16/09/2014
من دیوارو ئاسمانەکانم بەجێهێشت
بەناو شاخ و لالەزارەکانا ڕۆیشتم
جارێک باڵندەبووم لەئاسمان و
جارێکى تر گورگ بووم لەزەمین
من دەبوو هەمووکەون بەدواى بەختەوەریدا تەیبکەم
ئاسمانى زۆرم بینى هی فڕین نەبوو
کەچى من هەرباڵندەبووم
زەوى زۆرم بینى هى ڕۆیشتن نەبوو
ئاسکى زۆرم بینى چاوەکانیان پڕبوون لەچەقۆ
بەڵام من نەبووم بەپڵنگ
ئەبوو هەروا بڕۆم تائەولوتکەیەى ئەیگەمێ پشونەدەم
وەک چۆن گوللە لەنێو گۆشتدا ئەوەستێت
ئاوا لەناو دڵیداوەستام
بەڵام ئیتر ئەوڕۆشت
hardi shafiq