسەر قوتابخانەكەمان بە دڵێكی گەورەوە دەرگای قوتابخانەكەیان بە ڕووماندا كردەوە ، كە هاوكار بوون لە بەڕێوەچوونی خوێندن و ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكانی كۆتای وەرزی دووەم بە سەركەوتووی ’ وە سوپاس و. دەستخۆشیمان بۆ بەڕێز بەڕێوبەری پەردەوەردەی ڕۆژهەڵات ( ست ڕۆزا) كە بەڕێزیان زۆر هاوكار بوون و خەمخۆرانە لەگەڵمان بوون ، زۆر سوپاسی شۆفێری پاسەكان ئەكەین كە بە دڵسۆزانە یارمەتیان داین لە هاتوچۆپێكردنی مامۆستایان و. قوتابیان

30/04/2026
بەڕێز مامۆستاو بەڕێوبەر (ئازاد عول سمین )بەبۆنەی خانەنشین بوونتەوە(٣٥ساڵ خزمەتکردنت بەکەرتی پەروەردە ) ،سوپاسی بئ پایانی...
30/04/2026

بەڕێز مامۆستاو بەڕێوبەر (ئازاد عول سمین )بەبۆنەی خانەنشین بوونتەوە(٣٥ساڵ خزمەتکردنت بەکەرتی پەروەردە ) ،سوپاسی بئ پایانی ماندووبونی دڵسۆزانەتان دەکەم.وانەو ڕێنماییەکانتان هەمیشە ڕێنیشان دەرمان دەبێت .بەهیوای تەندروستی وژیانێکی پڕ لەئارامی وخۆشیتان بۆدەخوازم لەم قۆناغە نوێیەدا 🤍شوێنت زۆر زۆر بەتاڵ دەبێت لەخزمەت کردنی کەرتی پەروەردەو بەتایبەت لەلای ئیمە سوپاس بۆ هەموو پشتگیری و مرۆڤ دۆستییەکەت هەمیشە جێگەت تایبەتت دەبیت لە دڵمان وەک هاوڕێی ژیان و مامۆستا خوای گەورە پایەدارتان بکات لەگەڵ ڕێزوو خۆشەویستیم (م/زریان )🤍

سەرجەم قوتابیانی قوتابخانەکەمان ئاگادار دەکەینەوە کە سبەینی پێنج شەممە کاتژمێر( یانزەو چارەک ) لەشوێنی خۆتان ئامادەبن پا...
15/04/2026

سەرجەم قوتابیانی قوتابخانەکەمان ئاگادار دەکەینەوە کە سبەینی پێنج شەممە کاتژمێر( یانزەو چارەک ) لەشوێنی خۆتان ئامادەبن پاسەکان یەن بەشوێنتانا

ئاگاداری بەخێوکەرانی بەرێز و قوتابیانی خۆشەویستی  قوتابخانەکەمان دەکەینەوە کە سبەینێ سێ شەممە ١٤/٤  دەوام دەست پێدەکەینە...
13/04/2026

ئاگاداری بەخێوکەرانی بەرێز و قوتابیانی خۆشەویستی قوتابخانەکەمان دەکەینەوە کە سبەینێ سێ شەممە ١٤/٤ دەوام دەست پێدەکەینەوە لەپێناو سەلامەتی هەموو لایەک دەوام لەقوتابخانەی گوندی رەمەزان دەکەین پەروەردە پاسی دابین کردووە بۆ سەرجەم قوتابیان بێ بەرامبەر کاتژمێر (یانزەو نیو) ئامادەبن پاس دێت بە شوێنتان دا

03/02/2026

ئەمڕۆ بەڕێز مامۆستا(ڕۆزا )بەڕێوە بەری پەروەردەی ڕۆژهەڵات لەگەڵ کاک ساماڵ لێپرسراوی بیناسازی سەردانی قوتابخانەکەمانیان کرد بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون لەنۆژەنکردنەوەی قوتابخانەکەمان و دروستکدنی دیواری ڕاگر لەشوینی ئەو دیوارەی کەبەهۆی لافاوەوە ڕووخابوو دەست خۆشیان لێ دەکەین وەکۆبونەوەی لەگەڵ مامۆستایانی بەڕیزی قوتابخانەکەمان وە سوپاس و دەست خۆشی بۆیان لەپای هیلاکی وماندوو بوونیان لەگەڵ قوتابیان

02/02/2026

وانەی عەرەبی پۆلی شەشەم بابەت (زیارة معرض الرسم) مامۆستای وانە میهرەبان

Address

Slemani

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when قوتابخانەی زڕگوێزەڵە posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Category