بەڕێوەبەرایەتی نەخشەدانانی ئاوەدانی ڕاپەڕین

  • Home
  • Iraq
  • Rania
  • بەڕێوەبەرایەتی نەخشەدانانی ئاوەدانی ڕاپەڕین

بەڕێوەبەرایەتی نەخشەدانانی ئاوەدانی ڕاپەڕین Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from بەڕێوەبەرایەتی نەخشەدانانی ئاوەدانی ڕاپەڕین, Government Organization, Rania.

بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی رەمەزان، لە ناخی دڵمەوە پیرۆزبایییەکی گەرم ئاراستەی موسڵمانانی هەرێمی کوردستان، عێراق و سەرانسەری ج...
19/03/2026

بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی رەمەزان، لە ناخی دڵمەوە پیرۆزبایییەکی گەرم ئاراستەی موسڵمانانی هەرێمی کوردستان، عێراق و سەرانسەری جیهان دەکەم، و هیوای سەلامەتی و خۆشبەختی بۆ هەمووان دەخوازم.

لە کاتێکدا کە بە خۆشییەوە پێشوازی لەم جەژنە مەزنە دەکەین، ناوچەکەمان هێشتا ڕووبەڕووی ئاڵنگاری و دۆخێکی هەستیارە. بۆیە پێویستە هەموومان بە یەکدەنگی و ڕوحی نیشتمانی هەوڵ بدەین بۆ پاراستنی ئارامی و سەقامگیری وڵاتەکەمان، بۆ ئەوەی گەلەکەمان نەکەوێتە ناو ململانێ و قوربانی نەبێت.

داوا دەکەم خوای گەورە ڕۆژوو و عیبادەکانی مانگی پیرۆزی رەمەزان لە هەموومان قبوڵ بکات و هەمیشە وڵات و گەلەکەمان بپارێزێ

بەرێوەبەرایەتی نەخشەدانانی ئاوەدانی ڕاپەڕین

سەرجەم هاوڵاتیانی سنورەکەمان ئاگادار دەکەینەوە دوا هەنگاوی دروستکردنی نەخشەی تیتۆکە وهەنجیرە لەسەر داوای سەرۆکایەتی شارە...
18/02/2026

سەرجەم هاوڵاتیانی سنورەکەمان ئاگادار دەکەینەوە دوا هەنگاوی دروستکردنی نەخشەی تیتۆکە وهەنجیرە لەسەر داوای سەرۆکایەتی شارەوانی ڕانیە بە نوسراوی ژمارە (٣٣٩٦لە ٢٣/٩/٢٠٢٥)دوای چاککردنی تێبینیەکانی شارەوانی ڕانیەو بە ئاگاداری هەریەک لە بەڕێزان سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین و قائمقامی قەزای ڕانیە گۆڕانکاریەکانی نەخشەکە لەسەر داوای شارەوانی ڕانیە ئەنجام دراوە لە ئێستادا نەخشەکە گەڕێنراوەتەوە بۆ سەرۆکایەتی شارەوانی ڕانیە بەمەبەستی جاڕدانی بۆ ماوەی ٣٠ ڕۆژ لە ڕۆژنامەی فەرمی ڕۆژانە هەرکەس و لایەنێک تێبینی هەیە سەردانی شارەوانی ڕانیە بکات بۆ وەرگرتنی تانەکەی بۆ ئەو مەبەستە تکایە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیمان مەکەن

2+2=1سڵاو لە بەرخۆدانی ڕۆژ ئاواوەک بەڕێوەبەرایەتی نەخشەدانانی ئاوەدانی ڕاپەڕین و بە هەستکردن بە بەرپرسیاریەتی و دەست گرت...
30/01/2026

2+2=1
سڵاو لە بەرخۆدانی ڕۆژ ئاوا
وەک بەڕێوەبەرایەتی نەخشەدانانی ئاوەدانی ڕاپەڕین و بە هەستکردن بە بەرپرسیاریەتی و دەست گرتنی برایانمان لەڕۆژئاوای کوردوستان دوای بەجێ گەیاندنی مەڕاسیمێکی شایستە ڕاگەیاندنی کەمپەینێکی هاوکاری بڕی (١٠٠٠) دۆلارکۆکرایەوە کەلەلایەن بەڕێوەبەر و فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی کۆکرایەوە بۆ خوشک و برا یانمان لەرۆژئاوا و لەڕێگەی کەمپینی زانکۆی ڕاپەڕین و کەناڵ هەشتەوە نێردرا بۆ خوشک و برایانمان
بژی کورد بژی کوردستان

ئاگاداریەک بۆ دانیشتوانی بەڕێزی تیتۆکەو هەنجیرەدوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠٢٠ لە ڕێگەی پەیجی بەڕێوەبەرایەتیمان ئاگاداریەکمان بڵ...
25/01/2026

ئاگاداریەک بۆ دانیشتوانی بەڕێزی
تیتۆکەو هەنجیرە
دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠٢٠ لە ڕێگەی پەیجی بەڕێوەبەرایەتیمان ئاگاداریەکمان بڵاو کردەوە بۆ هاوڵاتیان کە خۆیان بەدوور بگرن لە مامەڵە کردن بە زەویە بەتاڵەکانی تیتۆکەو هەنجیرە بۆ ئەوەی لەکاتی ئامادەکردنی نەخشە زەرەرمەند نەبن وە دواتر لە ساڵی ٢٠٢١ نەخشەیەکی پێشنیار کراو ئامادە کرا بەڵام بەبیانووی نەبوونی ئەنجومەنی شارەوانی نەخشەکە پلەی کۆتایی وەرنەگرت وە لە ئێستادا نەخشە پێشنیار کراوەکەی ساڵی ٢٠٢١ هەموار کراوەتەوە بەشێوەیەک ڕەچاوی خانوو واقع حاڵی ماڵەکان کراوە چونکە ئەو دوو شوێنە بە سیفەت گوندن و کەوتونەتە سنوری شارەوانی ڕانیە کە هاوپێچ نەخشەکە دوای ئەوەی لە بەڕێوەبەرایەتیمان چێکی کۆتایی کراوەتەوە دەینێرینەوە بۆ سەرۆکایەتی شارەوانی ڕانیە بەمەبەستی جێبەجێ کردنی ڕێکارە یاساییەکانی تر وە زانیاریتان پێ دەدەین ئەمە کۆتا نەخشەیە و هیچ گۆڕانکاریەک ناکرێت بۆیە جارێکی تر دووپاتی دەکەینەوە پێویستە هاوڵاتیان پابەند بن و خۆیان بەدوور بگرن لە کڕین و فرۆشتن بە زەویە خزمەتگوزاری و بازرگانی و سەوزاییەکانەوە وە ئەو دوو ناوچەیەش کە بەبەتاڵی ماوەتەوە بە پێی بنەماکانی پلانسازی نەخشەی بۆکراوە بە زەوی ڕووبەری ١٦٠ مەتری و دواتر نەخشەکانی ئەوێش بڵاو دەکەینەوە وە لێرەوە ئاگاداری هاوڵاتیان دەکەینەوە هیچ کەسێک بۆ بابەتی ئەم نەخشەیە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیمان نەکات چونکە تەنها نەخشەکە لەسەر داوای شارەوانی ڕانیە لەلایەن ئێمەوە جێبەجێ کراوە دەنێردرێتەوە بۆ شارەوانی ڕانیە وەرگرتنەوەی زەوی و ڕێگەپێدان و هەر تانەیەک هەیە پەیوەندی بە شارەوانی پەیوەندیدارەوە هەیە پێویستە داواکاریەکانتان پێشکەش بە شارەوانی ڕانیە بکەن
لەگەڵ ڕێزدا

بەمەبەستی چارەسەری گرفتەکانی بەردەم فراوانبونی سنوری شارەوانی و دەست پێکردنەوەی ماستەرپلانی ڕانیە چوارقوڕنە حاجیاوا بەڕێ...
30/06/2025

بەمەبەستی چارەسەری گرفتەکانی بەردەم فراوانبونی سنوری شارەوانی و دەست پێکردنەوەی ماستەرپلانی ڕانیە چوارقوڕنە حاجیاوا بەڕێز دیاری دڵشاد بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیمان بە یاوەری ئەندازیار ئاری محمد سەردانی جەنابی وەزیری شارەوانی کرد و لە نزیکەوە تاوتوێی دووبارە دەست پێکردنەوەی ماستەرپلان و گرفت و ئاستەنگەکانی بەردەم کارەکان کرا لای خۆیەوە بەڕێز وەزیری شارەوانی جەختی لە هاوکاری و چارەسەری گرفتەکان کردەوە کە لەماوەیەکی کورتدا بابەتی فراوانبونی سنوری شارەوانی و بابەتی ماستەرپلانی ڕانیە چوارقوڕنە حاجیاوا کاری لەسەر بکرێ و گرفتەکانی بەردەم پرۆسەی کاری نەخشەدانان چارەسەر بکرێ دواتر بەڕێز
د.چواس ب. گشتی نەخشەدانانی ئاوەدانی پاڵپشتی وهاوکاری خۆیانی لە زوو ڕایی کردنی کارەکان دووپات کردەوە
بە جێبەجێ کردنی فراوانبوونی سنورو دەست پێکردنەوەی ماستەر پلان بەشێکی زۆری گرفتەکانی شارەوانی چارەسەر دەبن و زەوی پێویست بەردەست دەبێت بۆ پڕۆژەکانی بانەوانی ووەبەرهێنان و خزمەتگوزاری و ڕەخساندنی هەلی کار.

لە ژێر ناونیشانی (بە پلانی زانستی و تەندروست،بەرەو ئیدارەیەکی گەشەسەندوتر)"یەکەمین کۆنفڕانسی گەشەپێدانی ئیدارەی سەربەخۆی...
10/05/2025

لە ژێر ناونیشانی (بە پلانی زانستی و تەندروست،بەرەو ئیدارەیەکی گەشەسەندوتر)
"یەکەمین کۆنفڕانسی گەشەپێدانی ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین"
کارەکانی یەکەم ڕۆژی بەڕێ کرد
کارەکە بەچاودێری”ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین و یەکێتی ئەندازیارانی کوردستان لقی ڕاپەڕین“ئەنجام دەدرێت
بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیمان لە پانێڵي یەکەمی کۆنفڕانسەکە بەشداری کرد و ڕۆڵی نەخشەدانان و گرنگی بوونی ماستەرپلانێکی گشتگیری بۆ ئامادەبوان ڕوون کردەوە.

هاوکات سبەی کارەکانی ڕۆژی دوەم بەڕێوە دەچێت بەئومێدی ئەوەی ڕاسپاردەکانی ئەم کۆنفرانسە جێگای خۆی بگرێت و بەزووی بڕیاری پێویستیان لەبارەوە بدرێت

بەناوی خوای گەورە و میهرەبانپرسە و سەرەخۆشی بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی(پورە نازادار  )دایکی بەڕێز (محمد...
22/02/2025

بەناوی خوای گەورە و میهرەبان

پرسە و سەرەخۆشی

بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی
(پورە نازادار )دایکی بەڕێز (محمد علی)مان پێگەیشت، بەناوی بەڕێوەبەر و سەرجەم فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتیمان لەناخی دڵەوە هاوخەمی خۆمان دەردەبڕین بۆ بەڕێزیان و خانەوادەکەیان، خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانین، خودای گه‌وره‌ کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات و سه‌بر و ئارامیش بە کەس و کارو خانەوادەکەیان ببەخشێت..

انا لله وإنا إليه راجعون
ــــــــــــــــــــــــــــــ

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاروۆرکشۆپی”دیزاینی تەلارسازیی شار“ساز کرددوێنێ دووشەممە ٣-٢-٢٠٢٥ لە شاری هەولێر، بە ئامادەبو...
04/02/2025

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار
وۆرکشۆپی”دیزاینی تەلارسازیی شار“ساز کرد

دوێنێ دووشەممە ٣-٢-٢٠٢٥ لە شاری هەولێر، بە ئامادەبوونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، وۆرکشۆپی تایبەت بە ئامادەکردنی ڕێنمایی دیزاینی تەلارسازیی شار بەڕێوەچوو و وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاریش وێڕای بەگرنگ لەقەڵەمدانی وۆرکشۆپەکە بۆ پەرەپێدانی شارەکان، هاوکات داوا لە سەرجەم شارەوانییەکان دەکات شوێنی تایبەت و زەویی گونجاو بۆ دروستکردنی چەندین مۆزەخانە لە شار و ئیدارە سەربەخۆکان دەستنیشان بکەن.

ئەو وۆرکشۆپە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەخشەدانانی ئاوەدانی لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕێکخرا بەمەبەستی جێبەجێکردنی یەکێک لە ڕاسپاردەکانی یەکەمین کۆنفرانسی نەخشەدانانی ئاوەدانی کە ساڵی ڕابردوو ساز کرا و دواتر لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە پەسەند کرا.

ئەو وۆرکشۆپە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان بە بەشداری ڕاوێژکاران و بەڕێوەبەرانی گشتیی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و سەرۆک شارەوانییەکان و بەڕێوەبەرانی گشتیی شارەوانییەکان و بەڕێوەبەرانی نەخشەدانانی ئاوەدانی لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان و تیمێکی ئەندازیاران بەڕێوەچوو.

وۆرکشۆپی تایبەت بە ئامادەکردنی ڕێنمایی دیزاینی تەلارسازی شار بۆ کارکردنە لەسەر جێبەجێکردنی ڕاسپاردەکان لە چوارچێوەی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دووبارە ڕێکخستنەوە و پەرەپێدانی شار و شارۆچکەکان لە ڕێی یاسا و دەرکردنی ڕێنمایی و بەرزەفتە لە سێکتەری نەخشەدانانی ئاوەدانی بە دیاریکراوی پەرەپێدان و دیزاینی تەلارسازیی شار کە ئامرازێکە بۆ ڕێکخستنەوەی ژینگەی تەلارسازیی شارەکان لە ڕووی ستایل و شوناس و بەرزی بینا و ڕووکەشی بینا و بەکارهێنانی بینا و سەلامەتیی گشتیی شار و چەندین بابەتی دیکەش.

دوای وتاری وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار باس لە گرنگی وۆرکشۆپەکە و ئامادەکردنی ڕێنماییەکانی تایبەت بە دیزاینی تەلارسازیی شارەکان کرا و ئاماژەی بەوە کرا کە پێویستە لە ڕێنماییەکاندا ڕەچاوی لایەنی مێژوویی و تایبەتمەندیی شارەکان بکرێت و هەروەها جەختیش کرایەوە گرنگە دیزاینی شارەکان بایەخ بە لایەنی ژینگەیی و نوێکاری و پیشەسازی و کولتووری و هەموو لایەنەکان بدات بۆ ئەوەی لە داهاتوودا خەڵک بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ هەست بە گۆڕانکاری و ڕێکخستنەوەی شار بکەن، داواشی کرد بایەخێکی زۆر بەو پرسە بدرێت، چونکە دیزاین ڕەنگدانەوەی لەسەر ڕێکخستن و جوانی شارەکان دەبێت.
جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە کە لە ڕێنمایی و دیزایندا ڕەچاوی تایبەتمەندی شارەکان بکرێت و هەموو لایەنەکان جێگەیان لە ڕێنماییەکاندا بکرێتەوە.

داوا لە سەرجەم سەرۆكی شارەوانی و بەڕێوەبەرانی گشتیی شارەوانییەکان و بەڕێوەبەرانی نەخشەدانانی ئاوەدانی لە شار و ئیدارە سەربەخۆکان کرا شوێنی تایبەت و زەویی گونجاو بۆ دروستکردنی چەندین مۆزەخانە و گەلەری دەستنیشان بکەن بەمەبەستی پاراستنی پارچە شوێنەوارییەکان و پەرەپێدانی سێکتەری شوێنەوار و گرێدانەوەی بە گەشتوگوزار و چالاکیی هونەری و کولتووری لە شارەکان، کە بە لایەنی کەم لە هەر شارێك پێویستە زەویی بۆ شەش تا حەوت مۆزەخانە دەستنیشان بکرێت و بە بایەخەوە کار لەسەر ئەو پرسە بکرێت.

28/11/2024
ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێز کاک نەورۆز بەرپرسی فەرمانگەی یاسایی لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران سەردانی بەڕێوەبەرایەتی نەخشەدانا...
26/11/2024

ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێز کاک نەورۆز بەرپرسی فەرمانگەی یاسایی لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران سەردانی بەڕێوەبەرایەتی نەخشەدانانی ئاوەدانی ڕاپەڕینی کرد بۆ مەبەستی بەدواداچونی قۆناغەکانی ئامادەکاری زەوی ودابەشکردنی بەسەر فەرمانبەران لە سنوری ئیدارەی ڕاپەرین وە گرفتی زەویەکشتوکاڵیەکان و مامۆستایانی زانکۆو کێشەی قەرەبوی جوتیارانی سنورەکە لای خۆیانەوە دەست خۆشی بەرەو پێشچونی کارەکانیان کرد وە بڕیاریان دا بەردەوام بن لە سەردان و بەدواداچونەکانیان بەمەبەستی دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ گرفتەکانی بەردەم پڕۆسەکە .
ڕاگەیاندنی ب. نەخشەدانانی ئاوەدانی ڕاپەڕین

Address

Rania

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when بەڕێوەبەرایەتی نەخشەدانانی ئاوەدانی ڕاپەڕین posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share