University of Raparin زانکۆی ڕاپەڕین

  • Home
  • Iraq
  • Rania
  • University of Raparin زانکۆی ڕاپەڕین

University of Raparin    زانکۆی ڕاپەڕین پەیجی فەرمی زانکۆی ڕاپەڕین لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک
Official Page of University of Raparin

زانكۆی راپەڕین، زانكۆیەكی حكومیەو لەساڵی ٢٠١٠ لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە دامەزراوە

زانکۆی ڕاپەڕین لە ڕیزبەندییەکانی تایمز بۆ ساڵی ٢٠٢٦؛ هەنگاوی نوێ بەرەو جیهانیبوون دەنێتزانکۆی ڕاپەڕین بەردەوامە لە هەوڵە...
24/06/2026

زانکۆی ڕاپەڕین لە ڕیزبەندییەکانی تایمز بۆ ساڵی ٢٠٢٦؛ هەنگاوی نوێ بەرەو جیهانیبوون دەنێت

زانکۆی ڕاپەڕین بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ئەکادیمی و زانستیی خۆی لەسەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی. لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبیش، زانکۆی ڕاپەڕین پێگەیەکی دیاری هەیە و لە ڕیزبەندیی زانکۆ عەرەبییەکاندا لە نێوان پلەی ١٢٦ بۆ ١٥٠دایە و لەسەر ئاستی کوردستانیش لە پلەی یەکەمدایە. کۆی گشتیی خاڵەکانی زانکۆکە لەم ڕیزبەندییەدا لە نێوان ٢٨.٠ بۆ ٢٩.٦دایە. بەپێی پێوەرە وردەکان، زانکۆکە ٢٠.١ خاڵی لە وانەوتنەوە، ٨.٥ خاڵی لە ژینگەی توێژینەوە، ٥٤.١ خاڵی لە جۆرییەتیی توێژینەوە، ١٦.٢ خاڵی لە پەیوەندی بە پیشەسازییەوە، هەروەها ٥١.٢ خاڵی لە تێڕوانینی نێودەوڵەتیدا بەدەست هێناوە.

لەلایەکی دیکەوە، لە ڕیزبەندیی زانستە فرەپسپۆڕییەکاندا (Interdisciplinary Science Rankings) کە گرنگی بە بوارە زانستییە تێکەڵاوەکان دەدات، زانکۆی ڕاپەڕین توانیویەتی لە نێوان پلەکانی ٤٠١ بۆ ٥٠٠دا جێگەی خۆی بکاتەوە. کۆی گشتیی خاڵەکانی زانکۆکە لەم بوارەدا لە نێوان ٣٧.٧ بۆ ٤١.١دایە. ئەم خاڵانە دابەش بوون بەسەر سێ پێوەری سەرەکیدا کە بریتین لە تێچووەکان (Inputs) بە ٤٠.١ خاڵ، پڕۆسە (Process) بە ٣٣.٣ خاڵ و دەرئەنجامەکان (Outputs) بە ٤٢.٠ خاڵ. ئەوەی مایەی خۆشحاڵییە ئەوەیە، لەم ڕیزبەندییەدا لەسەر ئاستی زانکۆ حکومییەکانی کوردستان لە پلەی دووەمدایە.

هەروەها بەپێی نوێترین داتاکانی دامەزراوەی تایمز بۆ خوێندنی باڵا (Times Higher Education)، زانکۆکە لە هەردوو ڕیزبەندیی جیهانی و ڕیزبەندیی کیشوەری ئاسیادا وەک (Reporter) دەرکەوتووە. ئەمەش بەو واتایە دێت کە زانکۆکە بەفەرمی داتاکانی خۆی پێشکەشی ئەم دامەزراوەیە کردووە بۆ هەڵسەنگاندن و لە قۆناغی چالاکیی و بەشداریکردندایە لەگەڵ پێوەرە جیهانییەکان.

ئەم دەرئەنجامانە دەری دەخەن کە زانکۆی ڕاپەڕین هەنگاوی بەردەوام دەنێت بۆ جێگیرکردنی پێگەی خۆی لە نەخشەی ئەکادیمیی جیهانیدا، بە تایبەتی لە بوارەکانی جۆرییەتیی توێژینەوە و کرانەوەی نێودەوڵەتیدا کە خاڵی بەرچاوی لە ڕیزبەندیی وڵاتانی عەرەبیدا تۆمار کردووە.

سەنتەری رێنمایی و راوێژکاری دەروونیی زانکۆی راپەڕین خولی یەکەمی راهێنانی راوێژکاری دەروونیی کۆتایی پێهێناسەنتەری رێنمایی...
24/06/2026

سەنتەری رێنمایی و راوێژکاری دەروونیی زانکۆی راپەڕین خولی یەکەمی راهێنانی راوێژکاری دەروونیی کۆتایی پێهێنا

سەنتەری رێنمایی و راوێژکاری دەروونیی زانکۆی راپەڕین- کەمپەسی قەڵادزێ، ئەمڕۆ بە سەرکەوتوویی کۆتایی بە خولی یەکەمی راهێنانی راوێژکاری دەروونی هێنا کە بۆ ماوەی سێ رۆژ بە ئامانجی پەرەپێدانی توانا زانستی و پیشەیییەکانی فێرخوازان لە بواری دەروونناسیدا بەردەوام بوو.

رێوڕەسمی کۆتاییهاتنی خولەکە بە ئامادەبوونی پ.د جمال علی عمر بەڕێوەبەری گشتی سەنتەری توێژینەوە، پ.ی.د. هاوراز قادر حمە راگری کۆلێژی پەروەردە و لیژنەی سەرپەرشتیار ئەنجامدرا. دوای هەڵسەنگاندنی بەرهەمی زانستیی بەشداربووان، بڕوانامەی بەشداری بە فێرخوازان بەخشرا و رێزلێنانی تایبەت پێشکەش بە راهێنەرانی خولەکە د. بەختیار حسن محمدئەمین و د. میراودەل احمد کانبی کرا.

بە ئەنجامدانی ئەم خولە، سەنتەری رێنمایی و راوێژکاری دەروونیی هەنگاوێکی دیکەی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان زانست و بەکردارەکی کردنی پیشەیی ناوە. سەنتەرەکە جەخت لەسەر ستراتیژی بەردەوامبوونی بەرنامەکانی پەرەپێدانی تواناکان و رەخساندنی دەرفەتی ئەکادیمی نوێ دەکاتەوە، بە ئامانجی ئامادەکردنی فێرخوازان بۆ ئەنجامدانی کاری پیشەیی بە ستانداردە زانستییە سەردەمیانەکان.

23/06/2026

زانکۆی ڕاپەڕین و ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین پڕۆژەی ستراتیژیی «جیۆپارکی ڕاپەڕین» ڕادەگەیەنن

لە پێناو خزمەتکردنی کۆمەڵگە و گەشەپێدانی دەڤەرەکە، زانکۆی ڕاپەڕین بە هاوبەشی لەگەڵ ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین و سەرجەم دامەزراوە پەیوەندیدارەکان، نەخشەڕێگایەکی گشتگیر و زانستیی بۆ ڕاگەیاندنی پڕۆژەی «جیۆپارکی ڕاپەڕین» ئامادە کرد.

ئەم پڕۆژەیە تەنها بۆ کەرتی گەشتیاری نییە، بەڵکو ستراتیژییەکە بۆ بوژانەوەی سێکتەرەکانی ژینگە، تەندروستی، ئابووری، وەبەرهێنان و دابینکردنی هەلی کار بۆ گەنجانی سنوورەکە.

تیمە پسپۆڕەکانی سەنتەری توێژینەوەی زانکۆ، لەسەر بنەمای زانستی و ژینگەیی بەدواداچوونی وردیان بۆ ئەم شوێنانە کردووە:
دەربەندی ڕانیە ، کانیە ڕەش، ئەشکەوتی بێتکار، تاڤگەی سولی دەوژان، قەڵای دینکەو چیای حاجیلە

🎬 بینەری دیمەنی کۆبوونەوەی ڕاگەیاندنی پڕۆژەکە بن لەم ڤیدیۆیەدا 👇

“ هاوینی ئەکادیمی خوێندکاران “ دەست پێدەکات، زانیاری تەواو وەربگرە و لە ڕێگەی ئەم لینکەوە بەشدار بە :https://forms.gle/s...
23/06/2026

“ هاوینی ئەکادیمی خوێندکاران “ دەست پێدەکات، زانیاری تەواو وەربگرە و لە ڕێگەی ئەم لینکەوە بەشدار بە :
https://forms.gle/sKTmHXaFBVSTCSsH8

سەنتەری گەشەپێدان بۆ کار لە زانکۆی ڕاپەڕین مەراسیمی بەخشینی  بڕوانامەی خولی ڕاهێنانی تواناکان بۆ ساڵی 2025 ئەنجام دەدات....
22/06/2026

سەنتەری گەشەپێدان بۆ کار لە زانکۆی ڕاپەڕین مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی خولی ڕاهێنانی تواناکان بۆ ساڵی 2025 ئەنجام دەدات.

ڕێکەوت: چوار شەممە ( 2026, 6, 24)
کات : ١٠ ی سەرلەبەیانی
شوێن : هۆڵی چالاکییەکانی زانکۆ ، کۆلیژی پەروەردەی بنەڕەت

Address

Main Street
Rania
46012

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when University of Raparin زانکۆی ڕاپەڕین posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Organization

Send a message to University of Raparin زانکۆی ڕاپەڕین:

Share