فیکری سیاسی

فیکری سیاسی It is a political and social page discussing the political and social issues .

07/12/2013

پیاوە ئاینیەکان ئاینیان دروست نەکردوە، بەڵکو دین پیاوە ئاینیەکانی پێک هێناوە، ئەو هیواو ئومێدە لەبن نەهاتوەی ئینسانە کە دینی دروست کردوەو هەمیشەش دروستی دەکات. بەڵام پیاوە ئاینیەکان بوون کە کەنیسەیان دروست کرد، ئەوان خۆیان لە بوارگەلێکی تایبەتدا بەهێزو تەیار کرد کە خەرجیەکەی لە لایەن چینە زەحمەتکێشەکانەوە دابین دەکراو چینە دەوڵەمەندەکان بە سەریاندا دەسەڵاتدار بوون. ویڵ دیورانت.

هێشتا پایەی ژیان لەسەر ترس دامەزراوە، ئێمە لە پێناو عەشقمان بۆ ژیان داوای جاویدانی و مانەوە ناکەین، بەڵکو ترسمان لە مەرگ...
07/12/2013

هێشتا پایەی ژیان لەسەر ترس دامەزراوە، ئێمە لە پێناو عەشقمان بۆ ژیان داوای جاویدانی و مانەوە ناکەین، بەڵکو ترسمان لە مەرگ خوازیاری ژیانێکی جاویدانیمان دەکات.

02/12/2013

عەلەویەکان:
گرۆپێکی توندڕەوی شیعەی دوانزە ئیمامین، خومەینی ڕابەری شیعەی ئێران بە ڕەسمی بە وەکو شیعە دانی پیانان. بە پلەی یەکەم لە سوریاو تورکیاو باکوری کوردستان بڵاو بونەتەوە. بەکەمی تێکەڵاوی خەڵکی تر دەبن و نهێنی مەزهەب و ڕێبازەکەیان بڵاو ناکەنەوە.

Innate فیتریئەوەی پەیوەندی بە سروشتی بوونەوەرێکەوە هەیەو هاوڕێ بووە هەر لەسەرەتای دروست بونیەوە، لەوانەش بیرۆکە فیتریەکا...
02/12/2013

Innate فیتری
ئەوەی پەیوەندی بە سروشتی بوونەوەرێکەوە هەیەو هاوڕێ بووە هەر لەسەرەتای دروست بونیەوە، لەوانەش بیرۆکە فیتریەکان، کە لە ئەزمونەوە سەرچاوەیان نەگرتوە، بەرامبەر بە (بەدەست هاتوو - مکتسب) دێت.

26/11/2013

Christian Socialism- سۆسیالیزمی مەسیحی
هەڵوێستێکی ئایدۆلۆژی و عەقیدەیی یە، پێی وایە پەیوەندیەکی پێویست هەیە لە نێوان ئایدیاڵە مەسیحیەکان و ئامانجە سۆسیالیستیەکاندا، لەبەرئەوە ئەم هەڵویستە هەوڵی پاساو هێنانەوە دەدات بۆ سۆسیالیسم لەبری پاساو هێنانەوە بۆ مارکس. هەروەها سۆسیالیسمی مەسیحی چ لە شێوەی حزبێکی تردا (حزبە دیموکراسیە مەسیحیەکان یان حزبە سۆسیالیستەکاندا) جەخت دەکاتەوە لەسەر پابەندی ئەخلاقی دەوڵەت بەرامبەر کۆمەڵگا لە دابینکردنی پێداویستی هاوڵاتیەکانیەوە، هەرەوها یارمەتی دان لە ڕێگای دوبارە دبەشکردنی باجەوە بە پێی پێویست.

25/11/2013

فەلسەفە سەرقاڵی وروژاندن و توێژینەوەی پرسیارە قوڵ و نەکراوەکانی مرۆڤایەتی یە و فەلسەفەی سیاسیش گرنگی بە لایەنە سیاسی یەکانی ئەو پرسە دەدات.

25/11/2013
فەلسەفە سەرقاڵی توێژینەوەو تێڕامانی کێشە قوڵ و ڕازاویەکانی مرۆڤ و مرۆڤایەتی یە، لەسەر بنەمای گومان دادەمەزرێ و پرسیار کر...
25/11/2013

فەلسەفە سەرقاڵی توێژینەوەو تێڕامانی کێشە قوڵ و ڕازاویەکانی مرۆڤ و مرۆڤایەتی یە، لەسەر بنەمای گومان دادەمەزرێ و پرسیار کردن دەکاتە بناغە. فەلسەفەی سیاسیش لایەنە سیاسیەکەی سەیرورەی مرۆڤایەتی و پرسی دەوڵەت و سیستەمی فەرمانڕەوایی و باشترین سیستەمی دڵخواز تاوتوێ دەکات. بەم پێ یە فەلسەفەی سیاسی بەشێکی بنەڕەتی و دانەبڕاوی فەلسەفەیە.

27/10/2013

له‌باره‌ی ئازادیه‌وه‌ (سپێنۆزا) ده‌ڵێت: "ئازادی ئاواتی دێرینی مرۆڤه‌و ته‌نها له‌ کۆمه‌ڵگه‌یه‌کدا ئه‌گه‌ری جێبه‌جێکردنی هه‌یه‌، که‌ سیسته‌مێکی ئازادی سیاسی ئاماده‌یی هه‌بێت، که‌له‌ سایه‌یدا مرۆڤ ده‌توانێ و ڕێگای ده‌درێ به‌ ئازادی بژی و به‌و شێوه‌یه‌ بیر بکاته‌وه‌ که‌ ده‌یه‌وێ و ئه‌و شته‌ بڵێ که‌ مه‌به‌ستیه‌تی. به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ ئاماده‌ نه‌بونی وه‌ها سیسته‌مێک قڕکردنی ئازادی تاکه‌که‌س و ئازادی به‌ گشتی لێ ده‌که‌وێته‌وه‌".

شه‌ڕی هابیل و قابیل یه‌که‌م نیشانه‌ی ده‌رکه‌وتنی دڕنده‌یی و شه‌ڕه‌نگێزی مرۆڤ بوو.
17/10/2013

شه‌ڕی هابیل و قابیل یه‌که‌م نیشانه‌ی ده‌رکه‌وتنی دڕنده‌یی و شه‌ڕه‌نگێزی مرۆڤ بوو.

17/10/2013

زانین سه‌رگه‌رمی توێژینه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆکی زانینی مرۆڤایه‌تیه‌، فه‌لسه‌فه‌ بایه‌خ به‌ چوارچێوه‌ی ئه‌م ناوه‌ڕۆکه‌ ده‌دات که‌ پوخته‌ی بابه‌ت و که‌ره‌سه‌ی تێزه‌و ڕسته‌ زانستیه‌کانی تێدا داڕێژراون.
بنه‌ڕه‌ته‌کانی فه‌لسه‌فه‌ "حمید عزیز"

Address

Slemani
12345

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when فیکری سیاسی posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share