بەڕێوبەرایەتیی گشتیی ئەوقافی گەرمیان

  • Home
  • Iraq
  • Kalar
  • بەڕێوبەرایەتیی گشتیی ئەوقافی گەرمیان

بەڕێوبەرایەتیی گشتیی ئەوقافی گەرمیان لاپه‌ڕه‌ی فه‌رمی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ئه‌وقافی گه‌رمیان

رێزلێنان دەبەخشرێتە بەشێك لە مامۆستایانی ئاینی گەرمیان ..ئەمڕۆ (٢٩ی ئابی ٢٠٢٤) بە هەماهەنگی ئیدارەی گەرمیان و بەڕێوەبەرا...
29/08/2024

رێزلێنان دەبەخشرێتە بەشێك لە مامۆستایانی ئاینی گەرمیان ..
ئەمڕۆ (٢٩ی ئابی ٢٠٢٤) بە هەماهەنگی ئیدارەی گەرمیان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقاف وكاروباری ئاینی گەرمیان و لقی گەرمیانی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، سوپاس وڕێزلێنانمان بەخشیە بەشێك لە مامۆستایانی ئاینی مێزەر خاوێن وسپی میلاك و خۆبەخش، هەوڵ و ماندوبونیان لە پێناو بڵاوكردنەوەی پەیامەكانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام نرخێنرا،بە ئەركی سەرشانمان دەزانین ڕێزو سوپاسیان پێشكەش بكەین ئەوان شایەنی زیاترن.

كردنەوەی مزگەوتی صلاح الدینی ئەیوبی (إِنَّمَا يَعْمُرُ مَسَاجِدَ اللَّهِ مَنْ آمَنَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ)ئێوار...
21/08/2024

كردنەوەی مزگەوتی صلاح الدینی ئەیوبی
(إِنَّمَا يَعْمُرُ مَسَاجِدَ اللَّهِ مَنْ آمَنَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ)
ئێوارەی ئەمڕۆ دوای نوێژی عەسر..هەستاین بەكردنەوەی مزگەوتی صلاح الدینی ئەیوبی لە شاری دەربەندیخان، كە لە لایەن دەزگای خێرخوازی ڕابیتەوە دروستكراوە، بە ئامادەبونی بەڕێزان قایمقامی قەزای دەربەندیخان و لقی زانایانی ئاینی گەرمیان و بەرپرسانی حزبی وحكومی و مامۆستایانی ئاینی و نوێژخوێنانی گەڕەك، لە وتارەكەمدا ئاماژەم بە ڕۆلی مزگەوت كرد كە ئەبێت (جامع) بێت واتە: كۆكەرەوە بێت و موسوڵمانان یەك بخات و ببێتە هۆكاری هاوكاری كردنی یەكترو دەسباری یەكتر، ئەمە بنچینەو وەزیفەی مزگەوتە، نەك ببێتە هۆكاری تەفرەقەو پەرتەوازەیی و بڵاوبونەوەی ڕقوكینە! ببێتە شوێنی یەكلایی كردنەوەی كێشە فكری و مەزهەبیەكان،هەركاتێك وای لیهات وەزیفەی مزگەوت نامێنێ و ئێمەش وەكو ئەوقاف دێینە سەرخەت و ڕێگە نادەین.ئەم مزگەوتە توحفەیەكی جوانەو بە شێوەیەكی مۆدێرن دروست كراوە،

كۆبونەوە ..سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەرواری 23-4-2024، بەڕێوەبەری گشتی ئەوقاف كۆبونەوەیەكی سازدا لە گەڵ بەڕێزان: لێپرسراوی لقی ...
23/04/2024

كۆبونەوە ..
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەرواری 23-4-2024، بەڕێوەبەری گشتی ئەوقاف كۆبونەوەیەكی سازدا لە گەڵ بەڕێزان: لێپرسراوی لقی زانایان و لیژنەی فەتواو بەشێك لە پێشنوێژو وتارخوێنەكانی سنوری ئەوقافی گەرمیان، مەبەستی كۆبونەوەكە، تاوتوێكردنی ئەو بابەتانەی پەیوەندی هەیە بە مامۆستایانی ئاینی بەڕێزو كاروباری مزگەوتەكان، هەروەها جەخت كرایەوە لە گرنگی پابەندبونی پێشنوێژو وتارخوێنەكان بە وتاری هەینی مەركەزی، بۆ ئەوەی هادف بێت وكاریگەر بێت و عەقڵەكان لە یەك نزیك بكاتەوە، وەحدەیەكی فكری دروست بكات لە سەر مستەوای هەرێمی كوردستان.

كۆبونەوە لە گەڵ پێشنوێژو وتارخوێنەكان بەبۆنەی نزیك بونەوەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەرواری 10-3-2024بەڕێ...
10/03/2024

كۆبونەوە لە گەڵ پێشنوێژو وتارخوێنەكان
بەبۆنەی نزیك بونەوەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەرواری 10-3-2024
بەڕێوەبەری گشتی ئەوقاف مامۆستا صباح محمد لە گەڵ ستافێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی، هاوڕێ لە گەڵ لێپرسراوی لقی زانایان مامۆستا حەمە ئەمین كەلاری، كۆبونەوەیەكیان ئەنجامدا لە گەڵ بەڕێزان پێشنوێژو وتارخوێنەكان، ب.گ.ئەوقاف تیشكی خستە سەر ڕینوێنیە ئیداری و شەرعیەكانی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز، بەوهیوایەی ڕەمەزان لە كەشێكی برایەتی و ئاسودەیی ببەینە سەر،لێپرسراوی لقی زانایانیش كۆمەڵێك ئامۆژگاری كرد تایبەت بە بەڕێوەچونی مەراسیمی مانگی ڕەمەزان بۆ ئەوەی باشترو جوانتر بەڕێوەبچێت.

مامۆستا مەلا ئەحمەدی مەلا مەحمودی گۆبان گەڕایەوە بۆ لای پەروەردگار،کە نزیکەی پەنجاساڵە خزمەتی مزگەوت دەکات،خودای گەورە س...
25/02/2024

مامۆستا مەلا ئەحمەدی مەلا مەحمودی گۆبان گەڕایەوە بۆ لای پەروەردگار،کە نزیکەی پەنجاساڵە خزمەتی مزگەوت دەکات،خودای گەورە سەبوری کەس و کارەکەی بدات ،انا لله وانا الیە راجعون
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی گەرمیان

﴿ وَأَنَّ الْمَسَاجِدَ لِلَّهِ فَلَا تَدْعُوا مَعَ اللَّهِ أَحَدًا﴾كردنەوەی مزگەوتی گەورەی شێخ تەویلسەرلەبەیانی ئەمڕۆ بە...
03/02/2024

﴿ وَأَنَّ الْمَسَاجِدَ لِلَّهِ فَلَا تَدْعُوا مَعَ اللَّهِ أَحَدًا﴾
كردنەوەی مزگەوتی گەورەی شێخ تەویل
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەرواری 3/2/2024 هەستاین بەكردنەوەی مزگەوتی گەورەی شێخ تەویل لە ناحیەی شێخ تەویل، بە ئامادەبونی مامۆستایانی ئاینی بەڕێزو لێپرسراوانی حكومی وحزبی و پیاوماقوڵان و جەماوەرێكی زۆرو نوێژخوێنانی ناحیەكە،مزگەوتێكی جوان و بەدیزاینێكی جوان دروستكراوە،یا خواهەرئاوەدان بێت كوردستان ، خوای گەورە خۆشی وخۆشگوزەرانی بڕژێنێ بە سەرهەمواندا.

ئاگادرییەک لە بەڕێوبەرایەتیی گشتیی ئەوقافی گەرمیان بۆ مامۆستایانی ئاینیی سنووری بەڕێوبەرایەتییەکەمان.بۆ پرۆگرامکردنەوەی ...
25/03/2023

ئاگادرییەک لە بەڕێوبەرایەتیی گشتیی ئەوقافی گەرمیان بۆ مامۆستایانی ئاینیی سنووری بەڕێوبەرایەتییەکەمان.

بۆ پرۆگرامکردنەوەی کاتژمێری کاتی بانگەکان لە مزگەوتەکان ئەوانەی کاتژمێری کۆمپانیای (الأوائل) یان هەیە با پێش ڕۆژی دووشەممە/ ٥ی ڕەمەزانی ١٤٤٤ کۆچی ئامێرەکان بهێنن بۆ مزگەوتی شێخ عبد القادری گەیلانی لەکەلار بۆ چاککردنی کاتەکانی بانگ.
هەرکەسە و ناوی مزگەوت و ژمارەی مۆبایلی مامۆستاکەی لەسەر بنووسێت بۆ وەرگرتنەوەی.
پرۆگرامکردنەوەکە بۆ ئامێرە کۆنەکان کە دەبێت کارتەکەی بگۆڕدرێت بە ٢٠ هەزارە و ئامێرە نوێیەکان بە ١٠ هەزارە کە کۆمپانیا وەری دەگرێت.

ئەمڕۆ بەڕێوبەرایەتیی ئەوقافی گەرمیان لە ڕێوڕەسمێکی شایستەدا بەئامادەبوونی مامۆستایانی ئاینی و کەسانی حکوومی و ئەکادیمیی ...
19/03/2023

ئەمڕۆ بەڕێوبەرایەتیی ئەوقافی گەرمیان لە ڕێوڕەسمێکی شایستەدا بەئامادەبوونی مامۆستایانی ئاینی و کەسانی حکوومی و ئەکادیمیی دەڤەری گەرمیان مزگەوتی (ئاشتی)ی لە گەڕەکی جووتیارانی شاری کەلار کردەوە.

خشتەی نوێی کاتەکانی بانگ و بەربانگی ڕەمەزانی ١٤٤٤ ی کۆچی ٢٠٢٣ ی زاینی ڕێگەپێدراوی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی ئەوقافی گەرمیان.
19/03/2023

خشتەی نوێی کاتەکانی بانگ و بەربانگی ڕەمەزانی ١٤٤٤ ی کۆچی ٢٠٢٣ ی زاینی ڕێگەپێدراوی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی ئەوقافی گەرمیان.

كەلار ..15/3/2023بەڕێوەچونی دیبەیتی بەرەو ڕەمەزانێكی تەندروست كە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی گەرمیان سازی كردبوو ..
15/03/2023

كەلار ..
15/3/2023بەڕێوەچونی دیبەیتی بەرەو ڕەمەزانێكی تەندروست كە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی گەرمیان سازی كردبوو ..

بەبۆنەی نزیک بونەوەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی گەرمیان هەڵدەستێت بە سازدانی دیبەتی (لە پێناو ڕەمە...
13/03/2023

بەبۆنەی نزیک بونەوەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی گەرمیان هەڵدەستێت بە سازدانی دیبەتی (لە پێناو ڕەمەزانێکی تەندروست) دا.
بە میوانداری
👈عبداللە حسن حسین پێش نوێژ و وتارخوێن.
👈شلێر مجید محمد علی پسپۆڕی ژنان و مناڵبوون.
👈مسعود محمود حاجی احمدپسپۆڕی هەناوی.
👈پێشکەشکاری دیبەت تاڤگە کریم

کەلار هۆڵی ڕۆشنبیری نزیک مزگەوتی عمری کوڕی خەتاب
15/3/2023
کاتژمێر 9:30 بەیانی
هاتن بۆ هەموانە

Address

Kalar

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when بەڕێوبەرایەتیی گشتیی ئەوقافی گەرمیان posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share