CTG Kurdistan

CTG Kurdistan ھێزی تایبەتی دژە تیرۆری کوردستان
Kurdistan Special Counter-Terrorism The CTG was set up by the Patriotic Union of Kurdistan (PUK) in 2002 with U.S.

assistance against the threat of Ansar al-Islam in the Halabja region. The strategy of the CTG is aimed at preventing terrorists from focusing on the Kurdistan region by stopping attacks in disputed regions like Mosul, Kirkuk, or Diyala. The CTG operates with the permission of the local authorities in the whole of Iraq, not only in disputed regions. “They come to ask us for help because our unit is specially trained to fight terrorism and the police and army are not well-equipped or trained for those kinds of operations.”

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە ئەندرۆ بیزلی، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هە...
06/07/2026

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە ئەندرۆ بیزلی، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان کرد.

لە دیدارێکدا کە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئامادەبوو، دوایین پەرەسەندنە سیاسی و ئابوورییەکان گفتوگۆیان لەبارەوە کرا و جەخت لە هەماهەنگی و هاریکاریی نێوان سەرجەم لایەنەکان لە هەرێمی کوردستان و عیراق کرایەوە، لەپێناو زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەکاندا.

بەربەستەکانی بەردەم پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان خرانەبەر باس و سەرۆک بافڵ رایگەیاند، داوای یەکێتی، داوای خەڵکە بۆ باشترکردنی حکومڕانی و گەیشتن بە حکومەتێکی دادپەروەر و بەهێز کە توانای خزمەتکردنی تەواوی ناوچەکانی هەبێت بەبێ جیاوازی. ئێمە دەمانەوێت هاوبەشیی راستەقینە بنەمای کارکردن بێت.

کوردی | عربيبە ناوی خودای گەورە ﴿مِّنَ ٱلْمُؤْمِنِينَ رِجَالٌ صَدَقُواْ مَا عَٰهَدُواْ ٱللَّهَ عَلَيْهِ ۖ فَمِنْهُم مَّن...
06/07/2026

کوردی | عربي

بە ناوی خودای گەورە

﴿مِّنَ ٱلْمُؤْمِنِينَ رِجَالٌ صَدَقُواْ مَا عَٰهَدُواْ ٱللَّهَ عَلَيْهِ ۖ فَمِنْهُم مَّن قَضَىٰ نَحْبَهُۥ وَمِنْهُم مَّن يَنتَظِرُ ۖ وَمَا بَدَّلُواْ تَبْدِيلًا﴾

سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی شەهید ملازمی یەکەم حەسن خضیر زغیر، هەڤاڵان و هاوسەنگەرانی و هەموو قارەمانانی دەزگای دژەتیرۆری عێراق دەکەین، کە لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوەی چەکدارانی داعش لە پارێزگای کەرکووک لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەش لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانان و کۆماندۆی کوردستان، گیانی پاکی بەختی پاراستنی نیشتمان کرد.

شەهیدبوونی ئەم ئەفسەرە قارەمانە لە کاتی بەردەوامبوونی ئۆپەراسیۆنەکانی پاککردنەوەی ناوچەکانی سەختەکان، جارێکی تر ئەو ڕاستییە دەسەلمێنێت کە هێزە ئەمنییەکانی عێراق و کوردستان و دژەتیرۆر و هەموو هێزە هاوپەیمانەکان، بە گیانی فیداکارییەوە لە پێناو ئاسایش و ئارامی خەڵک و نیشتماندا خەبات دەکەن.

دڵنیاین کە خوێنی شەهیدان بەزایە ناڕوات، بەڵکو دەبێتە هێزی زیاتر بۆ بەردەوامبوون لە ڕیشەکێشکردنی تیرۆر و پاراستنی خاک و سەقامگیری و ئارامی هاوڵاتیان.

لە خودای گەورە داواکارین شەهید بە بەهەشتی بەرین شاد بکات، ئارامی بداتە بنەماڵە و کەسوکار و هاوسەنگەرانی، هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین.

بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر - CTG

بسم الله الرحمن الرحيم
﴿مِّنَ ٱلْمُؤْمِنِينَ رِجَالٌ صَدَقُواْ مَا عَاهَدُواْ ٱللَّهَ عَلَيْهِ ۖ فَمِنْهُم مَّن قَضَىٰ نَحْبَهُۥ وَمِنْهُم مَّن يَنتَظِرُ ۖ وَمَا بَدَّلُواْ تَبْدِيلًا﴾

بقلوبٍ يعتصرها الحزن والأسى، نتقدّم بأحرّ التعازي والمواساة إلى عائلة الشهيد البطل الملازم الأول حسن خضير زغير، وإلى رفاقه وزملائه، وجميع أبطال جهاز مكافحة الإرهاب العراقي، الذي ارتقى شهيدًا أثناء مواجهة عصابات داعش الإرهابية في محافظة كركوك، ضمن عملية مشتركة مع قوات التحالف وكوماندوز كوردستان، مضحيًا بروحه الطاهرة في سبيل الدفاع عن الوطن وحماية أمنه واستقراره.

إن استشهاد هذا الضابط البطل خلال استمرار عمليات تطهير المناطق الوعرة، يؤكد مرة أخرى أن القوات الأمنية العراقية و الکردستانیة، وجهاز مكافحة الإرهاب، وجميع القوات المتحالفة، يواصلون أداء واجبهم بروح التضحية والفداء من أجل أمن المواطنين وسلامتهم وحماية الوطن.

ونؤكد أن دماء الشهداء لن تذهب سدى، بل ستبقى دافعًا وقوةً إضافية لمواصلة اجتثاث الإرهاب من جذوره، وحماية الأرض، وتعزيز الأمن والاستقرار وطمأنينة المواطنين.

نسأل الله العلي القدير أن يتغمد الشهيد بواسع رحمته، وأن يسكنه فسيح جناته، وأن يلهم أهله وذويه ورفاق سلاحه الصبر والسلوان، كما نسأله تعالى الشفاء العاجل للجرحى.

جهاز مکافحة الارهاب - CTG

کوردی | عربي | ENGبافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام لە بەغداد پێشوازی لە جۆشوا هاریس، ه...
04/07/2026

کوردی | عربي | ENG

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام لە بەغداد پێشوازی لە جۆشوا هاریس، هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئه‌مریکا لە عیراق کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک بافڵ پیرۆزبایی رۆژی سەربەخۆیی ئەمریکای لە جۆشوا هاریس و گەلی ئەمریکا کرد.

دوایین گۆڕانکارییەکانی دۆخی سیاسیی ناوچەکە و عیراق و پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان خرانەبەر باس و بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لە گرنگیی هەوڵە هاوبەش و دیپلۆماسییەکان کردەوە بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان، لەپێناو چەسپاندنی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.

---------------

استقبل السيد بافل جلال طالباني رئيس الاتحاد الوطني الكوردستاني، في منزل الرئيس مام جلال ببغداد، السيد جوشوا هاريس، القائم بأعمال سفارة الولايات المتحدة الأمريكية في العراق.

وخلال اللقاء، تقدم الرئيس بافل جلال طالباني بالتهنئة الى السيد هاريس والشعب الأمريكي، بمناسبة يوم استقلال الولايات المتحدة.

كما جرى التباحث بشأن آخر مستجدات الوضع السياسي في المنطقة والعراق، ومسألة تشكيل حكومة اقليم كوردستان.
وأكد الرئيس بافل على أهمية استمرار الجهود الدبلوماسية المشتركة لاحتواء الأزمات، بهدف ترسيخ السلام والاستقرار في المنطقة.

---------------

Bafel Jalal Talabani, President of the Patriotic Union of Kurdistan (PUK), received Joshua Harris, the Chargé d'Affaires of the United States Embassy in Iraq, at Jalal Talabani's residence in Baghdad.

During the meeting, President Bafel congratulated Joshua Harris and the American people on the occasion of America's Independence Day, the 4th of July.

The latest political developments in Iraq and the region, as well as the formation of the Kurdistan Regional Government, were discussed. Bafel Jalal Talabani emphasized the importance of joint diplomatic efforts to reduce tensions in order to establish peace and stability in the region.

کوری|عربی|ئینگلیزیجێگری سەرۆکی هەرێم سەردانی بارەگای دژەتیرۆری کردشێخ جەعفەر شێخ مستەفا ، جێگری سەرۆکی هەرێم سەردانی بەڕ...
01/07/2026

کوری|عربی|ئینگلیزی

جێگری سەرۆکی هەرێم سەردانی بارەگای دژەتیرۆری کرد

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا ، جێگری سەرۆکی هەرێم سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر کرد و لەلایەن وەهاب هەڵەبجەیی بەڕێوەبەری گشتیی دژەتیرۆر و ژمارەیەک لە ئەفسەرانی باڵا بە گەرمی پێشوازی لە بەڕێزیان و هەڤاڵانی یاوەری کرا.

لە دیدارێکدا شێخ جەعفەر شێخ مستەفا ڕۆڵ و کاریگەری هێزەکانی دژەتیرۆری بەرزنرخاند لە ڕووبەڕونەوەی تیرۆر و ئۆپەراسیۆن و چالاکییە بەردەوامەکانیان لەپێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری هەرێمی کوردستان و جەختیکردەوە لەسەر گرنگی و بایەخی بەردەوامیدان بە مەشق و راهێنانەکانی هێزەکانی دژە تیرۆر لەسەر بنەمای نوێی زانستی هێزە تایبەتەکان و وەک هەمیشە پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ سەرخستنی ئەرکەکانیان دووپاتکردەوە.

لەبەرامبەردا وەهاب هەڵەبجەیی بەڕێوەبەری گشتیی دژەتیرۆر بەناوی سەرجەم ئەفسەر و پێشمەرگە و کارمەندەکانی دژەتیرۆرەوە ، سوپاسی پشتیوانییە بەردەوامەکانی بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفای کرد کە هەمیشە هێزێکی گەورە بووە لە پشت دژەتیرۆرەوە و لە راپۆرتێکیشدا بەرچاوروونیکرد لەبارەی ئەرک و بەرپرسیارێتییە نیشتمانییەکان لە رووبەرووبوونەوەی تیرۆر و پاراستنی ئاسایشی هەرێم و وتی ئەرکەکانی دژەتیرۆ لە چوارچێوەی یاسا بەرکارەکان بەڕێوەدەچن و بەرامبەر ئارامی و ژیانی خەڵک هەمیشە خۆیان بەبەرپرسیار دەزانن.

نائب رئيس إقليم كوردستان يزور المديرية العامة لمكافحة الإرهاب

أجرى السيد الشيخ جعفر شيخ مصطفى، نائب رئيس إقليم كوردستان، زيارةً رسمية إلى المديرية العامة لمكافحة الإرهاب، حيث كان في استقباله السيد وهاب حلبجي، المدير العام لمكافحة الإرهاب، وعدد من كبار القادة والضباط.

وخلال اللقاء، أشاد السيد الشيخ جعفر شيخ مصطفى بالمستوى العالي من المهنية والكفاءة والجاهزية العملياتية التي تتمتع بها قوات مكافحة الإرهاب، مثمناً دورها المحوري في مواجهة الإرهاب والتهديدات الأمنية، وجهودها المتواصلة في ترسيخ الأمن والاستقرار في إقليم كوردستان.

وأكد سيادته أهمية مواصلة تطوير قدرات منتسبي المديرية من خلال برامج التدريب والتأهيل المتخصصة، وفق أحدث المعايير العلمية والعسكرية المعتمدة لدى قوات العمليات الخاصة، بما يعزز جاهزية القوات ويمكنها من أداء مهامها الوطنية بكفاءة واقتدار. كما جدد دعمه الكامل وثقته الراسخة بمنتسبي المديرية، تقديراً لتضحياتهم ودورهم في حماية أمن المواطنين واستقرار الإقليم.

من جانبه، أعرب السيد وهاب حلبجي، المدير العام لمكافحة الإرهاب، باسمه ونيابةً عن جميع الضباط ومنتسبي قوات البيشمركة والموظفين في المديرية، عن بالغ شكره وتقديره للدعم المستمر الذي يقدمه السيد الشيخ جعفر شيخ مصطفى، مؤكداً أن هذا الدعم شكل على الدوام حافزاً مهماً لتعزيز أداء المؤسسة والارتقاء بقدراتها.

كما قدم إحاطةً شاملة حول المهام الوطنية والمسؤوليات الموكلة إلى المديرية، والجهود المستمرة التي تبذلها في مكافحة الإرهاب والتصدي لمختلف التهديدات الأمنية، مؤكداً أن جميع عمليات المديرية تُنفذ في إطار الدستور والقوانين النافذة والضوابط المهنية، وأن حماية أرواح المواطنين وصون الأمن والاستقرار ستظل في مقدمة أولوياتها ومسؤولياتها الوطنية.

Deputy President of the Kurdistan Region Visits the General Directorate of Counter Terrorism

Mr. Sheikh Jaafar Sheikh Mustafa, Deputy President of the Kurdistan Region, paid an official visit to the General Directorate of Counter Terrorism, where he was warmly welcomed by Mr. Wahab Halabjaiy, Director General of Counter Terrorism, together with a number of senior commanders and officers.

During the meeting, Mr. Sheikh Jaafar commended the professionalism, dedication, and operational readiness of the Counter Terrorism Forces, recognizing their pivotal role in combating terrorism and preserving the security and stability of the Kurdistan Region. He praised the Directorate’s sustained operational efforts and reaffirmed the strategic importance of continuously enhancing the capabilities of its personnel through advanced training programs and specialized exercises aligned with the latest international standards and modern special operations doctrine.

He further reiterated his unwavering support for the Counter Terrorism Forces and expressed his confidence in their continued commitment to fulfilling their national responsibilities with professionalism, integrity, and distinction.

In turn, Mr. Wahab Halabjaiy, Director General of Counter Terrorism, expressed his sincere appreciation, on behalf of all officers, Peshmerga personnel, and civilian staff of the Directorate, for Mr. Sheikh Jaafar’s longstanding support and confidence in the institution. He also delivered a comprehensive briefing on the Directorate’s national mission, operational responsibilities, and ongoing efforts to counter terrorist threats and safeguard the security and stability of the Kurdistan Region.

Mr. Halabjaiy emphasized that all Counter Terrorism operations are conducted in strict accordance with the rule of law, relevant legal frameworks, and established operational standards. He reaffirmed that the protection of citizens’ lives, public security, and regional stability remains the Directorate’s foremost priority and guiding responsibility.

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ باڵیۆزەکانی وڵاتانی ئەوروپا کۆبووەوەقوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران لە دووەم رۆژی سەردانەکەیدا ب...
29/06/2026

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ باڵیۆزەکانی وڵاتانی ئەوروپا کۆبووەوە

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران لە دووەم رۆژی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا لەگەڵ ١٥ باڵیۆزی وڵاتانی ئەوروپا لە عێراق کۆبووەوە.
لە تەوەرێکی کۆبوونەوەکەدا کە پێشنیوەڕۆی رۆژی دووشەمە(29/6/2026) بەڕێوەچوو، باس لە دۆخی ناوچەکە و بە تایبەتیش شەڕ و ناکۆکییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا کرا. لەمبارەیەوە قوباد تاڵەبانی هەڵوێستی هەرێمی کوردستانی ڕوون کردەوە و رایگەیاند سیاسەت و هەڵوێستی هەرێم لە دەستپێکی شەڕەکەوە تا ئێستا روون و ئاشکرایە و نەک تەنها نابینە بەشێک لە شەڕ و ململانێ ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان، بەڵکو بەپێی سەنگ و قورسایی خۆمان لەگەڵ هاوبەشەکانمان کار دەکەین بۆ هێورکردنەوەی ئاڵۆزییەکان و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکەمان.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باس لە دۆخی ئێستای عێراق کرا. لەمبارەیەشەوە جێگری سەرۆکوەزیران روونیکردەوە لە ماوەی رابردوودا هەنگاوی باش نراوە بە ئاراستەی پاراستنی سەروەری و سەربەخۆیی سیاسی عێراق. راشیگەیاند پشتگیری لە حکومەتی نوێی عێراق دەکەن بە تایبەتیش لە پرۆسەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیدا. هیواشی خواست هەموو لایەنەکان پشتگیری تەواوی حکومەت بکەن بۆ کەمکردنەوەی گەندەڵی و ئەم هەوڵانەشی بە هەنگاوێکی پێویست و گرنگ زانی بۆ چەسپاندنی سەروەریی یاسا و بووژانەوە و گەشەپێدانی ئابووری.
سەبارەت بە دۆخی هەرێمی کوردستانیش قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەدا دۆخێکی نوێ لە ناوچەکە و لە عێراق هاتووەتە ئاراوە و هۆشداریدا لەم دۆخە نوێیەدا نابێت لایەنەکان بە هەمان شێوە و بیرکردنەوەی رابردوو مامەڵە لەگەڵ یەکتردا بکەن، چونکە دواخستنی لەوە زیاتری پێکهێنانی حکومەت زیانی قەرەبوونەکراو بە پێگەی هەرێمی کوردستان دەگەیەنێت.
قوباد تاڵەبانی راشیگەیاند لە ئێستا حکومەتی کاربەڕێکەر بووەتە خاڵێکی لاواز بۆ هەرێمی کوردستان و ئەم حکومەتە ناتوانێت لە ئاستی هەڕەشە و دەرفەتەکانی ئەم قۆناغە نوێیەدا بێت. داواشیکرد لایەنەکانی هەرێم بە لەبەرچاوگرتنی هەڕەشە و ئاڵنگارییەکان بەرپرسیارانە مامەڵە بکەن و بە تێگەیشتنی نوێوە پەلە بکەن لە پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی هەرێم.

سێنتکۆم: فڕۆکە جەنگییەکانی F-16 بەردەوامن لە گەشتی چاودێری بەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ، هێزەکانی ئەمریکا هەروا لە سەرانس...
27/06/2026

سێنتکۆم: فڕۆکە جەنگییەکانی F-16 بەردەوامن لە گەشتی چاودێری بەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ، هێزەکانی ئەمریکا هەروا لە سەرانسەری ناوچەکە بەئامادەباشی ماونەتەوە.

فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا کوشتنی سەرکردەیەکی داعشی لە سوریا ڕاگەیاندفەرماندەی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (CENTCOM) ڕایگە...
24/06/2026

فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا کوشتنی سەرکردەیەکی داعشی لە سوریا ڕاگەیاند

فەرماندەی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (CENTCOM) ڕایگەیاند کە لە 19ی حوزەیراندا هێرشێکی ئاسمانی وردی لە باکووری ڕۆژئاوای سوریا ئەنجامداوە کە بووەتە هۆی کوژرانی عەلی حوسێن العلێوی یەکێک لە سەرکردەکانی ڕێکخراوی داعش.

بەپێی بڵاوکراوەکەی سێنتکۆم، ئەم هێرشە بەشێکە لە هەوڵە بەردەوامەکانی ئەمریکا بۆ تێکدانی تۆڕە تیرۆرستییەکان و لەناوبردنی ئەو کەسانەی هەوڵی هێرشکردن دەدەنە سەر هاووڵاتیانی ئەمریکا و بەرژەوەندییەکانی.

ئادمیرال براد کوپەر، فەرماندەی سێنتکۆم، وتی:
"سێنتکۆم و هاوپەیمانەکانی بەردەوام دەبن لە لەناوبردنی پاشماوەکانی داعش بۆ دڵنیابوون لە شکستێکی هەمیشەیی بۆ ئەم ڕێکخراوە. هەروەها بەردەوام دەبین لە پاراستنی خاکی ئەمریکا، سەربازەکانمان و هاوپەیمانانمان لە ناوچەکە."

ڕاهێنانی نیشانشکێنی ئاسمانی هێزەکانی مارێنزی ئەمریکا لە دۆخی فشاری چڕدا
22/06/2026

ڕاهێنانی نیشانشکێنی ئاسمانی هێزەکانی مارێنزی ئەمریکا لە دۆخی فشاری چڕدا

19/06/2026

**سێنتکۆم: فڕۆکە جەنگییەکانی F-16 لە ئاسماندا سووتەمەنی وەردەگرن

فەرماندەی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (CENTCOM) ڤیدیۆیەکی نوێی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە فڕۆکە جەنگییەکانی F-16 ی هێزی ئاسمانی ئەمریکا لە کاتی گەشتی چاودێری لە ئاسمانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە فڕۆکەکانی سووتەمەنی پێدان سووتەمەنی وەردەگرن.

سێنتکۆم لە ڕاگەیەندراوەکەدا جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە هێزەکانی ئەمریکا هەروا لە ناوچەکەدا ئامادە و چاودێر ماونەتەوە و بەردەوامن لە پاراستنی بەرژەوەندییەکان و دوودڵ نەبوون لە ئەرکەکانیان.

18/06/2026

سێنتکۆم: ئەمریکا گەمارۆی دەریایی سەر بەندەرەکانی ئێرانی هەڵگرت

فەرماندەی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (CENTCOM) ڕایگەیاند کە بە پێی ڕێنمایی سەرۆکی ئەمریکا، هەموو گەمارۆ و سنووردارکردنە سەربازییەکانی لە بەندەر و ناوچە کەنارییەکانی ئێران هەڵگیراون.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە هێزەکانی ئەمریکا ئێستا هیچ ڕێگرییەک لەبەردەم جوڵەی کەشتییە بازرگانی و دەریاییەکان لە بەندەرەکانی ئێران دروست ناکەن و هەموو هەوڵەکانی جێبەجێکردنی گەمارۆی سەربازی وەستاندراون.

سێنتکۆم ئاماژەی بەوەدا کە کەشتییە جەنگییەکانی دەریایی ئەمریکا هەر لە ناوچەکەدا دەمێننەوە بۆ چاودێریکردن و دڵنیابوون لەوەی هەموو بەشەکانی ڕێککەوتنەکە بە تەواوی جێبەجێ دەکرێن و کاریگەرییەکانیان بەردەوام دەبێت.

Address

Qalachwalan
Slemani
46001

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when CTG Kurdistan posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Category