سەرۆکایەتی شارەوانی کەلار

  • Home
  • Iraq
  • Kalar
  • سەرۆکایەتی شارەوانی کەلار

سەرۆکایەتی شارەوانی کەلار Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from سەرۆکایەتی شارەوانی کەلار, Government Website, Kalar.

بانگــەواز بەکرێدانی چوار پارچە زەوی بۆدروستکردنی کۆگای پیشەسازی ڕۆژی چوارشەمە ٣-٦-٢٠٢٦
31/05/2026

بانگــەواز

بەکرێدانی چوار پارچە زەوی بۆدروستکردنی کۆگای پیشەسازی

ڕۆژی چوارشەمە ٣-٦-٢٠٢٦

30/05/2026

لەژێر ڕووناکی مانگ و چرای شەقامەکان، کەلار وەک تابلۆیەکی جوان دەردەکەوێت

شارێک کە جوانییەکەی لە ڕۆژ و شەو هەرگیز کەم نابێت

باخچەی شەهید حەمە رەش باخچەیەک بۆ پشووی خێزانەکان و گەشتیارانی شارەکەمان

راگەیاندنی سەرۆکایەتی شارەوانی کەلار

جەژنی قوربانتان پیرۆزبێتبەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم موسڵمانان، بەتایبەت ...
26/05/2026

جەژنی قوربانتان پیرۆزبێت

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم موسڵمانان، بەتایبەت هاووڵاتییانی خۆشەویستی شاری کەلار و سەرجەم فەرمانبەران و ژینگەپارێزانی بەڕێز دەکەم.

هیوادارم ئەم جەژنە ببێتە جەژنی لێبووردەیی و دەرفەتێکی زێڕین بێت بۆ قووڵکردنەوەی گیانی تەبایی و برایەتی و پێکەوەژیانی ئاشتییانە.

لە خوای گەورە داواکارم جەژنی هەموو لایەک پڕبکات لە شادی و بەختەوەری، کوردستان و شارەکەمان و خەڵکەکەی لە هەموو بەڵا و ناخۆشییەک بەدوور بگرێت.

سامان ڕەحیم مەجید
سەرۆکی شارەوانیی کەلار

تاپۆکردن زەوی زیندانیانی سیاسی لە قۆناغی کۆتایدایەئەمڕۆ شەممە سامان ڕەحیم سەرۆکی شارەوانی کەلار و ئەکرەم ڕەزا بەڕێوبەری ...
23/05/2026

تاپۆکردن زەوی زیندانیانی سیاسی لە قۆناغی کۆتایدایە

ئەمڕۆ شەممە سامان ڕەحیم سەرۆکی شارەوانی کەلار و ئەکرەم ڕەزا بەڕێوبەری تۆمارکردنی خانوبەرەی گەرمیان سەردانی لیژنەی تاپۆکردنی زەوییەکانی زیندانیانی سیاسیان کرد.

سەردانەکە بەمەبەستی ئاگاداربون لەکارەکانی لیژنەکە و خێرا ڕاییکردنی مامەڵەی تاپۆکردنی زەوی زیندانیانی سیاسی بوو، سەرۆکی شارەوانی کەلار داوای لە لیژنەکەش کرد هەرچی پێویستە بۆ خێرا ڕاییکردنی کارەکان ئەنجامی بدەن .

لیژنەی هونەری تاپۆکردنی زەوی زیندانیانی سیاسی ئەوەیان ڕاگەیاند کاری هونەری زەوی زیندانیانی سیاسی کۆتایی هاتووە و لە ئێستادا لەقۆناغی کۆتایی تۆمارکردنی موڵکەکانن بەناوی سەرۆکایەتی شارەوانی کەلار وە پاشان تۆمارکردنی بەناو سودمەندبوانەوە کە لەماوەیەکی نزیکدا سەرجەم کارەکانی تەواو ئەبێت.
ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی شارەوانی کەلار

کارکردن لە قیرتاوکردنی چەند شەقامێکی کەلار دەستپێدەکاتەوە بەهەوڵی سەرۆکی شارەوانی کەلار کارکردن لەچەند پرۆژەیەک دەستپێدە...
21/05/2026

کارکردن لە قیرتاوکردنی چەند شەقامێکی کەلار دەستپێدەکاتەوە

بەهەوڵی سەرۆکی شارەوانی کەلار کارکردن لەچەند پرۆژەیەک دەستپێدەکاتەوە

پرۆژەکان پێک دێت لە قیرتاوکردنی شەقامێک لە گەرەکی جوتیاران لەبەردەم مزگەوتی ئاشتی بە درێژای ٩٠٠ مەتر و تەواوکردنی سایدی دووەمی شەقامی سەردار جاف بۆ سەر شەقامی ٦٠ مەتری بە دریژی ١٥٠ مەتر و قیرتاوکردنی شەقامی بەردەم قوتابخانەی ملازم عومەر بە بەدرێژای ٣٠٠ مەتر دەستیپێکردەوە.

گوژمەی پرۆژەکان پێکدێت لە ٦٨٠ ملیۆن دینار لەسەر بودجەی پەرەپێدانی ئیدارەی گەرمیان.

راگەیاندنه سەرۆکایەتی شارەوانی کەلار

یەکێک لە شەقامە گرنگەکان قیرتاوکرا و سەرۆکی شارەوانی سەردانی پرۆژەکەی کرد.ئەمرۆ چوارشەممە سامان رەحیم سەرۆکی شارەوانی کە...
20/05/2026

یەکێک لە شەقامە گرنگەکان قیرتاوکرا و سەرۆکی شارەوانی سەردانی پرۆژەکەی کرد.

ئەمرۆ چوارشەممە سامان رەحیم سەرۆکی شارەوانی کەلار بەئامادەبونی تیمی ئەندازیاری شارەوانی کەلار پرۆژەی قیرتاوکردنی شەقامی رۆیاڵیان بەسەرکردەوە.

بەتەواوبونی شەقامی رۆیال دەبێتە یەکێک لە شەقامە گرنگەکان شارەکە کە چەندین شەقام و گەرەک دەبەستێتەوە بە شەقامی ٦٠ مەتری کەلارەوە

درێژی شەقامەکە ١٢٠٠ مەترە و پانی ٣٠ مەتر لەلایەن هەردوو تیمی ئەندازیاری سەرۆکایەتی شارەوانی کەلار و بەریوبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی گەرمیان چاودێری کارەکانی دەکرێت

راگەیاندنی سەرۆکایەتی شارەوانی کەلار

شەقامی خزمەتگوزاری بازرگانی شاری شەم قیرتاوکرا ئەمرۆ چوارشەممە بە ئامادەبونی سامان رەحیم سەرۆکی شارەوانی کەلار و ستافی ئ...
20/05/2026

شەقامی خزمەتگوزاری بازرگانی شاری شەم قیرتاوکرا

ئەمرۆ چوارشەممە بە ئامادەبونی سامان رەحیم سەرۆکی شارەوانی کەلار و ستافی ئەندازیاری شارەوانی پرۆژەی قیرتاوکردنی شەقامی خزمەتگوزاری بازرگانی (شاری شەم)یان بەسەرکردەوە.

شەقامەکە بەدرێژایی ١٢٠٠ مەتر بەتەنیشت دوو سایدی شەقامی رۆیاڵ دەچێتە سەر شەقامی ٦٠ مەتری کەلار.

راگەیاندنی سەرۆکایەتی شارەوانی کەلار

سەرۆکی شارەوانی کەلار ڕێزلێنان دەبەخشێتە گروپی ژیانەوەی سروشت.ئەمڕۆ سێ شەممە لە دیوانی سەرۆکایەتی شارەوانی کەلار (سامان ...
19/05/2026

سەرۆکی شارەوانی کەلار ڕێزلێنان دەبەخشێتە گروپی ژیانەوەی سروشت.

ئەمڕۆ سێ شەممە لە دیوانی سەرۆکایەتی شارەوانی کەلار (سامان ڕحیم ) سەرۆکی شارەوانی کەلار پێشوازی لە گروپی ژیانەوەی سروشت کرد کەگروپێکی خۆبەخشی ژینگەپارێزن.

سەرۆکی شارەوانی کەلار سوپاس و پێزانینی شارەوانی کەلاری پێشکەش بە گروپی (ژیانەوەی سروشت)کرد لە بەرامبەر خزمەتکردنی ژینگەی شارەکە و پاکڕاگرتن و کۆکردنەوەی چەندین تۆن خۆڵ و خاشاک ، لەهەمانکاتدا پاڵپشتی و هەماهەنگی شارەوانی کەلاری بۆ گروپەکە دوپاتکردەوە بۆ گرنگی دانی زیاتر بە ژینگە و سروشتی شارەکە.

گروپی ژیانەوەی سروشت لە ژمارەیک ژینگە دۆستی پیک هاتوون لە ماوەکانی رابردوو لەچەندین چالاکیدا ژمارەیەکی زۆر لە خۆل و خاشاک و پاشماوەیان کۆکردەوە و بۆ پاک راگرتنی ژینگە شاری کەلار و ناوچە گەشتیارییەکانی سنورەکە.

راگەیاندنی سەرۆکایەتی شارەوانی کەلار

بانگەواز بۆ ئامادەکردنی  ماستەرپلانی کەلار دوا کات بۆپێشکەشکردن بەرواری ٣-٦-٢٠٢٦
19/05/2026

بانگەواز
بۆ ئامادەکردنی ماستەرپلانی کەلار

دوا کات بۆپێشکەشکردن بەرواری ٣-٦-٢٠٢٦

قیرتاوکردنی شەقامی رۆیاڵ دەستیپێکردئەمرۆ شەمە بەسەرپەرەشتی تیمی ئەندازیاری سەرۆکایەتی شارەوانی کەلار قیرتاوکردنی شەقامی ...
16/05/2026

قیرتاوکردنی شەقامی رۆیاڵ دەستیپێکرد

ئەمرۆ شەمە بەسەرپەرەشتی تیمی ئەندازیاری سەرۆکایەتی شارەوانی کەلار قیرتاوکردنی شەقامی دووسایدی رۆیاڵ دەستیپێکرد.

شەقامی رۆیال بە درێژایی ١٢٠٠ مەتر و پانی ٣٠ مەتر بە دوو ساید لەناو شاری کەلار شەقامی (شەهید کەمال بێویانی) دەبەستێتەوە بە شەقامی ٦٠ مەتری کەلار (پشتێنەی).

بەتەواوبونی شەقامەکەش جووڵەی هاتوچۆی ئۆتۆمبیل و هاولاتیان ئاسانتر دەبێت و سودێکی زۆر بە شۆفێران و هاولاتیان دەگەیەنێت.

راگەیاندنی سەرۆکایەتی شارەوانی کەلار

Address

Kalar

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when سەرۆکایەتی شارەوانی کەلار posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share