ڕێكخراوی شاخەوانی باواجی

ڕێكخراوی شاخەوانی باواجی ‏ڕێكخراوی شاخەوانی باواجی‏ دوستى شوينەوارو شاخ و ژینگەیە

بِسْمِ‌ اللَّهِ ‌الرَّحْمَنِ ‌الرَّحِيمِ‌تقبل منا ومنکم      ڕێکخراوی شاخەوانی باواجیبەناوی دەستەی کارگێری و تەواوی ئەند...
20/03/2026

بِسْمِ‌ اللَّهِ ‌الرَّحْمَنِ ‌الرَّحِيمِ‌
تقبل منا ومنکم
ڕێکخراوی شاخەوانی باواجی
بەناوی دەستەی کارگێری و تەواوی ئەندامان مان پیرۆزبایی
//جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز لە سەرجەم موسڵمانان دەکەین
//وە بە بۆنەی هاتنی جەژنی نەتەوایەتی نەورۆزەوە پیرۆزبای لەتەواوی کوردانی هەرچوارپارچەی کوردستان دەکەین، هیوادارین نەوڕۆزی ڕزگاری و ئازادی کوردستان بێ.

ڕاگەیاندنی
ڕێکخراوی شاخەوانی باواجی

ناوەندی شاخەوانی کۆیەڕێکخراوی شاخەوانی باواجیئەمرۆ وەک ڕێکخراوی شاخەوانی باواجی بەشدار بۆوین لە مەراسمی ڕێز لێنان لە ئەن...
02/03/2026

ناوەندی شاخەوانی کۆیە

ڕێکخراوی شاخەوانی باواجی

ئەمرۆ وەک ڕێکخراوی شاخەوانی باواجی بەشدار بۆوین لە مەراسمی ڕێز لێنان لە ئەندام پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا خاتو عبیر السهلانی کە ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبوو لە بەرگری کردن لە کورد بەتایبەت لە پرسی شۆرشی ژیناامینی و هێڕشەکانی ئەم دوایەی سەر ڕۆژئاوای کوردستان،، خاتو عبیر السهلانی بەڕەچەڵەک عەرەبی عێراقی و خەڵکی شاری ناسرییەیە بەڵام دۆستی گەلی کوردە، ئێستا لەوڵاتی سوید دەژیت،،

ئەم ڕێزلێنانە لەلایەن بەرێز حاجی کاوە کۆیی رێکخرابوو

تێبنی..خۆی لەبەر بارودۆخی ئێستای ناوچەکە نەیتوانی بوو ئامادە بێت، وباوک و کەس و کارەکەی ئامادە بوون، لە رێگای ڤیدیۆیەکەوا سوپاسی خەڵکی شاری کۆیەی کرد و بەڵێنی دا زیاتر پشتگیری گەلی کورد بکات و ئەوەی کردوویەتی واجی سەرشانی بوە ..ئێمەش وەک کورد بەگشتی و خەڵکی شاری کۆیە بەتایبەتی سوپاس و پێزانین مان هەیە بۆیت وهیوادارین نمونەی زۆربێت..

ڕاگەیاندنی
ڕێکخراوی شاخەوانی باواجی
2/3/2026 یەک شەمە

ناوەنـــــدی شاخەوانی کۆیەڕێکخراوی شاخەوانی باواجیلە ژێر درووشمی ژینگەیەکی پاک ، تەندروستی بۆ هەموانئەمرۆ بەروار1/3/2026...
01/03/2026

ناوەنـــــدی شاخەوانی کۆیە
ڕێکخراوی شاخەوانی باواجی

لە ژێر درووشمی ژینگەیەکی پاک ، تەندروستی بۆ هەموان
ئەمرۆ بەروار1/3/2026 ڕۆژی یەک شەمە، هەڵساین بە ڕێکخستن و بڕینی داری سروشتی فستەکانی شاخی هەیبەسڵتان.
ئێمەش وەک ڕێکخراوی شاخەوانی بەشداربوین لەم چالاکی ژینگەپارێزیەی ناوەندی شاخەوانی کۆیە

ناوەندی شاخەوانی کۆیە ناوەندێکی شاخەوانی و ژینگە پارێزیە، لەپاڵ وەرزشی شاخەوانی و بە زانستی کردنی شاخەوانی لەسنوری شاری کۆیە و کۆکردنەوەی پێکهاتە جیاکانی شاخەوانی ، هەوڵدەدەین زۆرترین چالاکی ژینگە پارێزی بکەین، ئەم دووەم کاری ژینگە پارێزی مانە، لەچەن ڕۆژی دادێت پلان و بەرنامەی ژینگە پارێزی ترمان دەبێت.!

بەشداربوان
1..ڕێکخراوی شاخەوانی باواجی
2..گروپی شاخەوانی بۆگد
3..گروپی ئاشقانی شاخ
4..گروپی شاخوانی برایان
5..گروپی شاخەوانی کۆسرەت

ڕاگەیاندنی
ڕێکخراوی شاخەوانی باواجی

ناوەندی شاخەوانی کۆیەڕێکخراوی شاخەوانی باواجیئەمرۆ بەرواری 28/2/2026ڕۆژی شەمە گەشتێکی شاخ ڕەویمان ئەنجام دا بۆ ئەشکەوتی ...
28/02/2026

ناوەندی شاخەوانی کۆیە
ڕێکخراوی شاخەوانی باواجی

ئەمرۆ بەرواری 28/2/2026ڕۆژی شەمە گەشتێکی شاخ ڕەویمان ئەنجام دا بۆ ئەشکەوتی سناوە.

بۆ دیداری سروشت و جوانی ناوچەکە و ساتێک ئارامی بۆ مێشک ودڵ و دەرون بەنێو هاژەی ڕوبار و تاڤگەکان بوو بەدەسپێکی گەشتەکەمان..

ڕاگەیاندنی
ڕێکخراوی شاخەوانی باواجی

ناوەندی شاخەوانی کۆیەڕێکخراوی شاخوانی باواجیلەمانگی ڕەمەزانی پیرۆز بەرنامەی شاخەوانیەکانمان مان گەشتی مام ناوەند و شاخ ڕ...
25/02/2026

ناوەندی شاخەوانی کۆیە
ڕێکخراوی شاخوانی باواجی

لەمانگی ڕەمەزانی پیرۆز بەرنامەی شاخەوانیەکانمان مان گەشتی مام ناوەند و شاخ ڕەوی دەبێ..

دوێنی بەرواری 24/2/2026ڕۆژی سێ شەمە دووچالاکی شاخ ڕەویمان ئەنجام دا

یەکەم/تیمێکی چوار کەسی لە دەشتی کۆیەوە گەشتێکی شاخ رەوی بۆ سەر زنجیرەشاخی هەیبەسڵتان، تاڤگەی کانی نێر تاوەکو کانی وەتمان ئەنجام دا...
دووەم/ لە دەرگای زانکۆ بەرامبەر پاڵاس گەشتێکی شاخ ڕەوی بەنێو غاباتی کۆیە بۆ لۆفەی گڵە ڕەشان ، سەرچیای هەیبەسڵتان، گەڕانەوە بەهەمان ڕێگە دا لەم چالاکیە 8ئەندام بەشدار بوون..

تێبینی،،ئەم گەشتانە حەفتانە بەردەوام دەبێیت...

ڕاگەیاندنی
ڕێکخراوی شاخەوانی باواجی

بەناوی خودای گەورە و میهرەبانڕێکخراوی شاخەوانی باواجینوێ بونەوە و گۆڕانکاری لەدەستەی کارگێری ڕێکخراومان ئەنجام دا..ئەمڕۆ...
11/02/2026

بەناوی خودای گەورە و میهرەبان

ڕێکخراوی شاخەوانی باواجی

نوێ بونەوە و گۆڕانکاری لەدەستەی کارگێری ڕێکخراومان ئەنجام دا..

ئەمڕۆ بەرواری 11/2/2026 ڕۆژی چوارشەممە لە هۆڵی کتێبخانەی گشتی کۆیە بە ئامادەبوونی بەشێکی زۆر لە ئەندامانی رێکخراومان لە هەڵبژاردنێکی تەواو دیموکراسی و ئازادانە کە مافی کاندید بوون بۆ دەستەی کارگێری و دەنگدان بۆ تەواوی ئەندامان یەکسان بوو ..

سەرەتا دوای بەخێر هاتنی میوانەکان و دەقەیەک وەستان بۆ گیانی شەهیدانی شاخ و شەهیدانی رێگای ڕزگاری کوردستان، دواتر
دەستەی کارگێری دەست لە کارکێشانەوەیان پێشکەش کرد و بوون بەئەندامێکی ئاسایی رێکخراو، دواتر دەرگای خۆ پاڵاوتن بۆ دەستەی کارگێری کرایەوە لەئەنجام دا (7)کەس خۆیان کاندید کرد
لە ئەنجامی دەنگدان (5) کاندید دەرچون و (2) کاندیدەکەی تر بوون بەئەندامی یەدەگ ..

بەناوی دەستەی کارگێری رێکخراومانەوە سوپاس و پێزانین مان هەیە بۆ لێژنەی سەرپەرشتیار هەریەک لە
1..حاکم نازم سەرۆکی لێژنە و شارەزا لەبواری یاسایی
2..کاک ئالان بەڵخەیی/ئەندامی لێژنە/نوێنەری تۆڕی شاخەوانی کوردستان
3..کاک سیفەدین /ئەندامی لێژنە/جێگری سەرۆکی ناوەندی شاخەوانی کۆیە

*بەناوی دەستەی کارگێری و تەواوی ئەندامانی ڕێکخراومان سوپاس و پێزانین مان هەیە بۆ پاڵپشتی و هاوکاری بەردەوامی ڕێکخراومان(حاجی کاوە کۆیی) کە هەمیشە پاڵپشت مانە لەکارو چالاکیەکانمان ،لەلایەن رێکخراومانەوە ڕێزلێنانمان پێشکەش کرد..

*بەناوی دەستەی کارگێری سوپاس و پێزانین مان هەیە بۆ کتێبخانەی گشتی کۆیە ، بەتایبەت کاک هاوکار ڕەندی خانی کە هەمیشە پاڵپشت و هاوکارمانە...کە ئەمرۆش دەرگای هۆڵی کتێبخانەی بۆ واڵاکردین، بۆ ئەنجام دانی پڕۆسەی هەڵبژاردن و خۆشی وەک پێشکەش کار، دووبارە و سەد بارە سوپاس و پێزانین مان هەیە بەهیوای سەرکەوتن .

*سوپاس و پێزانین مان هەیە بۆ میوانانی ئازیز لە پێکهاتەی شاخەوانیەکانی کۆیە ئەمرۆ بەشداربوون لەپڕۆسەی هەڵبژاردنی دەستەی کارگێری وەک چاودێر و میوان گەورەیان کردین ..کە هەریەک لە...

1/سەرۆکی گروپی ئاشقانی شاخ/کاک ئاکۆ
2/سەڕۆکی ڕێکخراوی خانمانی ئۆسکار/ مامۆستا ڕوناک
3/سەرۆکی گروپی شەخەوانی کۆسار/کاک ئاری غفوری
4/سەرۆکی گروپی شاخەوانی بۆگد/کاک ڕزگاری سروشت
5/سەرۆکی گروپی شاخەوانی کۆسرەت/کاک دیداری احمد کوردە
6/سەرۆکی گروپی شاخەوانی برایان/مامۆستا حمید
7/مامۆستا نیگار حمد/وەک نوێنەری ناوەندی شاخەوانی کۆیە
8/مامۆستا شەماڵ علی
9/سوپاس و پێزانین مان هەیە بۆ تەواوی ئەو ئەندامانەی بەشداربوون
هیوادارین وەک هەمیشە پاڵپشتی رێکخراوەکەتان بن و ئێمەش لەئاست متمانەی ئێوە دابین..

ڕاگەیاندنی
ڕێکخراوی شاخەوانی باواجی

ناوەنـــدی شاخەوانی کۆیەڕێکخراوی شاخەوانی باواجیئەمرۆ بەشداربووین لەهەڵمەتی چاندنی بەروو لەشاخی هەیبەسڵتان کە  ناوەندی ش...
08/01/2026

ناوەنـــدی شاخەوانی کۆیە
ڕێکخراوی شاخەوانی باواجی

ئەمرۆ بەشداربووین لەهەڵمەتی چاندنی بەروو لەشاخی هەیبەسڵتان کە ناوەندی شاخەوانی کۆیە سەرپەرشتی دەکرد کە هەڵمەتێکی بەڕوو چاندن بوو لە شاخی هەیبەسڵتان لەژێر دروشمی
(بــا بەڕوو ئاشت بکەینەوە بەخــاک).

نزیکی 4000هەزار بەروو چاندرا لەم هەڵمەتە

ڕاگەیاندنی
ڕێکخراوی شاخەوانی باواجی

ناوەندی شاخەوانی کۆیەڕێکخراوی شاخوانی باواجیئەمرۆ بەرواری 26/12/2025ڕۆژی هەینی گەشتێکی شاخ ڕەوی مان ئەنجام دا بۆ شاخی  پ...
27/12/2025

ناوەندی شاخەوانی کۆیە
ڕێکخراوی شاخوانی باواجی

ئەمرۆ بەرواری 26/12/2025ڕۆژی هەینی گەشتێکی شاخ ڕەوی مان ئەنجام دا بۆ شاخی پیربایز !

لەکەش وهەوایەکی باراناوی دا تەم دا بو بەدەستپێکی گەشتەکەمان ، سوپاس بۆ خودا بەسەلامەتی گەیشتینەوە خاڵی دەستپێک...

تێبنی ..
*لەم حەفتەیە هەڵمەتی زاگرۆسانە
لەژێر ناونیشانی
هەرەوەزی چاندنی زاگرۆسانە
ژیانەوەی سروشتی نیشتیمانە
بەشدار بووین بەچەندنی چەن بەڕویەک لە شاخی پیربایز..هەر سەوز و ئاوەدان بێت وڵاتمان.!

*ڕێبەری گەشت/حاجی کاوێس
*سەرپەرشتیار/مزەفەرقادر
*وێنەگری گەشت/ئاراز غفوری
*ژمارەی بەشداربوان/ 15شاخەوان

ڕاگەیاندنی
ڕێکخراوی شاخەوانی باواجی

ڕێکخراوی شاخەوانی باواجیبەخشینی کتێب بۆ کتێبخانەی گشتی چەمچەماڵ.ئەمڕۆ بەرواری21/12/2025  بەشدار بوین لەهەڵمەتی کۆکردنەوە...
21/12/2025

ڕێکخراوی شاخەوانی باواجی

بەخشینی کتێب بۆ کتێبخانەی گشتی چەمچەماڵ.

ئەمڕۆ بەرواری21/12/2025 بەشدار بوین لەهەڵمەتی کۆکردنەوەی کتێب بۆ کتێبخانەی گشتی چەمچەماڵ کە زیانێکی زۆری بەرکەوتبوو لە لافاوەکە، ئەندامی دەستەی کارگێری ڕێکخراومان (بەشدار خالد ) توانی (100)کتێب ببەخشێت، ئێمەش وەکو رێکخراومان دەست خۆشی لێدەکەین و نمونەی زۆر بێت.

تێبینی/ئەم هەڵمەتە بەردەوامە و داوا لەگشت کتێب دۆستان دەکەین بەشدار بن، کەمپینەکە لە لەلایەن بەشی کتێبخانە گشتییەکانی کۆیە بەسەر پەرشتی بەڕێز (هاوکار رەندیخانی) کراوەتەوە بۆ شاری کۆیە و دەوربەری.

ڕاگەیاندنی
ڕێکخراوی شاخەوانی باواجی

ناوەندی شاخەوانی کۆیەڕێکخراوی شاخوانی باواجیئەمرۆ بەرواری 12/12/2025ڕۆژی هەینی گەشتێکی شاخ ڕەوی مان ئەنجام دا بۆ شاخی با...
12/12/2025

ناوەندی شاخەوانی کۆیە
ڕێکخراوی شاخوانی باواجی

ئەمرۆ بەرواری 12/12/2025ڕۆژی هەینی گەشتێکی شاخ ڕەوی مان ئەنجام دا بۆ شاخی باواجی لوتکەی چاڵان!

لەکەش وهەوایەکی باراناوی دا لەگوندی تۆپزاوا وە بەرێگای بەرێگای ناو رەزان دا بوو بەدەستپێکی گەشتەکەمان ، سوپاس بۆ خودا بەسەلامەتی گەیشتینەوە خاڵی دەستپێک...

تێبنی..
*ڕێبەری گەشت/حاجی کاوێس
*سەرپەرشتیار/کاک مسعود
*وێنەگری گەشت/بەشدارخالد
*ژمارەی بەشداربوان/ 11شاخەوان

ڕاگەیاندنی
ڕێکخراوی شاخەوانی باواجی

ڕێکخراوی شاخەوانی باواجیپـــرسەنــــامە//بەناوی دەستەی کارگێری و تەواوی ئەندامانی ڕێکخراومانەوە دڵگرانی خۆمان دەردەبڕین ...
09/12/2025

ڕێکخراوی شاخەوانی باواجی

پـــرسەنــــامە//

بەناوی دەستەی کارگێری و تەواوی ئەندامانی ڕێکخراومانەوە دڵگرانی خۆمان دەردەبڕین و پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی گیانلەدەست دانی لافاوەکەی ئەمرۆی شاری چەمچەماڵ دەکەین داواکارین لەخودای گەورە سەبرو ئائارامی بەکەس و کاریان بدات وکۆچکردوانیش بەبەهەشتی بەرین شاد بکات.!
ئەم باران بارینەش ببێتە مایەی خێر و هەمو لایەک لەکارەساتی دڵ تەزێن بەدووربخات..

ڕاگەیاندنی
ڕێکخراوی شاخەوانی باواجی
9/12/2025

نـــاوەنــــدی شــاخەوانی کــۆیەڕێکخــــراوی شاخەوانی باواجیگەشتێکی تایبەتی ڕێکخراومان بۆ شاخی (کێلان) !ئەمرۆ بەرواری 5/...
06/12/2025

نـــاوەنــــدی شــاخەوانی کــۆیە
ڕێکخــــراوی شاخەوانی باواجی

گەشتێکی تایبەتی ڕێکخراومان بۆ شاخی (کێلان) !

ئەمرۆ بەرواری 5/12/2025 ڕۆژی هەینی تیمێکی تایبەت لەئەندامانی رێکخراومان بەئامانجی گەیشتن بەلوتکەی شاخی سەرکەشی کێلان گەشتێکمان ڕێکخست!

بەتوانایەکی بەرز و ڕێبەرێکی باش توانیمان کۆی بەشداربوان بگەینە لوتکە و بەسەلامەتی بگەڕێنەوە خاڵی دەستپێک!

تێبینی...
*ژمارەی بەشداربوان (10)کەس بوو
*ڕێبەری گەشت/حاجی کاوێز
*سەرپەرشتیار/دلزار میرسەیدی

ڕاگەیاندنی
ڕێکخراوی شاخەوانی باواجی

Address

Koy Senjaq

Telephone

+9647736962896

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when ڕێكخراوی شاخەوانی باواجی posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share