بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی گەرمیان

  • Home
  • Iraq
  • Kalar
  • بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی گەرمیان

بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی گەرمیان Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی گەرمیان, Government Organization, Kalar.

03/06/2026

هونەر مەحمود بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی گەرمیان"ئەمساڵ مۆڵەتی زیاتر دەدەینە پڕۆژەکانی پیشه‌سازی و كشتوكاڵی" ..

" جەژنی قوربانتان پیرۆزبێت "بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرجەم موسڵمانانی کوردست...
26/05/2026

" جەژنی قوربانتان پیرۆزبێت "

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەین.

ئومێدەوارین ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ نەتەوەکەمان و ئارامی و ئاوەدانی زیاتر روو لە هەرێمەکەمان بکات ..

دووبارە جەژنتان پیرۆزبێ و کوردستان هەمیشە ئاوەدان بێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی گەرمیان

24/05/2026

#ڤیدیۆی قیرتاوكردنی شەقامی ڕۆیاڵ

‌🔴 پرۆژەكانی وەبەرهێنانی گەرمیان سەرچاوەی ئاوەدانكردنەوەی شارن .

🔴 لە داهاتوودا شەقامەكە ئاسانکاری زۆر بۆ هاتووچۆ لە شارەكەدا دەستەبەر دەکات ..

22/05/2026

#جیهان مۆڵ

🔷 پرۆژەكە لە كۆتا قۆناغەكانی كاركردندایە

🔷دوای تەواوبونی كارەكانی ژمارەیەك هەلی كار
دەڕەخسێنێت ئەمە جگەلەوەی ئێستا پرۆژەكە بوەتە جێگای دەست خستنی هەلی كار بۆ چەندین كەس ..

شەقامی خزمەتگوزاری بازرگانی شاری شەم قیرتاوکرا لە چوارچێوەی پرۆژەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی گەرمیان شەقامی خزم...
20/05/2026

شەقامی خزمەتگوزاری بازرگانی شاری شەم قیرتاوکرا

لە چوارچێوەی پرۆژەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی گەرمیان شەقامی خزمەتگوزاری بازرگانی شاری شەم بەدرێژایی ١٢٠٠ مەتر بەتەنیشت دوو سایدی شەقامی رۆیاڵ دەچێتە سەر شەقامی ٦٠ مەتری کەلار قیرتاو کرا..

شاری شەم یەکێکە لە پرۆژەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی گەرمیان ...

قیرتاوکردنی شەقامی رۆیاڵ دەستیپێکردبەچاودێری تیمی ئەندازیاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی گەرمیان قیرتاوکردنی شەقامی ...
16/05/2026

قیرتاوکردنی شەقامی رۆیاڵ دەستیپێکرد

بەچاودێری تیمی ئەندازیاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی گەرمیان قیرتاوکردنی شەقامی دووسایدی رۆیاڵ دەستیپێکرد.

شەقامی رۆیال لەچوارچێوەی پرۆژەی رۆیاڵ ستی و بە درێژایی ١٢٠٠ مەتر و پانی ٣٠ مەتر بە دوو ساید لەناو شاری کەلار شەقامی (شەهید کەمال بێویانی) دەبەستێتەوە بە شەقامی ٦٠ مەتری کەلار (پشتێنەی).

بەتەواوبونی شەقامەکەش جووڵەی هاتوچۆی ئۆتۆمبیل و هاولاتیان ئاسانتر دەبێت و سودێکی زۆر بە شۆفێران و هاولاتیان دەگەیەنێت.

پرسەنامە بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوای خاتوو (روناك محمد علي) دایکی کاك( کەیوان شەهاب) فەرمانبەر لەبەڕێوەبە...
16/05/2026

پرسەنامە

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوای خاتوو (روناك محمد علي) دایکی کاك( کەیوان شەهاب) فەرمانبەر لەبەڕێوەبەرایەتی گشتیمان پێگەیشت .

ئەم هەواڵە لەناخەوە خەمباریکردین ، بەناوی بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی گەرمیان و سەرجەم کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی کۆچکردو دەکەین و داواکارین لە خودای مەزن ڕۆحی کۆچکردو بەبەهەشتی بەرین شادبکات و سەربوری کەسوکارەکەیشی بدات ..

إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی گەرمیان

لەچوارچێوەی پرۆژەیەكی وەبەرهێناندا شەقامی دووسایدی رۆیاڵ قیرتاو دەکرێتلەلایەن کۆمپانیای جێبەجێکاری پرۆژەی ڕۆیاڵ ستی سبەی...
15/05/2026

لەچوارچێوەی پرۆژەیەكی وەبەرهێناندا شەقامی دووسایدی رۆیاڵ قیرتاو دەکرێت

لەلایەن کۆمپانیای جێبەجێکاری پرۆژەی ڕۆیاڵ ستی سبەینی شەمە شەقامی دوو سایدی رۆیال لەناو شاری کەلار قیرتاو دەکرێت

شەقامەکە دریژی ١٢٠٠ مەترە کە ناو شاری کەلار و شەقامی شەهید کەمال بێویانی بە شەقامی ٦٠ مەتری کەلار دەبەستێتەوە

06/05/2026

#لایف سیتی

پرۆژەكە لەنێوان ئێستاو ڕابردوودا ...

بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی گەرمیان بڕوانامەی پێزانینی پێبەخشرا سـەرۆکـی دەسـتـەی وەبـەرهـێـنـان سـتـایـشـی ڕۆڵـی بـەڕێـ...
04/05/2026

بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی گەرمیان بڕوانامەی پێزانینی پێبەخشرا

سـەرۆکـی دەسـتـەی وەبـەرهـێـنـان سـتـایـشـی ڕۆڵـی بـەڕێـوەبـەرانـی گـشـتـی و تـیـمـەکـانـیـان دەکـات، کـە بـۆ گـەشـەی وەبـەرهـێـنـان لـە ڕابـردوودا نـاویـانـە

ئـەمـڕۆ دووشـەمـمـە د.مـحـەمـەد شـوکـری سـەرۆکـی دەسـتـەی وەبـەرهـێـنـان لـەگـەڵ بـەڕێـوەبـەرانـی گـشـتـی وەبـەرهـێـنـان لـە دەسـتـە و پـارێـزگـا و ئـیـدارە سـەربـەخـۆکـانـی هـەرێـمـی کـوردسـتـان کـۆبـۆوە.

لـەنـاوەرۆکـی کـۆبـوونـەوەکـەدا، سـەرۆکـی دەسـتـەی وەبـەرهـێـنـان لـەبـەرامـبـەر رۆڵـی بـەرچـاویـان لـە رایـی کـردنـی ئـەرکـەکـانـیـان لـە مـاوەی ڕابـردوو، سـتـایـشـی ئـامـادەبـووانـی کـرد، چـونـکـە تـێـروانـیـن و دنـیـابـیـنـیـان هـۆکـاری پـێـشـخـسـتـن و گـەشـەی وەبـەرهـێـنـان بـووە لـە سـنـورەکـانـی خـۆیـانـدا.
هـاوکـات جـەخـتـی لـەسـەر خـاڵـی ئـەرێـنـی و دیـدگـای گـشـتـی دەسـتـەی وەبـەرهـێـنـان کـردەوە، لـە رووی دارشـتـنـی سیـاسـەتـی وەبـەرهـێـنـان لـە هـەرێـمـی کـوردسـتـان، بـە جـۆرێـک لـە خـزمـەتـی گـشـتـی گـەشـەی ئـابـووری هـەرێـمـی کـوردسـتـان دابـێـت، بـۆ ئـەوەش هـیـوای سـەرکـەوتـن و بـەردەوامـی بـۆ خـواسـتـن.

لـە دوا بـڕگـەی کـۆبـوونـەوەکـە سـەرۆکـی دەسـتـەی وەبـەرهـێـنـان وەک تـەقـدیـر کـردن و لـەبـەرچـاوگـرتـنـی ئـاسـتـی کـارکـردنـیـان، بـڕوانـامـەی ڕێـز و پـێـزانـیـنـی بـە یـەکـە یـەکـەی ئـامـادەبـووان بـەخـشـی..

Address

Kalar

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی گەرمیان posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share