06/08/2025
♦️ئایا ئەزانی خانووی ژمارە یەکی گەڕەکی کانێسکان هی بنەماڵەی خاتوو نەرمین قادر بووە؟
کاک قادری باوکی پیاوێکی ئازیز و خۆشەویستی شاری سلێمانی
بوو
♦️خاتوو نەرمین
حاجی قادر حاجی یونس خانچی حاجی محەمەد بەگی ئەحمەد بەگی بابان
لە بنەماڵەیەکی دێرین و نەوەی بابانییەکانی شاری سلێمانییە ،
♦️حاجی قادری باوکی پیاوێکی کاسبکار و خۆشەویست بوو دوکاندار بوو لە بازاڕی سەڵاحەدین خوالێیخۆش بێت
♦️حاجی یونس بەگ کە دەکاتە باپیری پیاوێکی کاسب و خاوەن پێگە و دیوەخان بوو لەسالی ١٨٥٨ لەدایک بووە پیاوێکی خاوەن موڵک و دیندار و خۆشەویست و خێرخواز بوو لە سلێمانی خاوەن خان بووە دەستگیرۆیی هەژارانی کردووە ، ناسراوە بە حاجی یونسی خانچی خاوەنی دوو شەھیدە بەناوەکانی شەھید عبداللە شەھید عومەر لەسالی ١٩٦٧ کۆچی دوای کردووە،خودای گەورە لەکۆچکردوو شەھیدەکانیبەبھشت شاد بکات
♦️باپیری باوکی کە دەکاتە حاجی محەمەد بەگی ئەحمەد بەگی بابان ناسراوە
پیاوێکی مەلاک بوو زۆر لە موڵکی کانێسکان هی ئەو بوو.
♦️یەکەم خانوو موڵکی باپیرە گەورە گەورەیان بوو بەناوی ئەحمەد بەگی بابان,کە باپیرە گەورەی خاتوو نەرمین بووە،
خوا لەهەموویان خۆش بێت
https://www.facebook.com/share/19nttPjgCs/