03/06/2012
سه‌نته‌رێكی دیراساتی ستراتیژی: كاتێكی گونجاوه بۆ كورد كه‌ركوك بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان
سه‌نته‌ری دیراساتی ستراتیژی رۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست له راپۆرتێكی نوێیدا رایگه‌یاند كه ئه‌و گرنگیپێدانه‌ی كه له‌نێوخۆی عێراق و له ده‌ره‌وه‌ی عێراقیشدا به كه‌ركوك ده‌درێت، هه‌مووی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و لێدوان و ته‌ئكیدكردنی سه‌ركردایه‌تی كورد كه باس له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كه‌ركوك بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.
راپۆرته‌كه به وردی و تێروته‌سه‌لی باس له مێژووی كه‌ركوك ده‌كات له پێنج قۆناغی مێژوویی‌دا كه له سه‌رده‌می ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی ده‌ست پێده‌كات تا قۆناغی دوای رووخانی ئیمپراتۆریه‌ته‌كه و دواتر قۆناغی 1920-1975 و هاتنه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی عێراقیه‌كان و ئه‌و سیاسه‌ته‌ی كه په‌یڕه‌و كردووه كه سیاسه‌تێكی هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی بووه له‌گه‌ڵ ناوچه‌كه كه ئه‌ویش بڵاوكردنه‌وه‌ی قیه‌م و به‌ها عه‌ره‌بیه‌كان و سرینه‌وه‌و ره‌تكردنه‌وه‌ی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد و چاندنی تۆی فیتنه‌و ناكۆكی و دوژمنكاریی بووه تێدا.
راپۆرته‌كه باس له قۆناغی سێیه‌میش ده‌كات كه كورد له‌پێناوی به‌ده‌ست هێنانی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی خۆی شه‌ڕی كردووه، به تایبه‌ت دوای هاتنه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی به‌عسیه‌كان به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌كر و سه‌دام، و له ساڵانی 1978-1991 خراپترین و ناڵه‌بارترین قۆناغی ژیانی كورد بووه كه له‌و قۆناغه‌دا سه‌دام پرۆسه‌كانی ئه‌نفالی ده‌ستپێكردووه‌و ده‌ستی به له‌ناوبردنی كورد و تێكدان و داگیركردنی خاكه‌كه‌ی و ده‌ركردنیانی داوه بۆ ئێران و توركیا.
له قۆناغی چواره‌مدا راپۆرته‌كه ده‌ڵێ له ساڵی 1991 ده‌ست پێ ده‌كات و له 2003 كۆتایی پێ دێتن كاتێك ئه‌مریكیه‌كان بیریان له دۆزینه‌وه‌ی به‌دیلێك بۆ سه‌دام كرده‌وه‌و ئه‌و قۆناغه‌ش قۆناغی ئارامی و ئاسایش و كرانه‌وه‌ی كوردستان به‌ره‌و جیهانی ده‌ره‌وه و گه‌ڕانه‌وه‌ی زۆربه‌ی كورده ده‌ركراوه‌كان بۆ زێدی خۆیان بووه كه ده‌ستیان به سه‌رله‌نوێ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی وێرانكارییه‌كان بوو به تایبه‌ت له‌لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌وه ئه‌ویش دوای چه‌ند ساڵیك له شه‌ڕی نێوخۆیی نێوانیان.
راپۆرته‌كه ده‌ڵێ قۆناغی كۆتایی له‌دوای 2003ه‌وه ده‌ستی پێكرد كه ئه‌ویش قۆناغی جێگیركردنی مافه‌كان بوو، تێدا هێزه ئۆپۆزیسیۆنه‌كانی رابردووی عێراق دانیان به فیدرالیه‌تی كوردستان و زمانی كوردی هێنا و تێڕوانینه‌كان سه‌باره‌ت به كه‌ركوك گۆڕا و كورد دوای ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه هه‌وڵی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كه‌ركوك بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستانی دا.
راپۆرته‌كه باس له پێكهاته سه‌ره‌كیه‌كانی شاری كه‌ركوك ده‌كات كه له‌نێوخودی شاره‌كه‌ن و هیچ سنورێكیشیان له‌گه‌ڵ ولاتانی دراوسێ نیه و چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی گرنگی وزه‌شیان هه‌یه كه رۆڵێكی سه‌ره‌كی له گه‌شه‌كردنی ئابوریی عێراق هه‌یه، راپۆرته‌كه ده‌ڵێ زۆربه‌ی دانیشتوانی شاری كه‌ركوك له قۆناغی دوای شه‌ڕی یه‌كه‌می جیهانی تا حه‌فتاكان له نه‌ته‌وه‌ی توركمان و دواتر عه‌ره‌بی سونه‌و شیعه بوونه، به‌ڵام وه‌ك پارێزگا زۆرینه‌ی یه‌كه‌م كوردن دواتر عه‌ره‌ب و دواتر توركمانه.
راپۆرته‌كه ده‌ڵێ له قۆناغی ئێستادا پَویسته به چاوی گومان سه‌یری سه‌رژمێرییه‌كانی كه‌ركوك بكه‌ین و سه‌ركردایه‌تی كورد ته‌ئكید له‌سه‌ر گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كه‌ركوك بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن بۆیه كات و قۆناغی ئێستا گونجاوه بۆ ئه‌و كاره و ئه‌وانیش سیاسه‌تێكی گشتی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن.
راپۆرته‌كه ده‌ڵێ هاوكێشه‌ی سیاسی له كه‌ركوك له به‌رژه‌وه‌ندی كورددا شكاوه‌ته‌وه چونكه تاكه پاڵپشتی عه‌ره‌به‌كانی كه‌ركوك كه حزبی به‌عس بووه هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه‌و ناتوانێ كاری سیاسی بكات، شیعه‌ش كه زۆرینه‌ی عێراق پێك دێنن پێداچوونه‌وه به بیرۆكه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی بیرۆكه‌ی فیدراڵی بۆ ته‌واوی عێراق ده‌كه‌ن و له‌و بڕوایه‌دان كه دژایه‌تیكردنی فیدرالیه‌ت هیچ ره‌هه‌ندێكی ستراتیژیی نیه.
راپۆرته‌كه ده‌ڵێ لێكچوون و تێكه‌ڵاوبونی مێژوویی نێوان مه‌سه‌له‌ی كورد و شیعه، پرسی كه‌ركوكی زیاتر ئاڵۆز كردووه، هه‌ردوولا ته‌ئكید له‌سه‌ر چاره‌سه‌ریی ده‌ستوری ده‌كه‌نه‌وه ئه‌ویش به گه‌ڕانه‌وه بۆ رای خه‌ڵكی كه‌ركوك به رێگه‌ی راپرسیه‌كی گشتی، ئه‌وه‌ی ئێستاش ئاشكرایه له سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی، تێگه‌یشتنێكی ته‌واوی ناوچه‌كه‌و هاوسه‌نگی هێزه‌كانه كه به‌رێگه‌ی دیراسه ستراتیژییه‌كان وا ده‌ركه‌وتووه كه كورد ئێستا باشترین ده‌رفه‌تیان هه‌یه بۆ دیاركردنی چاره‌نووسی كه‌ركوك چونكه ئێستا ئه‌گه‌ر خه‌ڵكه‌كه‌ی ئیراده‌یان هه‌بێت چاره‌نووسی كه‌ركوك بۆ ساڵانی داهاتوو دیار ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها راپۆرته‌كه ده‌ڵێ، ئێستا سه‌ركرده سیاسیه‌كانی كورد به شێوه‌ی جیدی كار بۆ به‌ده‌ست هێنانی ده‌نگی خه‌ڵك ده‌كه‌ن ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌ركوكن بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ كه پێكهاته‌كانی دیكه ده‌سته‌وه‌ستان وه‌ستاون، ته‌واوی لایه‌ن و پێكهاته‌كانی دیكه‌ش هێزوتواناو رێگه‌ی خۆیان هه‌یه، لۆژیكی سیاسه‌ت و هێزیش وایه كه هه‌ر لایه‌ن یان گروپێك یان ته‌حه‌مولی شه‌ڕ و كوشتارێكی دیكه بكات، یانیش به رێگه‌ی ده‌ستور كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكات. هه‌ر گروپ و پێكهاته‌یه‌كی عێراقیش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ده‌ڵێ ئاشتیخوازه‌و به‌دوای شه‌ڕ ناگه‌ڕێت به‌ڵام هێزی چه‌كداری تایبه‌ت به خۆی هه‌یه.
راپۆرته‌كه دواتر باس له‌و به‌ڵگه‌نامانه ده‌كات كه كورد‌و عه‌ره‌ب و توركمان سه‌باره‌ت به كه‌ركوك هه‌یانه و ده‌ڵێ، كورد پشت به چوار به‌ڵگه ده‌به‌ستێ بۆ كوردستانیبوونی كه‌ركوك كه ئه‌و به‌ڵگانه له‌سه‌ر بنه‌مای جوگرافی و زانستی جیولۆجیه و ده‌ڵێ هیچ به‌ربه‌ستێكی شاخاوی یان ئاوی كه‌ركوكی له ناوچه كوردیه‌كان جیا نه‌كردۆته‌وه، هۆكاری دووه‌میش تایبه‌ته به دانیشتوانی پارێزگاكه چونكه كورد زۆرینه‌ی پارێزگاكه پێك دێنێ ئه‌ویش پێش ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی كه به‌هۆی ته‌عریب و ته‌هجیری زۆره‌ملێ به‌سه‌ر كورددا هاتووه‌و ده‌ست به‌سه‌ر زه‌وی و زاری كورد گیراوه‌و دراوه‌ته عه‌ره‌بی هاورده و هه‌تا ناوی پارێزگاكه‌شیان گۆڕیوه بۆ التأمیم.
به‌ڵگه‌ی سێیه‌می كورد بۆ كوردستانیبوونی كه‌ركوك هه‌ندێ راستیی مێژووییه كه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه‌ركوك به‌شێك له ناوه‌ند و داموده‌زگا شارستانییه مێژووییه‌كانی كورد بووه له سه‌ده‌كانی پێشوو كه هه‌موویان كوردیی بووه، و به‌ڵگه‌ی كۆتایی كوردیش، به‌ڵگه‌ی ئه‌خلاقیه كه كورد ده‌ڵێ پێویسته كێشه سیاسیه‌كان نه‌بنه هۆی كاریگه‌ریی به‌سه‌ر بنه‌ما ئه‌خلاقییه‌كان. چونكه ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی خه‌ڵكی غه‌یره‌كورد به‌سه‌ر زه‌وی و زاره‌كانی كه‌ركوك هیچ پاساوی ئه‌خلاقی و ئینسانیان نیه و ته‌نیا له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی ته‌عریب و بچووككردنه‌وه‌ی كورده له‌لایه‌ن ده‌سه‌لاتدارانی عێراقه‌وه.
راپۆرته‌كه له كۆتاییدا ده‌ڵێ، پرسی لكاندنی كه‌ركوك به هه‌رێمی كوردستان روبه‌ڕووی هه‌ندێ به‌ربه‌ست ده‌بێته‌وه، و بیرۆكه‌ی ده‌ركردنی كورد له كه‌ركوك یان پێدانی ناسنامه‌یه‌كی ناكوردستانی به‌و شاره، له‌و قۆناغه‌دا مه‌سه‌له‌كه زۆر ئاڵۆزتر و هه‌تا نامومكن ده‌كات. بۆیه ئه‌و هێزو لایه‌نانه‌ی كه به لای كوردستانی بوونی كه‌ركوك ده‌شكێننه‌وه سه‌رچاوه‌ی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه كه پشت به زیادبوونی هۆشیاریی نه‌ته‌وه‌ی كورد و گۆڕینی واقعی كورد له كه‌مینه‌یه‌كی په‌راوێزخراو بۆ هه‌رێمێكی چالاك و پێشكه‌وتووه كه خاوه‌ن سه‌ركردایه‌تیه‌كی به‌توانایه دوور له چاره‌سه‌ریی كلاسیكیانه بیر له چاره‌سه‌ره‌كان ده‌كه‌نه‌وه. راپۆرته‌كه ده‌ڵێ، ئێستا لایه‌نی به‌رهه‌ڵستكاری كورد به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رقاڵی چه‌ندین شه‌ڕ بووه له ماوه‌كانی پێشووتر و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و هه‌ماهه‌نگیه كوردییه‌ی كه ئێستا له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه به تایبه‌ت له بواره‌كانی مافی مرۆڤ و مافی كه‌مینه‌كان و ئازادییه‌كان و لاوازی به‌رهه‌ڵستكارانی كورد له‌نێوخۆی عێراقدا ئه‌و هۆكارانه‌ن كه كورد پاڵ ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ركوك وه‌ك قودسی خۆیان سه‌یر بكه‌ن و گرنگیی زیاتری پێ بده‌ن.
كۆتایی راپۆرته‌كه‌ش باس له بارودۆخی عه‌ره‌بی سونه‌و ئه‌و رێگه‌و بژارانه‌ی له‌به‌رده‌میانه كه ده‌ڵێ عه‌ره‌بی سونه، ئه‌وانه‌ی دژی كوردستانیه‌تی كه‌ركوكن هیچ رێگه‌یه‌كیان نیه مه‌گه‌ر به‌كارهێنانی هێز و تیرۆر بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ركوك وه‌ك شارێكی عه‌ره‌بی له قه‌ڵه‌م بده‌ن و شه‌رعیه‌تی به عه‌ره‌ب بوون به‌و زولمه ناشه‌رعیانه‌یان بده‌ن كه له پێشتر ده‌رهه‌ق به كوردیان ئه‌نجامداوه. كوردیش به‌هۆی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی خۆیان كه له ده‌وره‌دانی ژماره‌یه‌ك هێزو وڵاتی ناكۆك و ناته‌با وه‌ك توركیا‌و ئێران و سوریا‌و عێراق پێكهاتووه ئێستا نیازی ئه‌وه‌یان هه‌یه كه بۆ رزگار بوون له‌و ره‌وش و بارودۆخه، په‌نا بۆ هێزه جیهانی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ببه‌ن.
سه‌رچاوه: شه‌فه‌ق نیوز