بیر و حه‌ڕه‌که‌یه‌کی فراوانی سیاسی کۆمه‌ڵایه‌تی.
به‌به‌رپرسیارێتیه‌وه کارکردن به هاوکاری و هه‌ماهه‌نگی بۆ سه‌رکه‌وتنی کۆمه‌ڵگه و تاك له‌سه‌ر بناغه‌ی له‌خۆگرتنی هه‌ردوو بنه‌مای زانست و ڕه‌وشت له‌ناو چوارچێوه‌یه‌کی دادپه‌روه‌رانه‌ی ره‌ها و دیموکراتیه‌کی هاوسه‌نگ به‌سنوور.
ڕاسته‌قینه به ڕاشکاوی بانگه‌شه ده‌کات بۆ چاکسازی سیاسی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ هێنانی دۆخێکی له‌بارتر که تێـیدا بتوانین سیس
ته‌م (په‌یڕه‌و)ێك دروستکه‌ین که به‌ڕاستی و له‌ناخه‌وه کوڵه‌گه‌کانی گۆمه‌لگه‌ی شارستانی له‌خۆ بگرێ. به شێوه‌یه‌ك له پێشکه‌وتن و گلوباڵیزم نزیك بینه‌وه که له‌هه‌مان کاتدا بتوانین ڕه‌سه‌نایه‌تی مێژوو و کلتوور و نه‌ته‌وایه‌تیمان بپارێزین له‌سه‌ر خاکی کوردستان واته به‌ها نه‌ته‌وایه‌تێکانمان و نه‌ریته کۆمه‌ڵایه‌تێکانمان فه‌رامۆش نه‌که‌ین.
ڕاستخوازانه ببینه خاوه‌ن به‌رنامه‌یه‌کی تایبه‌تی خۆمان و ئایدۆڵۆژیه‌کی زیندوو که بتوانیین تێیدا پلان و ستراتیژێك دروست که‌ین بۆ گه‌یشتن به ئامانجه ڕه‌واکانمان و بۆ گه‌یشتن به ژیانێکی کۆمه‌ڵایه‌تی ئاسوده و دادپه‌روه‌رانه‌تر، تێیدا بوارێکی فراوانتر بدرێت به تاك که هێز و توانای و به‌هره‌مه‌ندێکانی وه‌گڕخات بۆ پێشکه‌وتنی خۆی و کۆمه‌ڵگه‌که‌ی و دیسان کار بکرێت بۆ کرانه‌وه‌یه‌ك که پشتبه‌ستراو بێت به هه‌ردوو زانست و ڕه‌وشت.
به‌ردوام بین له پابه‌ندبوون به پشتگیری کردنی مافه سه‌ره‌کێکانی هاوڵاتی و ئاشنابوونی هاوڵاتی به مافه ڕه‌واکانی. تاك له کۆمه‌ڵگه‌دا وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌کی به‌هره‌مه‌ند و زیندوو سه‌یرکرێ نه‌ك وه‌ك که‌سێكی بێ توانا و نه‌زان، تاکێك دروستکه‌ین که باوه‌ڕی به‌خۆی بێت و هه‌روه‌ها بزانێ چۆن کار به‌و باوه‌ڕبوون به خۆیه بکات. هه‌ۆڵ بده‌ین بۆ کورت کردنه‌وه‌ی ئه‌و پرده درێژ خایه‌نه‌ی وه‌ها دروست بوه له نێوان ده‌سه‌ڵات و تاك، ڕوانگه‌یه‌کی نوێ دروستکه‌ین له رۆژگاری ژیانی سیاسی که تاکه فه‌رمان ڕه‌وایی کارکردن له ده‌وڵه‌تدا کاری پێنه‌کرێت.
ڕاسته‌قینه ڕێکخراوێکی کۆمه‌ڵایه‌تی سیاسی خاوه‌ن بیر وبه‌رنامه‌یه‌کی تایبه‌تی خۆیه‌تی و به هیچ شێوه‌یه‌ك رێ نه‌دراوه به دژایه‌تی کردنی هیچ لایه‌نێکی سیاسی تر، به‌ڵکو به پێچه‌وانه‌وه ڕاسته‌قینه هه‌موو لایه‌نێکی سیاسی تر به دڵسۆزی خۆی ده‌زانێ. ئامانجی ئێمه گشت گۆشه‌کانی ژیانی هاوچه‌رخ ده‌گرێته‌وه، به بوونمان به به‌شێك له ده‌سه‌ڵات و به یارمه‌تی به‌رنامه‌یه‌کی دارێژراوی ڕاسته‌قینه هه‌ۆڵ ئه‌ده‌ین که چاره‌سه‌ری هزری عقڵی منطقی ( ژیربێژی) نوێ بدۆزینه‌وه بۆ گرفته‌کانی کۆمه‌ڵگه و هاولاتیه‌کی بیرتیژ و زیندوو دروستکه‌ین بۆ ئاینده له‌ناو کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی به ئاگا و ڕاستخواز. کارکردن بۆ به‌ده‌ست هێنانی سه‌رکه‌وتن و بوون به به‌شێك له جیهانی دیموکراتی ئه‌مرۆ و هه‌روه‌ها بناغه‌دانان بۆ دۆزینه‌وه سیسته‌مێکی حوکمڕانی دادپه‌روه‌ر بۆ کۆمه‌ڵگه که له نزیکه‌وه‌ی پێداویستێکانی تاکی هاولاتی کارکات و سیاسه‌ت ته‌نها له پێناو به‌رژه‌وه‌ندێکانی نه‌ته‌وه بێت و کار بۆ ئامانج و داخۆازێکانی تاك بکات
Alerts
Be the first to know and let us send you an email when ڕاســـتــــەقــیــــــنـە posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.