Sarkapkanakam سەركەپكانەكەم

Sarkapkanakam سەركەپكانەكەم له هةر شوينيك ئازادى هةبوو
ژیانیش خؤشه تيايدا

03/07/2020
یوسفی ونبوو هەمدیسان،دێتەوە كەنعان،خەم مەخۆ.خانی خەم، رۆژێ‌ دەبینی وەك گوڵستان،خەم مەخۆ.سوڕی دونیایە ئەگەر دوو ڕۆژ بەكەی...
07/04/2020

یوسفی ونبوو هەمدیسان،دێتەوە كەنعان،
خەم مەخۆ.
خانی خەم، رۆژێ‌ دەبینی وەك گوڵستان،
خەم مەخۆ.
سوڕی دونیایە ئەگەر دوو ڕۆژ بەكەیفی تۆ نەبوو.
كەیف و خۆشی دێنەوە، وەك جاری جاران،
خەم مەخۆ.
گەرچی رێگا زۆر بەترسە و نادیارە مەنزڵیش،
ئاخری كۆتایی دێ‌، رێگەی بیابان،
خەم مەخۆ.

" حافزی شیرازی "

کارەساتێکی گەورە بەڕێوەیە! د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی سلێمانی دوێنێ شەو گوتی; ئەگەر خەڵک پابەندی رێنما...
22/03/2020

کارەساتێکی گەورە بەڕێوەیە!

د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی سلێمانی دوێنێ شەو گوتی; ئەگەر خەڵک پابەندی رێنمایی و رێکارە تەندروستییەکان نەبن، کارەساتێکی گەورە بەڕێوەیە، کۆرۆنا لەنێو کۆڵانەکانماندایە، دەبێت بزانین کە دەچینە دەرەوە لە ماڵەوە رووبەڕووی کۆرۆنا دەبینەوە!

ئازیزان، تکایە خۆتان و کەسوکارتان بپارێزن، کوردستان بەرگەی هەڕەشەکانی کۆرۆنا ناگرێت..

دوای ئەوەی بەرواری ٣/٢١ هاوڵاتیەک لەدەڤەری ڕاپەرین دووچاری ڤایرۆسی کۆرانا بوو ناسراو بە (کۆڤید۱۹) دەبینین مەترسیەکان بوو...
22/03/2020

دوای ئەوەی بەرواری ٣/٢١ هاوڵاتیەک لەدەڤەری ڕاپەرین دووچاری ڤایرۆسی کۆرانا بوو ناسراو بە (کۆڤید۱۹) دەبینین مەترسیەکان بوون بەڕاستەقینە بەشێوەیەک دەگونجێ هەر تاکێکمان دووچاری ئەم ڤایرۆسە بووبین بەبێ ئەوەی پێمان زانیبێت سەرەڕای بڵاوکردنەوەی هۆشیاری زۆر لەلایەن وەزەراتی تەندروستی و لایەنی پەیوەندی دار بەڵام دەبینین خەڵکی سنورەکەمان هێشتا بێ باکانە ڕەفتار لەگەڵ ئەم ڤایرۆسە دەکات بەشێوەیەک کەڕۆژانە لەبری ئەوەی ھەموو تاکەکان بە دەمامک و دەستکێشەوە ببینین بەپێچەوانەوە کەس نابینین کە دەمامکی کردبێ و دەستکێشی لەدەستابێ وە هاتوچۆ و کۆبوونەوە لەشوێنەگشتیەکان بەردەوامە لێرەوە دەمانەوێت پەیامی خۆمان بگەیەنین وەک گروپی ڕۆشنبیری سەرکەپکان وەکو ئەو ئەرکەی لەسەر شانمانە لەمڕۆوە پێویستە هاوڵاتیان لەکاتی چوونەدەرەوە دەمامک و دەستکێش بەکار بهێنن وە کۆبوونەوە گشتیەکان کۆتایی پێ بهێنن و پاک و خاوێنێ ڕاگرن و ئەم ماوەیە لەماڵەوە بمێنەوە، پێویستە تاکی سنورەکەمان بەرپرسیاریەتی ئەوەی تێدابێ کە خەمی خۆشی نیە خەمی کەسانی دەوروبەری بێت یاخود کە خۆشی باکی بە مەترسیەکانی ئەو ڤایرۆسە نیە لانی کەم زەرەر بەکەسانی دەوروبەری نەگەیەنێت.
بەهیوای تەندروستیەکی باش بۆ گشت مرۆڤایەتی و وە بەتایبەت بۆ سنورەکەمان

گروپی ڕۆشنبیری سەرکەپکان

گۆڕی "سوڵتان قابوس" سوڵتانی عومان کە ئێوارەی هەینی کۆچی دوایی کردپێشتر وەسێتی کردبوو و وتبووی کە پەلە بکرێ لە ناشتنم لە ...
14/01/2020

گۆڕی "سوڵتان قابوس" سوڵتانی عومان کە ئێوارەی هەینی کۆچی دوایی کرد
پێشتر وەسێتی کردبوو و وتبووی کە پەلە بکرێ لە ناشتنم لە گۆڕێکی بچکۆلانەدا و گۆڕەکەم وەک خۆی بە سادەی بمێنێتەوە و هەڵبەستن و جوانکاری تیا نەکرێت و نەکرێت بە قەسر و باڵەخانە و نەیکەنە مەزارگە
هیچ سەرکردەیەکی ووڵاتانی بیانی و عەرەبی بانگهێشت نەکرێت بۆ ڕێوڕەسمی ناشتنەکەم ونوێژکردن لەسەرگۆڕەکەم.
تەنها گەلەکەی خۆم بەسە ئامادەبن لەڕێوڕەسمی ناشتن و نوێژکردن لەسەر گۆڕەکەم
هەزار ڕەحمەت لە گۆڕەکەت لادێیەکت کرد بەووڵات.

شوان عەلی

۱۷/۱۲ڕۆژی ئاڵا
16/12/2019

۱۷/۱۲ڕۆژی ئاڵا

سەرکەپکان
30/08/2019

سەرکەپکان

31/07/2019

ھەندێ
کەس خەفەت ئەخۆن،
بەخوێندنەوەی ھەندێ نوسراو..
ئەی ئەبێ حالی ئەوکەسە چۆن بێ کەنوسیوویەتی.؟

27/07/2019

ئەگەر کورد لەسەر مەریخیش دەوڵەتێک دروست بکات،تورکیا قەبوڵ ناکاو دەڵێ یەکپارچەی خاکی مەریخ هێڵی سورە.
عوسمان بایدەمیر

24/07/2018

دەســتم بە زۆرێک لە ئـارەزوەکانم نەگەیشـــتووە ،
بەڵام لە دڵمدا دەنگێـک هەمیشــە و هەمیشــە ئەڵێ :
خوایەک هەیە ...

01/07/2018

ئەمڕۆ ٥٢ ساڵەی كۆچی دوایی شانازی ئاكۆیەتی و كورد و كوردستان و خۆشەویستی هەژاران خوا لێ خۆشبێ (كاك هەباس) عەباس ئاغای مامند ئاغای سەركەپكانی ئاكۆیان كە لە ١/٧/١٩٦٦ لە نەخۆشخانەت ڕەشید لە بەغدا كۆچی دوایی كرد و دڵە مەزنەكەی لە لێدان كەوت عەباس ئاغا لە تەمەنی لاویەتیەوە تاوەكو وەفات كردنی توانیویەتی خزمەتێكی گەورە بە نیشتیمان و خاكەكەی بكات و ژیانی ئەو كەڵە پیاوە پڕیەتی لە سەروەری و سەرفرازی ئەو وەكو سەركردەیەكی كورد ڕۆڵێكی كاریگەری هەبووە لە بزووتنەوەی ڕزگاری خوازی گەلی كورد و مافە ڕەواكانی هەرچەندە نەخوێندەوار بووە بەڵام بیر و هزرێكی زۆر باشی هەبووە وەك مام جەلالی ڕەحمەتی لە دیمانەیەكدا دەڵێت ئەگەر كاك هەباس ئاغا خوێندەواری هەبا ئەوا بێ شك ناوی ئێمەی ون دەكرد، ناوی گەورە هەمیشە لە مێژوودا بە گەورەیی و پڕشنگداری دەمێنێتەوە سڵاو لە گیانی پاكی سەركردە عەباس ئاغا و گشت سەروەرانی كورد و كوردستان

Address

Rania

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Sarkapkanakam سەركەپكانەكەم posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share