بەڕێوەبەرایەتی کتێبخانە گشتییەکانی ڕاپەڕین

  • Home
  • Iraq
  • Ranyah
  • بەڕێوەبەرایەتی کتێبخانە گشتییەکانی ڕاپەڕین

بەڕێوەبەرایەتی کتێبخانە گشتییەکانی ڕاپەڕین Public library at the service of citizens

پێشکەشکردنی سوپاسنامەسەر لە بەیانی ئەمڕۆ، دانا خدر مینە، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیمان، پێشوازی کرد لە وەرزشوان و ڕۆشنبیر...
17/03/2026

پێشکەشکردنی سوپاسنامە
سەر لە بەیانی ئەمڕۆ، دانا خدر مینە، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیمان، پێشوازی کرد لە وەرزشوان و ڕۆشنبیری دیاری شاری ڕانیە، سەباح ساڵح سەعید، کە بە مەبەستی پێشکەشکردنی ڕێژەیەکی زۆری کتێب و گۆڤارو ڕۆژنامە، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی کردبوو، هەروەها بە نووسراوی ڕەسمی سوپاسنامە پێشکەش بە ناوبراو کراو لەلایەن بەڕێوەبەری بەڕێوەبارایەتیمانەوە، دیاریەکه بەرز نرخێنراو چەند تەوەرێکی تایبەت بە کتێب و خوێندنەوەو خوێنەران گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.

بەشداریکردن لە سمپۆزیۆمێکی زانستیدالەسەر بانگهێشتی بەشی جوگرافیای کۆلیژی زانستە مرۆڤایەتیەکانی زانکۆی ڕاپەڕین، بەڕێوەبەر...
18/02/2026

بەشداریکردن لە سمپۆزیۆمێکی زانستیدا

لەسەر بانگهێشتی بەشی جوگرافیای کۆلیژی زانستە مرۆڤایەتیەکانی زانکۆی ڕاپەڕین، بەڕێوەبەری کتێبخانە گشتییەکانی ڕاپەڕین (دانا خدر مینە)، بەشداری کرد لە سمپۆزیۆمێکی زانستی لەژێر ناوی توانستە جوگرافیەکانی پەرەپێدانی ئیدارەی ڕاپەڕین، کە لە ڕۆژی سێ شەممە، ٢٠٢٦/٢/١٧، سازکراو چەند سیمینارێکی زانستی تێدا پێشکەش کرا.

خوێندکارانی خوێندنگای کێوەڕەش، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی دەکەنڕۆژی ٢٠٢٦/٢/١٥، بەشێک لە خوێندکارانی ئامادەیی کێوەڕەشی تێکەڵا...
16/02/2026

خوێندکارانی خوێندنگای کێوەڕەش، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی دەکەن

ڕۆژی ٢٠٢٦/٢/١٥، بەشێک لە خوێندکارانی ئامادەیی کێوەڕەشی تێکەڵاو، بەسەرپەرشتی مامۆستاکانیان، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی کتێبخانە گشتییەکانی ڕاپەڕینیان کردو لەلایەن بەڕێوەبەرو ستافی کتێبخانەوە، پێشوازی کران و بەشەکانی کتێبخانەیان پێ ئاشناکرا، ئەمەو لە سەردانەکەدا سوپاس و پێزانینی خوێندنگاکە، پێشکەش بە دانا خدر مینە، بەڕێوەبەری کتێبخانە گشتییەکانی ڕاپەڕین کراو سەردانەکە جێی سوودو دڵخۆشی خوێندکارەکان بوو

بۆ زانینخەڵکی سنوورەکەو هاوڕێیانی فەرمانبەری بەڕێوەبەرایەتیمان سدیق عەلی ئاگادار دەکەینەوە، کە بە مەبستی بینین سەردانی ن...
14/01/2026

بۆ زانین
خەڵکی سنوورەکەو هاوڕێیانی فەرمانبەری بەڕێوەبەرایەتیمان سدیق عەلی ئاگادار دەکەینەوە، کە بە مەبستی بینین سەردانی ناوبراو لەشاری هەولێر نەکەن، بەهۆی ئەوەی ئەمڕۆ دەگەڕێتەوە ڕانیەو لێره کۆرسی چارەسەرەکانی درێژە پێدەدات، هەروەک داواتان لێدەکەین تا ماوەیەک سەردانی نەکەن، چونە پزیشکان ڕێنمایی ئەوەیان پێداوە کە پێویستە خۆی کەرەنتین بکات
بەهیوای تەندروستیەکی باش بۆ هەموو لایەک.
دانا خدر مینە
بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی کتێبخانە گشتتیەکانی ڕاپەڕین
14/1//2024

ئاڵوگۆڕی پۆست، لە کتێبخانەی گشتیی حاجی ئاواسەر لە بەیانی ئەمڕۆ لە کتێبخانەی گشتی حاجی ئاوا، بە ئامادەبوونی دانا خدر مینە...
04/01/2026

ئاڵوگۆڕی پۆست، لە کتێبخانەی گشتیی حاجی ئاوا

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ لە کتێبخانەی گشتی حاجی ئاوا، بە ئامادەبوونی دانا خدر مینە، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی کتێبخانە گشتییەکانی ڕاپەڕین و هەنگاو سەعدی یاریدەدەری بەڕێوەبەر، ئاڵوگۆڕ لە پۆستی لێپرسراوی کتێبخانەی گشتیی حاجی ئاوادا کرا، بەهۆی ئەوەی مامۆستا عوسمان مەحمود لێپرسراوی کتێبخانە، تەمەنی ڕاژەکەی لەدوای چل ساڵ لە وەزارەتی ڕۆشنبیری و چەند ساڵێک وەک لێپرسراوی کتێبخانەکە، کۆتایی هات و لە شوێنی ئەو پەیمان محمەد ئەمین، وەک لێپرسراوی کتێبخانە دەستبەکار بوو، ئەمەو ستافی بەڕێوەبەرایەتی ڕۆڵی مامۆستا عوسمانیان بەرزنرخاندو هیوای تەمەن درێژی و تەندروستیان بۆ خواست، هەروەهاپیرۆزبایی گەرمیان لە خاتو پەیمان کردو بەڵێنی پشتگیری و پشتیوانیان پێدا.

بانگەوازبەداخەوە بەهۆی ئەو لافاوەی شاری چەمچەماڵی گرتەوەو زیانی گیانی و مادی بەدواوە بوو، کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵیش یەک...
10/12/2025

بانگەواز
بەداخەوە بەهۆی ئەو لافاوەی شاری چەمچەماڵی گرتەوەو زیانی گیانی و مادی بەدواوە بوو، کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵیش یەکێک بوو لەو فەرمانگە حکومیانەی زەرەرو زیانێکی زۆری بەرکەوت، ئێمە لە بەڕێوەبەرایەتی کتێبخانە گشتییەکانی ڕاپەڕین وێڕای هاوخەمیمان بۆ کەس و کاری قوربانیەکان، ڕایدەگەیەنین کەهەڵمەتێکی کۆکردنەوەی کتێب ئەنجام دەدرێت، بۆ کتێبخانەی چەمچەماڵ، هەر بەڕێزێک دەیەوێ بە بەخشینی کتێب بەشداری بکات، کتێبخانەی ئەحمەد کۆیی لە شاری ڕانیه، یەکێکە لە بنکەکانی هەڵمەتەکەو دەتوانن بۆ بەخشینی کتێب، سەردانی بکەن.
بەهیوای بەشداریتان

سەردانی خوێندکارانی ئامادەیی کچانئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠٢٥/١١/٤، پۆلێک لە خوێندکارانی ئامادەیی ڕانیەی کچان کە ژمارەیان ٢٨ خوێن...
04/11/2025

سەردانی خوێندکارانی ئامادەیی کچان

ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠٢٥/١١/٤، پۆلێک لە خوێندکارانی ئامادەیی ڕانیەی کچان کە ژمارەیان ٢٨ خوێندکار بوو، بەسەرپەرشتی مامۆستا چنار، مامۆستای بەشی مێژوو هاوکاری مامۆستایان، مامۆ ستا شلێرو مامۆستا ساوێن، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی کتێبخانە گشتییەکانی ڕاپەڕینیان کردو بەشەکانیان بەسەر کردەوەو بە شێوازی ئیشکردنی کتێبخانە گشتییەکان ئاشنا کران و زانیاری پێویستیان پێدرا.

پرسەنامەبۆ فەرمانبەری بەڕێوەبەرایەتیمان، خاتو سازگار ڕەسوڵ ابڕاهیمدڵتەنگ و خەمبارین بە هەواڵی کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتان،...
01/11/2025

پرسەنامە
بۆ فەرمانبەری بەڕێوەبەرایەتیمان، خاتو سازگار ڕەسوڵ ابڕاهیم
دڵتەنگ و خەمبارین بە هەواڵی کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتان، داواکارین لەخوای گەورە لێی خۆش بێت و جێگای بەهەشت بێت، سەبووری ئێوەی بەڕێزو تەواوی کەس و خزمان بدات.

بەڕێوەبەرایەتی کتێبخانە گشتییەکانی ڕاپەڕین

پیرۆزباییبەناوی بەڕێوەبەرایەتی کتێبخانە گشتییەکان ڕاپەڕینەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی فەرمانبەری بەڕێوەبەرایەتیمان، ...
20/10/2025

پیرۆزبایی
بەناوی بەڕێوەبەرایەتی کتێبخانە گشتییەکان ڕاپەڕینەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی فەرمانبەری بەڕێوەبەرایەتیمان، کاک سدیق عەلی دەکەین، بەبۆنەی بەدەستهێنانی بڕوانامەی ماستەر لە ئەدەبی عەرەبی، هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین

گفتوگۆیەکی کراوە، لە کتێبخانە گشتییەکانی ڕاپەڕینئەمڕۆ گروپی کۆشان، گفتوگۆیەکی کراوەیان لەنێوان نووسەرو ڕۆشنبیرو چەند کەس...
16/10/2025

گفتوگۆیەکی کراوە، لە کتێبخانە گشتییەکانی ڕاپەڕین

ئەمڕۆ گروپی کۆشان، گفتوگۆیەکی کراوەیان لەنێوان نووسەرو ڕۆشنبیرو چەند کەسایەتیەکی دیاری سنوری شاری ڕانیەو نوێنەرایەتی ڕۆژئاوا، لە هۆڵی کتێبخانە گشتییەکانی ڕاپەڕین سازکردو تیایدا گفتوگۆ لەسەر چەند پرسێکی تایبەت بە ئەزمونی ڕۆژئاوای کوردستان کرا، دیدارەکە نزیکەی کاتژمێرێکی خایاندو لەکەشێکی دۆستانەدا بەڕێوەچوو

چالاکیەک لە هۆڵی بەڕێوەبەرایەتیمان ساز کرا ئێوارەی ڕۆژی ٢٠٢٥/١٠/١٤، دەستەی ئەدەبی و فەرهەنگیی ڕانیە، لە هۆڵی میرزا مەنگو...
14/10/2025

چالاکیەک لە هۆڵی بەڕێوەبەرایەتیمان ساز کرا

ئێوارەی ڕۆژی ٢٠٢٥/١٠/١٤، دەستەی ئەدەبی و فەرهەنگیی ڕانیە، لە هۆڵی میرزا مەنگوڕی، سەر بە بەڕێوەبەرایەتی کتێبخانە گشتیەکانی ڕاپەڕین، مەراسیمێکی بۆ تازەترین ڕۆمانی نووسەر ئارام حەسەن، ساز کردو ڕۆمانەکە بەدیاری بەسەر ئامادەبواندا دابەش کرا، ئەو مەراسیمە بە دەقیقەیەک وەستان بۆ گیانی شەهیدان دەستی پێکردو نوسەری ڕۆمانەکە باسی لە هونەری ڕۆمان نوسین کردو کورتەیەکی لەسەر ڕۆمانەکە بۆ ئامادەبوان شیکردەوە، پاشان بەرهەمەکە وەک دیاری بەسەر ئامادەبواندا دابەش کرا

سبەینێ لەهۆڵی بەڕێوەبەرایەتیمان، ئەم مەراسیمە بەڕێوەدەچێت، بەهیوای ئامادەبوونی بەڕێزتان
12/10/2025

سبەینێ لەهۆڵی بەڕێوەبەرایەتیمان، ئەم مەراسیمە بەڕێوەدەچێت، بەهیوای ئامادەبوونی بەڕێزتان

Address

Ranyah

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when بەڕێوەبەرایەتی کتێبخانە گشتییەکانی ڕاپەڕین posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Organization

Send a message to بەڕێوەبەرایەتی کتێبخانە گشتییەکانی ڕاپەڕین:

Share

Category