08/04/2026
ئەمینداری گشتی یەكگرتوو پیرۆزبایی لە رێكخراوی گەشەپێدان دەكات
بە بۆنەی (32) هەمین ساڵرۆژی راگەیاندنی رێكخراوی گەشەپێدانی قوتابیانی كوردستان بەرێز مامۆستا سەڵاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان پیرۆزباییەك ئاراستە دەكات :
بەرێز/ مامۆستا هیوا ڕەفعەت سكرتێر و كارگێڕانی
مەكتەبی سكرتاریەتی ڕێكخراوی گەشەپێدانی قوتابیانی كوردستان
السلام عليكم ورحمة الله ...
32 هەمین ساڵیادی ڕێكخراوە تێكۆشەرەكەتان پیرۆزدەكەم، بەهیوای ساڵێكی پڕ لەخەبات و خزمەت و بەردەوامی..
جێگای نرخاندنە ڕێكخراوی گەشەپێدان خاوەنی تەمەنێكی پڕ لەسەروەری و مەیدانێكی پڕ لەخەبات و خزمەت بۆ قوتابیانی كوردستان و پێگەیەكی سەنگین و ئاستێكی كاراو باڵای هەیە..
خودا قبوڵی بكات و سەركەوتنی زیاترتان بۆ بنوسێ ..
هەردەم گەش و شادبن...
براتان
صلاح الدین محمد بهاءالدین
ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان