دەنگی پارتی دیموکراتی کوردستان

دەنگی پارتی دیموکراتی کوردستان Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from دەنگی پارتی دیموکراتی کوردستان, Political Party, kurdistan, Mergasor.

موسەننا ئەمین، پەڕلەمانتاری كورد لە بەغدا:ئەو كەسە (نزار) نوێنەری كورد نییە، خەڵكی تر دایانناوە!
11/04/2026

موسەننا ئەمین، پەڕلەمانتاری كورد لە بەغدا:

ئەو كەسە (نزار) نوێنەری كورد نییە، خەڵكی تر دایانناوە!

تەمەنی ٤٢ ساڵە و ئەو رۆڵە گەورە دەگێڕێجەی دی ڤانس، جێگری سەرۆكی ئەمریكایە، بەڵام ئەوەی بووەتە جێی سەرنج، ئەو تەمەنی ٤٢سا...
11/04/2026

تەمەنی ٤٢ ساڵە و ئەو رۆڵە گەورە دەگێڕێ

جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆكی ئەمریكایە، بەڵام ئەوەی بووەتە جێی سەرنج، ئەو تەمەنی ٤٢ساڵە و سەرۆكی شاندی ئەمریكایە بۆ دانوستان لەگەڵ ئێرانیەكان.
شاندی ئەمریكا هەموویان بەتەمەنن، بەڵام جەی بەو گەنجیەوە بە دیپلۆماسیانە دەیەوێ دانوستانێكی دورودرێژ لەگەڵ ژمارەیەك جەنەڕاڵ و سیاسیی پیر بكات.

مەکتەبی سیاسیی پارتی: شێوازی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار رەتدەکەینەوە و هەڵسوکەوتی لەگەڵ ناکەین. بۆ هەڵسەنگاندنى بارودۆخەکە و ...
11/04/2026

مەکتەبی سیاسیی پارتی: شێوازی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار رەتدەکەینەوە و هەڵسوکەوتی لەگەڵ ناکەین. بۆ هەڵسەنگاندنى بارودۆخەکە و راوێژکردن، هەردوو فراکسۆنى پارتیمان لە ئەنجوومەنى نوێنەران و حکومەتى فیدراڵى عێراق دەگەڕێنەوە بۆ هەرێمى کوردستان.

راگەیەنراوێک لە مەکتەبى سیاسیى پارتى دیموکراتى کوردستانەوە.هاووڵاتیانى خۆشەویستى کوردستان و عێراق...ئەمڕۆ، ١١ى نیسانى ٢٠...
11/04/2026

راگەیەنراوێک لە مەکتەبى سیاسیى پارتى دیموکراتى کوردستانەوە.

هاووڵاتیانى خۆشەویستى کوردستان و عێراق...
ئەمڕۆ، ١١ى نیسانى ٢٠٢٦، لە ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق بەشێوەیەک پڕۆسەى هەڵبژاردنى سەرۆک کۆمار بەڕێوەچوو کە لە دەرەوەى پەیڕەوى ناوخۆى پەسەنکراوى ئەنجوومەنەکە بوو، سەرۆکایەتى ئەنجوومەنى نوێنەران بێ گوێدانە پەیڕەوى ناوخۆى ئەنجوومەن بەرنامەى کۆبوونەوەى دیاریکردبوو کە ئەمەش پێشێلکردنى یاسایە، هەروەها ئەو کاندیدەى کە دیاریکرابوو بۆ پۆستى سەرۆک کۆمار لە دەرەوەى ئالیەتى کوردستانى بوو، لە کاتێکدا کە ئەو پۆستە ئیستحقاقى گەلى کوردستانە نەک حزبێک بەڵام ئەم کاندیدە بۆ ئەو پۆستە لەلایەن حزبێک دیاریکرابوو و چەند لایەنێکى پێکهاتەکانى دیکەى عێراق پەسەندیان کردووە!
بۆیە ئەو شێوازە هەڵبژاردنە ڕەتدەکەینەوە و کەسێکیش کە بەو شێوازە دیاریبکرێت بە نوێنەرى زۆرینەى کوردستانى نازانین و هەڵسوکەوتى لەگەڵ ناکەین. هەر لەبەر ئەم هۆکارانەش فراکسیۆنى پاتیمان بایکۆتى بەشدارى کۆبوونەوەکەى ئەنجوومەنى نوێنەرانى کرد کە دەبوایە دواى بایکۆت کردنەکە ناوى کاندیدى پارتیمان لە پڕۆسەى هەڵبژاردنەکە لادرابایە. لەئێستاشدا بۆ هەڵسەنگاندنى بارودۆخەکە و ڕاوێژکردن، هەردوو فڕاکسۆنى پارتیمان لە ئەنجوومەنى نوێنەران و حکومەتى فیدراڵى عێراق دەگەڕێنەوە بۆ هەرێمى کوردستان.

مەکتەبى سیاسیى پارتى دیموکراتى کوردستان
١١ى ٤ى ٢٠٢٦

ئێمە  مامەڵە لەگەڵ كارتۆنی میلشیاكان ناكەین!
11/04/2026

ئێمە مامەڵە لەگەڵ كارتۆنی میلشیاكان ناكەین!

چەندە (تەها یاسین رەمەزان) نوێنەری كورد بوو، ئەوەندەش نزار نوێنەری كورد دەبێ.تەها نوێنەری كوردە بەعسیەكان بوو لە سەرۆكای...
11/04/2026

چەندە (تەها یاسین رەمەزان) نوێنەری كورد بوو، ئەوەندەش نزار نوێنەری كورد دەبێ.
تەها نوێنەری كوردە بەعسیەكان بوو لە سەرۆكایەتی كۆماری عێراق، نزاریش نوێنەری جاشە كوردەكانە لە سەرۆكایەتی كۆمار.

11/04/2026

زەحمەت نەبێت، لە دوای ٢٠٠٥ەوە سەرۆككۆماری عێراق (بەناو بۆ كوردە) تا ئێستا چ سودێكی هەبووە؟
توانی بستێك خاك بۆ كورد بگەڕێنێتەوە؟

11/04/2026

سەرۆككۆمار، مۆزەفی بەردەستی میلشیاكانە، پارتی ویستی هەیبەت بداتە ئەو پۆستە، بەڵام میلشیاكان ئەڵقە لەگوێیان دەوێ، كەواتە: ئەو كورسیەی بۆ خزمەتی دوژمنە، پیرۆزی دوژمن بێت!

11/04/2026

پێشكەشە بە جاشەكان

10/04/2026

سەر بڵندی بوون و ژینم
هەر هەموو چین لە دوای چین مەرگی داگیركەر دەبینم
دوژمنانی كورد زۆر هاتوونە سەرم
راونراون من لە مەیدانی خەباتدا هەر چەقیووم
من سەفینم

10/04/2026

بێ رەوشتی چییە؟!

هەموو رۆژ میلشیاكان خەڵكەكەت درۆنباران بكەن، تۆش هاوپەیمانی میلشیاكان بی!

Address

Kurdistan
Mergasor
44001

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when دەنگی پارتی دیموکراتی کوردستان posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share