بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان/ڕاپەرین

  • Home
  • Iraq
  • Ranya
  • بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان/ڕاپەرین

بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان/ڕاپەرین بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان/ڕاپەرین

« جەژنی قوربانتان پیرۆز بێت » بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانەوە گەرمترین پیرۆزبایی خۆم  ئاراستەی سەرجەم موسڵمانان بەگشتی و ک...
26/05/2026

« جەژنی قوربانتان پیرۆز بێت »

بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانەوە گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی سەرجەم موسڵمانان بەگشتی و کوردستان و دەڤەرەکەمان دەکەم بە تایبەت خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و کەم ئەندامانی سەنگەرو هێزەکانی ناوخۆ و پێشمەرگە قارەمانەکان و زیندانیانی سیاسی.
هەروەها پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی حاجیانی كوردستان دەکەم و لە خوای گەورە داوادەکەم حەج و عیبادەتیان قبوڵ بکات و بە سەلامەتی و دڵخۆشی بگەڕێنەوە بۆ نێو خێزانەکانیان

ئۆمێدەوارم ئەم جەژنە پیرۆزە ببێتە مایەی خێر و خۆشی و ئاسودەیی و بۆ هەموو لایەکمان و کوردستانیش ئارام و پارێزراو بێت.

دووبارە جەژنتان پیرۆز بێت،هەر شادبن..

عقیدی مافپەروەر
عبداللە حسێن بابەڕەسوڵ
بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان - ڕاپەڕین

قۆناغی دووەمی نەمام ناشتن سەوزکردنی  باخچە ڕەنگینەکەی بەرێوەبەرایەتیمان. رێکەوتی ١٢ /٥  / ٢٠٢٦ بەرێز بەرێوەبەر و ئەفسەر ...
13/05/2026

قۆناغی دووەمی نەمام ناشتن سەوزکردنی باخچە ڕەنگینەکەی بەرێوەبەرایەتیمان.

رێکەوتی ١٢ /٥ / ٢٠٢٦ بەرێز بەرێوەبەر و ئەفسەر و کارمەندانمان،بە هەڵمەتێکی تری نەمام ناشتن باخچەی بەرێوەبەرایەتیمانیان ڕەنگین تر کردوە.🌹🌹🌹
سوپاس ودەستخۆشی مان هەیه بۆ تاک بە تاکی بەشداربوان.

خولێکی ڕاهێنان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆچی نائاسایی گەنجان کرایەوە. ئەمرۆ١٢ی ئایاری٢٠٢٦  رێکخراوی سپاردە بەهاوکاری بەرێوەبە...
12/05/2026

خولێکی ڕاهێنان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆچی نائاسایی گەنجان کرایەوە.

ئەمرۆ١٢ی ئایاری٢٠٢٦ رێکخراوی سپاردە بەهاوکاری بەرێوەبەرایەتیمان خوڵێکی ڕاهێنانی بۆ رووبەروو بونەوەی کۆچی نائاسایی و بیری توندڕەوی کردەوە بۆ کارمەندو فەرمانبەرانی بەرێوەبەرایەتیمان .
ڕاهێنانە لەلایەن"خاتوو فرمێسک رزگار " کارمەندی بەرێوەبەرایەتیمان و نوێنەری بەرێوەبەرایەتیمان لە ڕێکخراوی سپاردە پێشکەشکرا.
ئەم ڕاهێنانە لەلایەن بەرێوەبەرایەتیمان بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی سپاردە و بەپاڵپشتی دارایی ڕێکخراوی (SPARK)ی هۆڵەندی ئەنجام درا، ئامانجی سەرەکی بریتییە لە داڕشتنی نەخشەڕێگەیەکی زانستی بۆ کەمکردنەوەی دیاردەی کۆچی نائاسایی و بەهێزکردنی بنەماکانی ئاشتی کۆمەڵایەتی.

راگەیاندن و پەیوەندییەکان

" سیمینارێک دەربارەی ئەتەکیت"بەرێوەچوو.لە رۆژی سێشەممە، ٥ی ٥ی ٢٠٢٦، لە هۆڵی بەرێوەبەرایەتیمان، سیمینارێکی گرنگ لەسەر باب...
06/05/2026

" سیمینارێک دەربارەی ئەتەکیت"بەرێوەچوو.

لە رۆژی سێشەممە، ٥ی ٥ی ٢٠٢٦، لە هۆڵی بەرێوەبەرایەتیمان، سیمینارێکی گرنگ لەسەر بابەتی "ئەتەکیت" بەڕێوەچوو. ئەم چالاکییە بە ئامادەبوونی بەرێز "عقیدی مافپەروەر عبداللە حسێن بابەڕەسوڵ"بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتیمان و ژمارەیەک لە ئەفسەرو کارمەندو فەرمانبەرانی بەرێوەبەرایەتی ئەنجامدرا.

سیمینارەکە لەلایەن "دکتۆر شوان ئاکۆیی،" مامۆستای زانکۆی ڕاپەڕین، پێشکەش کرا، کە تێیدا باس لە گرنگی ئەتەکیت و ڕێوشوێنەکانی مامەڵەکردنی ڕۆژانە، چۆنیەتی پەیوەندیکردنی پیشەیی، و بەهێزکردنی کەلتووری ڕەفتاری دامەزراندن کرا.
لە کۆتایی سیمینارەکەدا، بەشداربووان سوودمەندییەکی باشیان وەرگرت و دەربڕینی سوپاس و پێزانینیان بۆ پێشکەشکارەکە کرد، لە هەمان کاتدا جەختیان لەسەر بەردەوامبوونی ئەم جۆرە چالاکیانە کردەوە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی زانیاری و توانای کارمەندان .

راگەیاندن و پەیوەندییەکان

پێشوازیکرا لە سەنتەری ڕێنمایی و ڕاوێژکاری دەروونی زانکۆی ڕاپەڕین . ئەمڕۆ سێشەممە ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٦، شاندێکی باڵای زانکۆی ڕ...
28/04/2026

پێشوازیکرا لە سەنتەری ڕێنمایی و ڕاوێژکاری دەروونی زانکۆی ڕاپەڕین .

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٦، شاندێکی باڵای زانکۆی ڕاپەڕین سەردانی بەرێوەبەرایەتیمانیان کردو لەلایەن بەرێز"
عقیدی مافپەروەر /عبداللە حسێن بابەرەسوڵ " بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتیمان پێشوازیان لێکرا

شاندەکە بە سەرۆکایەتی بەڕێز (پ.ی.د. جمال علی عمر) بەڕێوەبەری گشتی سەنتەری توێژینەوەی زانکۆی ڕاپەڕین، و بە یاوەری تیمی پسپۆڕی سەنتەری ڕێنمایی و ڕاوێژکاری دەروونی کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان (د. بەختیار حسن محمدامین)، (د. ڕێبین رۆستەم) و (د. توانا احمد موسی).
سەردانەکە لە چوارچێوەی هەوڵەکان بوو بۆ واژۆکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتن، کە تێیدا جەخت لەسەر دەستپێکردنی هاوکاریی دوولایەنە لە بوارە دەروونی و کۆمەڵایەتییەکان کرایەوە.

ئامانجە سەرەکییەکانی ئەم هەماهەنگییە بریتین لە:
1. داڕشتنی چوارچێوەی یاسایی و زانستی: بۆ ئەنجامدانی کار و پڕۆژەی هاوبەش لە بواری ڕێنمایی و ڕاوێژکاری دەروونی بە شێوەیەکی بەردەوام.
2. بەرزکردنەوەی توانای کارمەندان: بڕیارە زانکۆی ڕاپەڕین لە ڕێگەی سەنتەری ڕێنمایی و ڕاوێژکاری دەروونییەوە، زنجیرەیەک خولی ڕاهێنان، وۆرک شۆپ و سیمیناری زانستی بۆ فەرمانبەرانی ئەو دامەزراوانە ڕێکبخات.
3. پێشکەشکردنی ڕاوێژی پسپۆڕی: دابینکردنی پشتگیرییە دەروونی و زانستییەکان بۆ ئەو توێژانەی کە ڕوو لەم دامەزراوانە دەکەن، بە تایبەت لە کەیسە دەروونی و کۆمەڵایەتییەکاندا.

چەپکە گوڵی پیرۆزبایی پێشکەش بە لێپرسراوی مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەرین و مەڵبەندی١٤ی کۆیە کرا.بەرێز بەڕێوەبەری بەرێوەبەرایەتیمان ...
27/04/2026

چەپکە گوڵی پیرۆزبایی پێشکەش بە لێپرسراوی مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەرین و مەڵبەندی١٤ی کۆیە کرا.

بەرێز بەڕێوەبەری بەرێوەبەرایەتیمان عقیدی مافپەروەر /عبداللە حسێن بابەرەسوڵ لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەفسەرو کارمەندانی بەرێوەبەرایەتیمان بەمەبەستی پیرۆزبایی کردن سەردانی هەردوو مەڵبەندی٢٤ی رێکخستنی ڕاپەرین و مەڵبەندی ١٤ی کۆیەیان کرد، بەبۆنەی دەستبەکاربوونی بەرێز "کاک حیدری ئاسایش" وەک لێپرسراوی مەڵبەندی٢٤ی رێکخستنی ڕاپەرین و "خاتوو کوردۆ عومەر" وەک لێپرسراوی مەڵبەندی ١٤ی کۆیە.
لەسەردانەکەیاندا چەپکە گوڵی پیرۆزبایی و سەرکەوتن پێشکەش بە هەردوو لێپرسراوی مەڵبەندی٢٤رێکخستنی ڕاپەرین و مەڵبەندی١٤ی کۆیە کرا ، هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواستن.

راگەیاندن و پەیوەندییەکان

"سوپاس و پێزانین" بەرێوەبەرایەتیمان، عقیدی مافپەروەر/عبداللە حسێن بابە ڕەسوڵ"سوپاس و پێزانینی" ئاڕاستەی بەڕێز مامۆستا را...
15/04/2026

"سوپاس و پێزانین"
بەرێوەبەرایەتیمان، عقیدی مافپەروەر/عبداللە حسێن بابە ڕەسوڵ"سوپاس و پێزانینی" ئاڕاستەی بەڕێز مامۆستا رامیار جمال/ مامۆستا لە زانکۆی ڕاپەڕین کرد.
لە پای پێشکەشکردنی سیمینارێک لەچوارچێوەی چالاکیەکانی بەرێوبەرایەتیمان لە هەڵمەتی بەرنگاربونەوەی توندوتیژی (٢٥)ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٥
بە ناونیشانی: (چۆنیەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی و میکانیزم وچارەسەریەکانی کەمکردنەوەی توندوتیژی خێزانی) بۆ ئەفسەرو پێشمەرگەکانی لیوای٧١٢ .

ڕێکخراوی ئاسودە، بە مەبەستی ڕێزلێنان و دەربڕینی پێزانین سەردانی بەڕێوەبەرایەتیمانی کرد.ڕێکخراوی ئاسودە، بە مەبەستی ڕێزلێ...
10/04/2026

ڕێکخراوی ئاسودە، بە مەبەستی ڕێزلێنان و دەربڕینی پێزانین سەردانی بەڕێوەبەرایەتیمانی کرد.

ڕێکخراوی ئاسودە، بە مەبەستی ڕێزلێنان و دەربڕینی پێزانینی خۆی، رێکەوتی ٩ / ٤ / ٢٠٢٦ سەردانی بەڕێوەبەرایەتیمان و نووسینگەی رانیه سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمانی کرد .
لەلایەن بەرێز بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتیمان "عقیدی مافپەروەر/ عبداللە حسێن بابەرەسوڵ" و لێپرسراوی نوسینگەی رانیه، بەرێز رائد/کاروخ محمد و چەند ئەفسەرێک پێشوازیان لێکرا ئامانجی سەردانەکەیان گەیاندنی سوپاس و پێزانین بوو بە بەرێوەربەری بەرێوەبەرایەتیمان و لێپرسراوی نوسینگەی رانیه، له پای کار و هەوڵی بێوچان و هەماهەنگی بەردەوامی نێوانیان بوو لەگەڵ ڕێکخراوی ئاسودە.

لە بەرامبەر دا بەرێز بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتیمان سوپاس و دەست خۆشی کرد لە رێکخراوی ئاسودە،کە لە ماوەی کارکردن و هەماهەنگی نێوانیان نمونەێکی جوان و چالاک و دڵسۆزبونە لە سنورەکەمان وخزمەتێکی زۆریانکردوە.

راگەیاندن و پەیوەندییەکان.

« جەژنی ڕەمەزانتان پیرۆز بێت » بەبۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانەوە  گەرمترین پیرۆزبایی خۆم  ئاراستەی سەرجەم موسڵمانان بەگشتی ...
19/03/2026

« جەژنی ڕەمەزانتان پیرۆز بێت »

بەبۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانەوە گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی سەرجەم موسڵمانان بەگشتی و کوردستان و دەڤەرەکەمان دەکەم بە تایبەت خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و کەم ئەندامانی سەنگەرو هێزەکانی ناوخۆ و پێشمەرگە قارەمانەکان و زیندانیانی سیاسی.

هیوادارم خوای گەورە ڕۆژوو و نوێژ و نزای هەموومانی قبوڵ کردبێت و جەژن ببێتە مایەی خێر و خۆشی و ئاسودەیی و بۆ هەموو لایەکمان و کوردستانیش ئارام و پارێزراو بێت.

دووبارە جەژنتان پیرۆز بێت،هەر شادبن..

عقیدی مافپەروەر
عبداللە حسێن بابەڕەسوڵ
بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان - ڕاپەڕین

مێژووی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان‌چه‌ندین بیروبۆچوونی جیاواز هه‌یه‌ ده‌رباره‌ی رۆژی ٨ی مارس له‌ جیهاندا،‌ به‌ڵام راستییه‌ك...
08/03/2026

مێژووی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان

‌چه‌ندین بیروبۆچوونی جیاواز هه‌یه‌ ده‌رباره‌ی رۆژی ٨ی مارس له‌ جیهاندا،‌ به‌ڵام راستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كۆتایی سه‌ده‌ی ١٩ سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی ٢٠ كرێكارانی ژن زیاتر له‌ مه‌یدانی پیشه‌سازی جلوبه‌رگ و كارگه‌كانی رستن و چنیندا كاریان ده‌كرد.

هۆکاری دیاریکردنی ڕۆژی ٨ی مارس وەک ڕۆژی جیهانی ژن، ڕێزلێنان بوو لە بیرەوەری خەباتی ژنانی کرێکاری کارگەی ڕستنی شاری نیۆیۆرکی ئەمریکا لە ساڵی ١٨٥٧، هەلومەرجی دژواری کاری تاقەتپڕوکێن و هەقدەستی کەمی کرێکارانی ژن، کە لە کۆتایی سەدەی ١٩ و سەرەتای سەدەی ٢٠ لە وەڵاتانی خاوەن پیشەسازی شانبەشان لەگەڵ پیاوان هاتبونە بازاڕی کارەوە، ئەوانی ناچار دەکرد ناڕەزایەتی دەربڕن و بێنە کۆڕی خەباتی یەکسانی خوازیەوە.

لەم رۆژەدا کرێکارانی ژن لە کارگەیەکی چنین و ڕستن، دەستیاندایە مانگرتن بۆ نیشاندانی ناڕەزایەتی بەرانبەر بە هەلومەرجی دژواری ئیش و خراپی هەقدەستیان، بیرەوەری ئەم مانگرتنە لە لای کرێکارانی ئەم بەشە مایەوە و ناڕەزایەتی گشتی لەم بارودۆخە لای ژنانی کرێکار بەردەوام بوو.

٨ی مارسی ١٩٠٨ دووای نیو سەدە، ژنانی کرێکاری کارگەی ڕستنی کەتان لە شاری نیۆرک لە ساڵیادی ئەو مانگرتنانە، بەهۆی هەژاری و گوشاری زۆری کار و هەقدەستی کەم دەستیاندایە مانگرتن، خاوەنکار و پاسەوانەکانی کارگەکە بۆ سەرکوتکردن پێشگرتن لە سەرانسەری بونەوەی لە ناو بەشەکانی تر، ئەو ژنە مانگرتوانە لە شوێنەکەی خۆیان دەستگیرکران، بە هۆکاری نەزانراو ئاگر لە کارگەکە کەوتەوە و تەنها ژمارەیەکی کەم دەربازیان دەبێت، ١٢٩ کرێکاری ژن لەو ئاگردا گیانیان لەدەستدا.

یەکەمین ڕۆژی جیهانی ژن لە مانگی مارسی ١٩١١ لە دانیمارک، ئەڵمانیا، نەمسا، سویسرا و ئەمریکا بەڕێوەچوو کە سەرەکیترین داواکارییەکانیان بریتی بوون لە یاسایەک بۆ پاڵپشتی کرێکارانی ژن، مافی دەنگدان و بەژداری لە هەڵبژاردن، دژایەتیکردن شەڕی ئەمپریالیزمی نێودەوڵەتی، هەقدەستی یەکسان بۆ ژن و پیاو لە کاری یەکسان، ٨ کاتژمێر، پشتگری لە دایک و منداڵی ساوا و دیاریکردن لانیکەمی هەقدەست، هەروەها بێجکە لەو داخوازیانە، داخوازی مافی منداڵ لەباربردن و داکۆکی لە دایکان بوو بە زەرورەتێکی گەورە کە ساڵانە بەهۆی نالەباری ئابوری ئەوروپا نزیکەی یەک ملیۆن ژن ناچاربوون منداڵ لەبار بەرن، لەبەر ئەوەی توانایی بەخێوکردنیان نەبوو.

لە ئێستاشدا ٨ی مارس لە زۆربەی زۆری ولاتانی دونیا هەموو ساڵێک ئەم یادە بەڕێوەدەچێت و وەک ڕۆژی ناڕەزایەتی گشتی بە بندەستی و توندو تیژی بەرانبەر بە ژنان، هەر وەها ڕێزگرتن لەو کەسانەی کە ئاگری ئەم خەباتەیان هەڵگیرسان بۆ باشترکردن دۆخی ژنان.

هەروەها لە زۆربەی وڵاتانی جیهان مافی دەنگدان و بەشداری لە پرۆسەی هەڵبژاردن و بەشداری هەڵسوڕانی سیاسی و کۆمەڵایەتی بە رەسمی ناسرا، بەڵام هێشتا لە زۆربەی وڵاتانی جیهان، لە چوارچێوەی خێزان، کۆمەڵگە یان شوێنی کار ژنان ڕوبەڕوی توندوتیژی دەبنەوە .

ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان .

Address

Ranya
964

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان/ڕاپەرین posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Category