30/09/2025
مامەڵەی تاقیکردنەوەی دەرەکی
قوتابیان و خوێندکارانی خۆشەویست لە سنوری پەروەردەکەمان ئاگادار دەکەین ئەوانەی خوازیارن بۆ ساڵی خوێندنی (2025-2026) بەشداری تاقیکردنەوەی دەرەکی بکەن لە ئێستادا سیستەم کارایە دەتوانن دەست بە مامەڵەکانیان بکەن:
بەمەبەستی بەشداری کردن لە تاقیکردنەوەی بەرایی قوتابی/ خوێندکاری پۆلە ناکۆتاکان ( شەشەمی بنەڕەت + حەوتەمی بنەڕەت + هەشتەمی بنەڕەت + نۆیەمی بنەڕەت + دەیەمی زانستی و وێژەیی + یانزەهەمی زانستی و وێژەیی )
لە ڕیکەوتی( 20/09/2025 ) تا ( 20/10/2025)
خوێندکارانی پۆلی ( ١٢ی ) زانستی و وێژەیی
ئەوانەی مامەڵەی ( بەرایی + یەک و دوو بابەتی + چاککردنی تێکڕا ) دەکەن،
لە ڕیکەوتی( 20/10/2025 ) تا ( 25/11/2025)
پۆلە ناکۆتاکان و پۆلی ١٢ی ئامادەیی لەو ڕێکەوتانەی لەسەرەوە بۆیان دیاری کراوە دەتوانن سەردانی خوێندنگاکانیان بکەن بەمەبەستی مامەڵەکردن و وەرگرتنی فۆڕمی تایبەت بە مامەڵەی دەرەکی.
تیبینی//
1- ئەو قوتابی و خوێندکارانەی یەکەم جارە مامەڵەی دەرەکی دەکەن و دابراون پێویستە لەکاتی چونیان بۆ قوتابخانە یان خوێندنگەکەیان ( 4 ) وێنەی رەنگاوڕەنگ لەگەڵ خۆیان ببەن لەگەڵ کۆپی کارتی نیشتیمانی خۆیان و باوکیان.
2- پێویستە لەسەر (CD) وێنەی وێنەکانیان ببەن بۆ کاتی مامەڵە کردن لە قوتابخانە و خوێندگەکان.
3- ئەو خوێندکارانەی ساڵی خوێندنی ( 2023-2024) + ( 2024-2025) مامەڵەی یەک و دوو بابەتیان کردووە بۆ ساڵی خوێندنی (2025-2026) مافی مامەڵەی یەک و دوو بابەتیان نامێنێ و دەبێت بە ڕێگەی تاقیکردنەوەی بەرایی لە خوێندنگاکانیان بەشداری تاقیکردنەوەی هەردوو وەرز بکەن.
4- ئەو خوێندکارانەی دەرچووی ساڵی خوێندنی ( 2024-2025) ن خوازیارن تاقیکردنەوەی دەرەکی چاککردنی تێکڕا بکەن ئەوا نمرەی دەرچوونی ساڵی خویندنی ٠2024-2025) یان سفر دەبێتەوە و ناتوانن نمرەکانیان هەڵبگرن.
5- بەپێی ڕێنماییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ ساڵی خوێندنی ( 2025-2026 ) بابەتی کوردی و عەرەبی هەژمار دەکرێت بۆ سەرجەم خوێندکارانی بەشداربووی تاقیکردنەوە گشتییەکان.
6- ڕێکەوتی ( 15/12/2025 ) تا ( 24/12/2025) تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرزی یەکەم ئەنجام دەردرێت قوتابیان و خوێندکاران پێویستە ( 10/12/2025) سەردانی قوتابخانە و خوێندنگاکانیان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی خشتەی تاقیکردنەوەکان و ئەو کەرتانەی تاقیکردنەوەکانیان تێدا ئەنجام دەدەن.
7- بەشداریکردنی تاقیکردنەوەی وەرزەکان بۆ خوێندکارانی ( یەک و دوو بابەتی + چاککردنی تێکڕا ) نییە.
8- خوێندکارانی دەرەکی پۆلی ( 9 ) بنەرەتی مەرجە لانی کەم بەشداری یەکێک لە تاقیکردنەوەکانی وەرزەکان بکەن لە قوتابخانەکانیان ..، هەرخوێندکارێکی پۆلی نۆیەم بەشداری یەکێک لە وەرزەکان نەکا مافی بەشدارکردنی نابێت لە تاقیکردنەوەی نیشتیمانی و بە بەجێهێشتوو هەژمار دەکرێ.
9- قوتابی دەرچووی پۆلی( چوارەم و پێنجەم ) دەتوانن بەشداری تاقیکردنەوەی پۆلی شەشەم بکەن بەدەرەکی.
10- قوتابیانی خوێندنی خێرا تەنها لە( ئاستی پێنجەم) دەتوانن بەشداری تاقیکردنەوەی دەرەکی بکەن. ئەگەر مامەڵەی دەرەکیان کرد ئەوا گواستنەوەیان بۆ دەکرێ بۆ خوێندنی ئاسایی لە یەکێک لە قوتابخانە بنەڕەتیەکان بەپێی شوێنی نیشتەجێبونیان ئاستەکەیان دەگۆڕدریت بۆ پۆلی نۆیەم گواستنەوەیان بۆ دەکرێ.
11- قوتابیان و خویندکاران لە خویندنی ئێواران ئەگەر مامەڵەی دەرەکی ئەنجام بدەن. ئەوا دوای تەواو کردنی مامەڵەکانیان و پەسند کرنیان لە لایەن بەڕێوەبەرێتی گشتی پەروەردەی راپەرین/ تاقیکردنەوەکان، گۆڕینی حاڵەتەکەیان بۆ بەردەوام ، پێش ئەنجام دانی تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرزی یەکەم گواستنەوەیان بۆ دەکرێ بۆ کۆتا قوتابخانە/ خویندنگە کە لە خویندنی رۆژ گواستنەوەی بۆ کردووە.
12- خوێندکارانی پۆلی ١٢ی زانستی و وێژەیی ئەگەر مامەڵەی یەک و دوو بابەتی + چاککردنی تێکڕا بکەن لە خوێندنی ئێواران، گواستنەوەیان بۆ ناکرێت لە خویندنگەکەی خۆیان دەمێننیەوە.
13- ئەو خوێندکارانەی لە خویندنی ئێوارانن و مامەڵەی دەرەکی بەرایی دەکەن، دوای تەواو بوونی مامەڵەکانیان . دەگواسترێنەوە بۆ ئەو خوێندنگەی لێوەی نقڵ کراوە بۆ خوێندنی ئێواران.
14- دوای تەواو کردنی مامەڵەکانیان لە قوتابخانە/ خوێندنگە .. سەردانی بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی پشدەر / هۆبەی ژمێریاری دەکەن بەمەبەستی برێنی پسوڵە ( وصل )....( 50000) پەنجا هەزار دینار، دواتر فۆڕمی مامەڵەی دەرەکی و وصل دەگێڕنەوە بۆ هۆبەی تاقیکردنەوکان لە ناودیوانی بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی پشدەر.
هۆبەی تاقیکردنەوەکان