03/06/2019
بەرنامەی سەرۆک بارزانی بۆ ڕۆژانی جەژن:
-لە یەكەم ڕۆژی جەژندا وا بڕیارە كاك مسعود دوای پیرۆزكردنی جەژن لە خانەوادە و كەس و كاری، دوای نیوەڕۆی یەكەم ڕۆژی جەژن مەكتەب سیاسی و سەركردایەتی پارتی لە ماڵی خۆی كۆدەكاتەوە و باسی بەرنامەی خۆی دەكات لە دووەم ڕۆژ و سێیەم ڕۆژی جەژندا.
-دوای باسكردنی بەرنامەی خۆی بۆ سەركردایەتی حیزبەكەی دووەم ڕۆژی جەژن كاك مسعود ڕوودەكاتە سلێمانی،سەرێك دەدات لە مەزاری مام جلال و كاك نەوشیروان، بۆ نیوەڕۆكەی خوانێك بۆ ھێز و لایەنە سیاسیەكانی سلێمانی ڕێك دەخات،دوای خوانەكە لە دانیشتنێكی دۆستانەدا كاك مسعود ڕایدەگەیەنێت ئەو خۆی لەوە گەوەرتر دەبینێت كە تەنھا سەرۆكی حیزبێك بێت،ئەركی خۆی لەوە بە قورستر دەزانێت كە پرسێكی گرنگی وەك كەركوك ببەستێتەوە بەوەی كە ئاخۆ پارێزگارەكەی فڵانە یان فیسار ،ئەو ڕایدەگەیەنێت كە ئەوەی گرنگە لای ئەو پاراستنی شوناسی كەركوك و خەڵكەكەیەتی، پاراستنی كەرامەت و موڵك و ماڵی كوردانی كەركوكە،لەو دانیشتنەدا لەوانەیە زۆر كەس ھەبن نیگەرانبن لەو گەورەیی نواندنەی كاك مسعود بەڵام ئەو گوێ بەوە نادات چونكە ئەو لە نەوەكانی شێخ عبدالسلامی بارزانی و كوڕی مەلا مستەفای بارزانیە و خەمی قەومێكی ستەملێكراوی وەك كوردی لەكۆڵ ناوە گوێ نادات بە كاردانەوە شەخسیەكان،لەبەر ئەوە بەلەبەرچاوگرتنی استحقاقی انتخابی و پێگەی جەماوەری ئەو ھێزە رادەسپێرێت بۆ دانانی كەسێك بە پارێزگاری كەركوك.
-لە ڕۆژی سێیەمی جەژندا بارزانی سەرجەم ھێز و لایەنە سیاسیەكان لە مەسیف سەڵاحەدین كۆدەكاتەوە ڕایدەگەیەنێت دوا بە دوای پێكھێنانی حكومەت و چارەسەركردنی پرسی كەركوك، ناوە ناوە كۆبوونەوەكان بۆ زیاتر یەكخستنی ناوماڵی ھەرێم و تاوتوێكردنی كێشەی كورد لە پارچەكانی تری كوردستان بەردەوامدەبێت.
شایانی باسە كۆمەڵێك لە سەركردایەتی پارتی نیگەران دەبن لەم كارانەی كاك مسعود،بەڵام وەڵامەكەی كاك مسعود ھەمان وەڵامی مام جلال دەبێت كاتێك ووتی ھیچ تەنازولاتێكی شەخسی سەركردە بچوك ناكاتەوە بەمەرجێك لەپێناو بەرژەوەندی میللەتەكەی بێت.