بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوەو پاراستنی ڕێگاوبانی ڕانیە

  • Home
  • Iraq
  • Rania
  • بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوەو پاراستنی ڕێگاوبانی ڕانیە

بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوەو پاراستنی ڕێگاوبانی ڕانیە بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاو بانی ڕانیە

تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی ڕانیە بەردەوامن لە کارەکانیان بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتییان و پاراستن...
23/02/2026

تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی ڕانیە بەردەوامن لە کارەکانیان بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتییان و پاراستنی ڕێگاوبانەکان لە مەترسییەکانی لافاو و تێکچوون.
​لە گوندی پڵنگانی سەر بە ناحیەی سەرکەپکان، تیمەکانمان هەستان بە گۆڕینی ئاوبارەیەکی لولەیی کۆن لە تیرەی 30 سم بۆ تیرەی 75 سم. ئەم کارە بە مەبەستی زیادکردنی توانای تێپەڕبوونی ئاوی باراناو و پارێزگاری کردن لە ڕێگاکە ئەنجامدراوە.
​تیمەکانمان بەردەوام دەبن بۆ چاککردنی هەموو ئەو ڕێگا سەرەکییانەی بەهۆی باران و بەفرەوە تووشی زیان بوون، لەپێناو دابینکردنی هاتووچۆیەکی سەلامەت بۆ هاوڵاتییان..
​⚠️ ئاگاداری و داواکاری بۆ هاوڵاتیانی خۆشەویست :
​داواکارین لەپێناو پاراستنی ڕێگاوبانەکان و سەلامەتی گشتی، بەهیچ شێوەیەک تەنیشتە جۆگاکان (شانەکانی ڕێگا) دانەخەن، چ بە دروستکردنی دیوار و سیاج یان پڕکردنەوەیان.
​گرتنی ڕێڕەوی ئاو دەبێتە هۆی کۆبوونەوەی باراناو و تێکچوونی خێرای شەقامەکان، کە ئەمەش مەترسی بۆ سەر ژیانی شۆفێران دروست دەکات.
​پاراستنی ڕێگاوبانەکان ئەرکی هەموومانە.

هەوڵەکانمان بۆ بنبڕکردنی مەترسییەکانی داڕمان لە ڕێگای قەرەسرد بەردەوامە​لە پێناو پاراستنی گیانی شۆفێران و ڕێگریکردن لە ه...
15/02/2026

هەوڵەکانمان بۆ بنبڕکردنی مەترسییەکانی داڕمان لە ڕێگای قەرەسرد بەردەوامە
​لە پێناو پاراستنی گیانی شۆفێران و ڕێگریکردن لە هەر ڕووداوێکی نەخوازراو، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢٦/٢/١٥ تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی ڕانیە، بەردەوام بوون لە پاککردنەوەی ڕێگای (قەرەسرد - دوکان) لەو بەردە لەرزۆک و پاشماوەی چیایەی کە مەترسی داڕمانیان لێدەکرێت.
​ئەم کارانە بە مەبەستی لادانی هەموو ئەو ئاستەنگانەیە کە مەترسییان بۆ سەر گیانی هاوڵاتییان هەیە، تاوەکو سەلامەتی تەواو بۆ گەشتیاران و بەکارهێنەرانی ئەم ڕێگایە دەستەبەر بکرێت.

بەردەوامی کارکردنی تیمەکانمان لە پێناو سەلامەتی هاوڵاتییان​ئەمڕۆ هەینی ٢٠٢٦/٢/١٣  تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوە و پ...
13/02/2026

بەردەوامی کارکردنی تیمەکانمان لە پێناو سەلامەتی هاوڵاتییان
​ئەمڕۆ هەینی ٢٠٢٦/٢/١٣ تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی ڕانیە سەرقاڵی پاککردنەوەی ڕێگای (قەرەسرد - دوکان) بوون لەو پارچە بەرد و پاشماوانەی بەهۆی داڕمانەوە ئاستەنگی هاتووچۆیان بۆ شۆفێران دروست کردبوو.
​جگە لە پاککردنەوەی ڕێگاکە، تیمەکانمان کار دەکەن بۆ لادانی ئەو بەشانەی چیایەکە کە مەترسی داڕمانیان لێ دەکرێت، ئەمەش لەپێناو پاراستنی گیانی گەشتیاران و شۆفێرانی ئەو سنوورە.
​هیوای سەلامەتی بۆ هەمووان دەخوازین.

تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی ڕانیە، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٦/٢/١٢ بەردەوامبوون لە کارکردنی مەیدان...
12/02/2026

تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی ڕانیە، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٦/٢/١٢ بەردەوامبوون لە کارکردنی مەیدانی بە مەبەستی ڕێکخستنەوە و دابەشکردنی تەوژمی ئاوی زێی بچوک بەسەر سپانەکانی پردە تازەکەو پردە کۆنەکەی دەربەندی ڕانیە، ئەم هەوڵانەش بە ئامانجی کەمکردنەوەی ئاستی ئەو مەترسییانەی کە دروستبوون بۆ سەر ئەبەتمێنت و گابیۆنەکانی پردە کۆنەکە، بەتایبەت کە لە ئێستادا بەهۆی توانەوەی بەفری چیاکان و بارانی بەخوڕی چەند ڕۆژی ڕابردوو ئاستی ئاوەکە بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە بۆ ئاستێکی پێوانەیی وە بڕێکی زۆر ئاوی ڕووباریش لە دیوی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دێت. تیمەکانمان ئەمڕۆ بە بڵدۆزەرێک و حەفارەیەک لە ئەرکدا بوون بۆ پاراستنی ئەم دوو پردە و بڕیاریشە سبەینێ قەبارەی کارەکان فراوانتر بکرێت. جێی ئاماژەیە کە بوونی پڕۆژەی ئاوی ڕانیە و بەکارهێنانی (Sheet Pile) لە دەوری پڕۆژەکەدا، بووەتە ئاستەنگ لەبەردەم تێپەڕبوونی سروشتیی ئاوەکە و ڕێگری دەکات لە دابەشبوونی یەکسانی تەوژمەکە بەسەر سپانەکانی تردا، بەڵام تیمەکانمان هەموو هەوڵێکی خۆیان دەخەنە گەڕ بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە و پاراستنی سەلامەتی پردەکان وە لەداهاتوشدا پێویستە چارەنوسی پردەکۆنەکە یەکلایی بکرێتەوە.
​ بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی ڕانیە
١٢ی شوباتی ٢٠٢٦

📢 ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی ڕانیەوە​ئاگاداری سەرجەم شۆفێران و هاوڵاتیانی خۆشەویست دە...
11/02/2026

📢 ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی ڕانیەوە
​ئاگاداری سەرجەم شۆفێران و هاوڵاتیانی خۆشەویست دەکەینەوە، کە بە مەبەستی پاراستنی گیانی گەشتیاران و شۆفێران، ڕێگای (قەرەسرد - دووکان) بە شێوەیەکی کاتی دادەخرێت.
لە ڕۆژی پێنجشەممەوە ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٢/١٢، ڕێگاکە بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک بەڕووی هاتوچۆدا دادەخرێت.
تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیمان هەڵدەستن بە ئەنجامدانی هەڵمەتێکی فراوان بۆ ​پاککردنەوەی ڕێگاکە لەو پارچە بەرد و پاشماوەی شاخانەی بەهۆی باران و بەفرەوە هەرەسیان هێناوە.وە ​لادانی ئەو بەشانەی شاخ کە مەترسی داڕمانیان لێ دەکرێت بۆ ڕێگری لە هەر ڕووداوێکی نەخوازراو.

​داواکارین لە شۆفێرانی بەڕێز ڕێگای جێگرەوە بەکاربهێنن و هاوکارمان بن تاوەکو کارەکان بە سەرکەوتوویی کۆتاییان دێت.
​سەلامەتی بۆ هەمووان..

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٦/٢/١٠ تیمێکی شارەزا لە ئەندازیارانی بەڕێوەبەرایەتیمان بەدواداچوونی بۆ هەردوو پردی دەربەند کرد، دیارە ک...
10/02/2026

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٦/٢/١٠ تیمێکی شارەزا لە ئەندازیارانی بەڕێوەبەرایەتیمان بەدواداچوونی بۆ هەردوو پردی دەربەند کرد، دیارە کێشەکە زیاتر گۆڕانی شێوەی ڕێڕەوی ئاوەکەیە نەک مەترسیی تێکچوونی بنچینەیی.
لایەنی ئەندازیاری و سەلامەتی پردەکە:
لەبەر ئەوەی بنچینەی هەردوو پردەکە لەسەر (End-bearing-piles) دیزاین کراوە هێزی قورسایی پردەکە ڕاستەوخۆ دەچێتە سەر چینە هەرە بەهێزەکان (Bedrock). بۆیە دەرکەوتنی بەشێکی پایڵەکان بەهۆی داخوران (Scouring) کاریگەرییەکی ئەوتۆی لەسەر سەقامگیریی (Stability) پردەکە نییە.
​داخوران ئەمە دیاردەیەکی سروشتییە کە ئاوەکە خاکی دەوروبەری پایڵەکە دەبات، بەڵام لەبەر ئەوەی پایڵەکە لەسەر چینێکی بەهێز وەستاوە نەک لەسەر لێکخشاندنی خاک (Friction)، مەترسی ڕووخانی نییە.
​هەنگاوە پێویستەکان و کاری بەپەلە:
*​دابەشکردنی ئاوەکە باشترین چارەسەری کاتییە بۆ ئەوەی پەستانی ئاوەکە تەنها لەسەر یەک یان دوو سپان (Span) نەبێت و پاڵەپەستۆی زیاتر دروست نەکات بەوەش ڕێژەی داخوران کەم دەکاتەوە.
*​داپۆشینەوەی پایڵەکان لە وەرزی کەم ئاویدا، پێویستە بە بەکارهێنانی قسڵ ڕێژ (Riprap) یان کۆنکرێتی پارێزەر، دەوروبەری پایڵەکان پڕبکرێنەوە بە جورێک بێدی هەردوو پردەکە بپارێزێت بۆ ڕێگریکردن لە داخورانی زیاتر دەرکەوتنی پایلەکان.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٦/٢/٤، لەگەڵ بەردەوامی شەپۆلی بەفربارین لە سنووری قەزای پشدەر، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوە و پ...
04/02/2026

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٦/٢/٤، لەگەڵ بەردەوامی شەپۆلی بەفربارین لە سنووری قەزای پشدەر، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی ڕانیە لە ئەرکێکی بێپچڕاندایە.
​تیمەکانمان لەناو جەرگەی بەفر و تەمدا سەرقاڵی ڕاماڵینی بەفری سەر ڕێگای مەرزی کێلێن بە مەبەستی پاککردنەوەی ڕێگاکە و دڵنیابوونەوە لە سەلامەتی و بەردەوامیی هاتووچۆی هاووڵاتیان و شۆفێران. ❄️

****************************************
*بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوەو پاراستنی ڕێگاوبانی ڕانیە
*بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕێگاو بان و ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێ کردنی ڕاپەڕین
*وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن

لە پێناو سەلامەتی ئێوە تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیمان لەناو جەرگەی بەفرو تەمدا ئامادەن ❄️​ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢٦/١/٣١ لە کاتێکدا ش...
31/01/2026

لە پێناو سەلامەتی ئێوە تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیمان لەناو جەرگەی بەفرو تەمدا ئامادەن ❄️
​ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢٦/١/٣١ لە کاتێکدا شەپۆلێکی نوێی بەفربارین مەرزی کێلێی گرتووەتەوە لە سنوری قەزای پشدەر، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی ڕانیە وەک قەڵایەکی قایم لە مەیدانەکەدا ماونەتەوە.
​ئەرکی ئەمڕۆیان تەنها ڕاماڵینی بەفر نەبووە، بەڵکو بەردەوامن لە فراوانکردنی ڕێگاکە بۆ ئەوەی جوڵەی بازرگانی و هاتووچۆی هاووڵاتیان لەم مەرزە ستراتیژییەدا بۆ چرکەیەکیش پەککەوتنی بەخۆوە نەبینێت. ❄️

****************************************
*بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوەو پاراستنی ڕێگاوبانی ڕانیە
*بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕێگاو بان و ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێ کردنی ڕاپەڕین
*وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن

بەردەوامی کارەکانی تیمی ڕاماڵینی بەفر لە زینی وەرتی​بە مەبەستی پاراستنی گیانی گەشتیاران و شۆفێران و ڕێگریکردن لە پەککەوت...
31/01/2026

بەردەوامی کارەکانی تیمی ڕاماڵینی بەفر لە زینی وەرتی
​بە مەبەستی پاراستنی گیانی گەشتیاران و شۆفێران و ڕێگریکردن لە پەککەوتنی هاتووچۆ، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی ڕانیە، ئەمڕۆ (شەممە) ‌٢٠٢٦/١/٣١ سەرقاڵی پاککردنەوە و ڕاماڵینی بەفر بوون زینی وەرتی له سنوری ناحیەی سەرکەپکان
​سەرەڕای سەرما و سەختی ناوچەکە، تیمەکانمان هەمیشە لە ئامادەباشیدان بۆ ئەوەی هیچ ڕێگایەک بە ڕووی هاووڵاتیاندا دانەخرێت.

****************************************
*بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوەو پاراستنی ڕێگاوبانی ڕانیە
*بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕێگاو بان و ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێ کردنی ڕاپەڕین
*وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن

سەرباری بەفربارین، جوڵەی بازرگانی لە مەرزی کێلێ بەردەوامە ئەمڕۆ هەینی ٢٠٢٦/١/٣٠ تیمەکانی ڕاماڵینی بەفر لە بەڕێوەبەرایەتی...
30/01/2026

سەرباری بەفربارین، جوڵەی بازرگانی لە مەرزی کێلێ بەردەوامە
ئەمڕۆ هەینی ٢٠٢٦/١/٣٠ تیمەکانی ڕاماڵینی بەفر لە بەڕێوەبەرایەتیمان، دوای هەوڵێکی چڕ و کردنەوەی ڕێگاکان، سەرکەوتوو بوون لە هاوکاری و تێپەڕاندنی ٢٣ بارهەڵگر لە دیوی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بۆ ناو خاکی هەرێمی کوردستان. بەڕێوەبەرایەتیمان لە خزمەتکردن بەردەوامە بۆ ئەوەی هیچ ئاستەنگێک نەکەوێتە بەردەم جموجۆڵی بازرگانی.

****************************************
*بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوەو پاراستنی ڕێگاوبانی ڕانیە
*بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕێگاو بان و ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێ کردنی ڕاپەڕین
*وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن

*هاوکاری و پشتیوانی بۆ خوشک و برایانمان لە ڕۆژئاوا*​بە مەبەستی جێبەجێکردنی ئەرکی مرۆیی و نەتەوەیی، و وەک گوزارشتێک لە ها...
29/01/2026

*هاوکاری و پشتیوانی بۆ خوشک و برایانمان لە ڕۆژئاوا*

​بە مەبەستی جێبەجێکردنی ئەرکی مرۆیی و نەتەوەیی، و وەک گوزارشتێک لە هاوسۆزی بۆ ئەو بارودۆخە سەختەی کە ڕووی لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای کوردستان کردووە، بەڕێوەبەرایەتیمان هەستا بە ئەنجامدانی هەڵمەتێکی فراوان بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری و کۆمەک.
​ئەم هەڵمەتە بە بەشداری و خەمخۆری سەرجەم فەرمانبەران و دڵسۆزان ئەنجامدرا، کە تێیدا توانرا بڕێکی باش لە (کۆمەکی دارایی) کۆبکرێتەوە.
ئامانجی ئێمە تەنها گەیاندنی هاوکاری نییە، بەڵکو ناردنی پەیامی پشتیوانی و یەکگرتووییە بۆ گەلەکەمان لە باشوری کوردستان.
​دەستخۆشی لە هەموو ئەو بەڕێزانە دەکەین کە بەشداربوون لەم کارە خێرخوازییەدا. هیوادارین ئەم
هەنگاوە ببێتە مایەی سووککردنی کەمێک لە ئازارەکانیان.

******************************************.
*​بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوەو پاراستنی ڕێگاوبانی ڕانیە*
٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦

ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٠٢٦/١/٢٨ ڕاماڵینی بەفر بەمەبەستی  فراوانکردنی ڕێگای زینی وەرتی وە ڕەبایەکانی پێشمەرگە لە سنوری ناحیەی ...
28/01/2026

ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٠٢٦/١/٢٨ ڕاماڵینی بەفر بەمەبەستی فراوانکردنی ڕێگای زینی وەرتی وە ڕەبایەکانی پێشمەرگە لە سنوری ناحیەی سەرکەپکانی قەزای ڕانیە لەلایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوەو پاراستنی ڕێگاوبانی ڕانیەوە.

****************************************
*بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوەو پاراستنی ڕێگاوبانی ڕانیە
*بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕێگاو بان و ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێ کردنی ڕاپەڕین
*وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن

Address

Ranya
Rania
46012

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوەو پاراستنی ڕێگاوبانی ڕانیە posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Organization

Send a message to بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوەو پاراستنی ڕێگاوبانی ڕانیە:

Share