بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواروکەلەپوری ڕاپەڕین

  • Home
  • Iraq
  • Ranya
  • بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواروکەلەپوری ڕاپەڕین

بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواروکەلەپوری ڕاپەڕین بەڕێوەبەرایەتی گشتی شوێنەواروکەلەپور
بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواروکەلەپوری ڕاپەڕین

29/10/2025
کارکردن بۆ ماوەی هەفتەیەک لە گردی ( بایز ئاغا ) دەشتی بیتوێن، بەهۆی کەمبوونەوەی ئاوی دەریاچەی دووکان، دەرفەتێکی بۆ ڕەخسا...
03/10/2025

کارکردن بۆ ماوەی هەفتەیەک لە گردی ( بایز ئاغا ) دەشتی بیتوێن، بەهۆی کەمبوونەوەی ئاوی دەریاچەی دووکان، دەرفەتێکی بۆ ڕەخساندین هەڵکۆڵینێکی ڕزگاری و تاقیکاری لە شوێنەوارەکەدا ئەنجام بدەین، ئەوەی کە بەدەستهات تەنها پاشماوەی گڵێنەیی سەردەمی کۆتایی برۆنز بەتایبەتی شێوازی ( ئاشوری ناوەڕاست ). بەهۆی وێرانبوون و داخورانی و شۆرنەوەی نشینگە نیشتەجێبوونەکە بەهۆی ئاو و شەپۆلی دەریاچەکە، چونکە زۆرینەی کات و وەرزەکان لەژێر ئاودایە، ئەمە جگە لە خەڵکی نابەرپرس و نا دڵسۆز لەزۆر چین توێژ کە چەندان چاڵ و هەڵکەندن لە زۆرینەی بەشەکانی گردەکە ئەنجامدراوە. کاری کنەوپشکنەنەکە بە هاوبەشی هەر سێ لایەنی ( زانکۆی پیزای ئیتاڵی و بەڕێوەبەرایەتییەکانی شوێنەوار و کەلەپووری سلێمانی و ڕاپەڕین ) ئەنجام درا.
وێنەی هەوایی ( محمد موراد ئاکۆیی )
وێنەی چاڵ و پاشماوەی ژورێکی خشت ڕێژکراو پڕۆفیسۆر ( جەسپەر ئایدم ) .

وەرزێکی دیکەی کاری هەلکۆین لەگردی تلێ دەست پێدەکاتەوەبە هاوکاری و هەماهەنگی بەڕێز سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین ...
04/09/2025

وەرزێکی دیکەی کاری هەلکۆین لەگردی تلێ دەست پێدەکاتەوە

بە هاوکاری و هەماهەنگی بەڕێز سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین ( هیوا قەرەنی)
لەژێر چاودێری بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی شوێنەواروکەلەپوری کوردستان
کارکردن لە گردی تلێ ی ناحیەی بێتواتە لەسنوری قەزای ڕانیە دەستی پێکردەوە کەلەلایەن زانکۆی ئەلتای هەنگاری کاری کنەوپشکنینی شوێنەواری بۆ ئەنجام دەدەریت.

بەژداری بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواروکەلەپووری ڕاپەڕین لە یەکەمین کۆنفرانسی گەشەپێدانی ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین.با...
11/05/2025

بەژداری بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواروکەلەپووری ڕاپەڕین لە یەکەمین کۆنفرانسی گەشەپێدانی ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین.
باس لە پڕۆژەکان و پلانی بەرەوپێشخستن و بەگەشتیاری کردنی شوێنەوار و کەلەپوور کرا .

یادی ڕاپەڕینی شاری ڕانیەی قارەمان بەبەرزی کرایەوەئەمڕۆ (٥/ ٣) لەشاری ڕانیەی قارەمان مەڕاسیمی یادی ڕاپەڕینە مەزنەکەی کورد...
05/03/2025

یادی ڕاپەڕینی شاری ڕانیەی قارەمان بەبەرزی کرایەوە

ئەمڕۆ (٥/ ٣) لەشاری ڕانیەی قارەمان مەڕاسیمی یادی ڕاپەڕینە مەزنەکەی کوردستان ئەنجامدرا بە ئامادەبوونی چەندین لێپسراوانی دامودەزگا حکومی و حیزبیەکان و کەس و کاری سەربەرزی شەهیدان و جەماوەرێکی زۆری دەڤەرەکەمان و کوردستان.

لە ٥ ی ئازاری ساڵی ١٩٩١ خەڵکی ئازا و بوێری شاری ڕانیە لە دژی زوڵم و ستەمی ڕژێمی بەعس ڕاپەڕین و بوون بەسەرمەشقی ئازادی و ...
04/03/2025

لە ٥ ی ئازاری ساڵی ١٩٩١ خەڵکی ئازا و بوێری شاری ڕانیە لە دژی زوڵم و ستەمی ڕژێمی بەعس ڕاپەڕین و بوون بەسەرمەشقی ئازادی و دەروازەی ڕاپەڕین لەسەرتاسەری کوردستان، ڕاپەڕین بۆ گەلی کورد وەرچەرخانێکی مێژوویی و قۆناغێک بوو لە قۆناغەکانی خەباتی شۆرشگێڕی و دەرچوون لە ژێر جڵەوی ستەمگەرایی و هەنگاونان بۆ قۆناغی حوکمڕانییەکی خۆماڵی.

19/02/2025

تۆمارکردنی چەند ناوچەیەکی شوێنەواری لە دەشتی بیتوێن و ناو دەریاچەی دووکان بە پێ ی ستانداردی نێودەوڵەتی

چالاکی هۆشیاری شوێنەواری وەک بەشێک لە کارو پڕۆژە شوێنەواریەکان چالاکیەکی هۆشیاریمان ئەنجام دا بۆ خوێندکارانی قوتابخانەی ...
24/10/2024

چالاکی هۆشیاری شوێنەواری
وەک بەشێک لە کارو پڕۆژە شوێنەواریەکان چالاکیەکی هۆشیاریمان ئەنجام دا بۆ خوێندکارانی قوتابخانەی زیرەکی ناحکومی .
بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتیمان و تیمی زانکۆی پیسای ئیتاڵی لە گردی شمشارەی قەزای ڕانیە .

18/10/2024
بەشێکی تر لە دەسکەوت و کارو پڕۆژەکانمان بۆ دەرخستنی مێژووی شارستانیەتی ناوچەکە
11/10/2024

بەشێکی تر لە دەسکەوت و کارو پڕۆژەکانمان بۆ دەرخستنی مێژووی شارستانیەتی ناوچەکە

سەردانیکردنی بەڕێز (کەیفی مەستەفا)بەڕێوەبەری گشتی شوێنەوار و کەلەپوری هەرێمی کوردستان بەیاوەی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیم...
06/10/2024

سەردانیکردنی بەڕێز (کەیفی مەستەفا)بەڕێوەبەری گشتی شوێنەوار و کەلەپوری هەرێمی کوردستان بەیاوەی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیمان بۆ گردی شمشارە و تیمی ئیتاڵی لە سنوری قەزای ڕانیە .

Address

بینای سەرای ڕانیە بەرامبەر بانکی ڕەشید
Ranya

Opening Hours

Monday 08:30 - 00:30
Tuesday 08:30 - 12:30
Wednesday 08:30 - 12:30
Thursday 08:30 - 12:00
Sunday 08:30 - 12:30

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواروکەلەپوری ڕاپەڕین posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share