لقی ڕاپەڕینی كۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان

  • Home
  • Iraq
  • Ranya
  • لقی ڕاپەڕینی كۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان

لقی ڕاپەڕینی كۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان پێگەی خوێندکارە و بۆ خوێندکارە .......لاپەڕەی فەرمی کۆمەڵ

نوێنەری خوێندکارانی ناڕازی
30/11/2021

نوێنەری خوێندکارانی ناڕازی

 : هەموو داواكارییه‌كانی خوێندكاران ڕه‌وان‌ و میکانیزمێک دەدۆزینەوە بۆ چارەسەری کێشەكانیانبافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ خوێن...
28/11/2021

: هەموو داواكارییه‌كانی خوێندكاران ڕه‌وان‌ و میکانیزمێک دەدۆزینەوە بۆ چارەسەری کێشەكانیان

بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ خوێندکارانی ناڕازی لە سلێمانی کۆبووەوە.

لە دوای کۆبوونەوەکەش بافڵ جەلال تاڵەبانی لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵەکان رایگەیاند، داواکاری خوێندکاران رەوان و بەوردی تاووتوێی داواکاری خوێندکاران کراوە.

وتیشی، میکانیزمێک دەدۆزنەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی خوێندکاران.

Xwendkaran

مژدەیەک بۆ خوێندکاران.....لەکاژمێر 2ی پاشنیوەڕۆوە تا ئەم ساتە بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ خوێندکارە ڕێکخەرەکانی خۆپیشاندان...
28/11/2021

مژدەیەک بۆ خوێندکاران.....
لەکاژمێر 2ی پاشنیوەڕۆوە تا ئەم ساتە بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ خوێندکارە ڕێکخەرەکانی خۆپیشاندانی خوێندکاران لە کۆبوونەوەیەکی چڕدایە بەمەبەستی جێبەجێکردنی داواکاری خوێندکاران.
پاش تەواوبوونی کۆبوونەوەکە زانیاری تەواو بڵاودەکەینەوە

Xwendkaran

 لەژێر چاودێری سەنتەری ڕاوێژکاری زانکۆی ڕاپەڕین، ماوەی هەفتەیەکە بەبێ دابڕان فۆڕمی زانکۆلاین بۆ خوێندکارانی دەرچووی پۆلی...
11/10/2021



لەژێر چاودێری سەنتەری ڕاوێژکاری زانکۆی ڕاپەڕین، ماوەی هەفتەیەکە بەبێ دابڕان فۆڕمی زانکۆلاین بۆ خوێندکارانی دەرچووی پۆلی ( ١٢ )ی ئامادەیی پڕدەکەینەوە لە بارەگای لقی ڕاپەڕینی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان.

لێرەوە سوپاس بۆ سەرجەم ئەو هەڤاڵانەی لەگەڵمان هاوکار بوون بە تایبەتیش بەڕێز ( د.هەژار قادر / بەڕێوەبەری تۆماری گشتی زانکۆی ڕاپەڕین ).

خۆشەوی خوێندکاران / ل. بەشی ڕاگەیاندن

   #بەخۆڕایی  کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان / لقی ڕاپەڕینکۆمیتەی خوێندکارانی زانکۆ
09/10/2021



#بەخۆڕایی


کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان / لقی ڕاپەڕین
کۆمیتەی خوێندکارانی زانکۆ

   #بەخۆڕایی  کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان / لقی ڕاپەڕینکۆمیتەی خوێندکارانی زانکۆتێبینی : سبەی کاتژمێر ٢ لە هۆڵی پێنجی ئ...
07/10/2021



#بەخۆڕایی


کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان / لقی ڕاپەڕین
کۆمیتەی خوێندکارانی زانکۆ

تێبینی : سبەی کاتژمێر ٢ لە هۆڵی پێنجی ئازار فۆڕمی یانسیبی ئەمریکا وەک دیاری بۆ خوێندکارانی پۆلی دوازدە پڕدەکرێتەوە...

خۆشەوی خوێندکاران / لێپرسراوی بەشی ڕاگەیاندن

کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستانپشتیوانی سەرخستنی لیستی هاوپەیمانی کوردستانین✌️✌️✌️✌️
05/10/2021

کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان
پشتیوانی سەرخستنی لیستی هاوپەیمانی کوردستانین
✌️✌️✌️✌️

   #بەخۆڕایی  کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان / لقی ڕاپەڕینکۆمیتەی خوێندکارانی زانکۆنوێنەرایەتی گشتی خوێندکارانی زانکۆی ڕاپ...
03/10/2021



#بەخۆڕایی


کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان / لقی ڕاپەڕین
کۆمیتەی خوێندکارانی زانکۆ
نوێنەرایەتی گشتی خوێندکارانی زانکۆی ڕاپەڕین

 وەک پیشەی هەموو ساڵێک کۆمەڵەی خوێندکاران هەڵدەستێت بە پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆڵاین بۆ وەرگرتنی خوێندکار بۆ زانکۆ و پەیمان...
30/09/2021



وەک پیشەی هەموو ساڵێک کۆمەڵەی خوێندکاران هەڵدەستێت بە پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆڵاین بۆ وەرگرتنی خوێندکار بۆ زانکۆ و پەیمانگاکان ، بۆ هەرچوار سیستمی (زانکۆڵاین - کردیت - پاڕالێڵ - ئێواران)، بێ بەرامبەر بۆ سەرجەم خوێندکاران ...

ناونیشان : ڕانیە / ناوەندی ڕێکخراوە دیموکراتیەکان / بارەگای کۆمەڵەی خوێندکاران لقی ڕاپەڕین /هۆڵی ( ٥ )ی ئازار

کات : ٩ی بەیانی بۆ ٦ی ئێوارە

 #پرســـــــەنامە    دڵگران و هاوخەمین بە کۆچی دوایی خاتوو ( امین عیسا ) دایکی  هەڤاڵی ئازیزمان "هاوڕێ شێخە" لێپرسراوی ن...
30/09/2021

#پرســـــــەنامە

دڵگران و هاوخەمین بە کۆچی دوایی خاتوو ( امین عیسا ) دایکی هەڤاڵی ئازیزمان "هاوڕێ شێخە" لێپرسراوی ناوەندی ڕێکخراوە دیموکراتیەکانی ڕاپەڕین.

بەناوی لقی ڕاپەڕینی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری کۆچ کردوو دەکەین، داواکارین خوای گەورە بەبەهەشتی بەرینی شاد بکات و سەبوری ئازیزانی بدات.

‏‎إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ

هەڤاڵ شوان شێخە بۆ خوێندکاران : ئێوە دەبێت بە دەست و دەم و داوێن پاکی جیابکرێنەوە لەوانی تر و بێ جیاواز کار بۆ هەموو خوێ...
28/09/2021

هەڤاڵ شوان شێخە بۆ خوێندکاران : ئێوە دەبێت بە دەست و دەم و داوێن پاکی جیابکرێنەوە لەوانی تر و بێ جیاواز کار بۆ هەموو خوێندکاران بکەن.

ئەمڕۆ بەرواری ( ٢٨-٩-٢٠٢١ ) بە سەرپەرشتی هەڤاڵ ( شوان شێخە / کارگێڕی ناوەندی ڕاپەڕین و سەرپەرشتیاری بۆردی ڕێکخراوە جەماوەریەکانی ناوەندی ڕاپەڕین ) و ئامادەبوونی هەڤاڵ ( هەڵوێست مستەفا / کارگێڕی لقی ڕاپەڕینی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان ) کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا لەگەڵ بەشێک لە هەڤاڵانی کۆمیتەی خوێندکارانی زانکۆ، لەم کۆبوونەوەیەدا جەختکرایەوە لەوەی کە کادری کۆمەڵەی خوێندکاران لە کۆن و لە ئێستاشدا پردێکی پەیوەندی بەهێز بوون لە نێوان خوێندکاران و لایەنی پەیوەندیدار، وە دەبێت لە داهاتووشدا بە دەست و دەم و داوێن پاکی بەردەوام بن و کێشەی سەرجەم خوێندکاران بەبێ جیاوازی بگەیەنن، هاوکات لەلایەن هەڤاڵ ( ژیار حسێن / لێپرسراوی کۆمیتەی زانکۆ ) باس لە کۆمەڵێک چالاکی گرنگ کرا بۆ ئەمساڵی خوێندن ئەنجام دەدرێن، وە جەختیش کرایەوە لەکارکردن بۆ سەرخستنی لیستی هاوپەیمانی کوردستان.

بۆ بەڕێز/ کێوان رەشیدپرسەنامەدڵتەنگ و خەمبارین بە هەواڵی دڵتەزێنی کۆچی دوایی خاتوو (شکوریە رەزا ئیسماعیل) دایکی بەڕێزتان...
28/09/2021

بۆ بەڕێز/ کێوان رەشید

پرسەنامە

دڵتەنگ و خەمبارین بە هەواڵی دڵتەزێنی کۆچی دوایی خاتوو (شکوریە رەزا ئیسماعیل) دایکی بەڕێزتان و کاکە (دەریا رەشید)ی براتان… بەناوی ئەندامانی سکرتاریەت و کۆمیتەی تەنفیزیی و سەرجەم هەڤاڵانمان لە کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان، پرسەو سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوەی بەڕێزو بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین.
هەروەها هیوای چاکبوونەوە بۆ کاکە (غەمبار)ی براتان دەخوازین.
خۆمان بە هاوبەشی خەمی ئێوەو بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەزانین و لەخوای گەورە داواکارین خوالێخۆشبووان بە بەهەشتی نەمری شاد بکات و سەبرو ئارامیش بە ئێوەی بەڕێز بدات.

‏‎إِنَّا لِلّهِ وَإِنَّـا إِلَيْهِ رَاجِعونَ

مەکتەبی سکرتاریەت
٢٨ی ئەیلولی ٢٠٢١

Address

Ranya

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when لقی ڕاپەڕینی كۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Organization

Send a message to لقی ڕاپەڕینی كۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان:

Share