کتێبخانەی گشتی قەرەداغ

کتێبخانەی گشتی قەرەداغ بەخێر بێن بۆ پەیجی فەرمی کتێبخانەی گشتی قەرەداغ

جەژنی رەمەزان و نەورۆزتان پیرۆز بێت...بەهیوای بەڕێ کردنی جەژن و نەورۆزێکی ئارام و خۆش بۆ هەمو لایەک  دوربن لەهەمو ناخۆشی...
19/03/2026

جەژنی رەمەزان و نەورۆزتان پیرۆز بێت...
بەهیوای بەڕێ کردنی جەژن و نەورۆزێکی ئارام و خۆش بۆ هەمو لایەک
دوربن لەهەمو ناخۆشی و نەخۆشیەک ٳنشا اللە
طاعەت و عیبادەتی هەمو لایەک قبووڵ بێت

٣/١٦  یادێکی پڕ لە ئازارو زامێکی ساڕێژ نەبوو..دروود بۆ گیانی پاکی شەهیدان .
16/03/2026

٣/١٦ یادێکی پڕ لە ئازارو زامێکی ساڕێژ نەبوو..
دروود بۆ گیانی پاکی شەهیدان .

پیرۆز بێت ڕۆژی جلی کوردی لە هەموو کوردێک .
10/03/2026

پیرۆز بێت ڕۆژی جلی کوردی لە هەموو کوردێک .

لەسەر پێشنیاری کتێبخانەی گشتیی قەرەداغ بەسوپاسەوە بازنەی حکومەت- قەرەداغ لە ( ٨ ) ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان مەراسیمێکی شای...
09/03/2026

لەسەر پێشنیاری کتێبخانەی گشتیی قەرەداغ بەسوپاسەوە بازنەی حکومەت- قەرەداغ لە ( ٨ ) ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان مەراسیمێکی شایستەو پێزانین بۆ ماندوبونەکان و سەرکەوتنی کۆمەڵێک لە ژنانی قەزای قەرەداغ ڕێکخست لە هۆڵی مامۆستا ( بەهادین نوری ) لەکتێبخانەی گشتیی قەرەداغ بە سەرپەرشتی فەرمانەکانی ( کتێبخانەو پەروەردەو دادنوسی ) قەرەداغ لە ڕێوڕەسمەکەدا سمینارێک لەسەر مافەکانی ژنان و ( ٨ ) ی مارس لەلایەن چالاکوانی مافی مرۆڤ بەڕێز ( میدیا شێخ عەبدوڵا قەرەداغی ) پێشکەش کرا ،دواتر خەڵاتی ڕێزوپێزانین بەسەر ئامادەبوان دابەش کرا .
سوپاس بۆ بەڕێز ( کاک حاکم موسا ) لێپرسراوی بازنەی حکومەت - قەرەداغ بۆ بەدەنگەوە هاتن و هەوڵەکانی وهەموو ئەو بەڕێزانەی کەماندوو بون .
سوپاس بۆ پەیجی قەرەداغی نوێ کاک بەرهەم محەمەد قەرەداغی کەئەرکی وێنە گرتنی گرتە ئەستۆ .

پیرۆز بێت ٨ ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان لەژنانی جیهان و کوردستان و قەزای قەرەداغ . لەبن کۆمەی خۆڵەمێشداتۆ ژیلەمۆی گەشی خولیا...
08/03/2026

پیرۆز بێت ٨ ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان لەژنانی جیهان و کوردستان و قەزای قەرەداغ .

لەبن کۆمەی خۆڵەمێشدا
تۆ ژیلەمۆی گەشی خولیای
له گێژەنی تاریکیدا
تۆ بریسکەی بەفری چیای

لە بیابانا، هاژەی چەم و
لە نەهاتا، هەڵمی نان و
لە غوربەتا، داڵدە و پەنای

کلیلداری بەهەشتی تۆ
تۆ نەک نیوە، هەموو دنیای!🌏

((عەبدوڵا پەشێو))

دڵ گرانین بەکۆچی دوایی کەسایەتی دیاری قەرەداغ وبەڕێوبەری پێشووتری پەروەردەی گشتیی سلێمانی (مامۆستا شێخ حسین شێخ مصطفی) ق...
06/03/2026

دڵ گرانین بەکۆچی دوایی کەسایەتی دیاری قەرەداغ وبەڕێوبەری پێشووتری پەروەردەی گشتیی سلێمانی (مامۆستا شێخ حسین شێخ مصطفی) قەرەداغی تەمەنێک لە خزمەت کردن لە بواری زانست و پەروەردەو ڕۆشنبیری لە خوای گەورە داواکارین خوا لێ خۆشبوو بەبەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری و ئارامی بۆ دڵی خانەوادە بەڕێزەکەیان .

نـــاوی کتێب:ئـــەم برینە هەرگیز ســـاڕێژ نـــابێنوسینی:فەرهەنگ فەریق سەمیـــننازناو:مــەریوان قـــەرەداغیبـــابەت: داست...
27/02/2026

نـــاوی کتێب:ئـــەم برینە هەرگیز ســـاڕێژ نـــابێ
نوسینی:فەرهەنگ فەریق سەمیـــن
نازناو:مــەریوان قـــەرەداغی
بـــابەت: داستانە شیعر
ساڵی دەرچوون٢٠٢٥

(چەن زانیـــاریەک لەسەر قـــەزای قــەرەداغ)لە ساڵی ۱٦٦۳ ی زانینی دا پیاوێک دەبێت بە ناوی [زەردی بـــەگ]ئەم پیاوە یەکەم ک...
24/02/2026

(چەن زانیـــاریەک لەسەر قـــەزای قــەرەداغ)
لە ساڵی ۱٦٦۳ ی زانینی دا پیاوێک دەبێت بە ناوی [زەردی بـــەگ]ئەم پیاوە یەکەم کەس دەبێت کە لە قەرەداغدا نیشتە جێ ئەبێت ئەم پیاوە تەمەنی درێژ دەبێت و ۱۲۷ ساڵ تەمەنی دەبێت و ۳٦ کوڕی دەبێت بەمەش بنەماڵەیەکی گەورە دروست دەکەن و گوندێک بۆ خۆیان دا دەنین و ناوی دەنێن [زەرد ئــــاوا]
لەدوای ئەمە عوسمانیەکان دەست بەسەر شاری سلێمانی دا داگرن و ناوی زەرد ئاوا دەگۆڕن بۆ وشەیەکی تورکی و ناوی دەنێن [قــــەرەداغ] کە بە واتای شاخی ڕەش دێت و دەی لکێنن بە ویلایەتی موصڵی ئەو کاتەوە.
لەدوای جەنگی جیهانی ئەکەم و ڕوخانی دەوڵەتی عوسمانی قەرەداغ دەلکێنرێت بە پارێزگای سلێمانیەوە و دەکرێتە ناحیە.....
لە ئێستادا ڤـــەرەداغ قەزایەکە سەر بە سلێمانی و خاوەنی ٨٦ گوندی سەر بە خۆیەتی
هــــەر ئاوەدان بێت وەتەنی شیریــــن و جوان🫶
وەرگیراوە

ئەمڕۆ ١٨/٢/٢٠٢٦  بەڕێزان ( کاک شێخ دلێر شێخ مصطفی ) سەرۆکی ڕێکخراو ئەندامانی ڕێکخراوی گەشەپێدان وڕووناکبیری قەرەداغ سەرد...
18/02/2026

ئەمڕۆ ١٨/٢/٢٠٢٦ بەڕێزان ( کاک شێخ دلێر شێخ مصطفی ) سەرۆکی ڕێکخراو ئەندامانی ڕێکخراوی گەشەپێدان وڕووناکبیری قەرەداغ سەردانی کتێبخانەی گشتیی قەرەداغیان کرد و ژمارە ( ١٥ ) ی گۆڤاری زەردەیان پێشکەش بەکتێبخانە کردو پاشان کتێبی( ئەم برینە هەرگیز ساڕێژ نابێ ) لەلایەن نوسەری بەڕێز(مەریوان قەرەداغیەوە ) پێشکەش بەکتێبخانەی گشتیی قەرەداغ کرا وەئامادەیی خۆیان بۆ هەماهەنگی و کاری پێکەوەیی بۆزیاتر خزمەت کردنی بواری ڕۆشنبیری لەقەزای قەرەداغ دەربڕی .
دیارییەجوانەکەیان بەرز دەنرخێنین .

کـــتـێبــخــانــــەی گــــشتی قــــەرەداغبەبۆنەی ھاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆز، جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی جی...
17/02/2026

کـــتـێبــخــانــــەی گــــشتی قــــەرەداغ
بەبۆنەی ھاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆز، جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی جیهان و کوردستان دەکەین،ئومێدەوارین مانگی پیرۆزی رەمەزان، مانگی ئاسودەیی و بەختەوەری و قووڵبوونەوەی گیانی لێبوردەییبێت و خێرو خۆشی بێنێت.
خوای گەورە ڕۆژوو عیبادەتی هەموو لایەک قبوڵ بکـــات

نـــاوی کتێب:ڕۆژانی سادەییناوی نووســـەر: گێلاس مستەفابــابەت:یادەوەریژمارەی سپاردنی(٢٠٥٤)ی ساڵی ‌٢٠٢٦ ی وەزارەتی ڕۆشنبی...
15/02/2026

نـــاوی کتێب:ڕۆژانی سادەیی
ناوی نووســـەر: گێلاس مستەفا
بــابەت:یادەوەری
ژمارەی سپاردنی(٢٠٥٤)ی ساڵی ‌٢٠٢٦ ی وەزارەتی ڕۆشنبیری پێدراوە

Address

Qaradagh
000000

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when کتێبخانەی گشتی قەرەداغ posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Category