02/06/2026
ئەمڕۆ سێشەممە ٢-٦-٢٠٢٦، لە شاری کەرکووک، بەڕێز (هیوا ئەحمەد مستەفا) ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک- گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازیکرد، لە بەڕێز (مروان ئیبراهیم عانی) لێپرسراوی لقی کەرکووکی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی عێراق، لە دیدارەکەدا تیشک خرایە سەر دۆخی ڕاگەیاندن لە پارێزگای کەرکووک و گرنگی ڕۆڵی ڕۆژنامەنووسان لە گواستنەوەی ڕاستی و خزمەتکردنی هاووڵاتیان، بەڕێزیان پاڵپشتی تەواوی خۆی بۆ ڕۆژنامەنووسان و کارئاسانی بۆ میدیاکاران دووپاتکردەوە، هاوکات جەختی لەسەرلە قووڵکردنەوەی گیانی تەبایی و ئاشتی و پێکەوەژیانی نێوان سەرجەم پێکهاتە ڕەسەنەکانی شاری کەرکووک کردوە.