01/08/2025
بەهۆی زیادبوونی تاوانەکانی دەستدرێژی لەم دواییانەدا، داهێنانێکی تایبەت لە جیهانی پاراستنی تاکدا دەرکەوت:
(سپرای بیبەری شین)
ئەم سپرایە وەک ئامرازەکانی پاراستنی کلاسیکییەکانی تر نییە، بەڵکو لەناویدا پێکهاتەیەکی تیژە لە بیبەر بە ناوی (Oleoresin Capsicum)
، کە ئازارێکی زۆر لە دەم و چاوی هێرشکەر دروست دەکات، کەمێک سڕی دەکات و هەستەکانی هێرشکەر کەم دەکاتەوە.
بەڵام سەرسوڕهێنەرترین شت...
ئەوەبوو کە ڕەنگێکی شینی نادیاری بۆ زیادکراوە، کە لەسەر پێست و جلوبەرگی هێرشکەر و بۆ ماوەی (٤٨) کاتژمێر دەمێنێتەوە. ئەم ڕەنگە بە چاوی ئاسایی نابینرێت، بەڵام لە ژێر (تیشکی سەروو وەنەوشەیی) ڕووناک دەبێتەوەو بە ڕەنگی شین دەدرەوشێتەوە، ئەمەش وا لە پۆلیس دەکات بە ئاسانی بتوانێت هێرشکەر دیاری بکات تەنانەت ئەگەر لە شوێنی ڕوودانی تاوانەکەش ڕایکرد بێت.
جێی باسە کە ئەم سپرایە بەرهەمێکی ڕاستەقینە و فەرمییە، و چەندین وڵاتی ئەوروپی و ئەمریکی دەستیانکردووە بە بەکارهێنانی، بەهۆی کاریگەری خێراو دوولایەنەی لە (وەستاندنی هێرشکەر)و (شوێنکەوتن و دەسگیرکردنی تاوانبار) لە لایەکی تر.
ئەم داهێنانە توانای مرۆڤ بە ئیلهامی خالقی پیشان دەدات بۆ گۆڕینی زانست بۆ هۆکارێکی دادپەروەری و سەلامەتی.
پارێزەر مژدە صالح