پارێزەرى ياسايي

پارێزەرى ياسايي راوێژى ياساى و چارەسەرى كێشەكان

09/08/2020

تاوانی ماره‌بڕین له‌ ده‌ره‌وه‌ی دادگـا و ئه‌حكامه‌كانى

به‌ گوێره‌ى یاسای باری كەسيه‌تى عێراقی ژمارە (188)ی ساڵی (1959) ى هه‌موار كرا به‌ یاسای باری كەسی ژمارە(15)ی ساڵی (2008)ی به‌ركار له‌ هه‌رێمى كوردستان. لە ماددەی (10) بڕگەی (5) دا هاتووه‌:

هەر كەسێك گرێبەستی هاوسەرگیری لە دەرەوەی دادگا ئه‌نجام بدات ، بە غەرامەیەك سزا دەدرێت لە (1) یەك ملیۆن دینار كەمتر نەبێ و لە (3)سێ‌ ملیۆن دیناریش زیاتر نەبێ. سزاكەی ده‌بێته‌ به‌ندكردن بۆ ماوەیەك لە (3) سێ‌ ساڵ كەمتر نەبێت و لە (5) ساڵیش زیاتر نەبێت ئەگەر هاوسەرگیریەكی دیكەی لە ژیانی هاوسەریدا لە دەرەوەی دادگا گرێدا ".

بەگوێره‌ى ئەماددەیە ، ماڕەبڕین لە دەرەوەی دادگا تاوانە، جا چ له‌لايه‌ن مه‌لا يان ياخود قه‌شه‌ ياخود هه‌ر كه‌سايه‌تييه‌كى ئاينى ئه‌نجامداربێت، ئەگەر كەسەكە ژنی دووەم يان زياترى لە دەرەوەی دادگا مارەبڕى ، ئه‌وا سزاكەی قورستر دەبێت و دەبێتە بەندكردن، دواى دواكردنى سه‌لماندن و تۆماركردنى گرێبه‌ندى هاوسه‌رگيرى له‌لايه‌ن لايه‌نه‌كانى گرێبه‌نه‌ده‌كه‌ له‌ تۆماره‌كانى دادگا، ئه‌وا پياوه‌كه‌ ئيحاله‌ى ته‌حقيق ده‌كرێ و په‌ڕاوى لێكۆلينه‌وه‌ى سزايى له‌ دادگاى كه‌تن بۆ ده‌كرێته‌وه‌.
1 - به‌ گوێره‌ى حوكمێكى مه‌حكمه‌ى جناياتى هه‌ولێر به‌ سيفه‌تى ته‌مييزى به‌ ژماره‌ 220 له‌ به‌روارى 25 / 4 / 2010، ته‌نها پياوه‌كه‌ به‌ تاوانبار داده‌نرێت و سزا ده‌درێت.
2 - به‌ گوێره‌ى رێنمايه‌كى وه‌زاره‌تى ئه‌وقافي هه‌رێم ، هه‌ر ماموستايه‌كى ئاينى ماره‌برين پێش دادگا ئه‌نجام بدات ، ئه‌وا سزاى ئينزباتى به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێت ، چونكه‌ زه‌واج له‌ دادگا مونشه‌ و ئاسارى قانونى ده‌بێت به‌لام ئه‌نجامدانى گرێبه‌ندى هاوسه‌رگيرى لاى پياوانى ئاينى له‌رووى ياساييه‌وه‌ ته‌نها كاشفه‌ و بۆ ئاگاداربوونى كه‌سانى لايه‌نه‌كانى گريبه‌نده‌كه‌يه‌.
3 - تاوانه‌كه‌ له‌ تاوانه‌كانى مافي گشتييه‌ و له‌ جۆرى تاوانى كه‌تنه‌ و له‌ مه‌حكمه‌ى كه‌تن دۆسيه‌كه‌ حه‌سم ده‌كرێت.
4 - زۆربه‌ى دۆسييه‌كانى تاوانى زه‌واج خارجى دۆسيه‌ى كورتاخايه‌نن و به‌ دادبينى كورت خايه‌ن و به‌شاهيدى منفردى ژنه‌كه‌ و اعترافي كه‌سه‌كه‌ (زه‌وج) دۆسيه‌كه‌ حه‌سم ده‌بێت چونكه‌ به‌ گويره‌ى مادده‌ى 213 ى قانون اصول محاكماتى سزايى حاكم ده‌توانيت به‌م دوو به‌لگه‌يه‌ حوكمى ئيدانه‌ يان به‌رائه‌ ده‌ربكات.
5- زۆربه‌ى ئه‌م دۆسيانه‌ بريارى ته‌وقيفيان بۆ ده‌رناكرێت چونكه‌ هيچ خه‌ته‌رێك له‌سه‌ر ژيانى تۆمه‌تبار نييه‌ و به‌ماوه‌يه‌كى كه‌م دۆسيه‌كه‌ حه‌سم ده‌كرێت ئه‌گه‌ر ته‌وقيفيش بيگريته‌وه‌ ، له‌م حاله‌ته‌دا ته‌وقيف ده‌بێته‌ حوكمێكى بێ حيكمه‌ت.

مافە سەرەتاییەکانی نەوجەوانان ...نەوجەوان کێیە ؟ نەوجەوان بەپێی پێناسەی یاسایی هەر کەسێک دەگرێتەوە کە تەمەنی ۱۱ ساڵی تەو...
04/05/2020

مافە سەرەتاییەکانی نەوجەوانان ...

نەوجەوان کێیە ؟
نەوجەوان بەپێی پێناسەی یاسایی هەر کەسێک دەگرێتەوە کە تەمەنی ۱۱ ساڵی تەواو کردووە و ۱٨ ساڵی تەواو نەکردوە لە هەرێمی کوردستان؛ وە ۹ ساڵی تەواو کردوەو ۱٨ تەواو نەکردوە لە ناوەڕاست و باشوری عیراق .

ئایە دەکرێت لێپرسینەوەی یاسایی لەکەسێک بکرێت کە تەمەنی لە بەرپرسیارێتی تاوان بەدەر بێت ؟

یاسای دیاری کردنی تەمەنی لێپرسراوێتی تاوان لە هەرێمی کوردستان ژمارە ۱٤ ی ساڵی ۲۰۰۱ تەمەنی بەرپرسیارێتی تاوانی بە تەواو کردنی (۱۱) ساڵ داناوە ،بەپێ بەندی (۲) هەربۆیە
٭٭بەرپرسیارێتی تاوان لە ئەستۆ ناگیرێت بۆ ئەو کارانەی کە لەلایەن منداڵانی کەمتر لەو تەمەنە ئەنجام دراوە .
٭٭نابێت هیچ منداڵێکی کەمتر لەو تەمەنە دەسگیر بکرێت یان ڕابگیرێت یاخود لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا بکرێت
🔹مافەکانی نەوجەوان لە کاتی دەستگیرکردن و لێکۆڵینەوەی سەرەتاییدا :

✔نەوجەوانی دەسگیرکراو دەبێت دەستبەجێ ڕادەستی پۆلیسی نەوجەوانان بکرێت لەو جێگایانەی پۆلیسی نەوجەوانان بوونیان هەیە .
✔پێویستە سەرپەرشتیاری نەوجەوان ئاگادار بکرێتەوە لە سەر دەستگیرکردن و هۆکارەکان و شوێنی دەستبەسەر کردنەکەی ، وەدانیشتنەکانی لێکۆڵینەوە .
✔دانیشتنەکانی لێکۆڵینەوە نهێنین وڕێگە نادرێت بەئامادەبونی کەسانی تر جگە لەوکەسانەی کە بەپێی یاسا ڕێگاپێدراون .
✔نەوجەوان مافی بێدەنگ بونی هەیە پاڵپشت بە بەندی(۱۲٦-ب)لە یاسای بنەماکانی دادگایی سزایی و دەتوانێت پارێزەر بکاتە نوێنەری خۆی .

🔹ئایە ئەو ڕێوشوێنانە چین کە دادگا بڕیاری لەسەر دەدات لە ئەنجامی دادگایی کردنی نەوجەوان ؟

✅ئازادکردنی نەوجەوان بەبێ مەرج ؛ ئەمەش لە کاتێکدا نەتوانرا تاوانەکە بسەلمێنرێت یاخود نەبونی بەڵگەی پیشکەشکراوی پێویست .
✅دانانی لەژێر چاودێری کردنی ڕەفتار .
✅دانانی لەیەکێک لە بنکەکانی تایبەت بە چاودێری نەوجەوانان .
✅ئازادکردنی مەرجدار :نەوجەوان دەتوانێت داوای ئازادبوونی بەمەرج بکات دوای تەواوکردنی ۳/۲ی سزاکەی و پاش پێشکەش کردنی ڕاپۆرتی توێژەری کۆمەڵایەتی لە چاکسازی نەوجەوانان لەسەر باشبونی ڕەفتار وئاکاری، لەو تاوانانەی کە ئازادبوونی بەمەرج ئەیان گرێتەوە .

♦ئایا مافەکانی نەوجەوان چین لەکاتی دانانیان لە بنکەکانی چاکسازیی ؟
🔸مافی جیاکردنەوەیان لە گەوران .
🔸مافی پەیوەندی کردنیان بە دوونیای دەرەوە .
🔸مافی دەستەبەرکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی و دەروونی ودەرمان .
🔸مافی دەستەبەرکردنی خۆراکی پێویست و جێگای نوستنی پێویست و کەلوپەلی پاکژکەرەوە .
🔸مافی بەردەوامبوون لە خوێندن و چون بۆ قوتابخانە .
🔸مافی هەواگۆڕکی و خۆدانە بەر تیشکی خۆر و وەرزش کردن .

🔷مافی تایبەت بە نەوجەوانانی مێینە ..
٭/ دانانیان لەشوێنی جیا لە ڕەگەزی نێرینە .
٭/ دەبێت تەنها لەلایەن ڕەگەز مێینەوە بپشکنرێن .
٭/ گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنیان لە توندوتیژی و گێچەڵ پێکردنی سێکسی .

🔺چی کاتێک منداڵ یاخود نەوجەوان بە پەرتەوازە دادەنرێت ؟

🔹ئەگەر لە شوێنە گشتیەکان وەک سواڵکەر بەدیکرا یا ئەنقەست خۆی بە بریندار یان کەمئەندام دەرخست یاخود هانای بۆ فێڵ کردن برد بۆ ڕاکێشانی خەڵک بەمەبەستی سواڵکردن .
🔹ئەگەر کاری بۆ یاغ کردنی پێڵاو یاخود فرۆشتنی جگەرە یا هەر کارێکی تر کە دووچاری تاوانی بچوکی دەکات و تەمەنی لە ۱٥ ساڵ کەمتر بوو .
🔹ئەگەر شوێنی نیشتەجێ بونی دیاری کراوی نەبوو یاخود شوێنە گشتیەکانی بەکارهێنا بۆ مانەوە .
🔹ئەگەر بەبێ هۆکار ماڵەوە یا ئەو شوێنەی بەجێهێشت کە تێدا دانرابوو بەبێ پاساوێکی گونجاو .
🔹ئەگەر هەر کارێک یا پیشەیەکی ئەنجامدا لەگەڵ کەسانی بێگانە (لەدەرەوەی خێزانەکەی) .

🔺چی کاتێک منداڵ یاخود نەوجەوان بە لادەر لە ڕەفتار دادەنرێت ؟
٭/ ئەگەر لە شوێنی لەشفرۆشی یا قومارخانە یا یانەی خواردنەوە کاربکات .
٭/ ئەگەر تێکەڵاوبێت لەگەڵ منداڵانی پەرتەوازە یان بەدڕەفتار .
٭/ ئەگەر لە سەرپەرشتیارەکەی یان خێزانەکەی هەڵگەڕایەوە .

20/02/2020

هاوسەر)گیری یان (هاوشەڕ)گیری؟؟؟
عەلی طەنطاوی لەکتێبی فصول ألأدبیة دەفەرموێ27 ساڵ قازی بووم بینیم زۆرترین حاڵەتی تەڵاق لە دووخاڵەوە دەستیان پێکردووە
یەکەم : توڕەبوونی کوێرانەی پیاوان
دووەم : وەڵامە ڕەقەکانی ئافرەتان
( که ئه م دوو حاڵه ته ش هۆکاره بۆ لێکترازانی خێزان )
دکتۆر محمد خانی ووتی لە مەجلیسێک ئامادە بووین بۆ ژن مارە بڕین ، کاتێک کوڕەکە هەستا دەستی باوکی کچەکە ماچ بکات ،
باوکی کچەکە بە کوڕەکەی ووت:- (لە شوێنی خۆت دانیشە ) باوکی کچەکە بە کوڕەکەی ووت :-
من دەستی تۆ ماچ ئەکەم بەس پیاوی چاک بە لەو سەرەوە بێ ڕێزی بە خۆت و بە کچەکەی من مەکە و کۆمەڵێک خێزان تووشی کێشە و ئاژاوە مەکە
جا پیاوی چاک بن ،
ژنی چاک بن
ئەگەر لە ترسی قسەی خەڵک ، ئەگەر لە بەر خاتری قسەی خەڵک ، ئەگەر لەبەر سێڵفی و ڕەسم گرتن ژن ئەهێنن و شوو ئەکەن پیاوی چاک بن ، ژنی چاک بن ، ئه وكاره هه ر مه كه ن باشتره....!
وه ركيراوه

ئه‌م مادده‌ییه‌ پۆست ده‌که‌ین که‌ مادده‌یه‌کی زۆر گرینگه‌...ماددە(406)لە یاسای سزادانی عێراقی ژمارە(111)ی سالی (1969)هەم...
16/02/2020

ئه‌م مادده‌ییه‌ پۆست ده‌که‌ین که‌ مادده‌یه‌کی زۆر گرینگه‌...

ماددە(406)لە یاسای سزادانی عێراقی ژمارە(111)ی سالی (1969)هەموارکراو هاتووە دەلێت:_
1_بە لەناوبردن(عدام) سزا ئەدرێت، ئەوەی یەکێڪ لەم دۆخانەی خوارەوە کەسێکی کوشت:_
1_ گەر کوشتنەکە مکوڕیی پێشینە یاخود یادەوەری(ترصد) ی لەگەڵ دابێ واته‌ ئه‌گه‌ر که‌مینی بۆ دانابوو.
2_ گەر کوشتنەکە بە بەکارهێنانی مایەیێکی ژەهراوی ، یاخود تەقەواری یان تەقەمەنی ڕوویدابێ.
3_ گەر کوشتنەکە بەهۆی هاندەرێکی بەد یا بەکرێ بووبێ یا گەر تاوانکار ڕێگای دڕندانەی لە کارەکە بەکارهێنا.
4_ گەر کوژراو لە بنجەکانی بکوژبێ.
5_ گەر فەرمانبەر یان خزمەتێکی گشتی بکات لەکاتی کاری فەرمانبەرێتیی یان خزمەتەکەی یان؛بەهۆی ئەوەوە بێ.
6_ گەر تاوانکار مەبەستی کوشتنی دوو کەس و زێتری بووبێ و بەیەڪ کار ئەوەی کردبێ.
7_گەر کوشتنەکە بەنقەست جووتهات لەگەڵ تاوانێڪ یان زێتر لە تاوانەکانی کوشتنی بە ئەنقەست یان دەست پێ پێکردن بە تاوان (شروع فی القتل).
8_ گەر کوشتنەکە وەکو ڕێ خۆشکردن بێت بۆ کەتنی گەورە (جنیایە ) یان کەتنێڪ بێ کە سزاکەی بریتی بێت لە گرتن لە ساڵێڪ کەمتر نەبێت یان بۆ ئەوە کرابێ تاکو ئاسانکاری یان جێبەجێکردن بێ بۆ بکەری یان بەشداری تاوانەکەتا بتوانێت هەلبێ یان دووچاری سزا نەبێ.
9_ گەر تاوانکار حوکم کرابێت بە بەندکردن (سجن) ی تاهەتای و لەماوەی جێبەجێکردنی سزاکە تاوانی بە ئەنقەست کوشتنی کردبێ یان دەستی پێ کردبی.

2_لەو دۆخانەی خوارەوە سزاکەی بە لەناوبردن یاخود بەندکردن (سجن) ی تاهەتایی دەبێ.
1_ گەر تاوانکار ویستبی یەڪ کەس بکوژێ و کارەکەی کوشتنی کەسێڪ و زیاتری لێ کەوتبێتەوە .
2_ گەر تاوانکار دوای مردن تەرمی تاوانڵێکراوی شێواندبێ.
3_ گەر تاوانکار جیا لەو دۆخەی لە بڕگەی (1_9)هاتوون حوکمی بەندکردن(سجن) ی تاهەتایی درا بێ و لە جێبەجێکردنی سزاکە تاوانی بە ئەنقەست کوشتنی تیادا کردبێ.

(( طلاق ))تەلاق سێ جوره بەپێی یاسا و بەپێی شەریعەت 1- طلاق رجعی //ئەم تەلاقه  يەك تەلاق  دەكەويت  .. پیاوەکه بوی هەيه هە...
15/02/2020

(( طلاق ))

تەلاق سێ جوره بەپێی یاسا و بەپێی شەریعەت

1- طلاق رجعی //
ئەم تەلاقه يەك تەلاق دەكەويت ..
پیاوەکه بوی هەيه هەتاوەكو سێ سووری مانگانەی ژنەکەی یان ئەگەر سوری مانگانەی نەبوو بەهەر هوكارێك تاوەكوو سێ مانگ پیاوەکه بوی هەيه بگەرێتەوه لای ژنەکەی
به لام ئەگەر نەگەراوه لای ژنەکەی لەم ماوەیەدا.....ئەوا جوری طلاق دەگورێ بو بائن بينن صغرا.. ئايا مەبەست چیه لە بائن بیننه صغرا

2- بائن بیننه صغرا //
ئەم جوره طلاقه پیاو ناتوانێ بگەرێتەوه لای ژنەکەی تەنها بە عقد زەواجێکی نوێ نەبێت وه دوو طلاقيان دەكەوێت لێك جيادەبنەوه تەنها بەعقدێكی نوێی زەواج و مارەییەکی نوێ دەتوانن بگەرێنەوه لای یەکتر. .

3- بائن بیننە کبرا //
ئەم جوره تەلاقه بەيەكجاری هەرسێ طلاق دەكەوێت و پیاو ناتوانێت بەهیچ جورێك ژنەکەی بگەرێنێتەوه تەنانەت به مارەییەکی نوێش ناتوانێت بیگەرێنێتەوه ........
ئايا چۆن سێ تەلاق بەيەكجاری دەكەوێت ؟
ده بێت پیاوەکه دوور لەتوورەیی و تەواو بەئاگاوه سێ جار هەر جارێ ماوەیەک هەبێت لەنێوان تەلاق خواردنەکان وە پیاوەکەش مکوربێت لەسەر طلاق دانەكەو بلێت ((طلاقم دای )) بەشێوەی فعلي ماضي بێت ئەگەر تەلاقەکه گوزارشت نەبوو بۆ رابردوو // بەلكوو گوزارشت بوو بۆ داهاتوو وەكو بلێت ((تەلاقت دەدەم ))لەم حالەته طلاق ناكەوێت بەلكو دەبێت بە بەلێندان بۆ طلاق. ..

بەهیوای ژیانێکی پر لەخوشی و بەختەوەری بو هەموو خێزانێک ...

Address

Kalar

Telephone

+9647719712144

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when پارێزەرى ياسايي posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Category