ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین

ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین پەیجی فەرمیی ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین

07/05/2026

هاوڵاتی بەرێز:
لەو شوێنانە دووربکەونەوە کە بۆ مەلەکردن مەترسیدارن.

لە ڕۆژی جیهانی کرێکاراندا، بە ڕێز و پێزانینێکی زۆرەوە لە ڕۆڵی گرنگی توێژی کرێکاران لە بونیاتنانی کۆمەڵگە و ئاوەدانکردنەو...
30/04/2026

لە ڕۆژی جیهانی کرێکاراندا، بە ڕێز و پێزانینێکی زۆرەوە لە ڕۆڵی گرنگی توێژی کرێکاران لە بونیاتنانی کۆمەڵگە و ئاوەدانکردنەوەی وڵاتدا دەڕوانین. ئەم یادە دەرفەتێکە بۆ دووپاتکردنەوەی پشتیوانی بۆ دەستی کارو ئەو توێژەی کە ڕۆژانە بە ماندووبوونی خۆیان ئایندەی کۆمەڵگە بونیات دەنێن.
ڕۆژی کرێکاران لە هەموو کرێکارانی کوردستان پیرۆز بێت.

ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین

سێ یانە نایابەکەی دەڤەری ڕاپەڕین ڕێزلێنانیان پێشکەشکرائەمڕۆ پێنجشەممە ٣٠\٤\٢٠٢٦ بەڕێز هیوا قەرەنی سەرپەرشتیاری ئیدارەی س...
30/04/2026

سێ یانە نایابەکەی دەڤەری ڕاپەڕین ڕێزلێنانیان پێشکەشکرا
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣٠\٤\٢٠٢٦ بەڕێز هیوا قەرەنی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین بە ئامادەبوونی ئەکرەم چالاک بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی ڕاپەڕین ، پێشوازیکرد لە سەرۆکی یانە نایابەکانی ڕانیە و قەڵادزێ و چوارقوڕنە شاندی یاوەریان
لە وتەیەکدا بەڕێز سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین پیرۆزبایی لە هەرسێ یانەکەی دەڤەری ڕاپەڕین کرد کە توانیویانە لە خولی نایابی کوردستان بمێننەوە، هەروەها لای خۆیەوە بەڵێنی پشتیوانی و هاوکاری بۆ یانەکانی دەڤەری ڕاپەڕین دووپاتکردەوە کە وەک هەمیشە هاوکاریان بێت
دواتر ڕێزلێنانی تایبەتی ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین پێشکەشی یانەکان کرا
دواتر بەڕێوەبەری وەرزشی ڕاپەڕین ڕێزلێنانی پێشکەشی یانەکان کرد

لە زانکۆی ڕاپەڕین دیدارێکی زانستی بەناونیشانی دەرفەتەکانی گەشەپێدانی ئابووری ئیدارەی ڕاپەڕین بەڕێوەچووئەمڕۆ چوار شەممە ۲...
29/04/2026

لە زانکۆی ڕاپەڕین دیدارێکی زانستی بەناونیشانی دەرفەتەکانی گەشەپێدانی ئابووری ئیدارەی ڕاپەڕین بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ چوار شەممە ۲۰۲٦/٤/۲۹، بە ئامادەبوونی بەڕێزان بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و هیوا قەرەنی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین و پەیمان ڕەمەزان سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین و ژمارەیەک لە لێپرسراوان و مامۆستایانی زانکۆ دیدارێکی زانستی لەژێر ناونیشانی دەرفەتەکانی گەشەپێدانی ئابووری دەڤەری ڕاپەڕین بەڕێوەچوو کە لە ژێر چاودێری بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و لەلایەن زانکۆی ڕاپەرین بە هاوبەشی دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی ڕێکخرابوو

لە دیدارەکەدا چەند پانێڵێک لە سێکتەرە جیاوازەکان پێشکەشکران کە باسیان لە هەوڵەکان و چۆنیەتی بەرەوپێشبردنی زیاتری سنورەکە دەکرد بە تایبەت کە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین لەڕووی کشتوکاڵ و وەبەرهێنان و گەشتوگوزارو زۆر بواریتر تایبەتمەندی خۆی هەیە ئەگەر دەرفەت بڕەخسێندرێت و ئاوڕی زیاتری لێبدرێتەوە دەتوانرێت زۆر زیاتر لە ئێستا بەرەو پێشەوە بچێت
لەبەشێکی تری پانێڵەکاندا باس لە کۆچکردنی گەنجان و هۆکارەکانی دوورکەوتنەوەیان لەوڵات کرا و ئاماژە بە کەمی هەلی کار و دەرفەتی ئیشکردن کرا لەم سنورە تاوەکو ببێتە هۆکارێکی کەمبوونەوەی دیاردەی کۆچکردن.
هەروەها باس لە بواری بازرگانی و وەبەرهێنان کرا لەم سنورە و بە تایبەت کە سنورەکە خاوەن ناوچەیەکی کشتوکاڵی زۆر باشە و هەوڵبدرێت هاوڵاتیان هان بدرێن تاوەکوو بتوانرێت لەم ڕوەوە وەبەرهێنان و سەرمایەی مرۆیی خۆیان بخەنەگەڕ.

مەراسیمی رێزلێنان و بەخاک سپاردنی تەرمی شاعیر و نووسەرو روناکبیری کورد (رەفیق سابیر) بەڕێوەچووئەمرۆ یەک شەممە ٢٦/ ٤/ ٢٠٢...
26/04/2026

مەراسیمی رێزلێنان و بەخاک سپاردنی تەرمی شاعیر و نووسەرو روناکبیری کورد (رەفیق سابیر) بەڕێوەچوو

ئەمرۆ یەک شەممە ٢٦/ ٤/ ٢٠٢٦ لە مەراسیمێکی شایستەدا بە ئامادەبوونی بەرێزان عەتا محمد نوێنەری جێگری سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هیوا قەرەنی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین و هەڤاڵ ابوبکر پارێزگاری پارێزگای سلێمانی و نوێنەری پارێزگای هەڵەبجە و جێگرانی بەڕێز سەرپەرشتیار و قائیمقامەکانی ڕانیە و پشدەر و بەڕێوەبەر و لێپرسراوانی حکومی و حزبی و ژمارەیەکی زۆر لە ڕۆشنبیران و ئەدیبان و سەرجەم چین و توێژە جیاوازەکان، رێورەسمی رێزلێنان و ماڵئاواییکردن و بە خاک سپاردنی تەرمی شاعیر و نووسەرو روناکبیری گەورەی کورد ( رەفیق سابیر ) بەڕێوەچوو.
سەرەتای مەراسیمەکە لە هۆڵی ڕۆشنبیری ڕانیە دەستیپێکرد و تێیدا چەند ووتارێک لەلایەن ئامادەبوانەوە پێشکەش کران لەبارەی ژیاننامە و قوربانیدان و خزمەتگەیاندنی خوا لێیخۆشبێت ڕەفیق سابیر بە دۆزی کورد و کوردستان، لەڕێگەی شیعر و نوسینەکانیەوە.
پاشان لەلایەن ئامادەبووانەوە گوڵ لەسەر تەرمەکەی داندرا.

هەر لە دێژەی مەراسیمەکەدا، لە شاری قەڵادزێ لە ڕێووڕەسمێکی فراوان و شایستەدا تەرمی خوا لێیخۆشبێت ڕەفیق سابیر لە گۆرستانی قەڵادزێ بەخاک سپێردرا.

وەک ئەرێکێکی نەتەوەیی و وەفایەک بۆ مامۆستا ڕەفیق سابیر، کەهەموو تەمەنی خۆی لەخزمەت گەیاندن بە میللەتەکەی سەرف کرد داوا ل...
25/04/2026

وەک ئەرێکێکی نەتەوەیی و وەفایەک بۆ مامۆستا ڕەفیق سابیر، کەهەموو تەمەنی خۆی لەخزمەت گەیاندن بە میللەتەکەی سەرف کرد داوا لە هەموو لایەنەکان و ڕۆشنبیران و گەنجان و چین و توێژەکان دەکەین بەشداربن لە مەراسیمی بەخاک سپاردنی بەڕێزیان لە زێدی خۆی،کە بڕیار وایە سبەی ڕۆژی یەک شەممە مەراسیمەکە بەڕێوە بچێت.

بەشداریتان وەفادارییە بۆ خزمەت و ماندووبوونی بەڕێزیان.

یادی بۆمبابارانکردنی قەڵادزێ بەرز ڕاگیر ئەمڕۆ ٢٤\٤\٢٠٢٦ لە ڕێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و بەڕێز ...
24/04/2026

یادی بۆمبابارانکردنی قەڵادزێ بەرز ڕاگیر

ئەمڕۆ ٢٤\٤\٢٠٢٦ لە ڕێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و بەڕێز هیوا قەرەنی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین و بەڕێزان جێگرانی بەڕێز سەرپەرشتیارو قائیمقامەکانی ڕانیە و پشدەر و بەرپرسانی حکومی و حزبی دەڤەری ڕاپەڕین وپێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان و هاوڵاتیانی سنورەکە ، یادی بۆمبابارانکردن و ڕاپەڕینی ٢٤\٤ ی قەڵادزێ بەرزڕاگیراو تاجەگوڵینەی ڕێزو وەفا لەسەر گڵکۆی شەهیدان داندرا .

بەیاننامەی ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین بەبۆنەی یادی (٥٢) ساڵەی بۆردومانکردن و ڕاپەڕینی شاری قەڵادزێکەس و کاری سەربەرزی شەهی...
24/04/2026

بەیاننامەی ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین بەبۆنەی یادی (٥٢) ساڵەی بۆردومانکردن و ڕاپەڕینی شاری قەڵادزێ

کەس و کاری سەربەرزی شەهیدان..
هاوڵاتیانی خۆڕاگری قەڵادزێ و دەڤەری پشدەر

ئەمڕۆ (٥٢) ساڵ بەسەر یەکێک لە دڕندەترین تاوانەکانی ڕژێمی بەعسی فاشستدا تێدەپەڕێت، کە تێیدا لە ٢٤ی نیسانی ١٩٧٤دا، بە چەکی قەدەغەکراو هێرشی کردە سەر شاری قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی (کە ئەو کات لەو شارەدا بوو) ، لەو کارەساتەدا خوێنی ئاڵی خوێندکاران و مامۆستایان و هاوڵاتیانی سڤیل تێکەڵ بوون و مێژوویەکی پڕ لە سەروەرییان بۆ نەتەوەکەمان تۆمار کرد کە هاوکاتیشە لەگەڵ ڕاپەڕینی ٢٤\٤\١٩٨٢ ئەو شارە خۆڕاگرە .

هاوڵاتیانی بەڕێز
ئێمە لە ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین، لە کاتێکدا سەری ڕێز و نەوازش بۆ شەهیدانی ئەو کارەساتە و تەواوی شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاری کوردستان دادەنەوێنین، دوپاتی دەکەینەوە کە خزمەتکردنی ئەم دەڤەرە تێکۆشەرە و ئاوەدانکردنەوەی زیاتری، بە ئەرکی لە پێشینەی خۆمان دەزانین. قەڵادزێ و تەواوی دەڤەری پشدەر شایستەی باشترین خزمەتگوزارین، وەک وەفایەک بۆ ئەو مێژووە پڕ لە قوربانیدانەی کە پێشکەشیان کردووە.
لەم یادە غەمناکەدا، سڵاوی ئەمەک و وەفاداری بۆ کەس و کاری سەربەرزی شەهیدان دەنێرین و جەخت دەکەینەوە کە یادی ٢٤ی نیسان وەک هێمایەکی زیندوویی و خۆڕاگری گەلەکەمان لە ویژدانی هەموو کوردێکدا بە زیندوویی دەمێنێتەوە.

ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین

ڕۆژی ڕۆژنامەگەری کوردی پیرۆزبێت لە ساڵرۆژی دەرچوونی یەکەم ڕۆژنامەی کوردی بە ناوی کوردستان ، گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی ...
22/04/2026

ڕۆژی ڕۆژنامەگەری کوردی پیرۆزبێت

لە ساڵرۆژی دەرچوونی یەکەم ڕۆژنامەی کوردی بە ناوی کوردستان ، گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرجەم ڕۆژنامەنووسان و ڕاگەیاندنکارانی کوردستان بە گشتی و دەڤەری ڕاپەڕین بەتایبەتی دەکەین.
ئێمە لە ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین دوپاتی دەکەینەوە کە هەمیشە پشتیوانی ڕۆژنامەنوسان دەبین کار دەکەین بۆ فەراهەمکردنی ژینگەیەکی لەبار بۆ کارکردنی میدیایی و دەستڕاکەیشتن بە زانیارییەکان لە چوارچێوەی یاسا کارپێکراوەکانی هەرێمی کوردستان و بۆ ئەو مەبەستەش وەک هەمیشە پاڵپشت و پشتیوانی ڕۆژنامەنووسان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەبین.
هەروەها داواکارین ڕۆژنامەنووسانی دەڤەرەکەمان بەوپەڕی پیشەییبوون و ئەمانەتەوە کارەکانیان ئەنجام بدەن بۆ خزمەتی گشتی و گەشەپێدانی دەڤەرەکە

پیرۆزبێت ساڵیادی ڕۆژنامەگەری کوردی

ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین
٢٢ی نیسانی ٢٠٢٦

یادی شەھیدانی کیمیابارانی شێخوەسان و بالیسان و دۆڵێ خۆشناوەتی بەرز راگیرا لە مەراسیمێکی شایستەدا بە ئامادەبوونی بەڕێز هی...
16/04/2026

یادی شەھیدانی کیمیابارانی شێخوەسان و بالیسان و دۆڵێ خۆشناوەتی بەرز راگیرا
لە مەراسیمێکی شایستەدا بە ئامادەبوونی بەڕێز هیوا قەرەنی ، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین و حسێن مەحمود قائیمقامی قەزای ڕانیە و ژمارەیەک لە کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و بەرپرسانی حکومی و حزبی، یادی کیمیابارانی بالیسان و شێخوەسان و دۆڵی خۆشناوەتی بەرزڕاگیراو تاجەگوڵینەی ڕێزو وەفا لەسەر گڵکۆی شەهیدان داندرا.

ڕێکخراوی پزشکانی بێ سنور سەردانی ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕینیان کردلە دیوانی ئیدارە ، بەڕێز هیوا قەرەنی سەرپەرشتیاری ئیدارە...
14/04/2026

ڕێکخراوی پزشکانی بێ سنور سەردانی ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕینیان کرد

لە دیوانی ئیدارە ، بەڕێز هیوا قەرەنی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین پیشوازیکرد لە شاندێکی ڕێکخراوی پزیشکانی بێسنوور
لە دیدارەکەدا کە بەڕێز دکتۆر سەفەر حسن بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ڕاپەڕین و بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فێرکاری ڕانیە بەڕیوەبەری کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان ئامادەی بوو
بەڕێز سەرپەرشتیار پشتیوانی تەواوی خۆی و ئیدارەی ناوچەکەی بۆ ڕێکخراوەکە دەربڕی، کەوا بەزووترین کات لە فریاکەوتنی ڕانیە و قەڵادزێ دەستبەکاربن بۆ خزمەتی هاووڵاتیان

Address

Darwaza Street
Rania

Opening Hours

Monday 08:30 - 14:30
Tuesday 08:30 - 14:30
Wednesday 08:30 - 14:30
Thursday 08:30 - 14:30
Sunday 08:30 - 14:30

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share